میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه‌ و پێویست به‌ خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته‌ خۆت تۆمار بكه‌یت كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته‌ بۆ جێبه‌جێ كردن

#١ ٢٠٠٨-٠٥-٠٧ ١٤:٢٩:٢٠

GaLa
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-16
په‌یامه‌كان: ١٣٣
وێبگه‌

پرسیار ده‌رباره‌ی رێگرتن بۆ هینانه‌وه‌ی وێنه‌ سراوه‌کان

سڵاو به‌رێزان
زۆر که‌س له‌ ئێمه‌ تامه‌زرۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رنامه‌که‌یک بدۆزێته‌وه‌ تاکو ئه‌و وێنه‌و یاخود ڤیدیۆ سراوه‌کان بێنێته‌وه‌ که‌ له‌ده‌ستی داون یان به‌ هۆی فۆرماته‌وه‌ نه‌ماون
به‌ڵام پرسیاره‌که‌ی من به‌ عه‌کسه‌وه‌یه‌
بۆ نموونه‌ من Pc ـی خۆم ئه‌فرۆشم یان ئه‌ده‌م به‌ که‌سێکی تر ، زۆر له‌ وێنه‌و ڤیدیۆ خێزانی تیایه‌ یان تایبه‌تیه‌
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که‌ Pc ـه‌ که‌ت داوه‌ پێی به‌ به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌ هه‌موو وێنه‌و ڤیدیۆکان ده‌هێنێته‌وه‌
ئایا به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ رێگرتن له‌ هێنانه‌وه‌ی ، یان کام به‌شی Pc ـی ده‌ربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کان نه‌یه‌نه‌وه‌

له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئێوه‌ی به‌رێز


مه‌کۆی گووڵچین
:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::
                                                             ئاسۆ نادری

لێره‌ نیه‌

 

#٢ ٢٠٠٨-٠٥-٠٧ ١٤:٣٧:٤٨

aras
چاو‌دێر
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-21
په‌یامه‌كان: ٨٥٥
وێبگه‌

Re: پرسیار ده‌رباره‌ی رێگرتن بۆ هینانه‌وه‌ی وێنه‌ سراوه‌کان

سڵاو
به‌رنامه‌ و ئامراز زۆرن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، له‌وانه‌ Eraser
http://www.heidi.ie/eraser/download.php

ئه‌م جۆره‌ به‌رنامانه‌ چه‌ندین جار شوێنی هه‌ڵگیراوی په‌ڕگه‌كان سفر ده‌كه‌نه‌، Eraser  نزیكه‌ی ٣٥ جار سفر ده‌نووسێت له‌ شوێنی په‌ڕگه‌كان له‌ بیرگه‌ memory دا، به‌و شێوه‌یه‌ به‌رنامه‌ی undelete و unformat و ئه‌وانی تر، ناتوانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ زنجیره‌ پچڕاوه‌كانی په‌ڕگه‌كه‌دا بكه‌ن و دروستی بكه‌نه‌وه‌، به‌وشێوه‌یه‌ بێخه‌م ده‌بیت له‌وه‌ی كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌فرۆشیت.

سه‌ركه‌وتوو بن.

لێره‌ نیه‌

 

#٣ ٢٠٠٨-٠٥-٠٧ ١٤:٣٩:١٨

ئاراشتاين
ئه‌ندام
شوێن: باشور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-01-30
په‌یامه‌كان: ٢٦٢

Re: پرسیار ده‌رباره‌ی رێگرتن بۆ هینانه‌وه‌ی وێنه‌ سراوه‌کان

Migo recover lost data
http://www.migosoftware.com/store/p?lp= … RP_MIGO_CD
http://www.migosoftware.com/eval/setupR … 070628.exe

هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی تیادایه‌. دوای دامه‌زراندن كرته‌ بكه‌ له‌ Delete Data Permanently
خۆم تاقیم نه‌كردۆته‌وه‌.


"ژیان وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ وێنه‌ بكێشیت و لاستیكت پێ نه‌بێ"

                                                               ئه‌ندریۆ وایت

لێره‌ نیه‌

 

#٤ ٢٠٠٨-٠٥-٠٧ ١٤:٤٣:٠٧

GaLa
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-16
په‌یامه‌كان: ١٣٣
وێبگه‌

Re: پرسیار ده‌رباره‌ی رێگرتن بۆ هینانه‌وه‌ی وێنه‌ سراوه‌کان

زۆر سوپاسی هه‌ردوکتان ئه‌که‌م تاقی ئه‌که‌مه‌وه‌ بزانم چۆنه‌
به‌ڵام پرسیارێکی تر ، ئایا رێگه‌ له‌وانه‌ ئه‌گرێت که‌ سراینه‌وه‌ یان ئه‌وانی ئێستاش هه‌ن ئه‌سرێنه‌وه‌


مه‌کۆی گووڵچین
:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::
                                                             ئاسۆ نادری

لێره‌ نیه‌

 

#٥ ٢٠٠٨-٠٥-٠٧ ١٥:١٣:٢٧

aras
چاو‌دێر
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-21
په‌یامه‌كان: ٨٥٥
وێبگه‌

Re: پرسیار ده‌رباره‌ی رێگرتن بۆ هینانه‌وه‌ی وێنه‌ سراوه‌کان

ئه‌وانه‌ی سڕاونه‌ته‌وه‌ و له‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌دا نه‌ماون هیچ. ته‌نها ئه‌وانه‌ ده‌سڕدرێنه‌وه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا له‌ڕێی ئه‌و به‌رنامانه‌وه‌ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، یان له‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌دا ماون.

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  RSS Feed ی مه‌كۆكانی وێبچن  [به‌سته‌رچن، كۆكردنه‌وه‌ی باشترین و به‌سوودترین ماڵپه‌ڕی كوردی] |  [هۆستگه‌ خانه‌خوێی وێبچن ده‌كات] |  [زانستپه‌روه‌رانی كورد]