میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو،
له بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیداردا به وێب داڕشتنه‌وه تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ، کاتی پێویست بوونی و هونه‌ری داڕشتنی. به‌ڵام له پێشدا گرینگه بزانین نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ چییه؟
نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ = Sitemap، له‌وانه‌یه ناوه‌که‌ی بۆ خۆی مه‌به‌ستی کاری بپێکێ، بریتیه له نه‌خشه یان رێڕه‌وێکی خێرا و ڕوون که ڕێگه ده‌دات به میوانانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت که په‌ڕه و به‌شه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت به ئاسانی بدۆزنه‌وه.
ده‌توانین بڵێین له سه‌ره‌تادا واته پێش به‌هێزبوونی گرینگی گه‌ڕۆکه‌کانی وه‌ک گووگڵ ته‌نیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار ده‌برا که کار ئاسانی بکات بۆ میوانان که به ئاسانی به‌ش و شوێنه‌کانی نێو ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بدۆزنه‌وه.
بۆ زۆرتر ڕوونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستم له نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ تکایه چاو له‌و وێنانه‌ی خواره‌وه بکه، هه‌موویان نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕن به‌ڵام به شێوازی جیاواز.
له‌وانه‌یه سه‌ره‌نجی ئه‌وه بده‌یت که ئه‌و نه‌خشه‌یه بۆ ماڵپه‌ڕێک درووست کراوه که دوو په‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی له خۆگرتووه که بریتین له سه‌باره‌ت و په‌یوه‌ندی، پاشان ژێربهشیان بۆ درووست کراوه.
به واتایه‌کی دیکه کاتێکی نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕێک درووست ده‌که‌یت ده‌بێ ئاسانکاری بکه‌یت نه‌ک دۆزینه‌وه‌ی به‌شه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت دژوار بکه‌یت.
نموونه‌ی دیکه‌ی نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ زۆر هه‌یه، ئه‌گه‌ر له به‌شی وێنه له گه‌ڕۆکی گووگڵ چاو بکه‌ین زۆر شێوازی جیاواز ده‌بینین،
http://images.google.com/images?q=sitem … amp;tab=wi
که‌واته سوودی سه‌ره‌کی نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ بۆ میوان ئه‌وه‌یه که ده‌توانێ له ڕێگه‌یه‌وه به‌شه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت به ئاسانی بدۆزێته‌وه.
لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌وه‌یه که هاوکاری ماڵپه‌ڕه‌که‌ت ده‌کات که هه‌موو به‌سته‌ره‌کانی له بچنه نێو index ی گه‌ڕۆکێکی وه‌ک گووگڵ که به ئاشکرا ده‌ڵێن گرینگی ده‌ده‌ن به نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ.
ئایا هه‌موو ماڵپه‌ڕێک پێویستی به نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ هه‌یه؟
نه‌خێر، ماڵپه‌ڕێک که له‌ڕووی Layout ـه‌وه ساده بێت و به‌شی زۆری له خۆ نه‌گرتبێت پێویستی به نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ نیه، به‌تایبه‌ت ماڵپه‌ڕێکی وه‌ک وێبچن که مه‌کۆ به‌شی سه‌ره‌کیه‌تی، مه‌کۆکان بۆ خۆیان به‌ش کراون و هه‌ر به‌شێک ژێر به‌شی خۆی هه‌یه که واده‌کات کاری نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ جێبه‌جێ بکات هه‌رچه‌ند ناڕاسته‌وخۆش بێت.
ماڵپه‌ڕێك كه به‌شی سه‌ره‌كی زۆر بێت پێویستی به نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕووی داڕشتنی Navigation ـهنهوه ئاسانكاری بۆ به‌كارهێنه‌ر نه‌كرابێت.
به‌ڵام درووستكردنی به هیچ شێوه‌یه‌ك زیانبه‌خش نیه و ڕێگه‌یه‌كی دیكه دابین ده‌كات بۆ میوانان و به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت كه بتوانین به ئاسانی شوێنی مه‌به‌ستیان بدۆزنه‌وه.
ئایا به چ شێوه‌یه‌ك نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ دروست بكه‌م درووسته؟
وه‌ك له‌و به‌سته‌ره‌ی گووگڵ كه له سه‌ره‌وه دانراوه ده‌بینی دروستكردنی نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ شێوازێكی تایبه‌تی نیه. به‌ڵكوو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاره‌زووی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ.
ماڵپه‌ڕی كوردی سۆرانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینه‌كانی له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ده‌نووسرێت، گه‌ر نه‌خشه‌ی ماڵپهڕهكهشی له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ بێت زۆرتر گوونجاوه، تكایه چاو له نموونه‌ی خواره‌وه بكه.
ئایا نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ به وێنه دروست بكه‌م یان نووسراوه - Text؟
ده‌توانی به هه‌ردوو شێوازه‌كه دروستی بكه‌یت، ده‌نكێكی وێنه‌یی بۆ به‌كارهێنه‌ری ئاسایی (مرۆڤ)، ده‌نكێكی دیكه بۆ گه‌ڕۆكه‌كانی وه‌ك گووگڵ چوونكه ناتوانین وێنه ببینین (له داهاتوودا زۆرتر تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ بۆ گه‌ڕۆك).
كۆتایی.
لێره نیه
ده‌ستت خۆش بابه‌تێکی گرنگه!
لێره نیه
زۆر سووپاس بۆ ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه !
لێره نیه
سڵاو
كاك ئاسۆ بابه‌تێكی جوانه، بژیت.
ئه‌و جۆره نه‌خشانه به دار tree ناو ده‌برێت، له راستیشدا دار نموونه‌یه‌كی زۆر شیاوه بۆ دابه‌ش كردنی كرداره‌كانی ناو ماڵپه‌ر.
گه‌ر كاك ئاسۆ مۆڵه‌ت بدات ده‌توانم بڵێم بوونی "نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ" بۆ داڕێژه‌ری وێبگه‌كه زۆر پێویسته، هه‌موو كات جێبه‌جێ كردنی گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی بۆ ئاسان ده‌كات.
لێره نیه
پاش ده‌ست خۆشی،
پرسیارێک کاک ئاسۆ گه‌ر به ئه‌رک نابێت
ده‌کرێت به‌شه‌کانی ماڵپه‌ره‌که له نه‌خشه‌که‌دا که به Text ده‌نوسرێن به‌سته‌ر بکرێن؟
لێره نیه
كاك ڕه‌وه‌ند بۆ خۆی ده‌بێ به‌سته‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر به‌سته‌ر نه‌بن واتای نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕی نادات.
ده‌بێ تا ده‌كرێ كارئاسانی بۆ به‌كارهێنه‌ر بكات.
لێره نیه
عومرت دريز بي كاكة كيان
لێره نیه
Dastxosh
لێره نیه
Balam Kakaso Ama Walmy Mn Bw Ka Prsyam Krdbw?
لێره نیه
وه‌ڵامی چی به‌ڕێز siwayly؟
لێره نیه