میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
بابه‌ت داخراوه

سڵاو هاوڕێیان
ئه‌م كۆڕگه تازه‌یه‌تان پێ ئاشنا ئه‌كه‌م
له‌چه‌ند به‌شێكی سود مه‌ند پێك هاتوه به‌هیوای سودی لی وه‌رگرن
www.microkurd.com/vb
سه‌ركه‌وتو بن
لێره نیه
ده‌ستتان خۆشێ بێت
كۆرگهیهكی جوانه وه ستایلێكی زۆر جوانی بۆ دانراوه
سه‌ركه‌وتووبن.
لێره نیه
ده‌ست خۆش مالپه‌رێکی جوان و به‌سووده .
پرسیارێکم هه‌بوو ئایا بۆچی له‌بری ووشه‌ی مه‌کۆ کۆرگه به‌کاربراوه وابزانم ئه‌گه‌ر مه‌کۆ بوایه رێک تر و جوانتر و باشتریش بوو ...
ئه‌گه‌ر له گووگل به‌دوای ووشه‌ی ( مه‌کۆ ) بگه‌رێیت : http://www.google.com/search?hl=en& … A%A9%DB%86
هه‌موو مه‌کۆ کوردیه‌کان ئه‌دۆزێته‌وه به‌لام microkurd نادۆزێته‌وه هۆکه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که‌تۆ کۆرگهت به‌کاربردووه .
ئه‌گه‌ر بێت و به‌دوای ووشه‌ی ( کۆرگه ) دا بگه‌رێین ئه‌وا هیچمان بۆ نادۆزێته‌وه : http://www.google.com/search?hl=en& … 7%E2%80%8C
دووباره ده‌ستان خۆش بێت کارێکی زۆر جوان باشیشتان کردووه ... هیوای سه‌رکه‌وتن
لێره نیه
ده‌ستانخۆش هیوادارم به‌رداوام بن
لێره نیه
سلاو هاورێیان
وادیاره بریارمان دابوو ده‌ستپێك ته‌واو بكه‌ین پاشان ریكلام بكه‌ین به‌لام وادیاره كاك vivo كردوویه‌تی سوپاس بۆ هه‌مووتان
ووشه‌ی كۆڕگه كورتكراوه‌ی كۆڕی گفتووگۆیه گه‌ر له هه‌موو فه‌رهه‌نگه كوردیه‌كان بگه‌ڕێی ده‌بینی نووسراوه منتدیات یان forum به‌لام گه‌ر به‌دوای ووشه‌ی مه‌كۆ بگه‌ڕێی ده‌بینی هه‌ر له هیچ فه‌رهه‌نگێكی كوردی بوونی نیه ته‌نها ووشه‌یه‌كی دروستكراوه
به‌نسبه‌ت گه‌ڕان ڕێگای هه‌زاران كیلۆمه‌تریش له هه‌نگاوێكه‌وه ده‌ستی پێكردوه ئێمه‌ش به‌رده‌وام خزمه‌ت ده‌كه‌ین وه هاوكاری ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ده‌یانه‌وێت سكرێپتی ڤی بی دامه‌زرێنن به‌هیوای زیاتر پێشكه‌وتنی وێبی كوردی
لێره نیه
سڵاو به‌ڕێزان
ده‌سته‌كانتان خۆش بێت، پاش ئه‌وه‌ی به‌رێز ڤیڤۆ ئه‌م به‌سته‌ره‌ی دانا و پێمانی ئاشناكرد، كه چووم بۆ ئه‌وێ كۆمه‌ڵێك شتی سه‌رنج ڕاكێشم بینی وه‌ك و سكریپته‌كه و به‌شه به‌سووده‌كان به‌ڕاستی سه‌لماندوتانه ( زانستی نوێ، بۆ نه‌وه‌ی نوێ )
دیسان پاش وورده‌كاریه‌كان له ووته‌ی به‌ڕێز (MicroKurd) له فه‌رهه‌نگێك گه‌ڕام بینیم ووشه‌ی كۆڕگه به واتای مونته‌دا دێت، نه‌ك ته‌نها له‌م فه‌رهه‌نگه بگره له 6 فه‌رهه‌نگ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌م تیادا كردووه...
بۆیه ده‌مه‌وێ له‌م مه‌كۆیه جوانه‌دا تیشك بخه‌مه سه‌ر ڕۆڵی كورد و كۆڕگه‌ی مایكڕۆكود كه ئێستا چۆن به شێوه‌یه‌كی مۆدیرانه زانستی نوێ ی ڕاپه‌ڕاندووه بۆ به‌رده‌ستی نه‌وه و لاوه خوێن شیرینهكانمان، دووباره هه‌ربژین و سه‌ركه‌وتووبن بۆمان...
خوشكتان
هۆنیــــــــــا
لێره نیه
سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو په‌یامه‌كانتان هه‌رچی به‌ئێمه بكرێت كه‌م ته‌رخه‌می ناكه‌ین بۆ گه‌له‌كه‌مان
دووباره سوپاس بۆ ئه‌م مهكۆیهو بۆ هه‌موو ئه‌نداماكانی
لێره نیه
ده‌ستان خۆش گرنگ ئه‌وه‌یه سوود به گه‌له‌که‌مان بگه‌یه‌نین!
لێره نیه
هه‌موو وولاتێک خاوه‌نی زیاتر له فه‌رهه‌نگێکه ، فه‌رهه‌نگی زانستیی ، ئهدازهیی ، جوگرافی ...
ئێمه‌ش وه‌ک کورد به‌هه‌مان شێوه ، نالێم کۆرگه هه‌له‌یه منیش له‌گه‌لتام به‌لام ئێمه وه‌کو IT واجوانتر و باشتره پشت به فه‌رهه‌نگی زانست په‌روه‌رانی کورد ببه‌ستین www.zkurd.org چوونکه فه‌رهه‌نگه‌که‌یان تایبه‌ته به IT ...
حه‌ز ناکه‌م دلگران بن به پێشنیاره‌که‌م ، ئه‌گه‌ر بێت مالپه‌ره کوردیه‌کان هه‌ر یه‌که‌و خۆی فه‌رهه‌نگێک بێت ئه‌وا یاکگرتووی درووست نابێت جا مه‌رج نیه هه‌ر فه‌رهه‌نگ هه‌رشتێکی تر ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی زانستخواز یه‌کگرتوو نه‌بین ئه‌وا وه‌ک و سیاسه‌ته‌که‌مان هیچ به‌هیچ ناکه‌ین و زوو تێک ئه‌شکێین هیوادارم له‌مه‌به‌ستم بگه‌یت گیانه ، دوستتان خۆش بێت کارێکی زۆر جوانتان کردووه ...
لێره نیه
سڵاو جارێ ده‌ست خۆش بۆ کۆڕگهکهتان به‌ڕاستی شتێکی نایابه
بۆ کاك ڕه‌وه‌ند هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نیه به‌ڵام لێشی ئه‌دوێم
خۆی ئه‌بێ ئێمه وقیع بین بین یان ئه‌بێ ناوی بنێین کۆڕگه یان ئه‌بێ ناوی بنێین یانه به‌ڵام ناوی یانه شیاو نیه به‌ڕای من چونکه زۆر شت ده‌گرێته‌وه به‌هارحاڵ گه‌ر ئێوه سه‌یری سایته کوردیه‌کان بکه‌ن وه‌ك بایه‌عی لێهاتوه هه‌مووی هه‌ر ده‌ڵێ مه‌کۆ له‌گه‌ڵ ڕێزم زۆربه‌یان نازانن ئه‌و ووشه‌یه له‌چیه‌وه هاتوه له مه‌کۆی به‌ڕێز جه‌بار شێخانی ئه‌و پرسیاره کرا مانای چیه مه‌کۆ چه‌ندین ئه‌ندام له‌سه‌ری دوان به‌ڵام که‌س مانایه‌کی پڕ به پێوستی پێ نه‌بوو بۆیه وشه‌ی کۆڕگه زۆر ڕێکتر ئینجا بۆ گه‌ڕان له گووگڵ ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێك سه‌رکه‌وتو بێ پێویستی به‌وه نیه له گووگڵ بۆی بگه‌ڕێی خۆی خاوه‌نی خۆی ئه‌دۆزێته‌وه ئه‌مه ڕای منه
هیوادارم که‌سم دڵگران نه‌کردبێ
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌کتان
لێره نیه
میش له‌گه‌ل ووته‌ی جه‌نابتم باتۆزێک واقعی بین به‌س نه‌ک واقعیه‌کی خیال !
به‌رێزم ووشه‌ی مه‌کۆ که‌سێک یان دوو یانه 10 که‌س داینه‌ناوه به‌لک و پێشتر ئه‌م ووشه‌یه هه‌بووه له‌زاراوه‌ی کوردی‌دا ( سۆرانی ) به‌لام له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی لێهاتوو و شیاودا له‌بری ووشه‌ی Forum ـی ئنگلیزی و المنتدي عه‌ره‌بی ووشه‌ی مه‌کۆیان داناوه بۆ زمانی کوردی ئه‌و که‌سانه‌ش ئه‌ندامانی www.zkurd.org ـن وابزانم ئێستا زانیت ووشه‌ی مه‌کۆ چۆن دانراوه ، مه‌به‌سه‌تم ئه‌وه‌یه که وتووته له مه‌کۆی جهبارشێخانیهوه ! نه‌خێر !
مه‌به‌ستم هه‌ر گه‌ران نه‌بوو به‌لام هه‌ستم کرد گه‌رانه‌که نموونه‌یه‌کی زیندووه له‌رووی راگه‌یاندنه‌وه بۆ زیاتر تێگه‌شتنتان ، ئێوه یه‌که‌م مه‌کۆن ووشه‌ی کۆرگهتان به‌کارهێناوه جامن حه‌زم ئه‌که‌م بمگه‌یه‌نن قه‌ناعه‌تێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بزه‌بت ووشه‌ی مه‌کۆ شیاو نیه‌و کۆرگه شیاو تره ئه‌وا منیش کۆرگه به‌کار بێنم ئه‌گه‌ر ناشتوانن ئه‌وا ئه‌بێت ئێوه بێنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی کهمهکۆ به‌کاربێنن .
من نازانم ئێوه کێن چ پله‌یه‌کتان هه‌یه چ بروانامهیهکتان هه‌یه له زمانه‌وانی کوردی یان هه‌ر بوارێکی تر به‌لام ئه‌زانم زانست په‌روه‌رانی کورد کۆمه‌لێک که‌سی خاوه‌ن بروانامه‌ن به‌تایبه‌ت له‌بواری زمانه‌وانی کوردی هه‌مووشیان که‌سی باورپێکراون و گرووپه‌که‌شیان جیگای په‌نجه‌ی زۆر روون و دیاره ، جاکهههلساون به دانانی فه‌رهه‌نگی ئایتی پشتگیری حوکمه‌تیشی له‌گه‌له به‌ته‌ئکیدی ، بۆیه من فه‌رهه‌نگی ئه‌وان به‌کاردێنم ، به‌لام ئه‌گه‌ر ئێوه له‌وان به پله تر و بروانامه‌ی به‌رزتر و کار و خزمه‌تی زیاتر و شاره‌زایی زیاترتان هه‌یه له‌وان هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگێکی دهولهمهدنی تایبه‌ت به‌خۆشتان هه‌یه ئه‌وا من دێمه سه‌ر فه‌رهه‌نگی ئێوه ...
به‌لام کار وانیه تۆ مالپه‌رێک دانه‌یت و به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خۆت چه‌ند که‌سێک بێنیته را که کۆرگه راستره له‌مه‌کۆ به‌بێ هه‌بوونی زانیاریه‌کی زۆر باش له زمانه‌وانی ! هیوادارم بگه‌ینه ئه‌نجام چوونکه ئێستا %98 مالپه‌ره‌کان هه‌ر ووشه‌ی مه‌کۆیان به‌کاربردووه ئه‌وی تری یانه ! وه ئێوه‌ش تاکه مالپهرن کۆرگهتان به‌کاربردووه ...
لێره نیه
به‌رێزم ووشه‌ی مه‌کۆ که‌سێک یان دوو یانه 10 که‌س داینه‌ناوه به‌لک و پێشتر ئه‌م ووشه‌یه هه‌بووه له‌زاراوه‌ی کوردی‌دا ( سۆرانی ) به‌لام له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی لێهاتوو و شیاودا له‌بری ووشه‌ی Forum ـی ئنگلیزی و المنتدي عه‌ره‌بی ووشه‌ی مه‌کۆیان داناوه بۆ زمانی کوردی ئه‌و که‌سانه‌ش ئه‌ندامانی www.zkurd.org ـن وابزانم ئێستا زانیت ووشه‌ی مه‌کۆ چۆن دانراوه ، مه‌به‌سه‌تم ئه‌وه‌یه که وتووته له مه‌کۆی جهبارشێخانیهوه ! نه‌خێر !
كاك ڕه‌وه‌ند، وشه‌ی مه‌كۆ زانستپه‌روه‌رانی كورد داینه‌هێناوه، به‌ڵكوو له نێو گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین فه‌رهه‌نگه‌كانی زمانی كوردی دا به‌و شێوه هاتووه و له ڕووی ماناشه‌وه پڕ به پێشتی وشه‌ی Forum ـه. دڵنیا نیم كۆنترین فه‌رهه‌نگ كامه‌یه كه ئه‌و وشه‌یه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌وه دڵنیام كه وشه‌كه نوێ نیه و ده‌مێكه له‌نێو زمانی كوردی دا هه‌یه.
مه‌كۆ هه‌روه‌ها پڕ به پێستی وشه‌ی Community ـه كه له ڕووی كاره‌وه له‌گه‌ڵ Forum زۆر جیاواز نین.
لێره‌یه
سڵاو،
كۆڕگه، یانه، مه‌كۆ، سه‌كۆ ..هتد هه‌ركامیان بێت گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت و، له‌سه‌ر ڕێیه‌كی ڕاست و دروست خه‌ڵكی فێری زانست بكات.
له هه‌نبانه بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژار به‌م شێوه‌یه هاتووه:
كۆڕگه: شوێنی كۆبوونه‌وه.
مه‌كۆ: شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك.
واته هاوواتان.
سه‌ركه‌وتوو بن.
لێره نیه
سه‌رکه‌وتووبن
هیوای کاری جوانتر
له‌سه‌ر سکریپتیکی پێکهوتووکراوی عه‌ره‌بی کارتان کردووه
له‌سه‌ر په‌رگه‌ی زمانی عه‌ره‌بی به درێژکراوه‌ی ANSI کارتان کردووه
ئه‌مه کاریکی هه‌ڵه‌یه ئه‌و په‌رگه زمانه هه‌ڵه‌یه چونکه درێژکراوه‌که‌ی utf-8 ی جیهانی نییه که‌له‌گه‌ڵ هه‌موو زمانیکدا گونجاوه
ده‌بوایه کارتان لهپهرگهی ئینگلیزی بکردایه
<language name="زمانی كوردی" v
له پرۆفایلی ئه‌ندام دا ئه‌م نوسیانه دیاره
زۆر ووشه‌ی به‌جیماو هه‌یه نه‌کراوه‌ته کوردی به شێوه‌یه‌کی گشتی
لم يتم تحديد أي صورة رمزية وێنه‌ی ئه‌ندام : بریتیه له‌و وێنه‌ی كه له ژێر ناوه‌كه‌ت نیشان ده‌درێت له كاتی په‌یام نووسین دا
سڕینه‌وه‌ی وێنه
ملاحظة : بمجرد تأشيرك على الخيار الموجود بالأعلى ستحذف الصورة الرمزية الشخصية.
لێره نیه
لێره نیه
له هه‌موو ئه‌و شتانه گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌س له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بتوانێت خزمه‌تێك بكات و دیار بێت له‌ناو ماڵپه‌ره كوردیه‌كان
لێره نیه
من وه‌كو له وه‌ڵامێكم ئاماژه‌م پێ كردووه، تاكو ئێستا پێشه‌نگترین ووشه بۆ به‌رامبه‌ر ( مونته‌دا و Forum ) هه‌ر كۆڕگه‌یه بۆیه واچاكه هه‌موو ماڵپه‌ڕێك ئه‌م ووشه جوان و پڕمانای ڕاسته‌وخۆیه به‌كاربێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماناكه‌ی له‌به‌رچاوه و هیچ گومانی تێدانیه...
خوشكی بچوكتان
هۆنیا
لێره نیه
من په‌یوه‌ندیم نیه به‌وه‌ی كه كامه ووشه راست و دروسته![]()
من ته‌نها وه‌كو ئه‌ندامێكی مه‌كۆی وێبچن ده‌ست خۆشهیهكی گه‌رم له مایكرۆ كورد بكه‌م به‌راستی شتێكی جوانیان داناوه ماشالله هه‌ر له ئێستاوه ئه‌ندامی چالاكیان به‌ده‌ر كه‌وتووه .هیوای خزمه‌تی زیاتر له هه‌موو ماڵپه‌ره‌كان
لێره نیه
پاش ده‌ست خۆشیی بۆ ئه‌م كۆرگه نایابه به‌هیوای به‌ره‌و پێش چون
به‌ڕێز Surkew
ئه‌مه کاریکی هه‌ڵه‌یه ئه‌و په‌رگه زمانه هه‌ڵه‌یه چونکه درێژکراوه‌که‌ی utf-8 ی جیهانی نییه که‌له‌گه‌ڵ هه‌موو زمانیکدا گونجاوه
ده‌بوایه کارتان لهپهرگهی ئینگلیزی بکردایه
من ئه‌مه به‌جێ ده‌هێڵم بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕگه‌ی مایكرۆ كورد
زۆر ووشه‌ی به‌جیماو هه‌یه نه‌کراوه‌ته کوردی به شێوه‌یه‌کی گشتی
وابزانم هه‌رچی مه‌كۆ و یانه‌و ماڵپه‌ڕ هه‌یه بێ كهمو كوڕی نیه له‌لای هه‌موان ئه‌مه ئاشكرایه
ئه‌و كۆڕگه‌یه تازه‌یه هه‌مووی 9 ڕۆژه خزمه‌ت ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ڕان كه‌م ته‌رخه‌میان نه‌كردوه و ئه‌و هه‌ڵه بچوكانه‌ش چاك ده‌كه‌ن
سوپاس
لێره نیه
ده‌ستخۆش بۆ هه‌مووتان كه تا ئیستا توانیتان بابه‌ته‌كه له گفتووگۆیه‌كی زانستی بهێڵنه‌وه
به‌لام microkurd نادۆزێته‌وه هۆکه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که‌تۆ کۆرگهت به‌کاربردووه
كاك ڕه‌وه‌ند سه‌یری قسه‌ی هه‌فته‌ی پێشووت بكه له‌گه‌ڵ ئێستا ده‌رباره‌ی گه‌ڕان له گوگڵ
http://www.google.com/search?hl=en& … tnG=Search
o0O-Rawand-O0o
وابزانم ئێستا زانیت ووشه‌ی مه‌کۆ چۆن دانراوه
وه‌ڵامی كاك ئاسۆ له‌باتی من بۆتۆ
كاك ڕه‌وه‌ند، وشه‌ی مه‌كۆ زانستپه‌روه‌رانی كورد داینه‌هێناوه
وابزانم ئێستا خۆت زانیت![]()
كاك ئاسۆ نووسی
له ڕووی ماناشه‌وه پڕ به پێشتی وشه‌ی Forum ـه
وه‌ڵامی كاك ئاراس له‌باتی من بۆ كاك ئاسۆ
كۆڕگه: شوێنی كۆبوونه‌وه.
مه‌كۆ: شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك.
واته هاوواتان.
كاك سوركێو وابزان به‌شێكمان هه‌یه به‌ناوی سكرێپتی vBulletin كه وه‌ڵامی ئه‌و بابه‌تانی لێده‌درێته‌وه
www.microkurd.com/vb/forumdisplay.php?f=27
لێره نیه
كاك سوركێو وابزان به‌شێكمان هه‌یه به‌ناوی سكرێپتی vBulletin كه وه‌ڵامی ئه‌و بابه‌تانی لێده‌درێته‌وه
براکه‌م به‌ڕێزتان لێره به‌سته‌ره‌که‌تان داناوه
ئه‌گه‌ر بۆ تیبینیی نوسینه ئه‌وه تێبینیم نوسیوه
گه‌ر به‌س بۆ ده‌ستخۆشی داتان ناوه...... بمبورن من هه‌ڵه‌بووم له‌به‌شدارییه‌که‌م.........
لێره نیه
کاک ئاسۆ گیان من نه‌مووتووه ZK دایناوه جوان بروانه ...
به‌رێزم ووشه‌ی مه‌کۆ که‌سێک یان دوو یانه 10 که‌س داینه‌ناوه به‌لک و پێشتر ئه‌م ووشه‌یه هه‌بووه
وه ئه‌وه‌شم ووتووه که zk ته‌نیه له‌بری ووشه‌ی Forum و المندري به‌کاریان هێناوه ...
به‌لام له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی لێهاتوو و شیاودا له‌بری ووشه‌ی Forum ـی ئنگلیزی و المنتدي عه‌ره‌بی ووشه‌ی مه‌کۆیان داناوه بۆ زمانی کوردی ئه‌و که‌سانه‌ش ئه‌ندامانی www.zkurd.org ـن
![]()
به‌رێز MicroKurd گیانی من جاران من یانه‌م به‌کاردێنا به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌کۆم پێ راستر بوو به‌و گه‌رانانه‌ی به‌دوای گه‌رام بۆیه ئێستا مه‌کۆ به‌کاردێنم
ئه‌گه‌ر بێت و ووشه‌ی کۆرگه‌ش له‌زۆر شوێن گفتوگۆی له‌سه‌ر کرابێت و زانیاری له‌سه‌ر نووسرابێت بزه‌بت گه‌شتبێتنه قه‌ناعه‌تێک که کۆرگه راستتره ئه‌وا بۆ نا منیش وه‌ک و ئێوه کۆرگه
مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ووشه‌که بشکێنم ته‌نیا ئه‌مه‌وێت لێم بگه‌یتت ، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ست خۆشیت لێئه‌که‌م کارێکی زۆر رێک و جوانت کردووه ... هیوای سه‌رکه‌وتنیشت بۆ ئه‌خوازم ...
به‌رێزم تۆ له گووگل به‌دوای MicroKurd گه‌راوی به‌دوای ووشه‌ی کۆرگه نه‌گه‌راوی ...
سه‌یری که http://www.google.com/search?hl=en& … 7%E2%80%8C ئه‌وه‌یان گه‌رانه به‌دوای ووشه‌ی کۆرگه دووباره مالپه‌ره‌که‌تی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه هۆکه‌شی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ خالێک ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه ئه‌م سکرێپته له‌سه‌ر شێوه‌ی ANSL پاشه‌که‌وت کراوه ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر شێوه‌ی UTF-8 ئینکۆد کرایه ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی هه‌موو شته‌کانی ناو مالپه‌ره‌که‌تی ئه‌دۆزیه‌وه ، دووباره ئه‌یلێمه‌وه ئه‌گه‌ر بیشیکه‌یته UTF-8 ـو ووشه‌ی کۆرگه به‌کاربێنی ...
کاتێکی خۆش ...
لێره نیه
مەکۆ . یانە. کۆڕگە
هەرسێکیان کوردین یان نا ؟
میوانی کەم ئەبێت ئەگەر مەکۆ نەبێت ؟
بە بۆچوونی ئێوە کەسێک گەڕان بۆ هەر شتێک بکات لە گۆۆگڵە ئەنوسێت مەکۆ ؟
کێ لە ئێوە بۆ هەرشتێک گەڕابێت لە گۆۆگڵە نوسیویەتی مەکۆ یان یانە ؟
ئەمە کەی کێشەی گەڕان دروست ئەکات ؟
لە وەڵامەکانتان بڕوانن لەم بابەتە :
بزانن چەن ووشەی عەرەبیتان بەکار هێناوە ؟ ![]()
هاتووشن ڕەخنەم لە ووشەیەک بۆ ئەگرن کە ووشەیەکی کوردی ڕەوانی کە جێگەی گرتۆتەوە؟
لێره نیه
ببوره به‌رێز به‌نه‌ر ره‌نگه من هه‌له بم ...
لێره نیه
ده‌ستان خۆش بێت بۆ ئه‌و كۆڕگه‌یه به‌ڕاستی كارێكی باش و كه‌م وێنه‌تان كردوه هه‌ربژین زۆر زۆر جوانه
هیوادارم هه‌موو مه‌كۆ و یانه‌كان ئه‌و سكریپه جوانه به‌كار بهێنن وه‌كو مایكرۆ كورد به‌ڕاستی جوانه
تكایه‌كی بچوكم هه‌یه بۆ هه‌موو به‌ڕێزه‌كان
كاتێك هه‌ر به‌ڕێزێك كارێكی نوێ ده‌كات وو لێره كه دایده‌نێت بۆ ئه‌وه دایده‌نێك كه چه‌ند كه‌سێكی به‌ڕێز و شاره‌زا له بواری وێب سه‌رنجی خۆیان بنوسن نه‌ك چه‌ند ئه‌ندامێكی كه ڕه‌خنه‌ی ناخۆش بگرن ئه‌گه‌ر پێت ده‌كرێت و ده‌زانیت هه‌ڵةكانی بۆ چاك بكه ئه‌گه‌ر ناشزانیت نه‌زانین هیچ عه‌یب نیه بۆخۆت سه‌یر بكه
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌مووتان
لێره نیه
بابه‌ت داخراوه