میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

ئوبونتو چیه؟
ئوبونتو Ubuntu سیسته‌مێكی كارگێڕیه كه دهكردێ دابمهزرێته سه‌ر كۆمپیوته‌ر و كار بكات، ئۆبۆنتو سیسته‌مێكی وه‌ك ویندۆزه و ده‌توانی وه‌ك ویندۆز له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك دایبمه‌زرێنیت و پرۆگرامی له نێو دا دابمه‌زرێنیت.
ئایا ئوبونتو چ په‌یوه‌ندیه‌كی به ویندۆزه‌وه هه‌یه؟
ئوبونتو هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ویندۆزه‌وه نیه، ئوبونتو پرۆگرامێكی سه‌ر به ویندۆز نیه، به‌ڵكوو سیسته‌مێكه وه‌ك ویندۆز و له‌سه‌ر بنه‌مانی لینوكس دامه‌زراوه.
ئایا ده‌بێ پاره بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئوبونتو به‌كار ببه‌م؟
نه‌خێر، ئوبونتو سیسته‌مێكه كه خۆڕاییه و له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت كه باوه‌ڕیان به ئازادی به‌كارهێنان هه‌یه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و له‌ژێر ناوی Open Source Community چالاكی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئایا پرۆگرامه‌كانی ئوبونتو خۆڕایین؟
به‌ڵی، به هه‌زاران پرۆگرام هه‌یه كه ده‌توانی به خۆڕایی بۆ ئه‌و سیسته‌مه دایبمه‌زرێنیت و پێویست ناكات به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره بده‌یت بۆ ئه‌و پرۆگرامانه.
ئایا هه‌موو جۆره پرۆگرامێك هه‌یه بۆ ئه‌و سیسته‌مه؟
به‌ڵی، وه‌ك چۆن له ویندۆز دا ده‌توانی Nero به‌كار ببه‌ی بۆ سووتاندنی سیدی، له ئوبونتو دا پرۆگرامی هاوشێوه هه‌یه كه خۆڕاییه و ده‌توانی به‌كاری ببه‌ی بۆ سووتاندنی هه‌موو جۆره سیدی / دیڤیدی ـه‌ك. هه‌روه‌ها له ویندۆز دا ده‌توانین سوود له پرۆگرامه‌كانی ئۆفیس ببینین وه‌ك Microsoft Word بۆ نووسین، له ئوبونتو دا چه‌ند پرۆگرامێكی هاوشێوه هه‌ن به ناوی Open Office كه هه‌مان كاری Microsoft Office جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هه‌موویان به خۆرایین.
ئایا ده‌توانم ئوبونتو شانبه‌شانی ویندۆز دابمه‌زرێنم و كاری پێبكه‌م؟
به‌ڵێ، ده‌توانی سانبهشانی ویندۆز كاری پێبكه‌یت، واته به‌شێكی له Hard Disk ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابین ده‌كه‌یت و ئوبونتوی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنی و به‌شه‌كه‌ی دیكه ویندۆزی له‌سه‌ر بێت، له‌كاری هه‌ڵكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا ده‌توانی هه‌ڵبژێری كه كام سیسته‌م ههڵببێت و ده‌ست به‌كار بكات.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه، ده‌توانی ویندۆزه‌كه‌ت به ته‌واوی بسڕیته‌وه و ته‌نیا ئوبونتو دابمه‌زرێنیت وه‌ك ته‌نیا سیسته‌مێك له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.
لێره‌یه
ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و زانیاریه گرینگه
لێره‌یه
كاك ئاسؤ دةتوانم ويندؤز و ئؤبونتو هةردوك لة ناو ية ك hard disk دابنیم
لێره نیه
به‌ڵێ، ده‌توانی هاردیسكه‌كه‌ت بكه‌یته دوو پارتیشن، یه‌كێكیان بۆ ویندۆز و ئه‌وی دیكه بۆ ئوبونتو.
لێره‌یه
ده‌ستخۆش کاک ئاسۆ
ئایا ده‌توانم هه‌ردوو سیسته‌می Xp و ئوبونتو دابنێم له سه‌ر یه‌ک پارتیشن دابنێم
ئایا ده‌توانم هه‌موو به‌رنامه‌کان له سه‌ر ئه‌م سیسته‌م به‌کاربهێنم
ئایا ده‌توانم پێناسه پارچه‌کانی کۆمپیوته‌ر بکه‌م له سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه
سوپاس بۆ تۆ![]()
لێره نیه
كاتێك Ubuntu داده‌مه‌زرێنی داوات لێده‌كات پارتیشنهكه فۆرمات بكه‌یت، بۆیه دروست وایه له‌سه‌ر پارتیشنێكی تایبه‌ت به خۆی دایبببهزرێنی.
مه‌به‌ستت له هه‌موو به‌رنامه‌كان كامانه‌یه؟ هه‌موو پرۆگرامێك كه له‌سه‌ر ویندۆز هه‌یه ده‌كرێت بوترێ جێگرێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئوبونتو، واته بۆ به‌كارهێنانی MSN Messenger له‌وانه‌یه هه‌مان Messenger نه‌بێت بۆ ئوبونتو، به‌ڵام پرۆگرامی دیكه هه‌یه كه هه‌مان كار ده‌كات.
ئوبونتوم له‌سه‌ر زۆر كۆمپیوته‌ر دامه‌زراندووه، تا ئێستا به‌بێ كێشه هه‌موو پێكهاته‌كانی ناسیووه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵیان نه‌بووه، واته پێویست ناكات Driver دابمه‌زرێنی.
لێره‌یه
بژیت کاک ئاسۆ بۆ ئەو وەڵامە.
ئوبونتو لەگەڵ نزیکەی هەموو کاڵا ڕەقەکان کێشەی نییە، تەنها لەیەک زنجیرەی کۆمپیوتەری دەستی HP نەبێت.
HP pavilion
تۆزێک دەستکاری boot option دەوێت.
ئەگینا بەئیتاڵی فانتاستیکۆ ![]()
لێرەش هەوڵ دەدەین بەگوێرەی کات تیشک بخەینە سەر پڕۆگرامی ژێر ئەم سیستەمە. وە دڵنیاش بە هەموو پێداویستیەکان بەزیادەوە لەئوبونتو هەیە (بەخۆڕایش).
بژین
لێره نیه
زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌کانتان
من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
ئایا به‌رنامه‌کانی که له سه‌ر Xp کار ده‌که‌ن ، ده‌توانم هه‌مان ئه‌و به‌رنامه له سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه دابنێم
لێره نیه
هه‌مان به‌رنامه به هه‌مان شێوه نه‌خێر، چوونكه ویندۆز ویندۆزه و ئوبونتو لینوكسه.
لێره‌یه
هەرچیەک لەویندۆزدا وەکو پڕۆگرامێک هەیە، بەرامبەری چەندەها پرۆگرام هەن باشتریش لەژێر لینوکسدا.
http://www.osalt.com/
لەو ماڵپەڕە هەرچی بنوسیت بۆ نمونە فرۆنت پەیج بەرامبەری 6 قل هەیە.
http://www.osalt.com/frontpage
ئەگەر ئارەزووت کرد تەنها ئەو پڕۆگرامە بەکاربەریت؟
ئەوە Wine بەکاربەرە دەتوانیت زۆربەی پرۆگرامەکانی ویندۆز تێدا دابمەزرێنیت.
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare3381.html
من خۆم فۆتۆشۆپ و فایەروۆرکس و فلاشم لەسەر ئوبونتو داگرتوە بیکێشە کاردەکات.
بژیت
لێره نیه
پهڕهكان: 1