میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاوتان لێبێت...
له‌لای هه‌مووان ئاشکرایه که ماڵپه‌ری گووگڵ چه‌نده به‌رفراوانه‌و چه‌نده سوود به به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌گه‌یه‌نێت، به‌باشم زانی هه‌ندێک له‌و ئامرازه گرنگانه باس بکه‌م که بۆ ئاسانکردنی گه‌ڕان به‌کارده‌هێنرێن، پێیان ده‌ڵێن (Google Search Operators) که هه‌ریه‌که‌یان کارێکی تایبه‌تی ده‌کات له کاتی گه‌ڕاندا،
له‌وانه‌یه زۆر که‌س بڵێن ئه‌م ئامرازه ههڵسوڕێنهرانه کارێکی وایان نه‌بێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر به‌سوودو گرنگن! هه‌روه‌ک له‌خواره‌وه ڕوونی ده‌که‌مه‌وه:
1- intitle ( له‌ناو تاێتڵ دا ): ناوه‌که‌ی گوزارشته له کاره‌که‌ی، واته ئه‌گه‌ر ئه‌م ووشه‌یه له‌کاتی گه‌ڕاندا به‌کارببرێت گووگڵ له‌ناو تایتڵی ماڵپه‌ره‌کان بۆ ووشه‌ی دراو ده‌گه‌ڕێت، چۆنیه‌تی به‌کارهێنان:
intitle:webchin
که‌واته زانیمان چۆن به‌کاردێت، لێره‌دا ئه‌گه‌ر له‌دوای وشه‌ی مه‌به‌ست وشه‌یه‌کی تر بنوسرێت وه‌ک:
intitle:webchin meko
مانای وایه له‌ناو تایتڵ له وشه‌ی webchin بگه‌ڕێ پاشان له‌هه‌ر جێگایه‌کی تربیت له‌ووشه‌ی meko بگه‌ڕێ که (تایتڵ و به‌سته‌ر و به‌دی "له‌ش") ده‌گرێته‌وه
ئێستا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ووشه‌ی دراوه له دوو بڕگه پێک‌بێت پێویسته به ده‌قهێمای جووت سنوربدرێت وه‌ک:
intitle:"وێب وێبچن"
،
هه‌روه‌ها ئامرازی allintitle هه‌مان کارده‌کات به‌ڵام لێره‌دا وشه‌ی دراوه ئه‌گه‌ر له‌دوو بڕگه پێکهاتبوو پێویستی به ده‌قهێمای جووت نیه، وه‌ک:
allintitle: yahoo mail
2- inurl (له‌ناو به‌سته‌ر): واته له‌ووشه‌ی دراوه بگه‌ڕێ له‌ناو به‌سته‌ردا، واته تۆ لیره‌دا ده‌توانیت زۆر ووردترو خیراتر بگه‌یته ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ی که ده‌ته‌وێن، بۆ نمونه:
inurl:kurd
به‌م دوو بڕگه‌یه هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌رانه به‌ده‌ست بهێنه که ووشه‌ی kurd له‌ناو به‌سته‌ره‌کانیان هه‌یه
ده‌توانیت هه‌ردوو ئامرازه‌که‌ی سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌کاربهێنیت، وه‌ک:
inurl:kurd intitle:kurdistan
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئامرازی یه‌که‌م ده‌توانرێت سوود له allinurl وه‌ربگیرێت
تێبینی: له‌نێوان ووشه‌ی دراوه‌و ئامرازه‌کان نابێ (بۆشایی space ) هه‌بێت ته‌نیا بهناوبهندی : ناوبه‌ند ده‌کرێن
به‌ڕێزان، ئه‌مه وه‌کوو سهرهتایهکبوو بۆ شاره‌زابوون له ئامرازه‌کانی گه‌ڕان، ئامرازی تر زۆرن، به‌ڵام له‌ڕووی به‌کارهێنانه‌وه وه‌ک یه‌کن، ئه‌وانی تر جێدێڵم بۆ ئێوه
site: allintitle: intitle: allinurl: inurl: cache: link: related: info: define: stocks:
زۆری تریش، ده‌توانیت سوود له‌م نموونانه وه‌ربگریت:
intitle:"index of" winrar.exe intitle:"index of" winzip.exe intitle:"index of" msgr8us.exe intitle:"index of" skype.exe intitle:"index of" firefox.exe

لێره نیه
ده‌ست خۆش بابه‌تێکی گرنگه
ئاسۆ وته‌نی هه‌ڵمواسی.
لێره نیه
ته‌واوی بابه‌ته‌كانت سوودمه‌ندن
هه‌ربژيت
لێره نیه
ده‌ستخۆش به‌ڕاستی بهبابهتهكانت جوانن .
بژیت
لێره نیه
زۆر سوپاستان ده‌که‌م، من له‌دوای جوانی ئێوهوهم
لێره نیه
پهڕهكان: 1