میوانی بهڕێز، بهخێرهاتی بۆ مهكۆكانی وێبچن، وهك میوان دهتوانی ههموو بابهتهكانی مهكۆكان بخوێنیتهوه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئهوهی بتوانی بابهت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكهیت كه چهند ههنگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبهجێ كردن
پهڕهكان: 1

دروست کردنی پاش بنەمایەکی (Background) هونەری لە بەرنامەی فۆتۆشۆپ دا:-
١-سەرەتا دوای کردنەوەی بەرنامەکە ، پەرەیەکی نوێ دەکەینەوە ، قەبارەی پەڕەکە بە ئارەزووی خۆمان دیاری دەکەین ، پاشان پەنجە دەنێین بە کلیلی (D) لەسەر تەختەکلیلەکە ،ئەویش بۆ ئەوەی ڕەنگی پێش بنەما (Foreground) وە ڕەنگی پاش بنەما ((Background خۆکاری بگۆردرێت بۆ رەش و سپی، یان خۆمان ڕەنگەکان دەگۆڕین .
٢-پاشان دەچین بۆ (Filter → Render → Clouds ) بە جێبەجێکردنی ئەم کردارە ئەم شێوەیەمان بۆ دەردەچێت :-
٣-ئینجا ئەم کردارە جێبەجێ دەکەین (Filter →Noise→Add Noise) وە بەو شێوەیەی وێنەکە ڕێکی دەخەین :-
٤-دوای ئەوە ئەم کردارەی تر جێبەجێ دەکەین (Filter → Stylize → Emboss) ،وە وەك وێنەکە دەکەین:-
٥-پاشان دەچین بۆ ئەم کردارە (Filter →Distort→Diffuse Glow) وە بەشێوەی وێنەکە:-
ئەبێت تا ئێستا وێنەکەمان بەم شێوەیەی لێ هاتبێت:-
٦-پاشان لە پەنجەرەی چینەکان دا دووانە کلیك لەسەر چینی وێنەکەمان دەکەین وە(Duplicate Layer) هەڵدەبژێرین :-
٧-ئینجا لەسەر چینە درووست بووەکە ئەم کردارە (Filter →Artistic →Palette Knife)جێبەجێ دەکەین بە شێوەی وێنەکە:-
8-ئینجا هەردوو چینەکە دەکەین بەیەك ئەویش بە پەنجەنان بە کلیلی (Ctrl+E)دا .وە ئەم شێوەیەمان دەست دەکەوێت:-
٩-پاشان دەچین بۆ کرداری (Select→Color Range):-

١٠-ئینجا بەشە دیاری کراوەکان بەڕەنگی ڕەش پڕ دەکەینەوە ئەویش بە (Alt+Backspace) پەنجە لەسەر ئەو دوو کلیلە دادەگرین وە لەگەڵی دا چەند جارێك پەنجە دەنێین بە کلیلی (Backspace)دا تاوەکو بەتەواوەتی بەشە دیاریکراوەکە ڕەش دەبێت.
١١-پاشان دەوروپشتی ناوچە ڕەشکراوەکان دەکەین بە سپی ئەویش بە دیاریکردنی ناوچەکە بەهۆی ئامڕازی دیاریکرنی (Magic Wand Tool)وە پەنجە لەسەر هەردووکلیلی (Ctrl + Backspace) دادەگرین وە بەهامان شێوەی پێشوو چەند جارێك پەنجە دەنێین بە کلیلی (Backspace) دا:-

١٢—چینە سەرەکییەکە دەشارینەوە وە چینێکی نوێ دروست دەکەین ، دەبێت پەنجەرەی چینەکانت وەك ئەم وێنەیەی من بێت:-
١٣-ئینجا ئەم کردارانە لەسەر چینە نوێکە جێبەجێ بکە:-
کرداری(Filter → Render → Clouds )
کرداری) (Filter →Sketch→Charcoal وەکو وێنەکە:-

١٤-ئینجا کرداری(Select→Color Range) وە وەك وێنەکە ڕێکی دەخەین :-
ئینجا چینێکی نوێ دروست دەکەین وە پەنجە لەسەر کلیلی(Alt + Backspace)دا دەگرین .
١٥ – لە هەنگاوی کۆتاییمان دا خۆمان هەندێك کاریگەری (Brush)ی بۆ زیاد دەکەین لەڕێی ئامڕازی (Brush Tool)ەوە :-
لێره نیه
دهست خۆش بژیت زۆر به سووده
لێره نیه
كاكه دهوهن دهستخۆش..ماندوو نهبی!
لێره نیه
دهستت خۆش شتێكی جوانه
لێره نیه
ده ست خوش
هه ر سه ركه وتوو بيت![]()
لێره نیه
دةست خؤش زؤر زؤر بةسودة خودا باداشتت بداتةوة
لێره نیه
سووپاس بۆ هەموتان
لێره نیه
پهڕهكان: 1