میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو دۆستان،
ئایا جیاوازی نێوان دووانه CuteNews RU و CuteNews v1.4.5 چیه؟
کامیان سه‌قامگیر تره؟
ئایا CuteNews v1.4.5 ـــی وه‌رگێڕڕاو هه‌یه بۆ کوردی؟
نموونه‌ی CuteNews v1.4.5: http://george.networkeleven.net/~flexer … /index.php
نموونه‌ی CuteNews RU http://democute.de.funpic.de/cnr_232/index.php
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا!
لێره نیه
گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم CuteNews v1.4.5 پێویست به داتابه‌یس ناكات ... گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم .
لێره نیه
CuteNews ی ئاسایی كه ئه‌سڵیه، زانیاری و هه‌واڵه‌كان له بنكه‌ی دراوه‌ی txt دا تۆمار ده‌كات نه‌ك له MySql, ئه‌وه‌ش بووه هۆی سه‌ره‌كی كه CuteNews RU دروست بوو.
كاركردن له‌گه‌ڵ تۆماركردنی زانیارییه‌كان له په‌ڕگه‌یه‌كی جۆری txt. دا زۆر ئاسانه، به‌ڵام بۆ ماڵپه‌ڕێك كه بابه‌تی زۆر تێدا بڵاوبكرێته و میوانی زۆر بێت ده‌ست نادات و زۆر خاو ده‌بێته‌وه ماڵپه‌ڕه‌كه.
ده‌كرێ بوترێ ئه‌وه جیاوازی سه‌ره‌كیه.
جیاوزیهكانی دیكه،
هه‌بوونی په‌ڕگه‌ی زمان كه وه‌رگێڕانی ئاسان بێت هه‌یه له RU دا، به‌ڵام له‌وی دیكه نیه.
هه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی Plugins یان پێوهكراوهكان، كه له RU دا هه‌یه و له‌وی دیكه نیه.
CuteNews ی ئاسایی هه‌یه به وه‌رگێڕاوی، به‌ڵام كاركردن له‌گه‌ڵی هه‌ندێك ناخۆشه چوونكه وشه وه‌رگێڕاوه‌كان له نێو خوودی Source Code ی سكریپتهكهن.
لێره نیه
زۆر سووپاس کاک برووسک و کاک ئاسۆ بۆ وه‌ڵامه‌کان.
له‌سه‌ر قسه‌که‌ی کاک ئاسۆ خۆم یه‌ک لایی ده‌که‌مه‌وه
و CuteNews به کار نابه‌م!
دووباره سووپاس!
لێره نیه