میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

دیارە بەکارهێنانی شێوە فۆنتەکانی تری یونی‌کورد زۆر پێویستە بۆیە بەباشم زانی باسی دامەزراندنی فۆنتەکانی یونی کورد بکەم لەسەر ئوبونتو.
تێبینی: ئەم فۆنتانە بەبێ هیچ کێشەیەک لەهەموو پڕۆگرامەکانی ئوبونتو کاردەکەن بەشێوەی ئاسایی و بەکارنەهێنانی هیچ ئامرازێک.
پێش هەموو شت ئەم پەڕگەیە دابگرە.
http://www.germeser.net/downloads/kurdi_font_ubuntu.zip
پاشکردنەوە بوخچەی kurdi لەناو ئەو پەڕگە زیپکراوە. دەڕوین بۆ Terminal ئەمە دەنوسین بۆ ئەوە بگەینە ڕێڕەوی بوخچەکە.
Desktop/kurdi
پاشان وەک باسمان کردوە پێوستمان بەدەسەڵاتی root هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە.
ئێستا دەنوسین
sudo -s
بۆ زیادکردنی تاک تاک ئەمە دەنوسین
for i in *.ttf; do cp "$i" /usr/share/fonts; done
بۆ لەبەرگرتنەوەی هەموو بوخچەکە و دانانی لەنێو بوخچەی فۆنتەکان ئەمە دەنوسین.
exit
وە دەتوانین بەڕێگایەکی تر ئەویش دەڕۆینە Terminal دەنوسین
gksu nautilus
پاشان دەچینە نێو بوخچەی
/usr/share/fonts
بوخچەی kurdi لەوێ دادەنێین بەکرداری لەبەرگرتنەوە و دانان.
ئەمەش نمونە
![]()
لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزم
لێره نیه
پهڕهكان: 1