بابه‌ت: به‌رنامه‌یه‌ك بۆ گۆڕینی یونیكۆد و عه‌لی
سڵاو،
به‌ڕێزان ئێواره كه گه‌ڕامه‌وه ماڵ، بیرم له به‌رنامه‌یه‌ك كرده‌وه، كه بتوانێت هه‌موو جۆره‌پیته‌كان fonts بۆ یه‌كتری بگۆڕێت.
له‌و بیركردنه‌وه‌یه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی لێكه‌وته‌وه.
سوپاس بۆ genius كه ئه‌و بابه‌ته‌ی ورژاند و كاریكرده من.
١. وه‌كوو سه‌ره‌تایه‌ك، عه‌لی ده‌گۆڕێت بۆ یونیكۆد و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه.
٢. به‌رنامه‌كه هه‌ندێك ئامرازم بۆ زیادكرد، بوارم نه‌ما ته‌واو دایان ڕێژم (نیوه‌شه‌وه خه‌وم دێت)، وه‌كوو فۆنته‌كان، پاشه‌كه‌وت و كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه (نیوه‌ناچڵه) ..هتد
٣. ده‌كرێت كاتی زیاتر بۆ ته‌رخان بكرێت تاكوو ته‌واو تاقیبكرێته‌وه.
٤. به c# دامڕشتووه، هه‌ركه‌س خواستی كرد به‌شداری له به‌رنامه داڕشتنیا بكات، ده‌توانێت به c, c++, java, csharp, mfc كۆده‌كه بنووسێت.
زۆر تاقیم نه‌كردۆته‌وه، سوپاستان ده‌كه‌م كه هه‌ڵه و پێشنیاره‌كانتانم بۆ بنووسن.

ده‌قی عه‌لیم له ماڵپه‌ڕی زانستخوازانه‌وه ورگرت، ئه‌گینا تاكوو ئێستاش هه‌موو پیته‌جیاوازه‌كانی له‌گه‌ڵ یونكیۆد دا نازانم !
http://www.geocities.com/zanstxwazan/
بۆ داگرتن:
http://www.zkurd.org/aras/download/Wergerr.zip
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.
گه‌نجۆ: ته‌ماشای سه‌باره‌ت بكه، وێنه‌ی "كه‌و"ه‌كه‌م داناوه، تاپڕه‌كه‌ت ئاماده كرد؟
سیا: ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی خێرا كردم، به‌كار هێنانی هه‌ندێك له كۆده‌كانی php editor ـه كه‌یه كه دوو هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستم داوه‌تێ.




