میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو دووباره،
پێش هه‌موو شتێك به ناوی خۆم و هاوڕێیانمه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌ران و چاودێران له وێبچن داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌ندامان و میوانانی وێبچن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و وه‌ستانه چه‌ند ڕۆژیه‌ی وێبچن.
وه‌ك ئاگادارن پێش ئه‌و وه‌ستانه كۆمه‌ڵێك كێشه هاته پێش له وێبچن له بابه‌ت نووسین، ده‌ستكاری كردنی بابه‌ت و هتد... هۆكاری درووستبوونی ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌كاره‌ی كه وێبچن ی له‌سه‌ر بوو. ده‌مێكه بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه كه وێبچن له‌سه‌ر ڕاژه‌كارێكی دیكه دابنێین كه خێراتر بێت و تا بكرێت Down Time ی نه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌مكاتی و ته‌مه‌ڵی (من) ئه‌و كاره جێبه‌جێ نه‌كرا.
له‌گه‌ڵ درووستبوونی ئه‌و كێشانه ئیتر هاتینه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته شتێك جێبه‌جێ بكرێت، واته وێبچن له شوێنێك دابنرێت كه بێ كێشه‌تر و به‌هێزتر بێت، هه‌ر بۆیه پاش درووست بوونی كێشه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستمان كرد به گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ریه‌كی یه‌كجاریی و چاك بۆ وێبچن، له كۆتاییدا ڕاژه‌كارێك له كۆمپانیایه‌كی سویدی به كرێ گیرا و وێبچنی له‌سه‌ر دانرا. هه‌روه‌ها زانیاریه‌كانی DNS نوێكرانه‌وه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه له ماوه‌ی نێوان ٢٤ تا ٤٨ كاتژمێر وێبچن به‌بێ كێشه بكرێته‌وه و له جاران باشتر په‌ره به كاره‌كانی بدات.
چه‌ند كاتژمێرێك پاش ئه‌و كاره به‌داخه‌وه ئه‌و ڕاژه‌كاره‌ی كه وێبچن ی له‌سه‌ر بوو پێشتر (واته ئه‌و ڕاژه‌كاره‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ناوبراوه و بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه له وێبچن نه‌ده‌توانرا بابه‌تی نوێ بنووسرێت) سووكه هاك كرا، كه ٧١ ماڵپه‌ڕی كوردی له‌سه‌ر بوو هه‌ندێك له‌وانه ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگ و چالاكی كوردی.
من (ئاسۆ نادری) وه‌ك كه‌سێك كه زۆربه‌ی كاره‌كانی ئه‌و ڕاژه‌كاره‌م له‌سه‌ر شان بوو، ناچار كه‌وتم پاش ئه‌و ڕووداوه هه‌موو كات و توانام بخه‌مه گڕ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ڕاژه‌كار و ماڵپه‌ڕه زیان پێگه‌شتووه‌كان (كه ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه)، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه كاری وێبچن به ته‌واوی به‌لاوه نرا و هه‌موو كات ته‌رخان كرا بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ڕووداوی هاك كردن. وێبچن ده‌یتوانی ٣ ڕۆژ پێش ئێستا له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێته‌وه و كاره‌كانی په‌ره پێ‌بدا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی كه ناوم برد، دواخرا.
به هه‌رحاڵ، ئه‌و وێبچن ـه‌ی كه ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه لاتان، وێبچنه‌كه‌ی جارانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ی كه جیاوازه ئه‌وه‌یه / هیوادارین كه وابێت، ده‌بێ بێ كێشه بێت، كاتی داكه‌وتنی نه‌بێت و له سه‌رووی هه‌مووشه‌وه خێرا بێت.
ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئێره‌تان كردووه و خووله‌ك ژمێریتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وێبچن بكرێته‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان به‌رز ده‌نرخێنین و دڵنیا بن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بین وێبچن بكه‌ینه شوێنێك كه به هه‌موو مانایه‌كه‌وه سوودی لێ ببینیت و له ڕێگه‌یه‌وه سوود به هاوزمانانت بگه‌یه‌نیت.
تێبینی: تكایه هه‌ر كێشه‌یه‌ك، كه‌م و كۆڕییه‌ك یان شتێكی نا ئاسایی دیكه به‌دی ده‌كه‌یت له وێبچن، به زووترین كات ئاگادارمان بكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌ستكاری كردنی بابه‌ت كراوه‌ته‌وه، تكامان ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌ندامێك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه گه‌ر ئه‌و پیته به خراپی ده‌بینی له په‌یامێكی خۆیدا، چاكی بكات.
له‌وانه‌یه ئاگاداری ئه‌وه‌ش بن كه پیتی ف كێشه‌ی هه‌بوو له په‌یامی تایبه‌ت دا، ئێستا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه و پیته‌كه به بێ كێشه ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزی به‌ڕێوه‌به‌ران و چاودێرانی وێبچن.
لێره نیه
كوره وه‌رنه‌وه دڵمان ته‌قی.................... هیوای به‌ره‌و پێشچون.
لێره نیه
ده‌ستان خۆش پێم وایه باش گه‌ڕاونه‌ته‌وه
له بابه‌ته کۆنه‌کاندا ده‌بینم پیتی ف ده‌رناکه‌وێت
به‌ڵام له تازه‌کان کێشه نابینم ئێستا بابه‌تێکم نوسی کێشه‌ی نه‌بوو
به‌ڵام له‌م بابه‌ته و له دوا به‌شداریدا گه‌ر سه‌یر بکه‌یت پیتی ف دیار نییه
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare3966.html
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Surkew (2007-12-27 12:42:29)
لێره نیه
ئێستا سه‌یری بابه‌ته‌که‌م کرده‌وه پیتی ف کێشه‌ی نه‌ماوه
5 ده‌قه به‌ر له ئێستا چوارگۆشه‌ی پیشان ده‌دا...هههه
به‌هه‌رحال ده‌ستان خۆش له‌لای خۆمه‌وه کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نابینم
لێره نیه
چاكم كرد ![]()
كاتێك ئه‌و كێشه ده‌بینی، تكایه چاكی بكه.
لێره نیه
ده‌ستان خۆش بێت به‌خێربێته‌وه وێبچن،
هیوادارم هه‌ر به‌ره‌و پێش بڕوات،
سه‌ركه‌وتووبن
لێره نیه
به‌ڵام كه په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای مه‌كۆكان ئه‌كه‌یته‌وه ئه‌ڵێ مه‌كۆكان داخراوه، ئه‌و په‌یامه هه‌ر لانه‌براوه.
چاك كاری
مه‌كۆكان بۆ چاك كردنه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی داخراون، تكایه دواتر سه‌ردانی ئێره بكه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێز،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێبچن
لێره نیه
سڵاو.
ده‌ستان خۆش و به‌خێر بێنه‌وه، له لای ، منیش پیته‌كانی ه و ف كێشه‌یان هه‌بوو به‌ڵام ئێستا ته‌واوه.![]()
هه‌ر بژین
لێره نیه
ده‌ستان خۆش بێت بۆ چاككردنی ئه‌و كێشانه
انشاء الله به‌دوور ده‌بن له كێشه
سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووتان
لێره نیه
به‌خێربێنه‌وه به هیوای به‌رده‌وامیتان و به‌هیوای دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه که له‌م ڕۆژانه‌دا تووشی هات به‌ڕاستی بێ تاقه‌ت بووبین به‌ڵام خۆش به‌ختانه
گه‌ڕآیه‌وه وێبچن
لێره نیه
ده‌ستان خۆش وه سوپاس بۆ ناردنی e.mail بۆ ئه ندامان و ئا گادار كردنه‌وه‌مان له دوباره كرانه‌وه‌ی مه‌كۆكان
هه‌ر بژین
لێره نیه
خۆش هاتنه‌وه، چاوه‌ڕێمان ده‌کردن
به‌هیوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
لێره نیه
منیش خۆشحاڵبووم به‌گه‌ڕانه‌وه‌تان، یاخوا وێڵکه‌م بن :d
هیوادارین دواین کێشه‌ی وێبچن بێت ![]()
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئاراس کورد (2007-12-27 20:18:00)
لێره نیه
ئاراشتاين نووسی:
به‌ڵام كه په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای مه‌كۆكان ئه‌كه‌یته‌وه ئه‌ڵێ مه‌كۆكان داخراوه، ئه‌و په‌یامه هه‌ر لانه‌براوه.
چاك كاری
مه‌كۆكان بۆ چاك كردنه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی داخراون، تكایه دواتر سه‌ردانی ئێره بكه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێز،
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێبچن
لابراوه، تكایه Refresh ـێك بكه.
لێره نیه
سڵاو:
به‌خێر بێنه‌وه، بڕواتان هه‌بێت هه‌رجارێك هاتبم و وێبچنم به‌داخراوه‌یی بینیبێ هه‌ستم به‌دڵ گرانی كردووه به‌هه‌رحال دووباره به‌خێر بێنه‌وه.
به‌ڵام من له‌كاتی ئه‌و كێشه كه‌وتنه‌ی ناو وێبچن بابه‌تێكم نارد كه‌چی ئێستا نه‌ماوه!
بینێرمه‌وه؟ یان؟؟
لێره نیه
لێره نیه
فرمێسكی مۆم نووسی:
سڵاو:
به‌خێر بێنه‌وه، بڕواتان هه‌بێت هه‌رجارێك هاتبم و وێبچنم به‌داخراوه‌یی بینیبێ هه‌ستم به‌دڵ گرانی كردووه به‌هه‌رحال دووباره به‌خێر بێنه‌وه.
به‌ڵام من له‌كاتی ئه‌و كێشه كه‌وتنه‌ی ناو وێبچن بابه‌تێكم نارد كه‌چی ئێستا نه‌ماوه!
بینێرمه‌وه؟ یان؟؟
پێم وابوو هیچ په‌یام به‌جێ نه‌ماوه
بینووسه‌وه تكایه.
لێره نیه
به خیر بی نه وه که کلی کم کر وتی دا خرا وه بۆ ما وه یه ک وتم هه م‌و خۆز گه کان ئه چیته ژیر گل به لام ئیستا ئه لیم گوله کان وا دیسان گه شانه وه وه ک گولی به ها ر
به خیر بینه وه سه ر چاو
په نجه کان شه ریان بو له گه ل ما و س که ویبچن دا خرا بو
لێره نیه
به خێربێنه‌وه ده‌ستتان خۆشبێت سڵاو له وێبچن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن slaw84 (2007-12-27 17:26:37)
لێره نیه
خۆ من دڵم ته‌قی هه‌ر ئه‌م کرده‌وه نه‌گه‌رانه‌وه به‌رگه‌ی دوریتان ناگرین نه‌ڕۆن ئه‌م جاره ده‌ستان خۆشبێت هه‌ر له سه‌رکه‌وتندا بن
لێره نیه
به‌داخه‌وه لای من هه‌ر وایه، په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌م ئه‌یاتێ. ئه‌بێ له ڕێی Rss ـه‌وه بابه‌ته‌كان بكه‌مه‌وه.
لێره نیه
Temp ی وێبگه‌ڕه‌كه‌ت خالی خاڵی بكه.
لێره نیه
یاخوا به‌خێربێیته‌وه وێبچنگیان
هیوادارم هه‌رده‌م و هه‌رده‌م و هه‌رده‌مێکی تریش له پێشکه‌وتندا بیت.زۆر خۆشحاڵم به هاتنه‌وه‌ی مامه وێبچن گیان.
لێره نیه
یاخوا به‌خێربێیته‌وه وێبچنگیان
لێره نیه