میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

سلاو هاوڕیان خۆم به خۆشحاڵ ئه‌زانم كه مه‌كۆیه‌كم داناوه به وێنه ، هه‌رجه‌نده ئیستا مه‌كۆكه وێنه‌ی زۆر تیانیه به‌لام پێم وانیه خراپیش بێت ئه‌توانین به هه‌موو مان جوارنترین مه‌كۆی وێنه‌ی لێ‌دروست بكه‌ین ،ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیشتان وێنه‌تان لایه ئه‌توانن بلاوی بكه‌نه‌وه به‌س به مه‌رجێك له‌یاسا لانه‌دات هه‌ر ڕه‌خنه‌و پێش نیارتان هه‌یه ئه‌توانن لێره بینوسن تاكو بیخه‌مه سه‌ر چاوان
www.hedi-desing.com
لێره نیه
دەست خۆش بەس ئیملای هەندێك لە وشەکانت تەواو نییە ، ئەگەر خۆت بۆت چاك نەکرا من بۆتی چاك دەکەم ، مەبەستم ئەوە نییە کە نەیزانیت بەڵکو مەبەستم ئەوەیە ئەگەر بۆت نەدۆزرایەوە .
لێره نیه
پاش ده‌ستخۆشی و سه‌رکه‌وتن ،
ئه‌ڵێم بۆ پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌و بواره‌ت هه‌ڵنه‌بژارد چونکه punbb زۆر نه‌گونجاوه بۆ ماڵپه‌رێکی وه‌ها .
کاتێکی خۆش
لێره نیه
كاكه هه‌ڵكه‌وت وه‌لا خۆم وام حه‌ز كرد ![]()
برام ده‌وه‌ن گیان وه‌كو چی ؟ته‌واو نیه ئه‌گه‌ر ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌یت ئه‌وا باشتره بزانم ناتوانم خۆم ئه‌نجامی بده‌م ؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانی ئه‌وا به‌ڕێزت عه‌زیت ئه‌ده‌م ![]()
لێره نیه
بەڵی کاك کۆژیان ، بە بۆچونی من ئەمانە وای لێبکرێت:-
لە یاساکانی مەکۆکەت دا:-
*(1- وێنه‌ی قه‌باره‌ی گه‌وره دامه‌نێت كه‌ببێته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌كۆكه تێك چێت ) بکرێت بە (ئەندامی بەڕێز ، وێنەیەك دامەنێ کە قەبارەکەی لە قەبارەی ڕێپێدراو گەورەتر بێت ، چونکە دەبێتە هۆی تێکدانی مەکۆکە. )
*(4- ئەگەر کورتەیەکی وێنەکە باس بکەیت باشتر دەبێ، وەک شوێن وینەگر یان نیگارکێش) ئەمەش بکرێت بە مە (باسکردنی کورتەیەك لەسەر وێنەکە ئەگەر هەبێت وەك( شوێنی گرتن، ناوی وێنەگر یان نیگارکێش ، ....هتد )
*(5- نابێت هجوم بكرێته سه‌ر هیچ ئه‌ندامێك) ئەمەش بکرێت بەمە ( ئەندامی بەڕێز، نابێت هێرش بکەیتە سەر ئەندامانی تری مەکۆ جا چ بەشێوەی ناوزڕاندن یان تانە لێدان یان هەر شێوەیەکی تر)
*(6- له وێنه‌كانه نابێت سوكایه‌تی به هیچ كه‌س و نه‌ته‌وه و ئاینی بكات ) ئەمەش بکرێت بە( ئەو وێنەیەی دادەنرێت نابێت ئاماژەیەك بێت بۆ تانەدان و سوکایەتی کردن بە کەسایەتییەکان و ڕەگەز و نەتەوە و ئاینەکان)
*(7- ئێره شوێنێك نیه بۆ ناشرین كردنی هیچ كه‌سێك) ئەم یاسایەیان بە دوبارە دەزانم چونکە لەخاڵی ٥ دا باسکراوە.
*وشەی ڕەسم زۆر دوبارە بوەتەوە لە بەشەکان دا بیان گۆڕە بۆ وێنە ، چونکە ڕەسم وشەیەکی عەرەبیە.
* لەم بەشەدا (كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره
ئه‌توانیت وێنه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانت لێره نمایش كه‌تیت ) کەتیت بگۆڕ بۆ بکەیت. وە لەشوێنی تریش هەمان هەڵە دوبارەبۆتەوە.
*(ئه‌توانیت هه‌موو جۆره وێنه‌یه‌ك دا‌نێت كه ده‌لاله‌ت له خۆشه‌ویستی بكان ) دەلالەت بگۆڕە بۆ ئاماژە ، وە بکان بگۆڕە بۆ بکات.
* پرسیارێکیشم هەبوو ( سەرمۆردی ) واتای چییە؟ ( بەبێ تەعلیق)
ئەوانەی سەرەوە بە بۆچونی من وابن باشە .
سوپاس
لێره نیه
ده‌ست خۆش ئه‌وانه غه‌له‌تی ته‌كنیكیه هههههههه سۆپاس چاكیان ده‌كه‌م
ده‌وه‌ن گیان من ناوم (کۆژیان ) نیه من ناوم (هێدی سه‌رمۆردی )یه وشه‌ی (سه‌رمۆرد ) له مۆرده‌وه هاتوه ئه‌گه‌ر بیستبێتت وه‌ك قه‌زوان وایه ، له هه‌مان كاتیش دا ناوی لادێ كه‌مانه
كاك ده‌وه‌ن بابه‌ته‌كه‌مان بو به مێژوو ههههههه
لێره نیه
هه‌ڵکه‌وت نووسی:
پاش ده‌ستخۆشی و سه‌رکه‌وتن ،
ئه‌ڵێم بۆ پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌و بواره‌ت هه‌ڵنه‌بژارد چونکه punbb زۆر نه‌گونجاوه بۆ ماڵپه‌رێکی وه‌ها .
کاتێکی خۆش
لێره نیه
دەستت خۆش بێت ، وەلڵا بابەتی مەکۆکەت سەرنج ڕاکێشە بۆیە حەزم کرد یارمەتیت بدەم ئەگەر بچوکیشبێت
لێره نیه
