میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو،
كاركردن له‌سه‌ر وه‌شانی نوێی CSS كه ده‌بێته وه‌شانی سێیه‌م، CSS 3، به‌رده‌وامه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و وه‌شانه نوێ‌دا چه‌ند گۆڕانكاری گرینگ و به‌رچاو جێبه‌جێ بكرێت و هه‌روه‌ها وێبگه‌ڕه‌كان زووتر له جاران پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و گۆڕانكاریانه ده‌رببڕن.
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیانه‌ی كه گرینگی زۆرتری پێدراوه له ئه‌وانی دیكه، تایبه‌تمه‌ندی Opacity ـه، كه كاریگه‌رییه‌كی پله‌یی ده‌به‌خشێ به ڕه‌نگی خانه و خشته‌كان / Elements.
به شێوه‌یه‌كی كرداری تر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاریگه‌ریه‌كی له‌م شێوه‌یه درووست بكه‌ین بۆ چه‌ند DIV ـێك، ئاسایی ترین شێوه ئه‌وه‌یه كه له پرۆگرامێكی وه‌ك فۆتۆشۆپ ئه‌و پاشبنهمایه به وێنه درووست بكه‌ین و دواتر بیسه‌پێنن به‌سه‌ر DIV ـه‌كاندا،
تایبه‌تمه‌ندی Opacity له CSS 3 ـدا ئه‌و كاره‌ی ئاسان كردۆته‌وه و به دانی ئه‌و كاریگه‌ریانه له ڕێی CSS ـه‌وه كاره‌كه به چه‌ند دێڕێك كۆد جێبه‌جێ ده‌بێت، بۆ نموونه كۆدی ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به‌م شێوه‌یه‌یه،

وه‌ك ده‌بینین له ڕێی نووسینی نرخه‌كانی RGB وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی بۆ CSS، ده‌توانین ئه‌و كاریگه‌ری پله‌یی كردنی ڕه‌نگه ببه‌خشین به كۆده‌كانی HTML له نێو پهڕهكانماندا.
له هه‌موو گرینگتر ئه‌وه‌یه كه وێبگه‌ڕه‌كان به درووستی پاڵپشتی ئه‌و وه‌شانه نوێیه‌ی CSS بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاریگه‌ریی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به درووستی و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێناس كراون ده‌ر بكه‌ون.
ده‌توانین تاقیكاریهك له‌سه‌ر وێبگه‌ڕه‌كانی Internet Explorer و FireFox جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كامیان باشتر پاڵپشتی له ههڵبژێرێنهرهكانی CSS 3 ده‌كه‌ن.
تاقیكاری یه‌كه‌م، FireFox 2.0.0.112،
ئه‌نجام: له كۆدی ٤٣ هه‌ڵبژێره‌ر، ٢٦ بێ كێشه بوو، ١٠ كێشه‌دار و ٧ پاڵپشتی لێنه‌كراوه.
شایه‌نی باسه هه‌مان تاقیكاریم له‌سه‌ر نوێترین وه‌شانی FireFox كه وه‌شانی Beta 3 ـه، جێبه‌جێ كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه بوو،
له كۆی ٤٣ هه‌ڵبژێره‌ر، ٣٢ بێ كێشه بوو، ٤ كێشه‌دار و ٧ پاڵپشتیی لێنه‌كراوه.
كه‌واته وه‌شانی نوێی FireFox به شێوه‌یه‌كی یه‌كجار باشتر پاڵپشتی CSS 3 ده‌كات.
تاقیكاری دووه‌م، Internet Explorer 7.0.5730.13,
ئه‌نجام: له كۆی ٤٣ هه‌ڵبژێره‌ر، ١٣ بێ كێشه بوو، ٤ كێشه‌دار و ٢٦ پاڵپشتی لێنه‌كراوه.
لێره‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه كه وێبگه‌ڕی FireFox له وێبگه‌ڕی Internet Explorer پێشكه‌وتووتره و له سه‌ره‌تای درووست بوونیه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه له‌گه‌ڵ نوێترین تهكنیكهكاندا خۆی بگوونجێنێت.
بابه‌ته‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌و بواره‌وه نیه و ئه‌و ئاسته‌ی كه وێبگه‌ڕه‌كان به گشتیی هه‌یانه ئاستێكی قبووڵ كرا‌و نیه له كن ڕێكخراوی W3.
CSS 3 تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ته‌واو نه‌بووه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌بێت لانیكه‌م له CSS 2 زۆرتر كار ئاسانی بۆ وێب داڕێژان و به‌كارهێنه‌ران بكات.
تێبینی
٭ به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا Mac ـم له‌به‌رده‌ست نیه نه‌متوانی ئه‌و تاقیكاریه له‌سه‌ر وێبگه‌ڕی Safari جێبه‌جێ بكه‌م، كه یه‌كێكه له‌و وێبگه‌ڕانه‌ی له FireFox و Internet Explorer باشتر خۆی گوونجاندوه له‌گه‌ڵ CSS 3.
٭ وشه‌ی ههڵبژێرهرم بۆ Selector به‌كار هێناوه.
٭ وێبگه‌ڕی Internet Explorer ی شه‌شه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك پاڵپشتیی له CSS ی نوێ ناكات، جا پێش ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا سوود له CSS 3 ببینیت، دڵنیا به كه زۆرینه‌ی میوانانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت Internet Explorer 6 به‌كار ناهێنن!.
به‌سته‌ری په‌یوه‌ندیدار،
http://www.css3.info
كۆتایی.
لێره نیه
زۆر شتێکی باشت باس کردووە، ئەتوانین بڵێین ie7 وەکو وێبگەڕێکی پێشکەوتوو و ڕێکخراو لەگەڵ ئامۆژگاریەکانی W3 نییە. ئەمە کاتێک کە زلە کۆمپانیایەک دەبێت وەکو پێویست وێبگەڕەکەی تازەبکاتەوە وە buglist هەبێت کەهەموو کەس هەڵەکانی بۆ بنێرن.
زۆرینە کامە بەکاردەبەن ئەوە باسێکی ترە ![]()
لێره نیه
پهڕهكان: 1