میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
وابزانم لای هه‌موان ئاشكرایه openoffice چییه؟ وه‌جێگره‌وه‌ی چییه؟ وه سه‌رچاوه‌ی كراوه‌ش چییه؟
ئامۆژگاری زۆركه‌سم كردووه كهopenoffice به‌كاربه‌رێت، به‌ڵام یه‌كه‌م شت كه‌پرسیاری كردووه:
بۆ نوسینی كوردی هه‌موو جارێك دێته‌وه پاش و خاڵی كۆتا دێنێته‌وه سه‌ره‌تا....هتد كوره بۆ كوردی نابێت ![]()
به‌ڵێ زۆرباش ده‌بێت. ![]()
وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه openoffice تائێستا هه‌ڵبژاردنی پشتگیری بۆ زمانه‌كانی كه‌له‌ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ده‌ستپێده‌كه‌ن وه‌كو بنه‌ڕه‌ت له‌گه‌ڵ دامه‌زراندندا دانه‌ناوه، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه جارێك نازانن openoffice چییه؟ چه‌ند قازانجی هه‌یه بۆیان. بۆیه به‌كارهێنه‌ری كوردی سۆرانی ده‌بێت هه‌نگاوێك هه‌ڵبێنێت تاوه‌كو ١٠٠٪ به‌قازانجی ئه‌و بشكێته‌وه ![]()
OpenOffice Writer جێگره‌وه‌ی word مایكرۆسۆفته وه‌كو به‌شه‌كانی تری openoffice هه‌موویان جێگره‌وه‌ن.
OOXMLی ئۆفیسی مایكرۆسۆفت دۆڕا
openofficeدوای خۆشیه‌كی كورت كه‌لایه‌نگرانی جۆره په‌ڕگه‌ی OOXML پێیان وابوو كه‌له‌لاین ڕێكخراوی ستانداردبوونی جیهانییه‌وه ISO ــیه‌وه به‌بنه‌ڕه‌ت ناسێنراون و كۆتایی به‌و جه‌نگه‌ی نێوان خۆیان و جۆره په‌ڕگه‌ی ODF ئۆفیسی كراوه OpenOffice هاتووه.به‌ڵام له‌هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا گه‌وره به‌رپرسی مایكرۆسۆفت و ته‌كنیكاری Stuart McKee ڕایگه‌یاند كه‌له‌و جه‌نگه‌دا به‌رامبه‌ر به OpenOffice دۆڕاون. به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش ئومێدی به‌ره‌و پێشچوونی دنیای OpenSource زیاتر بره‌وی پێدرا.
له‌كانی گرافیكه‌وه
ئه‌مه واتا سه‌رده‌می Microsoft office گوزه‌شت. وه‌چه‌ندین وڵات و دام و ده‌زگا له‌جیهاندا یه‌ك قڕان ناده‌ن بهMS office ئیتر.
بابێینه‌وه سه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌مان.
بڕۆ
Tools>>>Options>>Languagen Settings>>Enable for Complex text layout (CTL)
لێره نیه
ببورن بیگوازنه‌وه بۆ شوێنی خۆی ![]()
لێره نیه
ده‌ست خۆش كاك سيا گيان بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه .
لێره نیه
سڵاو،
ده‌ستخۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه. ئۆپن ئۆفیس پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه و هه‌نگاوی باشی ناوه.. به‌ڵام هێشتا چه‌ند هه‌نگاوێك له دوای مایكرۆسۆفت ئۆفیسه‌وه‌یه. ![]()
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ فۆڕم و ماكرۆ و تێكه‌ڵ كردنی خشته‌كانی calc ..هتد ماویانه بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كه خۆیان ده‌یخوازن.
له كۆنگره‌ی ئۆپن سۆرس، له گفتوگۆیه‌كمدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ئۆپن ئۆفیس / ئه‌ڵمانیا، دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌وه‌ی ئه‌مان ده‌یكه‌ن هێشتا چێكردنی زۆر له كرداره‌كانه كه مایكرۆسۆفت له وه‌شانی ٢٠٠٠ ه‌وه دایناوه. به‌ڵام كاركردن له‌گه‌ڵ زمانه جیاجیاكان، پته‌وكردنی ته‌كنیكی مامه‌ڵه‌ی په‌ڕگه‌كان له ئۆپن ئۆفیسدا به‌هێزتره وه‌ك له‌وه‌ی مایكرۆسۆفت.
وه‌شانی داهاتوویان مانگی نۆیه. ![]()
لێره نیه
كاك ئاراس ئه‌گه‌ر بێ كه‌موكوڕی بێت وه‌شاندنی نوێ هه‌میشه ده‌رناچێت، ئه‌وه‌ی لای هه‌موومان گرنگه ئۆفیسی مایكرۆسۆفت كۆاتیی به‌ته‌مه‌نی هات و دێت. هۆكه‌شم نوسیوه بۆ؟ دوو خه‌سڵه‌ت هه‌یه له سه‌ده‌ها كهopenoffice باشتره و داهاتووی هه‌یه:
١. سه‌رچاوه‌ی كراوه‌یه.
٢. ١٠٠٪ خۆڕاییه وه بۆ هه‌موو سیسته‌مه كارگێڕیه‌كانه.
لێره نیه
كاك سیامه‌ند له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ تۆ و ئۆپن ئۆفیس و ئۆپن سۆرس،
من پشتیوانی ئۆپن ئۆفیس ده‌كه‌م، و پێسم خۆشه كه زیاتر گه‌شه بكات. ئه‌و شكسته‌ی مایكرۆسۆفت دۆڕاندن نییه له بازاڕه‌كاندا.
مایكرۆسۆفت ئۆفیس له‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كاندا هه‌یه، له زانكۆكان ده‌خوێنرێت، له كۆمپانیاكاندا ..هتد ئه‌مه به ڕۆژ و ساڵ و دووان دروست نه‌بووه و له‌خۆڕاش ناڕوخێت. له‌وانه‌یه وه‌كوو IE ورده ورده به‌كارهێنه‌ری كه‌م بێته‌وه، به‌ڵام چه‌ندی پێده‌چێت ؟ له‌وانه‌یه پاش ده وه‌شانی نوێی تری ئۆپن ئۆفیس ![]()
مه‌سه‌له‌كه‌ش له ڕاهاتندا نییه، له نرخ و پاره‌كه‌یشیدا نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو داخوازییه‌كی به‌كارهێنه‌ر ده‌پێكێت.
سه‌رچاوه‌ی كراوه بۆ كه‌سانێك بایه‌خی هه‌یه كه بیانه‌وێت شتی له‌سه‌ر زیاد بكه‌ن، ده‌ستكاریی بكه‌ن، ملیۆنه‌ها كه‌س ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌كه بێهه‌ڵه كاربكات.
لێره نیه
گرنگترین شت ده‌رامه‌ت و خه‌رجییه، من خۆم ئه‌و ڕۆژه‌ی زانكۆی شتوتگارت هه‌موو كتێبخانه و ده‌زگاكانی كرا بهsuse له‌وێ بووم له‌كردنه‌وه.
das ist uns zu blöd, jede menge für MS lizenzen ausgeben, obwohl wir bessere system zum nulltarif haben können
له‌یه‌ك شوێن نه‌مبیستووه وه نیشه له‌سه‌ر نێت، كه‌بڵێت ms office به‌تواناتره! وه باشترین به‌ڵگه ئه‌وه‌یه كه‌كامیان ئێستا Standard ن لای ISO
ده‌زانم سه‌رچاوه‌ی كراوه زۆر كۆمپانیا بێكارده‌كات ![]()
لێره نیه
ده‌ست خوش بو ئه‌م بابه‌ته زور جوانه
لێره نیه
ده‌ستت خۆش کاکه سیا
لێره نیه
وابزانم ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت له به‌شی ئوبونتو دابێت.
لێره نیه
Net4kurd نووسی:
وابزانم ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت له به‌شی ئوبونتو دابێت.
نه‌خێر
لێره نیه