میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1 2

Php-Fusion چیه؟
Php-Fusion پرۆگرامۆكه/ Script ـێكی Open Source / سه‌رچاوه كراوه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌بردنی و چاودێریكردنی ناوهڕۆك له‌سه‌ر وێب، Content Management System.
Php-Fusion سیسته‌مێكی ته‌واوه بۆ دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕێكی به‌توانا، زۆر به‌شی دیكه‌ی گرینگ له خۆ ده‌گرێت كه كاره‌كانت زۆرتر ئاسان ده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه، به‌شی مه‌كۆ، ئه‌لبوومی وێنه و هتد...
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی Php-Fusion له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دابمه‌زرێنی، پێویسته ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت پاڵپشتی PHP بكات، هه‌روه‌ها پێویست ده‌كات بنكه‌یه‌كی دراوه‌ی MySql هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی Php-Fusion زانیارییه‌كانی تێدا تۆمار بكات.
نموونه‌ی ماڵپه‌ڕێكی دامه‌زراو به Php-Fusion.
بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی ماڵپه‌ڕێكی ئاماده و پێشكه‌وتوو كه به Php-Fusion دامه‌زرابێت، ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه،
١، هه‌موو كاته سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی Php-Fusion بكه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترین و دواترین هه‌واڵه‌كان و نوێكاریه‌كانی ئه‌و پرۆگرامۆكه بیت، هه‌روه‌ها ده‌توانی له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی دواترین وه‌شانی دابگریت،
Php-Fusion.
٢، پاش داگرتن، به پێی ئه‌م بابه‌ته دایمه‌زرێنه، چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی Php-Fusion.
٣، دواتر په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی دابگره، داگرتنی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی بۆ Php-Fusion.
٤، ڕووكاره‌ی سه‌ره‌كی وه‌شانی شه‌شه‌م (كه تا ئێستا نوێترین وه‌شانی ئه‌و پرۆگرامۆكه‌یه، دابگره،
ڕووكاری سه‌ره‌كی Php-Fusion به كوردی.
٥، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ بچۆ ژووره‌وه، دواتر له Admin Panel دا كرته له Main Settings بكه، له به‌رانبه‌ر Site locale: دا زمانی Kurdish هه‌ڵبژێره، گۆڕانكارییه‌كان پاشه‌كه‌وت بكه.
به‌و شێوه‌یه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئاماده‌یه بۆ كاركردن.
لێره‌یه
ئای ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه ئاسۆ ، به‌راستی به‌سووده ..سوپاس..![]()
لێره نیه
سڵاو
دوای ده‌ست خۆشی بۆ مامه ئاسۆ
من پرسیارێكم بۆ دروست بوو به نسبه‌ت دواترین وشان
١، هه‌موو كاته سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی Php-Fusion بكه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری نوێترین و دواترین هه‌واڵه‌كان و نوێكاریه‌كانی ئه‌و پرۆگرامۆكه بیت، هه‌روه‌ها ده‌توانی له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی دواترین وه‌شانی دابگریت،
Php-Fusion.
پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه ئه‌بێت ئه‌م ددو به‌شه هه‌ردوو کیان دابگرین یاخوت ته‌نیا ره‌قه‌م دوو که له وێنه‌که ئاماژه‌م پی داوه چۆنکه له به‌شی یه‌که‌م ناگه‌م ؟![]()

دوو باره ده‌ست خۆش
لێره نیه
گه‌ر سه‌رنجت دابێ له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نووسراوه Php-Fusion 6.01.10 Update for 6.01.9 واته وه‌شانی 6.01.9 نوێده‌كاته‌وه بۆ وه‌شانی 6.01.10. ئه‌وه ته‌نیا نوێكاریه‌كان له خۆ ده‌گرێت و بۆ كه‌سێك باشه كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی وه‌شانی 6.01.9 ی هه‌بێت.
به‌لام ئه‌وه‌ی دووه‌م هه‌موو سكریپتهكهیه.
لێره‌یه
ده‌ست خۆش مامه ئاسۆ گیان
لیم مه‌گره مامه نه خوێنده‌واری هه‌روا له ئینسان ئه‌کات ![]()
سه‌رکه‌وتوو بیت
لێره نیه
سلاو بهریَزان من ئه‌و ئیشانه‌م كرد سه‌ركه‌وتوو به كاتیَك به زمانی ئینگلیزی بوو به‌لام كه زمانی كوردیمان دانا ئیَستا په‌ره‌یه‌كی سپی ده‌ر دهكهویَت , تكایه كیشه‌كه چی له گه‌ڵ ریَزا
لێره نیه
ئه‌گه‌ر دهكریَت پرۆگرامه‌كه(PHp fusion) به ته‌واوی و به زمانی كوردی دابنری بۆ ئوه‌ی دایبگرم و رفاستهوخۆ به‌كاری بیَنم
لێره نیه
ئاسۆ نادری نووسی:
Php-Fusion٢، پاش داگرتن، به پێی ئه‌م بابه‌ته دایمه‌زرێنه، چۆنیه‌تی دامه‌زرادنی Php-Fusion.
٣، دواتر په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی دابگره، داگرتنی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی بۆ Php-Fusion.
٤، ڕووكاره‌ی سه‌ره‌كی وه‌شانی شه‌شه‌م (كه تا ئێستا نوێترین وه‌شانی ئه‌و پرۆگرامۆكه‌یه، دابگره،
ڕووكاری سه‌ره‌كی Php-Fusion به كوردی.
٥، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ بچۆ ژووره‌وه، دواتر له Admin Panel دا كرته له Main Settings بكه، له به‌رانبه‌ر Site locale: دا زمانی Kurdish هه‌ڵبژێره، گۆڕانكارییه‌كان پاشه‌كه‌وت بكه.
به‌و شێوه‌یه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئاماده‌یه بۆ كاركردن.
به‌رێزم به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت دابنێ زۆر باشتر ده‌بێت
كاتێكی خۆش
لێره‌یه
سوپاس بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ت ، به‌لام هه‌نگاوی دووه‌م زمانه كوردیه‌كه داگرمه كۆیَ ، من ئه‌وه‌م كرد دوای په‌ره‌ی سپی پیشان دا ، به‌لكو پیم بلیَیت زور سوپاس
لێره نیه
سڵاو.
بیخه ناو بوخچه‌ی locale
بژین
لێره نیه
سوپاس به سوود بوو وه‌لام دانهوهكهت ، به‌لام پرسیاریَكی تر ئه‌گه‌ر به ئه‌رك نهبیَت چون رروكاری ماڵپه‌ره‌كه بكه‌م به‌كوردی؟ سوپاس
لێره نیه
ئاسۆ نادری نووسی:
٥، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ بچۆ ژووره‌وه، دواتر له Admin Panel دا كرته له Main Settings بكه، له به‌رانبه‌ر Site locale: دا زمانی Kurdish هه‌ڵبژێره، گۆڕانكارییه‌كان پاشه‌كه‌وت بكه.
هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت
كاتێكی خۆش
لێره‌یه
:d
لێره نیه
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك كاره‌كانم به سهركوتوی ئه‌نجام دا . به‌لام سیَ پرسیاری كه‌م هه‌یه كه به ئه‌رك نهبیَت .
1- چون ڕسته‌ی ( ڵه‌یامی خۆش هاتن بۆ میوانه‌کانی ماڵڵهڕ ) لابه‌رم یان ده‌ستكاری بكه‌م
2-چون ماركیوی هه‌وڵ زیاد بكه‌م ؟
3- چون به‌شی ده‌نگ دان یان راپرسی دانیَم . چومه ناو پانیَلهكان میَمبر پۆل به‌لام نازانم چون چون ده‌ستكاری دهكریَت
ئیتر سوپاس بۆ هاوكاریتان
لێره نیه
سڵاو...
فه‌رموو
1-چۆن ئه‌توان په‌یامی خۆش هاتن بگۆرم ؟
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare2391.html
2-به‌شی ده‌نگ دان
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare1852.html
كاتێكی خۆش
لێره‌یه
زرۆ سوپاس بۆ بهرفیزت بۆ ئه‌و وهلاَمه خیرا و به سووده
لێره نیه
چون ماركیوی هه‌وڵ (marquee) زیاد بكه‌م ؟
لێره نیه
سڵاو...
به‌رێزم ئه‌گه‌ر ئه‌توانیت سه‌ردانی بابه‌ته‌كانی تر بكه‌یت زۆر باشتر ده‌بێت .فه‌رموو
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare170.html
هیوادارم كاره‌كی تۆ بكات سه‌ركه‌وتووبی
كاتێكی خۆش
لێره‌یه
بهریَزان پرسیاریك له به‌شی په‌یوه‌ندی ...
له به‌شی په‌یوه‌ندیدا كاتیك كهسیَك په‌یام دهنیَریَت دهچیَت بۆ كۆی؟ ئه چون ده‌ست كاری دهكریَت ؟
لێره نیه
سوپاس كاك ئامانج بۆ وه‌لامی پرسیاره‌كه‌م به‌لام ئه‌وه‌ی راستی بیَت له وه‌لامه تیَ ناگه‌م ، ئه‌گه‌ر به ئه‌رك نهبیَت به هه‌نگاو پیَم بلیَت چی دهكریَت زۆر سوپاست ده‌كه‌م
لێره نیه
هاوریَیان من دهمهویَت راپرسی ته‌نها بۆ ئه‌ندامان نهبیَت به‌ڵكو بۆ هه‌موو كهسیَك بیَت كه سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه ده‌كات
ئه‌وه چون دهكریَت . زۆر سوپاستان ده‌كه‌م
لێره نیه
هاوریَیان من دهمهویَت راپرسی ته‌نها بۆ ئه‌ندامان نهبیَت به‌ڵكو بۆ هه‌موو كهسیَك بیَت كه سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌كه ده‌كات
ئه‌وه چون دهكریَت . زۆر سوپاستان ده‌كه‌م
سڵاو ئازیزان منیش هه‌مان پرسیاری کاك شێخه‌م هه‌یه ،، تکایه ئه‌وه چۆن ده‌کرێت ??
لێره نیه
سڵاو کاک زه‌نگه‌نه!
ئه‌زیزم تۆ جه‌نابتان به‌لای خۆی ماڵپه‌ڕو مهکۆتان هه‌یه!
من باسم له ڕاپرسی کردوه به دوور‌و درێژی له‌م مه‌کۆیه‌دا جوان بگه‌رێ! گه‌ر ده‌ته‌وه‌ی په‌یامه‌کان به‌رزبکه‌یته‌وه له وێبچن هیچ پێش برکێیهک نیه له‌سه‌ر زۆر په‌یام نووسین. ئێمه سوود له په‌یامی کۆن وه‌رده‌گرین و په‌یامی تازه‌ش شتی نوێ لێی فێرده‌بین! تکایه دڵگران مه‌به کاک شێخه گیان مه‌به‌ستم له جه‌نابیشته! وێبچن ماڵی هه‌مووانه به هه‌موانه‌وه جوانه!

سڵاو کاك کارێزه ![]()
نازانم تۆ له‌من تێ نه‌گه‌شتی ،،یان من له تۆ??
که‌س باسی له پێشبڕکێی په‌یام نووسین نه‌کردووه براکه‌م ، ئه‌وه‌ی که‌جه‌نابت باست لێوه کردووه پێشتر خوێندومه‌ته‌وه به‌ڵام سوودم لێ نه‌بینی بۆیه هه‌ر لێره‌ش دووباره ئه‌و پرسیاره‌م کرده‌وه پاش کاک شێخه ،،گه‌ر ناتوانی کوڵ بیت و یارمه‌تی براده‌ران بده‌یت ،،ئه‌وا تکایه دڕکیش مه‌به و که‌سیش بریندار مه‌که
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت
لێره نیه
پهڕهكان: 1 2