میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1 2

بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له مه‌به‌ست و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م به‌شه بابه‌ته خۆت بگوونجێنیت، تكایه به‌شی یه‌كه‌م بخوێنه‌وه،
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare3329.html
به‌شی دووه‌م: له‌م به‌شه‌ی زنجیره بابه‌ته‌كاندا دامه‌زراندنی پرۆگرامه پێویسته‌كان شیده‌كه‌مه‌وه و هه‌روه‌ها نووسینی یه‌كه‌مین كۆد به زمانی PHP.
له به‌شی پێشوودا ئاماژه به‌وه كراوه كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی كار له‌گه‌ڵ PHP بكه‌یت و بتوانی كۆده‌كانت وه‌ك به پێی پێویست ببینیت، ده‌بێ چه‌ند پرۆگرامێك پێویستن، له‌وانه پرۆگرامی PHP بۆ ئه‌وه‌ی وا بكات كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت په‌ڕگه نووسراوه‌كان به زمانی PHP بناسێته‌وه و وه‌ك PHP مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، هه‌روه‌ها پرۆگرامی Apache بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كان له ڕێی وێبگه‌ڕه‌وه پیشان بدات.
دامه‌زراندنی پرۆگرامه‌كان به سه‌ربه‌خۆیی، كاتبه‌ره و ورده كاری ده‌وێت، بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره كۆمپانیا یان گرووپێك كه‌س هه‌ستاون به كۆكردنه‌وه‌یان پێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراندیان ئاسانتر بێت و كاركردن له‌گه‌ڵیان هاوڕێیانه تر بێت. له‌و شێوازه پرۆگرامانه زۆر هه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م خووله‌دا به‌كاری ده‌به‌ین XAMPP ده‌بێت كه ئه‌م پرۆگرامانه‌ی له خۆ گرتووه.
Apache, MySQL, PHP + PEAR, Perl, mod_php, mod_perl, mod_ssl, OpenSSL, phpMyAdmin, Webalizer, Mercury Mail Transport System for Win32 and NetWare Systems v3.32, Ming, JpGraph, FileZilla FTP Server, mcrypt, eAccelerator, SQLite, and WEB-DAV + mod_auth_mysql
كه پێكه‌وه سیسته‌مێكی ته‌واو پێكدێنن بۆ ئه‌وه‌ی كاركردنت له‌گه‌ڵ PHP به ئاسانترین شێوه جێبه‌جێ ببێت.
بۆ داگرتنی XAMPP بۆ ویندۆز تكایه كرته له به‌سته‌ری خواره‌وه بكه،
http://www.apachefriends.org/en/xampp-windows.html#641
له نێو په‌ڕه‌كه‌دا كرته له Installer بكه.
پاش داگرتن به پێی هه‌نگاوه جێبه‌جێكراوه‌كانی نێو ئه‌م ڤیدیۆیه پرۆگرامه‌كه دابمه‌زرێنه.
پاش ته‌واوبوونی دامه‌زراندن كرته له‌سه‌ر ئایكۆنی پرۆگرامه‌كه بكه و بیكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌وه‌ی كه هه‌موو شتێكی پێویست به دروستی كار ده‌كه‌ن.
په‌ڕه‌یه‌كی وێبگه‌ڕ بكه‌وه، بۆ نموونه له Firefox، دواتر له شوێنی ئادره‌س دا بنووسه http://localhost بۆ ئه‌وه‌ی ڕاژه‌كاری خۆماڵی ببینیت.
پاش كرته كردن له‌و زمانه‌ی كه زۆرتر گوونجاوه بۆت، په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕاژه‌كاری خۆماڵی ده‌بینیت،
وه‌ك ده‌بینی یه‌كێك له پرۆگرامه دامه‌زراوه‌كان كه گرینگه PhpMyAdmin ـه و دامه‌زراوه. له ژێر به‌شی Tools دا هه‌یه.
پاش بینینی ئه‌و به‌شانه له‌وه دڵنیا ده‌بیت كه هه‌موو شتێك كار ده‌كات.
ئێستا بوخچه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كانی و كۆده‌كانی تایبه‌ت به PHP تێدا پاشه‌كه‌وت بكه‌ین، ده‌بێ له شوێنێكدا بن كه ڕاژه‌كار بتوانێت Serve ـیان بكات.
كرته بكه سه‌ر My Compyter و دواتر C، له نێو C دا بوخچه‌یه‌ك به نێو xampp هه‌یه و له نیو ئه‌و بوخچه‌دا htdocs هه‌یه.
له نێو htdocs بوخچه‌یه‌كی نوێ دروست بكه به ناوی php وه‌ك له وێنه‌ی خواره‌وه ڕوونه،
بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه بوخچهكهت له شوێنی دروست چاك كردووه، له وێبگه‌ڕدا بنووسه http://localhost/php ده‌بێ ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بێت،
ئه‌گه‌ر به‌و شێوه نه‌بوو، تكایه هه‌نگاوه‌كانی پێشوو دووباره بكه‌وه.
له ویندۆز دا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی جۆری په‌ڕگه ناسراوه‌كان شاراوه‌ن، بۆ نموونه گۆرانیه‌ك كه ناوی gorani.mp3 بێت ته‌نیا به gorani ده‌رده‌كه‌وێت چوونكه ویندۆز mp3 ده‌ناسێته‌وه پێویستی به‌وه نیه پیشانی بدات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كانی php به پاشگری php. پاشه‌كه‌وت ده‌كرێن، ده‌مانه‌وێ دڵنیا بین له‌وه‌ی كه هه‌موو پهڕگهكانمان به‌و شێوه كۆتاییان پێدێت نه‌ك به file.php.txt، پێویسته Hide extensions for known file types ناچالاك بكرێت.
My Document بكه‌وه، كرته بكه سه‌ر Tools و دواتر Folder Options، له‌وێدا خاڵی ناوبراو ناچالاك بكه،
بگه‌ڕێوه بۆ نێو بوخچه‌ی php بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین په‌ڕگه‌ی نووسراو به زمانی PHP دروست بكه‌یت و یه‌كه‌مین كۆدی تێدا بنووسیت.
تێبینی: پرۆگرام زۆر هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی چاك پاڵپشتی له نووسینی كۆده‌كانی PHP ده‌كه‌ن و بۆ خۆیان زۆربه‌ی كۆده‌كانیان تێدا چێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی كار ئاسانی بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی خێراتر كۆد بنووسیت، به هۆی ئه‌وه‌ی كه پرۆگرامه‌كان به شێوه‌یه‌كی چاك پیتی كوردی پیشان ناده‌ن، پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م كه Notepad ی ویندۆز به‌كار ببه‌یت.
ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی كه من درووستم كردووه به ناوی sereta.php ـه، پاش درووستكردن بیكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كۆد بنووسیت.
وه‌ك زمانه تاگییهكانی دیكه زمانی PHP تاگی كردنه‌وه و داخستنی هه‌یه، بۆ نموونه له زمانی HTML دا كاتێك په‌ڕه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت ده‌بێت به تاگی <html> ده‌ستپێبكرێت و به <html/> كۆتایی به كۆد نووسین بهێنرێت، له PHP به هه‌مان شێوه ده‌بێ بۆ كۆدی نووسراو به زمانی PHP تاگی ده‌ستپێكردن و كۆتایی هێنان بنووسرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاژه‌كار بزانێت كه ئه‌و كۆدانه به زمانی ناوبراو نووسراون و به شێوه‌یه‌كی دروست Serve ـیان بكات.
تاگی ده‌ستپێكردن به‌م شێوه‌یه ده‌بێت،
<?php
تاگی كۆتایی پێهێنان به‌م شێوه‌یه،
?>
هه‌موو كۆده‌كانی PHP ده‌بێ له نێو ئه‌و دوو تاگه‌دا بنووسرێن.كۆدێك كه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو تاگه بنووسرێت به شێوه‌ی نووسراوه‌ی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به هه‌مان شێوه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت.
له نێو sereta.php، تاگی ده‌ستپێكردن بنووسه،
<?php
پاشان ده‌مانه‌وێ له په‌ڕه‌كه‌دا نووسێنێكی ساده پیشان بده‌ین، به‌م شێوه ده‌ینووسین،
echo "Sillaw cihan";
له كۆتاییدا تاگی كۆتایی پێهێنان ده‌نووسین،
?>
كۆی كۆده‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت،
<?php echo "Sillaw cihan"; ?>

به‌و شێوه‌یه به ڕاژهكارت ڕاگه‌یاند گه‌ر كه‌سێك په‌ڕه‌ی sereta.php كرده‌وه، له ناوه‌ڕۆكی په‌ڕه‌دا نووسراوه‌ی Sillaw cihan / سڵاو جیهان ی پیشان بده.
بۆ بینینی ئه‌نجامی كۆده‌كه‌ت له وێبگه‌ڕدا بنووسه http://localhost/php/sereta.php .
له بابه‌تی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی وردتر تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر echo و چۆنیه‌تی به‌كاربردنی له كاتی نووسینی نووسراوه‌ی جۆراوجۆر یان نووسینی به‌شێك كۆد.
كۆتایی.
لێره نیه
ده‌ستخۆش کاک ئاسۆ![]()
هیوادارم وانه‌ی به‌هێزتر بڵاو بکه‌یت![]()
لێره نیه
ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ، ڕوونكردنهوهكانت زۆر جوانن.
لێره نیه
سڵاو..
من پرسیارێکم لا دروست بووه، ئایا ئه‌م پڕۆگرامه (XAMPP) بۆ ئه‌وه‌یه که سایتێکی لۆکا‌ڵی دروست بکه‌ین له‌سه‌ر کۆمپویتهرهکهمان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی کۆده‌کانی PHP؟ وه‌کو پڕۆگرامه easyphp
لێره نیه
ئاراس کورد نووسی:
سڵاو..
من پرسیارێکم لا دروست بووه، ئایا ئه‌م پڕۆگرامه (XAMPP) بۆ ئه‌وه‌یه که سایتێکی لۆکا‌ڵی دروست بکه‌ین له‌سه‌ر کۆمپویتهرهکهمان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی کۆده‌کانی PHP؟ وه‌کو پڕۆگرامه easyphp
پڕۆگرامۆكه زۆرن بۆ دروستكردنی ڕاژه‌كاری خۆماڵی localhost، هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی فیربوونی php , perl...etc ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به‌به‌كارهێنانی ئه‌م پرۆگرامه Xampp، له‌به‌ر درشتی و كارامه‌یی.
من له‌سه‌ر لینوكس ئه‌مه به‌كارده‌به‌م له‌كاتی ئیستادا:
http://httpd.apache.org/
بژین
لێره نیه
سوپاس کاک سیامه‌ند ده‌ستت خۆش
لێره نیه
ده‌ستخۆش به‌راستی جوان ڕوونكراوه‌ته‌وه
به‌هێزه
لێره نیه
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی جوانه ، ده‌ست خۆش بیت .
لێره نیه
سلاو کوره که ئنیستال دائه گرم ئه مبا بۆ په ره یه کیکه که له 10 شوین ن‌و سراوه داولۆد نازانم کوامه داگرم
ئه گه ر رونی که نه وه سوپاسسس
لێره نیه
Installer 34 MB Installer
لێره نیه
سڵاو كاك ئاسۆ ده‌ستت خۆش بێت.
من هه‌موو قۆناغه‌كانم جێبه‌جێ كرد. پهڕهیهكیشم درووست كرد.. سه‌ركه‌وتووبو.
به‌ڵام دوایی هه‌ندیك ده‌سكاری په‌ڕه‌كه نیشان نادات. له‌جێی په‌ڕه‌كه‌ی خۆم ئه‌مه‌م نیشان ئه‌دات.
نازانم چی هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه..
لێره نیه
كاره‌كه جێ به‌جێ بوو كاك ئاسۆ ![]()
لێره نیه
كاك myran دڵنیا نیم، تاقی بكه‌وه.
به‌ڕێز Abdulzaiq، ئه‌و كۆده‌ی كه له‌م بابه‌ته‌دا نووسراوه ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، جگه له‌وه له داهاتوودا شیده‌كرێته‌وه.
هه‌ڵه‌یه‌ك له كۆده‌كانت هه‌ن بۆیه ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌بینی.
لێره نیه
ڕاست ئه‌كه‌ی كاك ئاسۆ
كۆده‌كه‌م هه‌ڵه‌بوو
كۆده‌كه‌م چاك كرد ئێستا وا نیشان ئه‌دات.
سوپاسیش بۆ تۆ ![]()
لێره نیه
ده‌ستت خۆش کاك ئاسۆ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ت به‌ڕاستی سوود به خش بوو ،
هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو بیت برا
لێره نیه
slaw mn nzanm ama bo vista na byt ya mn ly nazanm
swpasss
لێره نیه
xula_75uk نووسی:
slaw mn nzanm ama bo vista na byt ya mn ly nazanm
swpasss
دڵنیا نیم، ده‌توانی تاقی بكه‌یته‌وه.
لێره نیه
بةلام كاك ئاسو لايمن ئةمة ئةنوسريَت
Object not found!
Error 404
لێره نیه
ده‌ستت خۆش کاک ئاسۆ
ئایه
mysql username
mysql password
ئه‌مانه چین؟ کاتێک که سکریپتێک دادهمزرێنی چی به‌م دوانه بده‌م؟
لێره نیه
بۆ Username بنووسه root
له Password هیچ مه‌نووسه.
لێره نیه
ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ بۆ ئه‌م وانه به سودانه.
من دوای ئه‌وه‌ی كه پڕۆگرامی XAMPP م دامه‌زراند ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌م به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، كه له دێری Apache دا دوگمه‌كه
چالاك نابێت و هه‌رچی كردم ئیشی نه‌كرد. نازانم ئایا كێشه‌كه له چی دایه؟
هه‌روه‌ها له وێبگه‌ڕدا نوسیم http://localhost به‌ڵام هیچ ڕوی نه‌دا.
سوپاس
لێره نیه
کرته له Start بکه.
لێره نیه
باوه‌ڕ بكه زیاتر له ٥٠ جارم كرته كردووه هیچ ڕوو نادات
لێره نیه
كاك ئاسۆ ئایا كێشه‌كه له دیواری ئاگری یاخود هێلی ئه‌نتێرنێت نیه؟
لێره نیه
پهڕهكان: 1 2