میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
4images چییه؟
4images پرۆگرامۆكه / سكریپتێكی تایبه‌ته بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری كردنی ماڵپه‌ڕێك كه ناوه‌ڕۆكی بریتی بێت له وێنه، به واتایه‌كی تر ئه‌و پرۆگرامۆكه‌یه ده‌ست ده‌دات بۆ دامه‌زراندنی وه‌ك ئه‌ڵبوومی وێنه.
كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌توو له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه:
٭ سیسته‌می بۆچوون نووسین بۆ وێنه.
٭ ڕێگه‌دان به میوانان به خۆ تۆماركردن و چاودێری كردنیان.
٭ هه‌بوونی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌سه‌ر وێب, Web Based Administration Area كه كاری به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ زۆر ئاسان ده‌كاته‌وه.
٭ توانای هه‌ڵبژاردن و باركردن وێنه له‌ڕێی وێبگه‌ڕه‌وه.
٭ توانای ده‌ستكاریكردنی شێواز و ڕوومه‌تی سیسته‌م له وێبگه‌ڕدا.
٭ هه‌بوونی به‌شی گه‌ڕان بۆ ڕێگه‌دان به به‌كارهێنه‌ر بۆ گه‌ڕان به دوای وێنه‌یه‌كی ویستراودا.
٭ تایبه‌تمه‌ندی RSS بۆ خێراتر گه‌یاندنی نوێكارییه‌كان به میوانان و ئه‌ندامانی ماڵپه‌ڕ.
٭ دروستكردنی وێنه‌چكۆله / Thumbnail بۆ ئهڵبوومهكان.
٭ پله‌به‌ندی كردنی وێنه.
... زۆر تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ش.
ئه‌ندامی وێبچن/ گرووپی وه‌رگێڕان كاك كامه‌ران هه‌ستاوه به وه‌گێڕانی 4images.
داگرتنی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی
ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی 4images
لێره نیه
سڵاو له هه‌موو ...ده‌ستخۆش حه‌مه ئاسۆ بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شه‌که ...
لێره چه‌ند ڕووکارێکی خۆڕایی هه‌یه که ئه‌کرێت ده‌ستکاری بکرێت به پێی ویستی به‌کارهێنه‌ر.
ئاسۆ گیان به ئیزنی ئێوه ئه‌م به‌سته‌ره‌ش دائهنێمکه نموونه‌یه‌کی زیندووه و وێنه‌ی تیادانراوه ...واباشتره که ئه‌وه‌ی سه‌ر ڕاژهکارهکهش چه‌ند وێنه و به‌شێکی بۆ زیاد بکه‌یت ..له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆتان
لێره نیه
سڵاو.
ده‌ستان خۆش كاك ئاسۆ و كاك كامه‌ران بۆ دانان و به كوردی كردنی ئه‌م سكریپته.
من له لای خۆم دامه‌زراند، به‌ڵام ئه‌م زمانه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ناگۆڕێت هه‌ر چه‌ند په‌ڕگه‌ی كوردیه‌كه‌م له‌گه‌ڵ داناوه.
وه له كۆنتڕۆڵ پانێلهكهش گه‌ڕام به‌ڵام گۆڕینی زمانه‌كه‌م نه‌دۆزیه‌وه، زۆر سوپاستان ده‌كه‌م گه‌ر پێم بڵێن چۆن بیكه‌م به كوردی.
زۆر سوپاس و هه‌ر بژین..
لێره نیه
سڵاو ... پاش چوونه ژووره‌وه‌ت وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌ر له خواره‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌کی بچۆ Admin Control Panel دواتر له لای چه‌پ بچۆ به‌شی گشتی ..دامه‌زراندن له‌وێ زمان و ڕووکار ( تێمپله‌یتی ماڵپه‌ڕ ) و ناوی ماڵپه‌ڕ و....زۆر شتی تر ئه‌توانیت ده‌ستکاری بکه‌یت . کاتێکی خۆش...
سکریپته‌که توانای دهستکاریرکردنی زۆری هه‌یه به‌لام ئاگادار بن که‌س نوسینه‌که‌ی خواره‌وه‌ی ( مافی کۆپی ڕایت ) ناتوانێت لاببات ته‌نها له کاتێکدا ئه‌توانێت ئه‌گه‌ر له لای خۆیان سکریپته‌که به ته‌واوی بکڕیت ...
لێره نیه
سوپاس كاك كامه‌ڕان.
ئایا له كام له پهڕگهكاندا ده‌توانم ده‌ستكاری فۆنته‌كان بكه‌م؟
چونكه پێم وانیه له ستایلی تێمپلهكهیدا ئه‌م كاره بكرێت.
هه‌ر بژین
لێره نیه
ده‌ست خۆش بێت
به‌راستی سکرێپتێکی زۆر به هێزه هه‌روه‌ها منیش به‌کارمهێناوه به‌ڵام زمانی وێبچن نیه
www.album.music4kurd.com
دووباره ده‌ستان خۆش بێت
لێره نیه
ayman_kurd نووسی:
به‌ڵام زمانی وێبچن نیه
به‌ڕاست مه‌به‌ستت له‌وه چییه؟
لێره نیه
مه‌به‌ستم ئه‌وه یه ئه‌م کوردیه‌م به‌کارنه‌هێناوه
من کردوومه کوردی
هه‌ڵه تێمه‌گه‌ن به‌رێزان![]()
لێره نیه
سڵاو کاک هێمن ...فۆنته‌کان هه‌ر له ستایڵهکه ده‌ستکاری ئه‌کرێت ...ئه‌توانیت سه‌یرێکی ئه‌م ستایڵه بکه‌یت و دواتر وێنه‌کان بگۆڕیت
لێره نیه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک ئاسۆ ...
لێره نیه
ده‌سته‌كانتان خۆشبێت به‌راستی كارێكی چاكتان كردووه بژین
ئازیزن بۆ ئاسان به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م سكریپته سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی وێبچین ماندوو نه‌بن هه‌ول دام ئه‌م كاره بكه‌م .
داگرتنی سكریپته‌كه به ته‌واوی
تێبینی: وه په‌رگه‌كانی زمانی كوردی ئاماده‌یه له ناو سكریپته‌كه دا
لێره نیه
ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ بابه‌تێکی به‌سوده
لێره نیه
سڵاو به‌ڕێزان
من ویستم ئه‌م سكریپته داگرم به‌ڵام لینكی داگرتنو نمونه‌كه له كار كه‌وتون ئه‌گه‌ر بتوانن چاكیان بكه‌نه‌وه زۆر مه‌منونم
كاتێكی خۆس
لێره نیه