میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو،
دوێنێ وه‌شانی ١،٣ ی پرۆگرامۆكه‌ی PunBB به ئاستی بێتا بڵاو كرایه‌وه،
http://punbb.org/forums/viewtopic.php?id=18151
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه،
١، وه‌شانه‌كه بێتایه و بۆ ئه‌وه نابێت كه به شێوه‌یه‌كی كراوه به‌كاری ببه‌یت، واته ئێستا مه‌كۆكانت نوێ مه‌كه‌وه و ئه‌م وه‌شانه به‌كار ببه‌یت.
٢، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌شانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیه‌تی و دواتر چاره‌سه‌ركردنی پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌شانی كۆتایی و Stable.
٣، ده‌توانی بۆ مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه ئه‌م وه‌شانه دابگریت و به‌كاری ببه‌یت، تكایه هه‌ر هه‌ڵه یان كێشه‌یه‌كت به‌دی كرد، له‌م بابه‌ته‌دا بینووسه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵه‌كان به كۆكراوی بنێرینه ژێر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی PunBB و چاكی بكه‌ن.
٤، وه‌شانی نوێ به ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای UTF-8 دامه‌زراوه و كار ده‌كات، له كاتی نوێكردنه‌وه‌ی مه‌كۆكانت له وه‌شانی ١،٢ ـه‌وه بۆ ١،٣ پرۆگرامۆكه‌ی نوێكردنه‌وه بۆ خۆی هه‌موو په‌یام و ناوه‌ڕۆكی مه‌كۆكانت ده‌گۆڕێته سه‌ر UTF-8.
٥، په‌ڕگه‌ی زمانی وه‌شانی ١،٢ بۆ وه‌شانی ١،٣ ده‌ست نادات و ده‌بێ وه‌شانی ١،٣ سه‌ر له نوێ وه‌ربگێڕدرێت. شایه‌نی باسه ئه‌و په‌ڕگه‌ی زمانه‌ی كه له‌گه‌ڵ وه‌شانی ١،٣ ی بێتا دانراوه كه‌م و كۆڕی هه‌یه و درووست نیه وه‌ك په‌ڕگه‌ی كۆتایی چاوی لێ بكرێت. له وه‌شانی ١،٣ دا به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌ڕگه‌ی زمانی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كرێ وه‌ربگێڕدرێت بۆ سه‌ر زمانه‌كانی دیكه.
بۆ داگرتنی وه‌شانی ١،٣ كرته له به‌سته‌ری خواره‌وه بكه،
http://punbb.org/download/punbb-1.3-beta.zip
تێبینی: وه‌ك وه‌شانه‌كانی پێشوو، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌شانی كۆتایی و بێ كێشه‌ی ١،٣ له وێبچن ده‌توانی په‌ڕگه‌ی زمانی ئه‌و وه‌شانه نوێیه دابگریت كه به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش به كوردی ده‌بێت، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له وێبچن پاڵپشتی وه‌شانی نوێ ده‌كه‌ین.
به هیوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌شانی نوێ ١،٣ به شێوه‌یه‌كی كۆتایی و بێ كێشه له داهاتوویه‌كی نزیك دا.
لێره نیه
ده‌ستت خۆش بێت
لێره نیه
تێبینی: وه‌ك وه‌شانه‌كانی پێشوو، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌شانی كۆتایی و بێ كێشه‌ی ١،٣ له وێبچن ده‌توانی په‌ڕگه‌ی زمانی ئه‌و وه‌شانه نوێیه دابگریت كه به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش به كوردی ده‌بێت، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له وێبچن پاڵپشتی وه‌شانی نوێ ده‌كه‌ین.
واته هێشتا په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی وه‌رنه‌گێڕدراوه؟
لێره نیه
په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی نابێت وه‌ربگێڕدرێت / بڵاو بكرێته‌وه تا وه‌شانی كۆتایی بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێستا په‌رگه‌ی زمانی كوردی هه‌بێت چی لێده‌كه‌یت له كاتێكدا كه سكریپته‌كه بێتایه و بۆ ئه‌وه نابێت له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌كاری ببه‌یت.
په‌ڕگه‌كانی زمانی كوردی هه‌ن و ٩٠٪ زۆرتری لێ كراونه‌ته كوردی، به‌ڵام بڵاو ناكرێنه‌وه تا سكریپته‌كه به ته‌واوی بڵاو نه‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین كه هه‌موو وشه و ڕسته‌كان ده‌بنه كوردی.
لێره نیه
سوپاس کاک یاسۆ
من له‌سه‌ر لۆکاڵ تاقیم کرده‌وه ، گۆڕانکاری تێدا کراوه، ئایا ده‌کرێت وه‌کو upgrade به‌کار ببرێت له‌سه‌ر وه‌شانه کۆنه‌کانی؟
لێره نیه
٤، وه‌شانی نوێ به ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای UTF-8 دامه‌زراوه و كار ده‌كات، له كاتی نوێكردنه‌وه‌ی مه‌كۆكانت له وه‌شانی ١،٢ ـه‌وه بۆ ١،٣ پرۆگرامۆكه‌ی نوێكردنه‌وه بۆ خۆی هه‌موو په‌یام و ناوه‌ڕۆكی مه‌كۆكانت ده‌گۆڕێته سه‌ر UTF-8.
به‌ڵێ Update Manager یان شتێكی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت كه به ئاسانی كاری نوێكردنه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات.
لێره نیه
زۆر سوپاس ![]()
لێره نیه
ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ بۆ ئه‌م هه‌واله
له راستی دا كاری باشیان كردووه وه PunBB خۆی سكریپتێكی زۆر ساده وه له قه‌باره بچوك و له روی پارێزگاریشه‌وه ئه‌توانم بلێم به هێزترین سكریپته بۆ مه‌كۆكان.
وه رۆژ به‌رۆژیش پێشتر ئه‌كه‌وێت به‌راستی جێگه‌ی سوپاسه بۆ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م سكریپته.
سوپاس بۆ تۆی به‌رێزیش كه درێخیت نه كردووه له‌م رووه وه به ئاشناكردنی به گه‌لی كورد. چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سایته كوردیه‌كان Punbb به‌كار ئه‌به‌ن.
بژیت و سه‌ركه‌وتوو بیت
لێره نیه
لێره نیه
لێره نیه