میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه‌ و پێویست به‌ خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته‌ خۆت تۆمار بكه‌یت كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته‌ بۆ جێبه‌جێ كردن

#١ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ٠١:٢٧:٣٠

ئاراشتاين
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: باشور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-01-30
په‌یامه‌كان: ٥٢٢

تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

سڵاو،

پێش ئەوەی بێمە سەر باسی تەختەکلیلەکە پێم خۆشە کەمێک لەسەر ئەو پیتە بزوێنە بدوێم.
لەوانەیە سەرنجی ئەوەت دابێ کاتێک دەنووسیت "مه‌کۆ" پەنجە بە چوار کلیلدا دەنێیت لەسەر تەختی کلیلەکان (Keyboard) وە کە سەیری دەکەیت تەنها لە چوار پیت پێکهاتووە، بەڵام کە دەیسڕیتەوە ئەبێت 5 جار پەنجە بنێیت بە کلیلی Backspace تا هەموو پیتەکان بسڕێنەوە. ئایا بۆ؟
لە دواترین وەشانی تەختەکلیلی کورد ئایتی گروپ بۆ ویندۆز پیتی بزوێن بەم شێوەیە پێناسە کراوە "پیتی هاء(ه)+nonjoiner "nonjoiner بریتییە لە جیاکەرەوەیەکی نەبینراو لە پاش پیتی "ه" دێت تا نەهێڵێت پیتی هاء بە پیتی پاش خۆیەوە بلکێت بەو شێوەیەش  وەک پیتە بزوێن دەردەکەوێت. کەواتە کاتێک پیتی بزوێن دەنووسیت لە دوای پیتی هاء، nonjoiner دێت. بە هەردوو پیتی هاء و nonjoiner پیتی بزوێن پێکدەهێنن. هەر ئەم nonjoiner ـەش هۆکاری ئەوەیە کە لە هەندێک پڕۆگرام ناتوانین پیتی بزوێن بنووسین.

ئەمە لە ویندۆز. بەڵام لە لینوکس وانییە پیتی بزوێن زۆر بە دروستی پێناسە کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە. کەواتە لێرەدا دوو پیتی بزوێنمان هەیە لە ڕوواڵەتدا وەک یەکن بەڵام بە دوو شێوەی جیا پێناسە کراون. کە ئەمە بۆ خۆی زۆر کێشەدارە. تەماشای ئەم دوو ئەنجامە جیاوازە بکەن لە گووگڵ بۆ گەڕان بە دوای وشەی "مەکۆ" یەکەمیان بە پیتی بزوێنی پێناسەکراو دووەمیان بە پیتی بزوێنی پێکهاتوو لە دوو پیتی تر:
http://www.google.com/search?hl=en& … gle+Search
http://www.google.com/search?hl=en& … tnG=Search
هەر لەبەر ئەوەشە کاک سوارە کێشەی چوونە ژوورەوەی هەیە لەسەر لینوکس چونکە پێشتر لەسەر ویندۆز بووە کە خۆی تۆمارکردووە. بە داخەوە ئەو کێشەیە تا ئێستا وا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە. ئایتی گروپیش تەختەکلیل نوێ ناکاتەوە.

هەر بۆیە لەم ڕۆژانەدا تەختەکلیلێکم پێکهێنا ئەو پیتە بزوێنەم بەکاربرد کە بە دروستی پێناسە کراوە. پیتە بزوێنەکە لە ویندۆزی XP ـدا لەگەڵ هەندێک فۆنتی وەک Tahoma و Arial و ...هتد کێشەیەکی هەیە کە بە پیتی پاش و پێش خۆیەوە نالکێت، بەڵام لەگەڵ فۆنتەکانی یونیکورد بێ کێشەیە. ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لەسەر ڤیستا لەگەڵ هیچ فۆنتێکی نووسینی ئاساییدا کێشەی نییە و بە پیتەکانەوە دەلکێت. لە وێنەکەوە ڕوونتر دەردەکەوێت فۆنتی دووەم کە تەهۆمایە لەسەر XP بزوێنەکان بەو شێوەیە دەردەکەون.

http://arastein.googlepages.com/Windows-vista_Xp-piti_bizwen.gif

تەختەکلیلەکە بە دوو شێواز دروستمکردووە، یەکێکیان لەسەر بنەمای تەختەکلیلی ئینگلیزی ئەوی تریان عەرەبی تا نەبێتە کێشە بۆ ئەوانەی تا ئێستاش لەسەر تەختەکلیلی عەرەبی ئەنووسن.

تکایە ئەگەر جۆرێکی تر لە تەختەکلیل بەکاردەبەن دەتوانن ئەوەی دامناوە دەستکاری بکەن بۆ ئەو شێوازەی خۆتان لاتان پەسەندە. لە نێو پەڕگە پەستێنراوەکەدا دوو بوخچەی تیادایە بە ناوەکانی English-Based Layout و Arabic-Based Layout. لە ناو ئەو دوو بوخچەیەشدا دوو پەڕگەی تیادایە بە ناوەکانی KABKL.klc و KEBKL.klc ئەتوانی بە پڕۆگرامی Microsoft Keyboard Layout Creator ئەو دوو پەڕگەیە بکەیتەوە و دەستکاری بکەیت.

تکایە هەر کێشەیەکی تیادا بەدیدەکەن یان لەسەر هەر وەشانێکی ویندۆز کار ناکات، لێرە بینووسن تا وەشانێکی جێگیری لێ دەربکەین. بۆ خۆم لەسەر XP و Vista 64-bit تاقیم کردۆتەوە خۆشحاڵ دەبم گەر یەکێک Vista 32-bit ـی هەبێت و لە ئەنجامەکەی ئاگادارمان بکاتەوە.

لە یەکێک لەم دوو بەستەرە دایبگرن:
http://arastein.googlepages.com/Kurdish … _Layout.7z 175KB
http://arastein.googlepages.com/Kurdish … Layout.zip 522KB

دامەزراندن
کرتە لە setup.exe بکە بۆ دامەزراندن پاشان لە Task bar کرتەی ڕاست لە language bar بکە پاشان Settings (یان لە Control Panel ـدا Regional and Languages بکەرەوە پاشان تابی Keyboard and Languages و کرتە لە Change Keyboards بکە) دواتر وەک ئەم وێنەیە بکە:
http://arastein.googlepages.com/zyadkir … _vista.gif

بۆ وەرگێڕەکانی ئوبونتوش، تکایە یان لەسەر لینوکسەوە وەربگێڕن یان لەسەر ویندۆز ئەم تەختەکلیلە بەکاربەرن. چونکە لە ئوبونتو بەو شێوەیەیە.


ببورن لە هەر کەم و کورتییەک.


تەختەکلیل لە ڕێکەوتی 07/10/2008 نوێکراوەتەوە.

لێره‌ نیه‌

 

#٢ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ٠١:٤٢:٥٦

سیا
چاو‌دێری پێشوو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-04
په‌یامه‌كان: ٢٣٦٠
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

دەستخۆش، من ئاگاداریان کردوە لەئیمەیڵ گرووپەکەدا، دەبێت نوێ بکرێتەوە.
ئەوەی زۆر زۆر گرنگە لەم تەختەکلیلەی جەنابتدا وەکو ئەو شەوە تێستمان کرد هیچ کێشەی لەگەڵ هەموو ئەو پڕۆگرامانە نییە کە GTK ئ QTK ین، بەم مانایەش باشترین چارەسەر بۆ ئەو کێشەیەی لەوەرگێرانی ئوبونتو هەیە. چونکە دەزانین ڕومێزی ئوبونتو gnome و بە gimp toolkit چێکراوە.
ئەم تەختەکلیلە بەئەمڕۆ کراوە هیوام وایە برادەران تاقی بکەنەوە تاوەکو وەشاندنی سەرکەوتوی کۆتایی دێت.

بژین


لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

لێره‌ نیه‌

 

#٣ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ١٣:٠٨:٣٣

ئامانج
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-12-04
په‌یامه‌كان: ١٨٩٩
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

ده‌ستخۆش كاك ئاراشتاين،بابه‌تێكی زۆر به‌ سوده‌،لكێندراو كرا،wink

لێره‌ نیه‌

 

#٤ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ٢٢:٠١:٢٣

HUNERAHMED
چاو‌دێر
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ٢٠٨٤
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

هه‌رئه‌بێت لكێنراو بكرێت

لێره‌ نیه‌

 

#٥ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ٢٢:٠٧:٠٢

ئاسۆ نادری
چاودێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٧٤٤٢
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

ده‌ستخۆش، ئایا هه‌مان كێشه‌ له‌ ئه‌وه‌ی زانستپه‌روه‌رانی كورد هه‌یه‌؟ www.zkurd.org/huner ؟ هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ كاك هونه‌رم گووتووه‌ كه‌ هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا جێبه‌جێ بكات و هه‌روه‌ها Vista Compatible ی بكات. به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕووی نه‌داوه‌.


تكایه‌ پرسیاره‌كانت له‌ مه‌كۆكان بنووسه‌، به‌داخه‌وه‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
www.ebooks-db.com

لێره‌ نیه‌

 

#٦ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ٢٢:١٨:٤٧

HUNERAHMED
چاو‌دێر
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ٢٠٨٤
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

من ئاگاداریان کردوە لەئیمەیڵ گرووپەکەدا

پێنج خوله‌كه‌ من ئه‌مه‌ ئه‌خوێنمه‌وه‌ تێی ناگه‌م نازانم كام زمانه‌يه‌ كاك سيا big_smile

لێره‌ نیه‌

 

#٧ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ٢٣:٠٣:٢٢

سیا
چاو‌دێری پێشوو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-04
په‌یامه‌كان: ٢٣٦٠
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

ئاسۆ نادری نووسی:

ده‌ستخۆش، ئایا هه‌مان كێشه‌ له‌ ئه‌وه‌ی زانستپه‌روه‌رانی كورد هه‌یه‌؟ www.zkurd.org/huner ؟ هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ كاك هونه‌رم گووتووه‌ كه‌ هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا جێبه‌جێ بكات و هه‌روه‌ها Vista Compatible ی بكات. به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕووی نه‌داوه‌.

بەڵێ ئەوە زکوردیش هەرهەمان شتە هەرئەوەی کورد ئایتی جێپەنجەکانی دەستکاری کراوە.


لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

لێره‌ نیه‌

 

#٨ ٢٠٠٨-٠٩-٢٠ ٢٣:٤٩:٣٤

ئاراشتاين
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: باشور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-01-30
په‌یامه‌كان: ٥٢٢

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

سوپاس بۆ ئێوە. دەستی تۆش خۆش کاک ئامانج.

ئاسۆ نادری نووسی:

ده‌ستخۆش، ئایا هه‌مان كێشه‌ له‌ ئه‌وه‌ی زانستپه‌روه‌رانی كورد هه‌یه‌؟ www.zkurd.org/huner ؟ هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ كاك هونه‌رم گووتووه‌ كه‌ هه‌ندێك گۆڕانكاری تێدا جێبه‌جێ بكات و هه‌روه‌ها Vista Compatible ی بكات. به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕووی نه‌داوه‌.

بەڵێ ئەویش لەسەر ڤیستا کار ناکات.

لێره‌ نیه‌

 

#٩ ٢٠٠٨-٠٩-٢٧ ١٨:١٦:١٧

زه‌ندی
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
په‌یامه‌كان: ٤

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

ده‌ستخۆش به‌ڕێز ئاراشتاین!
ئایه‌ چۆنه‌ بیرت له‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ ژماره‌کانیش بکه‌یت به‌ کوردی ؟.
هـــیوادارم پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌شانی ته‌واوی ته‌خته‌کلیله‌که‌ گه‌ر بکرێت ژماره‌کانیش بکه‌ن به‌کوردی سۆرانی ( ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩)

سه‌رکه‌وتوبن

لێره‌ نیه‌

 

#١٠ ٢٠٠٨-٠٩-٢٨ ٠١:٤٩:٥٢

ئاراشتاين
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: باشور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-01-30
په‌یامه‌كان: ٥٢٢

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

زۆر سوپاس بۆ تێبینییەکەت بەڕێز زەندی. ئێستا هەڵەیەکیشی تیادایە لە مەجالێکدا هەردووکیان چاک دەکەم.

لێره‌ نیه‌

 

#١١ ٢٠٠٨-٠٩-٢٨ ٠٨:٠٧:١٠

Yadasht
ئه‌ندامی چالاك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
په‌یامه‌كان: ٤٠٣

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

ده‌سته‌کانت خۆش بێت مامه‌ ئاراشتاين  هه‌ربژیت.smile


له‌ ناو لیستی ئه‌ندامانی وێبچنه‌وه‌، ئێستا له‌ وێبچن دا به‌م ناوه‌ خزمه‌ت ئه‌که‌م (ئه‌نیشتاین) .

لێره‌ نیه‌

 

#١٢ ٢٠٠٨-١٠-١٥ ٠٨:٠٢:٠٢

bwar
هه‌ژماری ڕاگیراو‌
شوێن: slemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-22
په‌یامه‌كان: ٢٦٧

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

ئێستا هەڵەیەکیشی تیادایە لە مەجالێکدا هەردووکیان چاک دەکەم.

ئایه‌ ئێستا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ماوه‌؟
سوپاس بۆ كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت

لێره‌ نیه‌

 

#١٣ ٢٠٠٨-١٠-١٥ ١٢:٣٩:٥٤

ئاراشتاين
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: باشور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-01-30
په‌یامه‌كان: ٥٢٢

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

bwar نووسی:

ئێستا هەڵەیەکیشی تیادایە لە مەجالێکدا هەردووکیان چاک دەکەم.

ئایه‌ ئێستا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ماوه‌؟
سوپاس بۆ كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت

نەخێر، 7 ـی مانگ نوێم کردەوە.

لێره‌ نیه‌

 

#١٤ ٢٠٠٨-١٠-٢٠ ١٢:٢٥:٠٢

moein
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-22
په‌یامه‌كان: ٥٥

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

من ئێستا بەو کیبۆردە دەنووسم زۆر چاکە دەستت خۆش بێت

لێره‌ نیه‌

 

#١٥ ٢٠٠٨-١٠-٢٣ ٢١:٤٢:٢٤

زه‌ندی
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
په‌یامه‌كان: ٤

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

زۆر سوپاس کاک ئاڕاشتاین!
بۆ بەدەنەگەوەهاتنی داواکاریەکەم بۆ ژمارە کوردیەکان ٠١٢٣٤٥٦٧٨٩ .
ئـەمـە یەکەم پەیامی منە بەو تەختەکلیلەی بەڕێزتان.

سەرکەوتو تەمەن درێژبیت.

لێره‌ نیه‌

 

#١٦ ٢٠٠٨-١٠-٢٤ ١٣:٠٦:٣٠

ئاراشتاين
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: باشور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-01-30
په‌یامه‌كان: ٥٢٢

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

زۆر سوپاس بۆ ئێوەش و تێبینییەکانتان. بە دڵنیاییەوە نەک ئەم تەختەکلیلە، بەکارهێنانی هەر تەختەکلیلێکی تریش کە پیتە پێناسەکراوە دروستەکانی لەخۆ گرتبێت، دڵسۆزیتانە بەرامبەر زمانی کوردی لە نێتدا.

لێره‌ نیه‌

 

#١٧ ٢٠٠٨-١٠-٢٤ ١٣:٥٠:١٨

هه‌ڵکه‌وت
چاو‌دێر
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-07
په‌یامه‌كان: ١٩٣٢
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

ده‌ستخۆش کاك ئاراشتاین .


هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وت به‌ بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانیاری

خه‌یاڵی پوچی دنیا وا ده‌مـاغ و دڵـمی پـێچاوه‌
قیامه‌ت هه‌ر مه‌گه‌ر‌ ڕۆژی قیامه‌ت بێته‌وه‌ فکرم       ( مه‌حوی )

لێره‌ نیه‌

 

#١٨ ٢٠٠٨-١١-٢٥ ١١:٢٣:٠٦

karimkermashani
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-20
په‌یامه‌كان: ١١٣

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

kak arashtayn mn natanm daybezenem winzip bo dabezanden be kar ebem belam naykatewe

لێره‌ نیه‌

 

#١٩ ٢٠٠٨-١٢-٢٥ ٠٠:٥٤:٢١

zorzan
ئه‌ندام
شوێن: london
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
په‌یامه‌كان: ٣٧

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

کاکە گیان  دەست خۆشبێت بۆ ئەم بەرنامە بەسوودە دات ناوە  زۆر ئسفادەی هەیە بۆ ڤیستا  بڵام تەنیا  کێسە ئەوەیە کە لەسەر کیبۆرد پیتەکان پاشەوپێش کەوتووە وەکو لەڕەسمەکەدا دیارە تەنیا کێشە ئەوەیە بەڕێزت بتوانیت ئەکێشەیە چارەسەر بکەیت یاخوا سەرکەوتوبیت نموونەت زۆربیت.....


http://www.kurdupload.com/main/uploads/063e9ae16f.jpg


http://www.kurdupload.com/main/download.php?filename=063e9ae16f.jpg


rasta mn zorzanm nawa balam mn wako xom hech nazanm boya hawl dadam kareke bash la kaseke bash fer bem

لێره‌ نیه‌

 

#٢٠ ٢٠٠٩-٠٢-٢٨ ٢٢:١٥:٢٢

hemen_7
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-04-28
په‌یامه‌كان: ٢

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

کیبۆردی ئێوە

لای من ئاوا دەرئ ەچێ
وات ە کێش ەی ب ەی ەک ەوە لکانی بزوێن
ویندۆز ڤیستا ئوڵتیم ەیت


کیبۆردی کوردئایتی

لای من ئاوا ده‌رئه‌چێ
واته‌ کێشه‌ی به‌یه‌که‌وه‌لکانی بزوێن
ویندۆز ڤیستا ئوڵتیمه‌یت

ئەمە لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس نوسراوە لە سەر براوسەر کێشەی نیە

لێره‌ نیه‌

 

#٢١ ٢٠٠٩-٠٢-٢٨ ٢٢:١٨:٠١

hemen_7
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-04-28
په‌یامه‌كان: ٢

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

ببورە مەبەستم لە مایکرۆسۆفت وۆرد

لێره‌ نیه‌

 

#٢٢ ٢٠٠٩-٠٥-٢٤ ٢٢:٤٥:٤٥

هه‌ڵۆی كورد
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: ئاڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-15
په‌یامه‌كان: ١٢٧١
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

سڵاو هاوڕيیان 
من  لەم چەند ڕۆژەدا تووشی   کيشەیەک بووم  ، دوای دانانەوەی سەرلەنوي ویندۆزەکەم  و دانانەوەی تەختەکلیلی کوردی  کيشەی نوسینم هەیە   ناتوانم بڕيک لە پیتەکانی کوردی  بنووسم       سەیری تەختەکلیلەکەم کردوە      بڕيک  کيشەی  هەیە     ٢ پیتی        ی       تیایە و   وە    ٢   پیتی      و    ناتوانم    پیتەکانی       ێ    و    ئ   و    ع     و    وە  چەند پیتيکی تر   وەمەش وينەی تەختەکلیلەکە  لە ناو ویندۆزەکەم .

http://www.kurdup.com/uploads/43379cb1e6.jpg
وە  هەموو  شتيکم  بە ڕاستی و بي کيشە  وەنجام داوە  پيشتر  نەک هەر بۆخۆم بۆ زۆۆر هاوڕيیانم داناوە .
چارەیەک ......


سوپاس



هاوڕيیان   تکایە  هاوکاریم بکەن   ماوەی  ١ هەفتەیە  ناتوانم  کاری  ماڵپەڕ بکەم ناتوانم کوردی  باش  بنووسم .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵۆی كورد (2009-05-31 15:18:52)

لێره‌ نیه‌

 

#٢٣ ٢٠٠٩-٠٦-٠١ ٢٢:٣٤:٢٧

هه‌ڵۆی كورد
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: ئاڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-15
په‌یامه‌كان: ١٢٧١
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

هاوڕيیان کەس  نەبو  هاوکاریم بکات   وایا کيشەم چیە  .


تکایە  زۆۆر پيویستم پيیەتی  ......

لێره‌ نیه‌

 

#٢٤ ٢٠٠٩-٠٦-١٠ ٢٢:٢٣:٢٤

هه‌ڵۆی كورد
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: ئاڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-15
په‌یامه‌كان: ١٢٧١
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

دوای  هاوارێکی زۆرم   کەس نەبوو  هاوکاریم بکات ..


کێشەکەم چارەسەر کرد   بە دانانەوەی  ویندۆز    .

سوپاس   بۆ  هەموو  لایەک .


بژین

لێره‌ نیه‌

 

#٢٥ ٢٠٠٩-٠٦-١٠ ٢٢:٣١:٠١

ئاسۆ نادری
چاودێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٧٤٤٢
وێبگه‌

Re: تەختەکلیلی نوێی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و نەمانی کێشەی پیتە بزوێنی خڕ

هه‌ڵۆی كورد نووسی:

دوای  هاوارێکی زۆرم   کەس نەبوو  هاوکاریم بکات ..


کێشەکەم چارەسەر کرد   بە دانانەوەی  ویندۆز    .

سوپاس   بۆ  هەموو  لایەک .


بژین

ده‌ی بۆ جارێكی تر، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌كه‌ت ئێستا چاره‌سه‌ر بووه‌.


تكایه‌ پرسیاره‌كانت له‌ مه‌كۆكان بنووسه‌، به‌داخه‌وه‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
www.ebooks-db.com

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  RSS Feed ی مه‌كۆكانی وێبچن  [Mobilupplåsning, waxnas | data, Webbdesign, Webbhotell och PC Reparationer i Karlstad] |  [زانستپه‌روه‌رانی كورد]