میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1 2

سڵاو هاوڕێیان،
وه‌ك ئاگادارن حه‌فته‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان هه‌بوو له InSpeak كه چه‌ند هاوڕێی چالاك و ئه‌ندامی وێبچن تێیدا به‌شدار بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌م خاڵانه كرا،
١، سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن و هه‌روه‌ها نووسینی یاسا بۆ مه‌كۆكان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، واته گه‌ر مه‌كۆیه‌ك پێویستی كرد یاسای خۆی هه‌بێت جگه له یاسای گشتیی.
٢، دابه‌شكردنی مه‌كۆكان به سه‌ر چه‌ند چاودێرێكدا، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر چاودێرێك یان زۆرتر مه‌كۆیه‌ك بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و چالاك ڕاگرتنی ئه‌و مه‌كۆیه یه‌كه‌م ئه‌ركی سه‌رشانی بێت له وێبچن.
٣، زیندوو كردنه‌وه‌ی گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌تر به‌شدار بێت له پرۆژه جیاوازه‌كاندا و كاری ئه‌و گرووپه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به كوردی كردنی سكریپت دا سنووردار نه‌بێت.
٤، بنبڕ كردنی دیارده‌ی تاكه‌كه‌سی بوونی وێبچن و نه‌مانی كه‌سێك به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وێبچن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن (چاو‌دێر، ئه‌ندامی گرووپی وه‌رگێڕان و هتد...) ده‌بنه ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی و له ژێر ناوی ئه‌ندامان له‌و جۆره نووسینێكی گشتیی ده‌نووسرێت/
ڕوونكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان،
١، سه‌باره‌ت به یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن، له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌و یاسانه نووسراون و هه‌بوون، به شێوه‌یه‌كی زۆر باش په‌یڕه‌ویان لێ كراوه و خاڵه‌كانی گوونجاو بوون بۆ به‌كارهێنانیان له وێبچن، له هه‌مان كاتدا زۆر تێبینی له‌سه‌ر هه‌ندێك له خاڵه‌كانی یاساكان درووست بوون وپێداچوونه‌وه‌ی پێویست ده‌بێت.
به كورتی یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن، توندتر (زۆر له یاساكانی ئێستا توندتر)، پوختر و پێكه‌رتر ده‌بن.
هه‌ر ئه‌ندامێك كه ٣ جار یاسا شكێنی بكات بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر له مه‌كۆكان بێ به‌ش ده‌كرێت و ناتوانی سه‌ردانی مه‌كۆكانی وێبچن بكات تا ئه‌و كاته تێنه‌په‌ڕێ.
٢، سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی كاره‌كان به سه‌ر چه‌ندین چاودێردا، مه‌كۆكانی وێبچن ئێستا چه‌ند چاودێرێكی هه‌یه كه بریتین له‌و هاوڕێ و دۆستانه‌ی خۆمان كه هه‌موو كات هه‌وڵی سوود گه‌یاندن ده‌ده‌ن و هیوای یه‌كه‌میان پێشخستنی بواری ئایتی كوردییه له‌سه‌ر نێت.
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌و هاوڕێیانه به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونیان به‌ژیانی ڕۆژانه‌یانه‌وه و كه‌م كاتی‌یان، نه‌یاتوانیوه/ ناتوانن وه‌ك چاو‌دێر له وێبچن به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها چاودێرانی ئێستا كاره‌كانیان له چوارچێوه‌ی مه‌كۆیه‌كی تایبه‌ت به خۆیان سنووردار نه‌كراوه و ئه‌ركی چاودێریكردنی هه‌موو مه‌كۆكانیان له‌سه‌ر شانه.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی چاودێران و دابه‌شكردنی كاره‌كان به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر چاودێرێك كارێكی تایبه‌تی هه‌بێت و مه‌كۆیه‌كی تایبه‌ت چاو‌دێری بكات، سیسته‌می چاو‌دێری كردنی وێبچن ده‌گۆڕدرێت بۆ شێوازێك كه هه‌ر چاودێرێك مه‌كۆیه‌ك چاو‌دێری بكات كه بۆ خۆی حه‌زی لێی بێت و دڵنیابێت كه ده‌توانێ چالاكیی ئه‌و مه‌كۆیه ڕابگرێت.
سوودی سه‌ره‌كی ئه‌و كرداره ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌ر چاودێرێك مه‌كۆیه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت و هه‌موو كاره‌كانی نێو ئه‌و مه‌كۆ وه‌ك، نووسینی بابه‌تی و نوێ و سه‌رنج ڕاكێش، نووسینی وه‌ڵام بۆ پرسیاری ئه‌ندامان، سه‌پاندنی یاساكان له‌و مه‌كۆدا، هه‌روه‌ها ئارام ڕاگرتنی ئه‌و مه‌كۆیه‌ی له‌سه‌ر شان ده‌بێت و پێویست ناكات خه‌مخۆری مه‌كۆكانی دیكه بێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆ چاو‌دێری مه‌كۆیه‌ك هه‌ڵده‌بژێردرێت، ده‌بێت ڕابردوویه‌كی سوودبه‌خشی هه‌بووبێت له وێبچن، چالاك بووبێت و هه‌روه‌ها چالاك ڕاگرتنی مه‌كۆكانی وێبچن و سوود گه‌یاندن به هاوزمانانی یه‌كه‌م ئاواتی بێت. جێبه‌جێ نه‌كردنی كاره‌كانی خۆی وه‌ك چاو‌دێر لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌نگاوی پێویستی بۆ هه‌ڵده‌گیردرێت.
٣، سه‌باره‌ت به گرووپی وه‌رگێڕان، وه‌ك ئاگادارن له وێبچن دا چه‌ندین سكریپت كراوه‌ته كوردی به هاوكاریی ئه‌ندامان و هاوڕێیان له وێبچن. بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ ئه‌و ئه‌ندام و هاوڕێیانه، به پێویستی ده‌زانین گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن زیندوو بكرێته‌وه و هه‌وڵ به‌كوردی كردنی پرۆژه‌ی گه‌وره‌تر له سكریپت بدات.
هه‌موو كه‌سێك كه ئه‌م توانایانه له خۆیدا ببینێته‌وه، ده‌توانێت ببێته ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه،
٭ توانای خوێندنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌بێ كێشه‌و تێگه‌یشتن له مانای ڕسته‌و و وشه‌كان.
٭ توانای نووسین و خوێندنه‌وه به زمانی كوردی سۆرانی به‌بێ هیچ كه‌م و كۆڕییه‌ك.
٭ ڕازیبوون به‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كان له‌ژێر ناوی گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن جێبه‌جێ ده‌كرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه و مافه‌كانی بۆ وێبچن پارێزراو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گرینگ‌ترین مه‌رج ئه‌وه‌یه كه فه‌رهه‌نگی ئایتی زانستپه‌روه‌رانی كورد په‌سه‌ند بكات و ئه‌و فه‌رهه‌نگه وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی كوردی به‌كار ببات.
٤، سه‌باره‌ت به بنبڕ كردنی دیارده‌ی تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر وێبچن دا، من وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ر و هاوڕێیانی دیكه وه‌ك چاو‌دێر هه‌موو كات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووین كه وێبچن به هیچ شێوه‌یه‌ك دیارده‌ی ماڵپه‌ڕی تاكه‌كه‌سی به خۆیه‌وه نه‌بینێت، بۆ باشتر سه‌پاندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه، من چیتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر نابم و به‌ڵكوو ده‌چمه ڕیزی هاوڕییانی دیكه‌وه وه‌ك چاودێرێك و كه‌سێك كه ده‌مه‌وێ ئه‌و كاته‌ی كه هه‌مه ته‌رخانی بكه‌م بۆ پێشختنی ئه‌و مه‌كۆیه‌ی كه ده‌مه‌وێ چالاك بم تێیدا.
له چه‌ند ڕۆژ و حه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌م هه‌نگاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ژێر ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وێبچن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن (كه بریتی ده‌بن له‌و كه‌سانه‌ی كه چاو‌دێری ده‌كه‌ن) ده‌نووسرێت چاو‌دێر و هه‌موومان یه‌ك ئاستمان ده‌بێت و ئامانجی هاوبه‌شمان سوود گه‌یاندن به یه‌كتری ده‌بێت و به‌تیابه‌ت ئه‌ندامانی وێبچن.
دوور له كۆبوونه‌وه‌كه، زۆر پێشنیار و تێبینی نووسراوه سه‌باره‌ت به‌و كه‌م كۆڕییانه‌ی كه له وێبچن دا هه‌ن و به شێوه‌یه‌كی گشتیی هه‌موویان په‌سه‌ند كراون و له زووترین كاتی داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سووپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك.
لێره نیه
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی جوانه وه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو به بڕوای من وه چاوه‌ڕێی گۆڕان كاریه‌كان ده‌كه‌ین
به‌و هیوایه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه وێبچن له ئێستای زیاتر به‌رو پێش ببات
هه‌ر ئه‌ندامێك كه ٣ جار یاسا شكێنی بكات بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر له مه‌كۆكان بێ به‌ش ده‌كرێت و ناتوانی سه‌ردانی مه‌كۆكانی وێبچن بكات تا ئه‌و كاته تێنه‌په‌ڕێ.
ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر دروست و باش ده‌بێت ئارامیه‌كی زیاتر به وێبچن ده‌به‌خشێت
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن
دابان
بژین .
لێره نیه
سه‌باره‌ت به بنبڕ كردنی دیارده‌ی تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر وێبچن دا، من وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ر و هاوڕێیانی دیكه وه‌ك چاو‌دێر هه‌موو كات له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووین كه وێبچن به هیچ شێوه‌یه‌ك دیارده‌ی ماڵپه‌ڕی تاكه‌كه‌سی به خۆیه‌وه نه‌بینێت، بۆ باشتر سه‌پاندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه، من چیتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر نابم و به‌ڵكوو ده‌چمه ڕیزی هاوڕییانی دیكه‌وه وه‌ك چاودێرێك و كه‌سێك كه ده‌مه‌وێ ئه‌و كاته‌ی كه هه‌مه ته‌رخانی بكه‌م بۆ پێشختنی ئه‌و مه‌كۆیه‌ی كه ده‌مه‌وێ چالاك بم تێیدا
به‌ڕاستی هه‌ستێکی جوانه، من ئه‌و په‌یامه‌م خۆشده‌وێت و ڕێزی زۆره له‌لام چونکه که‌م که‌س هه‌یه ئه‌وجۆره بیرکردنه‌وه بکات بۆیه ده‌ڵێم هه‌ر بژین ستافی وێبچن.
تکایه بێبه‌شم مه‌که‌ن له چالاکیه‌کان، له‌ڕاستیدا من InSpeak دابه‌زاند به‌ڵام هه‌ر نه‌متوانی په‌یوه‌ندی بگرم چونکه هێڵی ئینته‌رنێته‌که‌م زۆر خاوه...
داوا ده‌که‌م ببمه ئه‌ندام له گروپی وه‌رگێڕان...
ئیتر ئه‌وه‌ندی له‌توانام دابێت که‌مته‌رخه‌می ناکه‌م
هه‌ربژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن akameng (2008-09-06 23:56:32)
لێره نیه
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم هیوادارم ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانیش پابه‌ندی یاساكان بن
هه‌ربژیت
لێره نیه
ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ ، چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆرباشن ، به‌ڵام كێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌كۆ ده‌كات كه هه‌مووان چاو‌دێر بن ؟
لێره نیه
ده‌ستت خۆش بابه‌تێكه له‌جێی خۆيه‌تی چه‌ند خاڵێكی دڵخۆشكه‌ری تيايه بۆ ئه‌ندامه ماندوو كانی وێبچن ئه‌مه‌ش شتێكی دڵخۆشكه‌ره .
به‌ڵام تێبينيه‌كی بچوك : ( ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئه‌م كۆبوونه‌وه له وinspeak بكرابايه‌وه زۆر باش ئه‌بوو له‌وانه‌يه پێشتر كۆمه‌ڵێك كه‌س بێبه‌ش بووبن + بۆ زياتر ڕوونكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه )
ئيتر سووپاس
لێره نیه
به‌راستی شتی جوانی تیایه هیوادارم به‌م زوانه جێبه‌جێ بکرێت له پێناو به‌ره‌و پێش چونی وێبچن.
وه هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی وێبچن.
وێبچن :به‌ره‌و وێبێکی کوردی باش
بژین،
لێره نیه
akameng نووسی:
داوا ده‌که‌م ببمه ئه‌ندام له گروپی وه‌رگێڕان...
به‌م زووانه به‌شێكی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه له ماڵپه‌ڕی وێبچن بۆ ئه‌و كه‌سانی كه حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن له گرووپی وه‌رگێرا كار بكه‌ن،
Broosk نووسی:
ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ ، چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆرباشن ، به‌ڵام كێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌كۆ ده‌كات كه هه‌مووان چاو‌دێر بن ؟
هه‌مووان واتا هه‌موو ئه‌ندامێك بۆ خۆی به‌ڕێوه‌به‌ره،هیچ پێویست ناكات كه‌سێك هه‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ر بێت له وێبچن،
HUNERAHMED نووسی:
به‌ڵام تێبينيه‌كی بچوك : ( ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئه‌م كۆبوونه‌وه له وinspeak بكرابايه‌وه زۆر باش ئه‌بوو له‌وانه‌يه پێشتر كۆمه‌ڵێك كه‌س بێبه‌ش بووبن + بۆ زياتر ڕوونكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه )
هه‌ر كاتێك پێویستی كرد ئه‌و كاته كۆبونه‌وه ده‌كرێت،ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه ڕوون نییه لای تۆ،ئه‌توانیت باسی بكه‌یت لێره بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ هه‌مووان،
بژین،
لێره نیه
كاك ئامانج باشتر بوو كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت . گه‌ر نه‌شكرێت ئاساييه
سووپاس
لێره نیه
وێبچن هه‌میشه پێشه‌نگه له خزمه‌تکردن
یه‌ك تێبینی بچووك
باس له‌وه‌ش بکرایه ئه‌گه‌ر له بابه‌تێکدا که‌سێك ویستی ئه‌و بابه‌ته بشێوێنێت یان له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ت لابدا بۆ کاتێکی دیاریکراو ئه‌ندامییه‌تی ڕابگیڕێ بۆی جارێکی تر سه‌رپێچی له بابه‌تی ناوبراودا نه‌کات .
لێره نیه
كاك هه‌ڵكه‌وت باسكراوه
هه‌ر ئه‌ندامێك كه ٣ جار یاسا شكێنی بكات بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر له مه‌كۆكان بێ به‌ش ده‌كرێت و ناتوانی سه‌ردانی مه‌كۆكانی وێبچن بكات تا ئه‌و كاته تێنه‌په‌ڕێ.
یه‌ك پرسیارم لادروست بوو ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه چه‌ن ئه‌ندامێك پله‌ی وێبچن وه‌ربگرن ؟
بژین .
لێره نیه
یه‌ك پرسیارم لادروست بوو ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه چه‌ن ئه‌ندامێك پله‌ی وێبچن وه‌ربگرن ؟
پێشنیارێكی جوانه كاك SLeMaNY D،له داهاتوو چه‌ند كه‌سێك ده‌كرێنه چاو‌دێر وه چه‌ند كه‌سێكی تریش ئه‌و پله‌یه وه‌رده‌گرن،
بژین،
لێره نیه
ده ستان خوش بيت من هه تا ده مرن له م قوتابخانه يه ده بم
لێره نیه
![]()
لێره نیه
![]()
لێره نیه
مه‌به‌ست له‌م خه‌ندانه چین ؟
لێره نیه
ئه ي بوجي ئه م خه ندانه جاكراون ؟ باشه ئيتر من به كاريان ناهينم سه ركه وتوبيت
لێره نیه
نه‌خێر بۆت نییه ، گه‌ر نووسینێكت هه‌یه بینووسه ، من بۆخۆم هیچ له‌و خه‌نده‌یه تێناگه‌م ، گه‌ر مه‌به‌ستێكت هه‌یه به نووسین بینوسه ، هه‌رچیت هه‌یه به ئاشكرا بینووسه !!
لێره نیه
نه‌خێر بۆت نییه ، گه‌ر نووسینێكت هه‌یه بینووسه ، من بۆخۆم هیچ له‌و خه‌نده‌یه تێناگه‌م ، گه‌ر مه‌به‌ستێكت هه‌یه به نووسین بینوسه ، هه‌رچیت هه‌یه به ئاشكرا بینووسه !!
كاك بروسك ئه‌وه‌نده‌ی په‌یامه‌كانی تۆم خوێندوه‌ته‌وه زۆر توند وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه.. به‌رێز كه‌مێك له‌سه‌ر خۆ به.. وه‌كو (بروسك) وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه
لێره نیه
باوه‌ڕناكه‌م برووسك توند بێت ئێوه خۆتان به‌تووندی ئه‌يخوێننه‌وه ئه‌گينا بروسك په‌يامه‌كانی جوانن
لێره نیه
منیش نه‌م وتوه په‌یامه‌كانی ناشرینه.. گوڵی وێبچنه
لێره نیه
باشه كاك بروسك خومن كفرم نه كردوه تو له خوته وه هه ل ئه جيت كوتم ئيتر به كاريان ناهينم سه ركه وتوبيت
لێره نیه
نه‌خێر بۆت نییه ، گه‌ر نووسینێكت هه‌یه بینووسه ، من بۆخۆم هیچ له‌و خه‌نده‌یه تێناگه‌م ، گه‌ر مه‌به‌ستێكت هه‌یه به نووسین بینوسه ، هه‌رچیت هه‌یه به ئاشكرا بینووسه !!
![]()
كاك بروسك ئه‌م قسانه هی ئه‌ستێره‌یێكی وێبچین نیه !!!
لێره نیه
باشه ئه كه ر قه دغه يه بو لاى نابه ن؟؟؟؟
زور سه يره له سه ر شتيكى كه م موشكيله كه وره ده كه ن.....
![]()
لێره نیه
پهڕهكان: 1 2