میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

سڵاو..
له یه‌که‌مین وه‌شانی ده‌روازه نێت هه‌وڵم داوه هونه‌رکاریه‌ک "ته‌کنیک" ــێکی نوێ به‌کاربهێنم بخه‌مه ناو جیهانی وێب داڕشتنه‌وه وه‌کو ئاماژه‌م پێدا ئه‌م وه‌شانه ئه‌زموونیه و له قۆناغی "تاقیکاری" دایه واتا توانای گۆڕانی هه‌یه و سه‌رنج و بۆچوونه‌کانی ئێوه ده‌بنه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ماڵپه‌ڕی ناوبراو...
بفه‌رموون بۆ ده‌روازه نێت
www.derwaze.net/ku
بۆ جوانتر بینینی ده‌روازه نێت (Internet Explorer)به‌کاربهێنه هه‌رچه‌نده له براوسه‌ره‌کانی تریش گرفتی نیه.
کاتێکی خۆش![]()
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن REKAR.S.A (2009-06-09 22:28:14)
لێره نیه
ده‌ستتان خۆش بێت به‌راستی شێوازێکی نوێتان به‌کار هێناوه به‌ڵام هه‌ندێک که‌مو کورتی تێدایه هه‌روه‌کو به‌خۆشتان ئاماژه‌تان پێ کردووه، به‌ڵام ئایا وشه‌ی "وه‌شان" بۆ سایت ده‌بێت؟ من هه‌ر بۆ پرۆگرام گوێم له‌م وشه‌یه بووه نازانم ئیتر خۆتان باشتر ده‌زانن
به‌هه‌رحاڵ دووباره ده‌ستان خۆش بێت هه‌نگاوێکی جوانه به‌هیوای سه‌رکه‌وتن.
لێره نیه
کاک ڕێکار سڵاو![]()
ده‌ست خۆشبێت ته‌کنیکێکی زۆرجوانه‌وزۆرساده‌یه‌له‌ڕوی دیزانه‌وه‌شتێکی ڕێک وپێکه ، به‌ڵام وه‌ک پێشتریش وتم تێبینیم له‌سه‌رفۆنته‌که‌ی هه‌بوو ، به‌ڵام وه‌ک ته‌کنیک به‌ڕاستی شتێکی جوانه ، له‌ڕووی کردنه‌وه‌ی میوان بێزار نابێت به‌گشتی شتێکی جوانت چێک کردوه جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه هاوڕێ ڕێکار گیان
ئاسمانێک خۆشه‌ویستیم هه‌یه وسه‌رکه‌تونت بۆئه‌خوازم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن zeraknet (2009-06-09 23:34:33)
لێره نیه
سڵاو
سوپاس کاکه (saadulla89) گیان ،، ئه‌زیزم حه‌ز ئه‌که‌م که‌مو کوڕیه‌کانی بزانم له ڕوانگه‌ی بۆچوونی به‌ڕێزته‌وه؟
کاکی خۆم وه‌شان ووشه‌یه‌کی کوردیه و هاو واتای "ده‌رچوون" ی کوردی و هاو واتای (Version) ی ئینگلیزی دێت.
هه‌ر ماڵپه‌رێک تازه به‌رهه‌م دێت، واتا یه‌که‌م ده‌رچوون (Version 1.0) دواتر له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه ژماره‌ی وه‌شانه‌کان ده‌گۆڕدرێن. مه‌رنج نیه وه‌شان ته‌نها له پرۆگرام ماره کرا بێت.
بۆ گشت به‌رهه‌مێکی تازه ده‌بێت
.
سوپاس بۆ ده‌ست خۆشی و سه‌رنجه‌که‌ی به‌ڕێزیشت کاکه زیره‌ک.
سه‌باره‌ت به بۆچوونه‌که‌ت له‌سه‌ر فۆنتی سه‌ره‌کی که "Tahoma" یه. ڕه‌نگ و فۆنت و شوێنگه‌ی خشته‌کانم سپاردووه به په‌رگه‌کانی CSS له ڕاستی دا ویستم فۆنتی "Unikurd web" بکه‌م به فۆنتی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ر به‌ڵام من دیزاینه‌که‌م به وردی کردووه و تاهۆماش که‌مێک بچووکتره له ئاست یونی کورد وێب، له هه‌مان کارتیش دا مه‌رج نیه یونی کورد له گشت کۆمپیوته‌رێک هه‌بێت، به‌ڵام تاهۆما له هه‌موو کۆمپیوته‌رێک بوونی هه‌یه و فۆنتێکی ستانداره.
دووباره سوپاس بۆ ده‌ستخۆشی و سه‌رنجه جوانه‌کانتان، چاوه‌ڕێی بۆچوونه به‌نرخه‌کانی شاره‌زایانی ترم ![]()
به‌خته‌وه‌ر بن...![]()
لێره نیه
دەست خۆش کارێکی جوانت کردووە. بەس ئەتوانم ببرسم بە چ تەکنیکێک کردوتە؟
لێره نیه
دەست خۆش کارێکی جوانت کردووە.
سڵاو
سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیه‌که‌ت.
دەوەن سەردار نووسی:
ئەتوانم ببرسم بە چ تەکنیکێک کردوتە؟
ته‌کنیک: به واتای "هونه‌رکاری گشتی" ماڵپه‌ر دێت، له‌ڕووی ڕه‌نگ و فۆنت و شوێنی بابه‌ت و هیتر...
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی "ته‌کنیک" ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شاره‌زای دیزاینه‌ر، ئاخۆ تا چه‌ند شاره‌زایه له‌بواری داهێنانی نوێ له نه‌خشه‌سازی دا...
خۆشت ئه‌گه‌ر نه‌ختێک شاره‌زابیت له وێب دارشتن دا ئه‌و هونه‌رکاریه نوێیه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت که له ده‌روازه نێت دا په‌یڕه‌و کراوه.
به ئاسووده‌یتان ده‌سپێرم![]()
لێره نیه
پاش ده‌ست خۆشيم بۆت ، به‌ڕاستی به جۆرێك باست كردوه وه‌م زانی سكرێپتێكت داڕشتووه !!
له FF كێشه‌ی فۆنتی هه‌يه
پرسيارێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوسيوته وه‌شانی ئه‌زموونی
مه‌به‌ستت چيه ؟ چوار كۆدی HTML ناوه به‌يه‌كه‌وه ئيتر وه‌شانی و ته‌كنيك و ته‌كتيكی چی ![]()
وێب چين نا گوله‌كه‌م وێبچن
سه‌ركه‌وتوو بيت
لێره نیه
ده‌ستخۆش به‌گشتی جوانه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بکرایه بابه‌ته‌کانی هه‌ر به‌شێك که له‌خوار بابه‌تێکه‌وه به‌سته‌ری چه‌ند بابه‌تێکی ترت داناوه واته په‌یوه‌نداره به‌و به‌شه بۆ نموونه هه‌مه‌ڕه‌نگ ، له‌کاتی کردته کردندا به په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێ ده‌کرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بکرێت له‌هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا بکرێته‌وه شتێکی باشه .
سوپاس
لێره نیه
تێبینییەکم هەبوو :-
بۆ ئەوەی جوانتر بێت سەردێڕی بابەتەکانیش بکە بە لینك ، چونکە خوێنەر یەکسەر کلیك لەوێ دەکات پێش ئەوەی لە درێژەی بکات.
لێره نیه
هه‌وڵم داوه هونه‌رکاریه‌ک "ته‌کنیک" ــێکی نوێ به‌کاربهێنم بخه‌مه ناو جیهانی وێب داڕشتنه‌وه
http://parseek.com/![]()
ته نه ئاماده‌كاری كردینه ئه‌ز ده‌بێژم نه جیاوازی ![]()
لێره نیه
ئه‌وه من بوومایه له شوێنی REKAR.S.A وه ئه‌و په‌یامه‌ی www.com ـــم بدیبوایه ده‌زانن چم ده‌كرد![]()
بێ یه‌ك و دوو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆمم هاك ده‌كرد (ئیده‌خ بریخه)![]()
لێره نیه
جا کاک www.com تۆ بۆ گومان بۆ ئه‌م خه‌ڵکه ده‌که‌یت.......... کێ ده‌ڵێت ئه‌و ماڵپه‌ڕه فارسیه له‌وی نه‌دزیووه؟؟؟؟!!!!!
ئه‌و به‌ڕێزه و خاوه‌نی ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌ر به‌ڕێزیشیه‌تی که http://www.dzekan.comyr.com/ دروستکردووه
بانێکه‌و دووهه‌وا
بێگوان ووته‌کانم بێ توانجن.....
ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌تایبه‌ت کاکه ڕێکاری به‌ڕێز
لێره نیه
ته‌کنیک: به واتای "هونه‌رکاری گشتی" ماڵپه‌ر دێت، له‌ڕووی ڕه‌نگ و فۆنت و شوێنی بابه‌ت و هیتر...
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی "ته‌کنیک" ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شاره‌زای دیزاینه‌ر، ئاخۆ تا چه‌ند شاره‌زایه له‌بواری داهێنانی نوێ له نه‌خشه‌سازی دا...
خۆشت ئه‌گه‌ر نه‌ختێک شاره‌زابیت له وێب دارشتن دا ئه‌و هونه‌رکاریه نوێیه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت که له ده‌روازه نێت دا په‌یڕه‌و کراوه.
فه‌لسه‌فه‌مان پێمه‌فرۆشه سه‌يری ئه‌و په‌يامه‌ی به‌ڕێز www.com بكه
لێره نیه
بۆ به‌ڕێز: punbb
له FF كێشه‌ی فۆنتی هه‌يه
ئێستا سه‌یری بکه‌وه![]()
پرسيارێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوسيوته وه‌شانی ئه‌زموونی
مه‌به‌ستت چيه ؟
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌ره‌وه‌ی من بخوێنه‌وه که بۆ به‌ڕێز (saadulla89) ــم نوسیووه..!
چوار كۆدی HTML ناوه به‌يه‌كه‌وه ئيتر وه‌شانی و ته‌كنيك و ته‌كتيكی چی
"وێبچن"ـیش به HTML داڕێژراوه ![]()
وێب چين نا گوله‌كه‌م وێبچن
له هیچکام له په‌یامه‌کانی ئه‌م بابه‌ته باس له وێبچن نه‌کراوه!!!! له په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێزته‌وه ووشه‌ی "وێبچن" زیاد بووه چاوێکی پێدابخشێنه‌وه!!
مه‌به‌ست و په‌یامه‌که‌ت گه‌یشت کۆتای بۆ به‌ڕێزت.
------------------------------------------------
بۆ به‌ڕێز: فه‌نابوون
سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیه‌که‌ت و سه‌رنجه‌که‌ت، سوپاس بێگومان ڕه‌چاوی سه‌رنجه‌که‌ت ده‌که‌م و له‌جێی خۆیه‌تی.
ته‌مه‌ن درێژ بیت!
------------------------------------------------
بژیت کاکه cojiyan گیان.
------------------------------------------------
سوپاس کاکه ده‌وه‌ن بێگومان وه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌ش باسم کرد هێشتا له‌قۆناغی سه‌ره‌تا دایه، به‌دڵنیایه‌وه تێبینیه‌که‌ت له‌جێی خۆیه‌تی ![]()
------------------------------------------------
بۆ به‌ڕێز:www. com
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له په‌یامه‌که‌ت نه‌گه‌یشتم و نه‌مزانی ده‌ڵێی چی به‌ڵام له به‌ڕێزێکی وه‌کو تۆ ئه‌گه‌ڕام که به‌سته‌ری پارسیکم بۆ لێره دابنێ![]()
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌موان
ده‌روازه نێت به سکرێپتێکی فارسی دارێژراوه ، ئه‌م سکرێپته به‌خۆڕایی ده‌ست ناکه‌وێت و تایبه‌ته. وه %65 زیاتر خۆم به ده‌ستی خۆم گۆڕانکاریم تیا کردووه، به شایه‌تی ئاغایانی په‌رسیک و بڵاگفا و له‌دوایشدا "Transfer" ــم کردووه بۆ "HTML" و به‌سته‌ره‌کانم کردۆته کوردی. ئه‌مه جگه له به‌کوردی کردنی سکرێپته‌که، ڕووکار‌ی ناوبراویش ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه و ڕووکار‌ی سه‌ره‌کی سکرێپته که وه‌کو ئاماژه‌م پێی دا سکرێپته‌که %65 زیاتر خۆم ده‌سکاریم کردووه، به‌مافی خۆشمی ده‌زانم که ناوێکی بۆ بدۆزمه‌وه و وه‌کو سکرێپت بڵاوی بکه‌مه‌وه!!! چوونکه مۆرکی بازرگانیکردنی پێوه نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی تیایمدا کردووه.
--------------------------------------------------------------------------------------------
به‌هـ به‌هـ ماشا‌ڵڵا.. سه‌یرکه‌ن، سه‌یر...! من به‌رهه‌مێکی خۆم و ده‌ستکردی خۆمم دانا له به‌شی کۆمپیوته‌ر به‌ناوی (پڕۆگرامی منداڵانی کورد) ئێوه له‌کوێ بوون، شاره‌زایان و خه‌مخۆران و دڵسۆزان!؟ ئه‌م به‌سته‌ره‌شم ئاشنای ئێوه‌کرد که ڕه‌نگه بۆ به‌راورد و مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی ئه‌وکاره‌م کردبێت ، به‌ڵام سه‌یرکه‌ن چی ئه‌بینم و چی ئه‌نوسن، له سه‌ره‌تای 2006 که ئاشنای "وێبچن" بووم به‌مجۆره نه‌بوو، ئێستا به‌ده‌گمه‌ن په‌یامێک ئه‌بینم که دوو ئه‌ندام ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر نه‌بووبنه‌وه و وه‌کوو دوو دوژمنی ده‌ست به خوێنی یه‌کتر سوور بوو ڕووبه‌ڕوی یه‌کتر نه‌وه‌ستابنه‌وه، ئاده‌ی جگه له چه‌ند که‌سێک له "وێبچن" دا. کامتان به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه و به دڵێکی فراوان و به‌خۆشه‌ویستیه‌کی برایانه و یه‌ک ده‌نگی دڵسۆزانه بۆ خاک و نیشتیمانه‌که‌تان و چنینی وێبی کوردی و به‌ره‌و پێشبردنی ته‌کنه‌لۆژیا له‌گه‌ڵ یه‌ک دواون، هه‌ر هه‌ڕه‌شه و قسه‌ی ڕه‌ق و ناخۆش و توند‌و تیژی !!!! له ئه‌نجامدا یان بابه‌ت داخراوه یاخود سڕاوه‌ته‌وه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێک له‌به‌ر ووته‌کانیان له بابه‌ته‌که، ده‌رکراون!! به‌داخه‌وه‌م پێوسته وێبچن ده‌ست بکات به هه‌ڵمه‌تی پاککردنه‌وه و چاو به په‌یام و مه‌به‌ستی به‌شێک له ئه‌ندامان دا بخشێنێته‌وه، ئینجا ئه‌گه‌ر من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی که ناوه‌ڕۆک و مه‌به‌ستی په‌یامه‌کانم بریتیه له تێکده‌ری ئه‌وا با من یه‌که‌م که‌س بم بۆ "ڕاگرتن".
ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌م بۆته هۆی ئازاردانی نوێترین ئه‌ندامی "وێبچن" به‌لامه‌وه ئاساییه بیوه‌ستێنم، چونکه من ماڵپه‌ر بۆ سود گه‌یاند ئه‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر بزانم زیان ئه‌به‌خشێت و دڵی که‌سانی تر ئه‌زیه‌ت ئه‌دات، ئه‌وا به‌دڵێکی فراوانه‌وه دای ئه‌خه‌م. له شوێنێکی تر خزمه‌ت ئه‌که‌م که ببمه هۆکارێک به‌خته‌وه‌ری و سود به‌خشین که‌سانی تر.![]()
------------------------------------------------
هه‌ڵکه‌وت نووسی:
وه‌ڵا سه‌یره کامیان هی کێیه و کێ خۆی ماندوو کردووه پێوه‌ی !!!
به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 65% من.
------------------------------------------------
بۆ کاک سورکێو:
Surkew نووسی:
جا کاک www.com تۆ بۆ گومان بۆ ئه‌م خه‌ڵکه ده‌که‌یت.......... کێ ده‌ڵێت ئه‌و ماڵپه‌ڕه فارسیه له‌وی نه‌دزیووه؟؟؟؟!!!
بۆ نابێت، تاکه‌ی به‌کار هێن بین؟؟ نانا تا مردن هه‌ر به‌کار هێنین، چوونکه ئێمه خۆمان خۆ خۆرین و ئه‌گه‌ر له‌ناو یه‌کتردا به‌مشێوه‌یه‌ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ یه‌کتری بکه‌ین ئیدی هیچ کاتێکمان نامێنێته‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان و داهێنان!!!
ئه‌و به‌ڕێزه و خاوه‌نی ئه‌م ماڵپه‌ڕه هه‌ر به‌ڕێزیشیه‌تی که http://www.dzekan.comyr.com/ دروستکردووه
بانێکه‌و دووهه‌وا.
خۆزگه من خاوه‌نی ئه‌م ماڵپه‌ره بوومایه، تاکو شانزایم پێوه‌ی کردبا.
- ئه‌وه دووه‌م جارمه سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره ئه‌که‌م، جارێکیان کاک زیره‌ک بۆی ناردم که وتی سه‌یرکه چیان له‌سه‌رم نوسیوه و ئه‌م ماڵپه‌ره‌ش کراوه‌ته‌وه، ده‌مێک بوو به‌دوای دا ده‌گه‌ڕام به‌ڵام نه‌مده‌زانی له کوێ بپرسم ئه‌م ماڵپه‌ره له‌کوێیه، ده‌زانم ده‌ڵێی چی کاکه سورکێو... ده‌مێکه ئاره‌زوو ده‌که‌م چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌مه به‌ڕێزت، به‌ڵام ئێستا ژینگه‌یه‌کی له‌باره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له په‌یامی تایبه‌تی بۆت هاوپێچ ده‌که‌م!
بێگوان ووته‌کانم بێ توانجن.....
کاکه سورکێو گیان وابزانم پیتی "م" ی کیبۆرده‌که‌ت ته‌واو نیه.![]()
کۆتایی.
-----------------------------------------------------------------
HUNERAHMED نووسی:
فه‌لسه‌فه‌مان پێمه‌فرۆشه سه‌يری ئه‌و په‌يامه‌ی به‌ڕێز www. com بكه
ئه‌وه له‌به‌ر دڵی ناسکی به‌ڕێزیشت، جارێکی تریش خوێندمه‌وه
.
------------------------------------------------------------------
* ئه‌گه‌ر سه‌رنج و پێشنیاری نوێتان هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی وێبی کوردی ئه‌وا به‌پێی شاره‌زایتان ده‌ری بڕن با سود مه‌ند بم لێتان، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ناکه‌م هیچ ئه‌ندامێم له سه‌ر بابه‌ته‌که‌م و ئه‌م وه‌ڵامه‌م شت بنوسێ.
ئاسمانێک خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموون![]()
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن REKAR.S.A (2009-06-11 17:49:06)
لێره نیه
له یه‌که‌مین وه‌شانی ده‌روازه نێت هه‌وڵم داوه هونه‌رکاریه‌ک "ته‌کنیک" ــێکی نوێ به‌کاربهێنم بخه‌مه ناو جیهانی وێب داڕشتنه‌وه
ده‌روازه نێت به سکرێپتێکی فارسی دارێژراوه ، ئه‌م سکرێپته به‌خۆڕایی ده‌ست ناکه‌وێت و تایبه‌ته. وه %65 زیاتر خۆم به ده‌ستی خۆم گۆڕانکاریم تیا کردووه،
له %66 ئاراسته‌ی نووسینه‌كانت گۆڕی بۆ لایه‌كیتر ![]()
خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ت پێدابوایه كه سوودت له سكرێپتێك وه‌ڕگرتووه ئه‌و كات شتێكی ئاسای بوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر له %95ــیش ده‌ستكاری بكه‌یت هه‌ر ناتوانی بیكه‌یته به ناوی خۆت ![]()
كاك سوركێو نووسی
جا کاک www.com تۆ بۆ گومان بۆ ئه‌م خه‌ڵکه ده‌که‌یت.......... کێ ده‌ڵێت ئه‌و ماڵپه‌ڕه فارسیه له‌وی نه‌دزیووه؟؟؟؟!!!!!
جا كێ ده‌ڵێ من كورم ![]()
ڕه‌نگه واش بێت ماڵپه‌ره فارسیه‌كه له %65 ده‌ستكاری كردبێت بۆ خۆی ![]()
ڕێزمان
لێره نیه
به‌ڕێز ڕێكار ، حه‌زم نه‌ده‌كرد وه‌ڵامت بده‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌بێت ڕاسته‌يه‌كان بزانيت
ئێستا سه‌یری بکه‌وه
سه‌يرم كرده‌وه باشت چاك نه‌كردوه ![]()
http://www.kurdup.com/uploads/0fc1644e52.jpg
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌ره‌وه‌ی من بخوێنه‌وه که بۆ به‌ڕێز (saadulla89) ــم نوسیووه..!
خوێندمه‌وه جارێكی تريش ته‌نها وه‌كو ووشه ڕو‌نكردنه‌وه‌ت بۆ نوسيوه ، مه‌به‌ستی پرسياره‌كه‌ی من تۆ سكرێپته‌كه‌ت دانه‌ڕشتوه هه‌تا مافی ئه‌وه‌ت هه‌بێت لێی بنوسيت وه‌شانی ئه‌زموونی !!!
"وێبچن"ـیش به HTML داڕێژراوه
وێبچنيش دای نه‌ڕشتوه ئه‌ويش به‌كار هێنه‌ری سكرێپتی punBB ــــــه ، به‌ڵام جه‌نابت وه‌كو به‌سته‌ره‌كه‌ی كاك سوركێو دای ناوه خاوه‌نی ئه‌وه‌يت و پێشێلی ڕاو بۆچوونی خۆت ده‌كه‌يت كه له‌و ماڵپه‌ڕه چه‌سپانوته سكرێپتی خه‌ڵكاكانی تر ده‌به‌يت و دێيت وه‌كو كاك هونه‌ر نوسيويه‌تی به فه‌لسه‌فه‌وه پێمان ده‌فرۆشيته‌وه ![]()
له هیچکام له په‌یامه‌کانی ئه‌م بابه‌ته باس له وێبچن نه‌کراوه!!!! له په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێزته‌وه ووشه‌ی "وێبچن" زیاد بووه چاوێکی پێدابخشێنه‌وه!!
چاوی من زۆر باش ده‌بينێت چی نوسراوه و چی ده‌نوسم له وێنه‌كه‌يا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش ده‌بينيت
مه‌به‌ست و په‌یامه‌که‌ت گه‌یشت کۆتای بۆ به‌ڕێزت.
هيچ جۆره حه‌قێكت نيه سنور بۆ من دابنێت و كۆتایی به نوسينه‌كانم بێنيت له بابه‌تدا ، ده‌توانيت وه‌ڵامم بۆ نه‌نوسيت
به‌هـ به‌هـ ماشا‌ڵڵا.. سه‌یرکه‌ن، سه‌یر...! من به‌رهه‌مێکی خۆم و ده‌ستکردی خۆمم دانا له به‌شی کۆمپیوته‌ر به‌ناوی (پڕۆگرامی منداڵانی کورد) ئێوه له‌کوێ بوون
چونكه به‌رهه‌مه‌كی هی خۆت بوو كه‌س نه‌يتوانی ڕه‌خنه‌يه‌كت لێبگرێت
پێوسته وێبچن ده‌ست بکات به هه‌ڵمه‌تی پاککردنه‌وه و چاو به په‌یام و مه‌به‌ستی به‌شێک له ئه‌ندامان دا بخشێنێته‌وه،
پێويسته وێبچن ئه‌و كاره بكات به‌ڵام پێش ئه‌نجام دانی حه‌قه ئه‌ندامێتی و بابه‌تی ئه‌وانه ڕابگرێت ڕه‌نجی شانی خه‌ڵكانی تر ده‌به‌ن و به ناوی خۆيانه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه
وه‌ڵامێكت بۆ كاك هه‌لكه‌وت نوسيوه
به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 65% من.
ئێمه‌ی كورد نه‌گه‌يشتوينه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی سكرێپتێك دابڕێژين و گه‌لانی تر سودی لێ ببينن ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ئێمه به‌كار هێنه‌ری بوون نه‌ك داهێنه‌ری ، جار جاره يه‌كێكی وه‌كو به‌ڕێزت ده‌بينين مافی گه‌لانی تر ده‌كات به داهێنانی خۆی
ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ناکه‌م هیچ ئه‌ندامێم له سه‌ر بابه‌ته‌که‌م و ئه‌م وه‌ڵامه‌م شت بنوسێ.
ئه‌گه‌ر به بابه‌تی خۆتی ده‌زانيت بۆ ناچيت له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆت بڵاوی بكه‌يته‌وه ، وێبچن موڵكی كه‌س نيه ماڵی ئه‌وانه‌يه كه ئه‌ندامن تيايا
بژين
لێره نیه
سڵاو له دڵسۆزانی وێبچن.
کاک رێکار قسه‌کانت زۆر له‌جێی خۆی بوون هیوادارم به‌ڕێوه‌به‌ران ئه‌م گرنگی به‌م قسانه‌ی تۆ بده‌ن و هه‌ندێک به ئه‌ندامه‌کان دابچنه‌وه چوونکه %20 ی ئه‌ندامه‌کان ته‌نها بۆ ئاژاوه و کاری تێکده‌ری دێنه ناو وێبچن به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک زه‌ڕڕه عیلمیان پێ بێت....!
REKAR.S.A نووسی:
سڵاو
سوپاس کاکه (saadulla89) گیان ،، ئه‌زیزم حه‌ز ئه‌که‌م که‌مو کوڕیه‌کانی بزانم له ڕوانگه‌ی بۆچوونی به‌ڕێزته‌وه؟
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ئه‌و سێ وشانه‌ی خواره‌وه بکه‌یت له سایته‌که‌ت سه‌ره‌تا | بۆ سه‌ره‌وه | ئه‌رشیف ئه‌وا ده‌بینیت که به‌سته‌ری وشه‌ی بۆسه‌ره‌وه کار ناکات و وشه‌که لینک کراوه بۆ ئێره http://derwaze.net/ku که‌چی ده‌بێت لینک بکرێ بۆ ئه‌مه # یان ئه‌مه #top ،
هه‌روه‌ها به‌سته‌ری وشه‌ی ئه‌رشیڤ ـه‌که‌ش هه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه هه‌مان به‌سته‌ر نازانم یان له‌وانه‌یه سایته‌که‌ت تازه‌یه هێشتا ئه‌رشیڤی نییه ![]()
مه‌به‌ستم له که‌موکورییه‌که ته‌نها ئه‌مه بوو.
REKAR.S.A نووسی:
سڵاو
کاکی خۆم وه‌شان ووشه‌یه‌کی کوردیه و هاو واتای "ده‌رچوون" ی کوردی و هاو واتای (Version) ی ئینگلیزی دێت.
هه‌ر ماڵپه‌رێک تازه به‌رهه‌م دێت، واتا یه‌که‌م ده‌رچوون (Version 1.0) دواتر له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه ژماره‌ی وه‌شانه‌کان ده‌گۆڕدرێن. مه‌رنج نیه وه‌شان ته‌نها له پرۆگرام ماره کرا بێت.بۆ گشت به‌رهه‌مێکی تازه ده‌بێت
.
باشه له‌مه‌به‌ستت تێگه‌یشتم ![]()
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن.
لێره نیه
سڵاو...
هاوڕێیه‌کی زۆر قسه‌خۆش و به‌ڕێزم هه‌یه زۆر جار ئه‌و قسه‌یه ده‌کات و ده‌ڵێت: (( ئینکاریان برده ناو به‌فر، ووتی ده‌رم بێننه‌وه سوتام)) !!!
----------------------------------------------------------
ئازیزم www. com :
من له په‌یامه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌م ئاماژه‌م به هه‌موو شتێک کردووه، لێدوانی ترم له‌م باره‌یه‌وه نیه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که پێویستم به خۆشه‌ویست و ئازیزێکی وه‌کو به‌ڕێزت هه‌بوو تا به‌سته‌ری "پارسیک" ــم بۆ لێره دابنێ و تا بزانم چی ئه‌بێت، زانیشم
.
---------------------------------------------------------
بۆ کاکه punbb به‌ڕێز:
برای شیرینم ئێوه ڕووکار ده‌بینن، ڕووکاره‌که‌ی له‌گۆڕان دایه‌و له‌داهاتوودا گۆڕانێکی به‌رچاوی تێدا ده‌که‌م و ئه‌وکاته ئه‌وپرسیارانه‌ی له‌باره‌ی "وه‌شانی ئه‌زموونی" ــیه‌وه دروست ده‌بن، نامێنن.
دڵنیابن زۆر به‌ئاسانی ئه‌متوانی گۆڕان له رووکاره‌که‌ی دا بکه‌م، به‌ڵام مه‌به‌ستم هه‌بوو ، مه‌به‌سته‌که‌شم پێکا.![]()
سه‌يرم كرده‌وه باشت چاك نه‌كردوه
http://www.kurdup.com/uploads/0fc1644e52.jpg
له FF ی من کێشه‌ی نیه هێشتا له‌سه‌ر PC خۆم نیم ئه‌گینا وێنه‌یه‌کم بۆ ئه‌گرتی، به‌هه‌رحاڵ حه‌ز ده‌که‌م له‌ڕوانگه‌ی زانیاریه‌کانی به‌ڕێزته‌وه ئامۆژگاری بکرێم ئاخۆ چۆن چاکی بکه‌م.
؟
دووباره سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان، دڵنیا بن به دڵێکی فراوانه‌وه وه‌رم گرتووه.
ڕێز و خۆشه‌ویستی براتان قبوڵ بفه‌رموون![]()
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن REKAR.S.A (2009-06-11 17:40:23)
لێره نیه
