میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

گه‌ر ئه‌خوازیت لینوکس به‌کاربهێنیت و به‌ڵام نازانیت چ دابه‌شکردنێکی بۆ تۆ گونجاوه، ئه‌و پێشنیاری ئه‌وه ئه‌که‌م که ئه‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه تاقی بکه‌یته‌وه‌و ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه ئه‌نجام بده‌یت که دانراوه له ماڵپه‌ڕی ناوبراودا.
ئه‌وه‌ی تێبینیم کردووه له باشی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر پرسیارێکی کرد که نازانیت مه‌به‌ست چییه له‌وه، ئه‌وه له هه‌مان کاتدا ڕاسته‌وخۆ ڕوونکردنه‌وه ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه یاخوود په‌یوه‌ستت ده‌کات به به‌سته‌رێکه‌وه بۆ زیاتر تێگه‌یشتن، بۆ نموونه له یه‌که‌م پرسیاردا ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژێریت که گوایه نازانیت Linux distribution چییه؟
تاوه‌کو ئێستا به‌چه‌ند زمانێک وه‌رگێڕدراوه وه‌کو (English, Czech, German, French, Spanish, Italian, Romanian, Portuguese, Finnish, Norwegian (all flavors), Swedish, Polish, Dutch, Hungarian, Slovak, Macedonian, Greek, Arabic and Russian).
به‌سته‌ری ڕاسته‌وخۆی تاقیکردنه‌وه‌که: http://www.zegeniestudios.net/ldc/
تاقیبکه‌ره‌وه‌و بزانه چۆنه؟ هه‌وڵ بده بزانه تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و دابه‌شه‌کردنه‌ی Linux distribution بۆت پێشنیار ئه‌کات له‌جێی خۆیه‌تی.
وه‌ڵام بنووسه ![]()
لێره نیه
ده‌ستخۆش كاك هاوكار
من ئه‌مانه‌ی بۆ هه‌ڵبژردم
Ubuntu Mandriva Fedora OpenSuSE
وه‌ك خۆم ئوبونتو ، و Debian م به‌كاربردوه
وه ئێستا لینوكس Debian وانیه‌كه‌و ئه‌ی خوێنین به‌ڵام من هه‌رئوبونتو به‌كارئه‌به‌م وه‌ك له‌مامۆستاكه‌شمم پرسی ئێمه ته‌نها كۆمانده‌كان CLI ئه‌خوێنین ئه‌ویش به‌و پێیه بێت هه‌مان شته له‌گه‌ڵ ئوبونتو ؟
هه‌ربژین .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن دابان (2008-10-26 21:43:10)
لێره نیه
سڵاو هەرچەندە من ئێستا دامنەزراندوە لەبەر بڕێک هۆ .
بەڵام بڕێک پرسیارم هەیە .
ئایا ئەم debian و OpenSuSE چۆن دادەمەزرێن .؟
یان ئایا هەر لەسەر لینوکس هەیە ؟
وە جیاوازیان چیە ؟
سوپاس
لێره نیه
