میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو،
ئێستا یه‌كه‌م هه‌نگاوی زیندوو كردنه‌وه‌ی گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن ده‌ستی پێكردووه، له ڕێی ئه‌م په‌یامه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین و تكا له‌و ئه‌ندامانه ده‌كه‌ین كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه له خۆیاندا ده‌بینن داواكاری خۆیان بۆ بوون له ئه‌ندام له گرووپی وه‌رگێڕان دا بنێرن.
١، ده‌بێ ئه‌ندامی وێبچن بیت.
٢، ده‌بێ له زمانی ئینگلیزی نووسراو به ته‌واوی و بێ كێشه تێبگه‌یت و كێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ت نه‌بێت.
٣، ده‌بێ بتوانی به‌بێ هیچ دژوارییه‌ك زمانی كوردی سۆرانی، خوێندن و نووسین به‌كار ببه‌یت.
٤، ده‌بێ فه‌رهه‌نگی ته‌كنه‌لۆژیای زانستپه‌روه‌رانی كورد وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رچاوه به‌كار ببه‌یت بۆ به كوردی كردنی وشه‌كان.
تكایه ئه‌مانه‌ش بزانه،
١، كاره‌كانی گرووپی وه‌رگێڕان له چوارچێوه‌ی وه‌رگێڕانی سكریپت دا سنووردار نابێت، به‌ڵكوو پرۆژه‌ی گه‌وره‌تر و جیاوازتر له خۆ ده‌گرێت.
٢، هه‌موو كاره‌كانی ئه‌و گرووپه له ژێر ناوی گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ناوی تاكه‌كه‌سی نابێت بوونی هه‌بێت.
٣، هه‌موو كاره‌كانی گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای كاری كراوه و به‌بێ به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ بكرێن و بڵاو بكرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه په‌سه‌ند ده‌كه‌یت، تكایه په‌یامێك بنووسه بۆ info@webchin.org و له سه‌ردێڕه‌كه‌یدا واته Subject بنووسه "گرووپی وه‌رگێڕان".
سووپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك و به هیوای سوود گه‌یاندنی زۆرتر به یه‌كتر.
لێره نیه
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک .
بژی وێبچن.
بژین.
لێره نیه
ڕازیم ده‌مێكه .
وا ئه‌ینێرم ، پێشنیار :
پۆستی ئه‌لكترۆنی تایبه‌ت به گرووپی وه‌رگێران پێویسته بكرێته‌وه له‌سه‌ر ڕاژه‌ی وێبچن .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك و چاو‌دێری گرووپ هه‌بێت
بژی
لێره نیه
ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ
منیش ده‌مێكه چاوه‌ڕوانم
وا پۆستی ئه‌لیكترۆنی ده‌نێرم .
لێره نیه
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن
وێبچن / زیندوکردنه‌وه‌ی وێبه‌کان ..
لێره نیه
لێره نیه
ئايا ئه‌گه‌ر په‌يممان به پۆستی ئه‌ليكترۆنی نارد وه‌ڵاممان ئه‌درێته‌وه يان نا ؟
لێره نیه
به‌ڵێ، وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، به‌ڵام پێم باشه ٢٤ كاتژمێرێكی دیكه‌ش چاوه‌ڕوانبین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووی بگات.
پاشان ئیمه‌یل لیستێك درووست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و گرووپه بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان.
لێره نیه
لێره نیه
منیش خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌و خزمه‌ته بکه‌م ئیشه‌ڵا به‌پێی توانام درێخی ناکه‌م .
وا ئه‌ینێرم.
لێره نیه
ده‌ستان خۆش بێت
به‌لام یه‌ك شت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و گروپه وه‌رده‌گیرێن هیچ تێستێك ئه‌كرێن یان هه‌ر كه‌سێك په‌یامێك بنێرێت ده‌بێت به ئه‌ندام له گروپی وه‌رگێران
هیوادارم فلته‌رێك هه‌بێت
هه‌ر بژین![]()
لێره نیه
٢، ده‌بێ له زمانی ئینگلیزی نووسراو به ته‌واوی و بێ كێشه تێبگه‌یت و كێشه‌ی خوێندنه‌وه‌ت نه‌بێت.
كاك ئاسۆ ته‌نها ئه‌و خاڵه‌م لێ به‌دی نابێت ئایا هیچ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به من ؟
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Pleng_kurd (2008-09-19 02:08:37)
لێره نیه
ئه‌و سكريپتانه‌ی وه‌رده‌گێڕدرێن ئينگليزين ئه‌گه‌ر نه‌توانی هيچی لێتێبگه‌ی يان نه‌زانی بيخوێنيته‌وه ئه‌وه كاره ناكرێت كاك پڵينگ
لێره نیه