میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو،
له ڕێكه‌وتی ٢٠٠٨-٠١-٣٠ دا په‌یامێكم نووسی له ژێر ناوی PunBB وه‌شانی ١،٣ بێتا كه لێره هه‌یه،
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4344.html
له په‌ره سه‌رندنێكی هه‌مان هه‌واڵ دا،
وه‌شانی پێش كۆتایی PunBB ئاماده بۆ داگرتن و تاقیكردنه‌وه،
هه‌موو زانیارییه‌كی پێویست سه‌باره‌ت به‌و وه‌شانه و داگرتنی له‌م به‌سته‌ره هه‌یه،
http://punbb.informer.com/forums/viewtopic.php?id=19353
وه‌ك پێشتر له وێبچن ده‌ست كراوه به كوردی كردنی PunBB نوێ و له وه‌شانی نوێ‌دا به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به ته‌واوی ده‌بێته كوردی، واته PunBB به ته‌واوی هه‌مووی كوردی ده‌بێت و وێبچن مه‌كۆی نوێی بۆ ده‌كاته و وه‌ك جاران به ته‌واوی پاڵپشتی ده‌كات.
له هه‌مان په‌یوه‌ندیدا،
ئه‌و تیمه‌ی كه له پشته‌وه‌ی درووست كردن و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامۆكه‌ی PunBB بوون، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا مافی PunBB ـیان فرۆشت به كۆمپانیایه‌ك، پاش ئه‌و فرۆشتنه كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له PunBB ـدا كاریان ده‌كرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان لا په‌سه‌ند نه‌بوو، له PunBB جیابوونه‌وه و هه‌ستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی PunBB له ژێر ناوی FluxBB كه ماڵپه‌ڕی http://fluxbb.org هه‌یه.
FluxBB له بنه‌ما، شێواز و چۆنیه‌تی كاركردن دا هه‌ر وه‌ك PunBB ـه، چوونكه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر هه‌مان كۆدی PunBB ـه كه له ژێر ناوێكی دیكه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له داهاتوودا گۆڕنكاری زۆرتر به‌سه‌ر FluxBB ـدا دێت و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێگه‌یه‌كی جیاوازتر بگرێته به‌ر كه له شێواز و بنه‌مای PunBB ی دووری ڕابگرێت.
ئێمه وه‌ك وێبچن وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌كی پاڵپشتی PunBB ده‌كه‌ین، بڕوامان به‌وه هه‌یه PunBB له جاران به‌هێزتره، چوونكه هێزێكی ئابووری و كارمه‌ندی تایبه‌تی له پشته‌وه هه‌یه كه په‌ره‌پێده‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌بن، هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ران و Community جارانی هه‌یه.
له هه‌مان كاتدا پاڵپشتی FluxBB ده‌كه‌ین و په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی بۆ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر هه‌مان په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی PunBB ده‌بێت.
له كۆتاییدا پێمان باشه به‌كارهێنه‌رانی PunBB له‌سه‌ر هه‌مان PunBB به‌رده‌وام بن.
لێره نیه
ده‌ست خۆش بێت کاکه ئاسۆ
لێره نیه
کاکه ئاسۆ ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه
به‌ڵام که‌نگین punbbبیتا تازه‌که‌ی ده‌رده‌چێت ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردیه؟؟
لێره نیه
gailan نووسی:
کاکه ئاسۆ ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه
به‌ڵام که‌نگین punbbبیتا تازه‌که‌ی ده‌رده‌چێت ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردیه؟؟
كاتێكی دیاریكراوی نیه، به‌ڵام بۆ خۆم پێم وایه له ماوه‌ی مانگی داهاتوودا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
لێره نیه
وه‌ڵا گه‌ر زوبڵاو بکرابایه‌وه زۆر باشده‌بوو
بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێببینین
لێره نیه
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم په‌یامێكم له‌سه‌ر ئه‌مه نوسی كه‌وتم وێبجن ڕووكاره‌كه‌ی و وه‌شاندنه‌كه‌ی نوێبكاته‌وه پێویسته، پاش منیش كاك بروسك شتێكی نوسی، به‌ڵام دیار نه‌ماوه .
ئایه وایه؟ یان من هه‌ڵه‌م؟
بژین
لێره نیه
ده‌ست خۆش بێت کاکه ئاسۆ
لێره‌یه
به‌رێزان من http://fluxbb.org تاقیم كرده‌وه و هه‌ندێ شتم كرده كوردی به‌رای من زۆر زۆر جوانه ئێوه‌ش سه‌یری بكه‌ن ته‌نها بۆ تێست دامناوه ...
ئه‌مه‌ش لینكی ئه‌وه‌ی كۆ بۆ تاقیكردنه‌وه دامناوه :
http://nigah.net/gul
و پرسیارێكم هه‌بوو :
ئایا ده‌كرێت ئه‌پدایتی بكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌كۆیانه‌ی كه ئێستا هه‌مان و بیكه‌ین به‌و مه‌كۆیه‌ی ئێستا هاتووه ؟
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Mahdi Shaswari (2008-07-17 11:49:28)
لێره نیه