میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه ماڵپه‌ڕێكی سه‌ركه‌توو پێك دێنێ ئه‌وه‌یه كه ماڵپه‌ڕه‌كه هاوڕێی به‌كارهێنه‌ر بێت كه به زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێن User Friendly، بوونی ماڵپه‌ڕێك به هاوڕێی به‌كارهێنه‌ر به‌و مانایه نیه كه خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ وه‌ك كه‌س په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕ پێك بێنێت، به‌ڵكوو له لایه‌نی ته‌كنیكیه‌وه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كار ده‌برێت.
بوونی ماڵپه‌ڕێك به هاوڕێی به‌كارهێنه‌ر له‌وه‌دا كۆ ده‌بێته‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وێب داڕێژ / خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ به هاوكاری به‌كاربردنی ته‌كنیكی درووست ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بگوونجێت به شێوه‌یه‌ك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیی به‌كارهێنه‌ران بێت و تا بكرێت ئاسانكارییان بۆ بكات.
له جیهانی Usability واته به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕ، زۆر تایبه‌تمه‌ندی و ته‌كنیك هه‌یه كه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و ماڵپه‌ڕێكی باشتر و سه‌ركه‌تووتر پێك دێنن، له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر Breadcrumb كه شێوازێكه له شێوازه‌كانی ڕێنیشانده‌ری، ڕێدۆزی بۆ به‌كارهێنه‌ر.
Breadcrumb ئه‌و لیسته/ به‌سته‌رانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌سه‌ره‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون و ڕێنیشانده‌ری به‌كارهێنه‌ر ده‌كه‌ن كه ئێستا له كوێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌دایه، ده‌ڵێن وێنه‌یه‌ك زۆرتر له هه‌زار وشه ده‌ڵێت، تكایه چاو له وێنه‌ی خواره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونتر ببێته‌وه كه Braedcrumb چیه.
پێش ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندنه‌وه بده‌یت له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره‌ت لا درووست بێت كه ئایا چ پێویسته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له نێو ماڵپه‌ڕدا هه‌بێت؟
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی واقیانه بیر بكه‌ینه‌وه و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت وه‌ك بازاڕێك پێناسه بكه‌ین كه هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك / به‌شێكی بریتی بن له دووكانێك، گرینگه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ردانی بازاڕه‌كه ده‌كات بزانێ له كوێیه و چۆن له نێو بازاڕه‌كه‌دا به‌بێ كێشه سه‌ردانی دووكانه‌كان بكات. وا دابنێین به‌كارهێنه‌ر ده‌چێته ڕێزێك دووكانه‌وه كه نه پێناسه و تایبه‌تمه‌ندییان بۆ نووسراوه و نه هیچ له شته‌كانی نێو دووكانه‌كه ده‌بینێ، لێره‌دا چۆن بزانێ كام دووكان ئه‌و دووكانه‌یه ئه‌و ده‌یه‌وێ ڕووی تێ بكات! ئه‌گه‌ر ئه‌و سیناریۆیه بگوازینه‌وه سه‌ر وێب دڵنیا به كه بێ سه‌ر و به‌ره‌ییه‌ك له نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت درووست ده‌كات و واده‌كات كه به‌كارهێنه‌ر به ناڕه‌زایه‌تیه‌وه په‌نجه‌ره‌ی وێبگه‌ڕه‌كه‌ی دابخات. جا بوونی لیسته‌یه‌ك كه هه‌مووكات بینراو بێت بۆ به‌كارهێنه‌ر و ڕێنوێنی بكات له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی شوێن دا، تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرینگه.
له وێنه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینی كه له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك ڕێ و شوێنی په‌ڕه‌كه پیشان دراوه و ئه‌وه بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌رده‌خات كه ئێستا سه‌یری فڵان بابه‌ت ده‌كات و ئه‌و بابه‌ته‌ش له نێو چ مه‌كۆیه‌ك نووسراوه و له كۆتاییدا پێش مه‌كۆكه په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای مه‌كۆكان بووه. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ به ئاسانی به یه‌ك كرته بچێته یه‌كێك له‌و شوێنانه‌وه.
بوونی Breadcrumb له نێو پرۆگرامۆكه‌ی مه‌كۆ/ هه‌موو مه‌كۆكان شتێكی ئاساییه و وه‌ك ئاگادار بم هه‌موو مه‌كۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی له خۆ گرتووه.
گرینگتر له خوودی بوونی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ئه‌وه‌یه كه ئایا چۆن داڕێژراوه و چۆن كار ده‌كات، بۆ نموونه چاو له وێنه‌ی خواره‌وه بكه،
له‌و وێنه‌دا ئه‌وه ده‌بینین كه هه‌موو په‌ڕه‌كان/ به‌شه‌كان به‌سته‌ریان هه‌یه، هه‌ر هیچ نه‌بێت به شێوه‌یه‌ك وه‌ده‌رخراون كه به‌كارهێنه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لا درووست ده‌بێت كه به‌سته‌رن، هه‌ڵه له‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه كه دواترین په‌ڕه یان ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه ئێستا به‌كارهێنه‌ر چاوی لێده‌كات به‌سته‌ره، بوونی ئه‌و په‌ره‌یه وه‌ك به‌سته‌ر هیچ مانایه‌كی به‌سوودی نیه، به‌ڵكوو ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌لای به‌كارهێنه‌ر درووست ده‌كات كه پێی وایه به كرته كردن له‌و به‌سته‌ره ده‌چێته په‌ڕه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر هه‌مان په‌ڕه Refresh ده‌كاته‌وه و هیچی تر ڕوو نادات.
بۆیه له دۆخێكی وه‌ك ئه‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه گرینگه كه بیر له ورده‌كاریه پڕ ماناكان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌كرێت لیسته‌كه كاره‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكات.
چاره‌سه‌ری درووست بۆ كێشه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه ئه‌وه‌یه كه په‌ڕه‌ی چالاك، ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه ئێستا به‌كارهێنه‌ر چاوی لێده‌كات، ناوه‌كه‌ی قه‌ڵه‌و بكرێت / زه‌قتر بكرێت له ناوی په‌ره‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر به‌بێ بیركردنه‌وه بزانێ كه له كوێیه، هه‌روه‌ها به‌سته‌ره‌كه‌ی لاببرێت.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، چاوێك له‌م په‌ره‌یه‌ی Photoshop family بكه له ماڵپه‌ڕی Adobe.
http://www.adobe.com/products/photoshop/family
لێره به ڕوونی ده‌بینین كه ناوی په‌ڕه‌كه/ په‌ڕه‌ی چالاك به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر له سه‌ردێڕه‌كانی دیكه نووسراوه و نه‌كراوه به به‌سته‌ر، لێره‌دا به‌كارهێنه‌ر به‌بێ بیركردنه‌وه ده‌زانێ كه گه‌یشتووه‌ته په‌ڕه‌ی Photoshop family.
خاڵێكی دیكه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی داڕشتنی Breadcrumb بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت كه گرینگه بیری لێ بكه‌یته‌وه ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌و هه‌سته بۆ به‌كارهێنه‌ر درووست بكه‌یت كه له كوێوه هاتووه، یان ڕێ و شوێنی په‌ڕه‌ی چالاكی بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه به شێوه‌یه‌كی خێرا، بۆ نموونه سه‌یری ئه‌م دوو وێنه‌یه بكه.

جیاوازی نێوان ئه‌و دوو وێنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێمانه > < له وێنه‌كاندا به پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر دانراون، جیاوازیه‌كی زۆر ده‌خووڵقێنن، من وه‌ك به‌كارهێنه‌رێكی كورد كاتێك سه‌ردانی ماڵپه‌ڕێك بكه‌م كه هێماكانی وه‌ك وێنه‌ی یه‌كه‌م دانابێت، ئه‌و هه‌سته‌م لا درووست ده‌بێت كه درووست دانراون ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆ سه‌ره‌كیه‌ی كه زمانی كوردی/ سۆرانی له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ده‌نووسرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و Navigation ـه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بناغه دابڕێژرێت بۆ به‌كارهێنه‌ر مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌بێت و هه‌روه‌ها له داڕشتنی زمانه‌وانیه‌وه كێشه‌یه‌كی نابێت.
وێنه‌ی دووه‌م نا درووستیه‌كی تێدا به‌دی ده‌كرێت و هه‌ستێكی نادرووست بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌خوڵقێنێ، له نێو ماڵپه‌ڕێكدایه هه‌موو نووسراوه‌كان له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ نووسراون، به‌ڵام ئه‌و لیسته‌یه به پێچه‌وانه‌وه‌یه و به‌لایه‌وه نامۆ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكاری نادڵنیا بوون له كرته‌كان، كه له‌وانه‌یه له كۆتاییدا كرته‌ی لێنه‌كات و به شێوازێكی دیكه په‌ڕه‌كانی دیكه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت چاو لێبكات كه دژوارتر بێت و ئه‌وه‌ش له خۆیدا ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه میوان له‌وانه‌یه له داهاتوودا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت نه‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا شێوازی دیكه زۆره بۆ درووستكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌ك كه به‌به‌كارهێنه‌ر پیشان بدات له چ شوێنێكه له نێو ماڵپه‌ڕدا، یه‌كێك له جێگره به‌هێزه‌كانی Breadcrunb، تایبه‌تمه‌ندی Tab Navigation ـه، كه له ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد دا به‌كار براوه،
سه‌ره‌كی ترین كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ی ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد ئه‌وه‌یه كه بۆ قووڵایی یه‌ك په‌ڕه گوونجاوه، به زۆربوونی قووڵایی په‌ڕه‌كان به‌كارهێنانی Tab كارێكی ئاسان و كرداری نابێت.
هیوادارم ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی پێ ناساندبن، Breadcrumb و چۆنیه‌تی داڕشتنیان له بابه‌تێكی كورتی وه‌ك ئه‌م بابه‌ته جێی نابێته‌وه. به‌و هیوایه‌ی بتوانم له داهاتوودا زۆرتر و وردتر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا و بواری Usability به گشتیی بنووسم.
لێره نیه
ده‌ستت خۆش کاک ئاسۆ به‌ڕاستی سودم لێبینی!
لێره نیه