میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی به‌سته‌ره‌كان URL ی ماڵپه‌ڕێك یه‌كێك له‌و لایه‌نه گرینگانه‌یه كه سه‌رنجی میوانان ڕاده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه بكه‌ن.
ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی كه زۆرتر میوانان ڕاده‌كێشن بۆ سه‌ردان كردنی ماڵپه‌ڕێك پێیان ده‌ووترێت Friendly URLs, واته به‌سته‌رێك كه تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی بۆ مرۆف ئاسانه و سه‌نجی به‌كارهێنه‌ر بۆلای خۆی ڕاده‌كێشێت، ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رنج ڕاكێشانه‌ش سه‌ردان ده‌بێت، سه‌ردانیش ژماره‌ی میوانان و پیشاندانی په‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕێك زۆر ده‌كات، ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش ده‌بێته به‌ناوبانگێتی ماڵپه‌ڕه‌كه.
نموونه‌یه‌ك،
به‌سته‌رێك كه به ئه‌م شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت، كه Static URL ـه،
http://apidoc.digg.com/LicenseAgreement
شانسی كرته لێكردنی زۆرتره تا به‌سته‌رێك به شێوه‌ی خواره‌وه ده‌ربكه‌وێت، كه Dynamic URL ـه،
http://apidoc.digg.com?page=1
له به‌سته‌ری یه‌كه‌م دا به‌كارهێنه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و به‌سته‌ره په‌یوه‌ندی هه‌یه به License Agreement ـه‌وه.
له به‌سته‌ری دووه‌م دا ته‌نیا ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه نرخی page یه‌كسانه به ١، ئه‌گه‌ر كه‌مێك وردبین بێت، ئه‌گه‌ر نه هیچ پێشه‌كیه‌كی بۆ ڕوون نابێته‌وه له ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت.
كه‌واته چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی به‌سته‌ره‌كانی نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌ك كه بخوێندرێته‌وه سوودی زۆری هه‌یه، له‌وانه،
١، به‌كارهێنه‌ر پێش ئه‌وه‌ی كرته له به‌سته‌ره‌كه بكات پێشه‌كیه‌ك له ناوه‌ڕۆكی په‌ڕه‌كه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، به واتایه‌كی دیكه چه‌ند كلیله‌وشه Keydowrd له نێو به‌سته‌ره‌كه‌دا ده‌بینێ، ئه‌و جۆره به‌سته‌رانه پێیان ده‌وترێت Keyword Rich URLs.
٢، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌رانه‌ش بۆ Robot ی گه‌ڕۆكه‌كانی وه‌ك گووگڵ ئاسانه، ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی Index كردنی په‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی زۆرتر له‌و گه‌ڕۆكه‌دا. خه‌ڵكانی زۆر گه‌ڕۆكی وه‌ك گووگڵ به‌كار ده‌به‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر نێت، ده‌ركه‌وتنی په‌ڕه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو میوانانێكی یه‌كجار زۆر بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ڕاده‌كێشێ به خۆڕایی.
٣، به‌بیرهاتنه‌وه‌ی به‌سته‌رێك كه Static بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ئاسانتر تا Static.
نموونه‌یه‌كی زیندوو مه‌كۆكانی وێبچن ـه،
به‌سته‌ری بابه‌تێك كه به پرۆگرامۆكه‌ی PunBB نووسرابێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=161
به‌ڵام پاش گۆڕینی چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌ون،
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare161.html
ئه‌و گۆڕانكاریه بۆ مه‌كۆكانی وێبچن ئه‌نجامێكی زۆر باشی هه‌بووه، ٢ حه‌وته پاش جێبه‌جێ كردنی ئه‌و گۆڕانكاریانه سه‌ردانه‌كان بۆ مه‌كۆكانی وێبچن له گه‌ڕۆكه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتیی ٤٠ ٪ زۆرتر بووه له ماوه‌ی پێش جێبه‌جێ كردنی گۆڕانكاری‌یه‌كان.
به‌شی گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئایا ماڵپه‌ڕێك به‌سته‌ره‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بێت،
http://apidoc.digg.com?page=1
چۆن ده‌گۆڕدرێت به،
http://apidoc.digg.com/LicenseAgreement
جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ هه‌بوونی mod_rewrite ی Apache دا زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكردی Manuel ی بگۆڕدرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه زیندوو بێت، پێم باشه ئه‌و به‌شه بهێڵمه‌وه و دابینی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌كانی ئێوه‌ی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له هه‌مان كاتدا ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ بنووسین.
ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێكت هه‌یه كه به‌سته‌ره‌كانی Dynamic ـین، ده‌توانی لێره بینووسی، بزانین چیمان پێده‌كرێت.
لێره نیه
بابه‌تێكی زۆر جوانه ده‌سته‌كانت خۆش بێــــــــــــــــــت
لێره نیه
هه‌م پێم‌خۆش بوو بابه‌ته‌كه نوێ بكه‌مه‌وه هه‌م پرسیارێكیش ![]()
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare161.html
ئه‌ی بوونی ئه‌و html. ـه سوودی چییه له كاتێكدا كه په‌ڕه‌كه html نییه؟
سه‌رنجم داوه له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كاندا html. یان ku. ـی بۆ زیاد كراوه.
لێره نیه
پهڕهكان: 1