میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

به‌كارهێنه‌رانی لینوكس ده‌بێت له‌ئه‌لف و بێێ ئه‌و دنیایه‌دا بزانن Compile وه‌رگێڕ چییه؟
واتا تۆ بوخچه‌ی سه‌رچاوه‌ت هه‌یه ده‌ته‌وێت بیگۆڕیت بهگورهزهیهك و كاری پێبكه‌یت، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه پێناسه‌كه‌م پڕ به‌پێستی ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌بێت.
زۆر پڕۆگرام ده‌بینین كه‌وه‌كو بوخچه‌ی سه‌رچاوه هه‌ن بۆ داگرتن و ده‌بێت compile بكه‌ین بۆ ئه‌و سیسته‌می به‌رده‌ست، لهئوبونتودا كارت به‌مه تائه‌ندازه‌یه‌ك كه‌متر ده‌كه‌وێت وه‌كو دابه‌شكردنی لینوكسی gentoo .
خۆشبه‌ختانه ئوبونتو كهگورزهی دێبیان به‌كارده‌بات خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نترین گورهزهگهله. باشه بابچینه سه‌ر بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌كه:
لهئوبنتودا وه‌كو دابه‌شكردنه‌كانی تری لینوكس پێویستی به C-Compiler هه‌یه به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا دانه‌مه‌زراون به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر دابه‌شكردنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئامرازی تردا دایبگریت. ئه‌ویش
build-essential
دامه‌زراندن
sudo aptitude install build-essential
ئێستا پێویستمان به‌سه‌رچاوه‌ی كۆده‌كان هه‌یه sourcecode بۆ پڕۆگرامێك، بۆ نمونه ئێمه Bluefish هه‌ڵده‌بژێرین.
Download
پاشان وه‌ره بوخچه‌كه بكه‌ره‌وه
tar -zxf NAWIPACKET
ده‌توانیت كرته‌ی لای ڕاستی له‌سه‌ر بكه‌یت بیكه‌یته‌وه.
پاشان وه‌كو وتمان بڕۆ ناو بوخچهكهوه به
cd /nawipacket
ئێستا
./configure
پاشان
sudo make install
تێبینی: ئه‌گه‌ر ویستت وه‌شاندنێك تاقی بكه‌یته‌وه كه‌وه‌كو وه‌شاندنی تر له‌سه‌رچاوه‌ی ئوبونتو هه‌بن، بۆ نمونه bluefish هه‌یه به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌شاندنی نوێی ناجێگیری دابمه‌زرێنین، ته‌نها پێویستمان به‌مه‌یه
sudo apt-get build-dep bluefish
بژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سیا (2008-07-02 00:36:28)
لێره نیه
ده‌ست خۆش بێـت
سه‌ركه‌وتووبیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Net4kurd (2008-07-02 13:15:20)
لێره نیه
سوپاس به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئاره‌زووی ده‌ستخۆشی ناكه‌م، خۆشتره هه‌ندێكتان تاقیبكه‌نه‌وه، چونكه یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی لینوكس compile ــه.
براده‌رێك گله‌یی هه‌یه ده‌ڵێ وه‌كو پێویست ئوبونتو لینوكس نه‌ناسراوه و كه‌مته‌رخه‌من، ده‌مه‌وێت ئێوه‌ش جوڵه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌گه‌ر لینوكست دامه‌زراندووه؟
دیسان بژی و ببورن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سیا (2008-07-03 12:47:53)
لێره نیه
هه‌ڵیده‌واسم ![]()
لێره نیه
:d
كاك سیا به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست خۆشیانه‌ی كه‌بۆ تۆ نێردراوهخریكهینهوه یه‌ك فه‌رده ده‌بێت یان زیاتریش.
به‌ڵێن ده‌ده‌م كه تاقیبكه‌مه‌وه . ![]()
لێره نیه
پهڕهكان: 1