میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1
بابه‌ت داخراوه

سڵاو،
بمانبوورن له‌و داخستنه‌ی دوایین جار و دڵنیا بن بۆ باشتر كردنی وێبچن بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه لێره بێ كێشه كاره‌كانمان ڕاپه‌ڕێنین و سوود به یه‌كتر بگه‌یه‌نین.
تكایه ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه،
١، پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌ندامان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێناسه و باسێك له‌سه‌ر كار و چالاكیه‌كی وێبچن له گۆڤاری ڤه‌ژه‌ن كه گۆڤارێكی گشتیی ڕۆشنبیری ـه.

زۆر سووپاسی به‌ڕێز Azady ده‌كه‌ین بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌مان و ناردنی ئه‌و وێنانه.
http://www.webchin.org/Meko/zaniyari-en … -1902.html
٢، وه‌ك ئاگادارن ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وێبچن پرۆژه‌ی به كوردی كردنی پرۆگرامۆكه‌ی VB ده‌ست پێكرد، به‌داخه‌وه/ خۆشحاڵانه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه وێبچن به ته‌واوی كاری ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌لا ناوه و داوای لێبووردن له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی بوون له وێبچن.
پێمان ناخۆشه كه زمانی كوردی به پێی پێویست وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانمان نیه له بواری ئای‌تی دا و به‌كوردی كردنی وشه‌كانی ئه‌و پرۆگرامۆكه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی داخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه بوو.
هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و بڕیاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین وه‌شانی نوێی پرۆگرامۆكه‌ی PunBB بڵاو بكرێته‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتی داهاتوودا، شایه‌نی باسه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامۆكه‌دا دێن و جێبه‌جێ ده‌كرێن، PunBB ده‌باته ئاستێكی دیكه بۆ درووستكردنی مه‌كۆ كه شتێكی ئه‌وتۆی له VB و PhpBB كه‌متر نابێت. پێمان وایه به‌رده‌وام بوون له پاڵپشتیی كردنی PunBB و زۆرتر بڵاوكردنه‌وه‌ی له نێو ئینته‌رنێتی كوردیدا كاریگه‌ری زۆرتری ده‌بێت له‌وه‌ی كه پرۆگرامۆكه‌یه‌كی وه‌ك VB له هه‌مان كاتدا بڵاوبكرێته‌وه.
زۆر سووپاسی تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ به‌شداربوون له‌و پرۆژه‌یه و به شیوه‌یه‌كی چالاكانه كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕاند، نموونه‌یان زۆرب بێت.
٣، ئاستی ئه‌ندامه‌تی وێبچن كه نازناوێكه ده‌به‌خشرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه زۆرتر له وێبچن دا چالاكن و سوودی زۆر ده‌گه‌یه‌نن به هاوزمانانیان، كرا به پله دابه‌شكردنێكی وه‌رزیی كه هه‌موو ٣ مانگ جارێك دابه‌ش ده‌كرێت و چه‌ند ئه‌ندامێك وه‌ك ئه‌ندامی وێبچن هه‌ڵده‌بژێردرێن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێك ببێته ئه‌ندامی وێبچن پێویسته له ماوه‌ی ئه‌و ٣ مانگه‌دا چالاك بووبێت و سوودی به‌رچاوی گه‌یاندبێت به ئه‌ندامانی دیكه. بوون به ئه‌ندامی وێبچن، ئه‌ندام له‌وه نزیك ده‌كاته‌وه كه له داهاتوودا ببێته چاو‌دێر یان به‌ڕێوه‌به‌ر له مه‌كۆكاندا.
٤، هاوكاریی كردنی وێبچن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی به سوودن و هاوكاریی ته‌كنیكیان پێویسته بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانیان، زۆرمان پێ خۆشه ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نین كه وێبچن ئاماده‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بكات كه پێویستیان به شتی ته‌كنیكی هه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی بیرۆكه‌یه‌ك كه ده‌یه‌وێ جێبه‌جێی بكات.
بۆ نموونه گه‌ر پرۆگرام نووسێك پێویستی به شوێن هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پرۆگرام یان به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له‌سه‌ر دابنێت، وێبچن به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌یه هاوكاری بكات و هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و كاره له ئه‌ستۆ بگرێت.
٥، مه‌كۆی تێبینی، پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به وێبچن جارێكی دیكه كرایه‌وه، هۆی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆر له ئه‌ندامان له ڕێی پۆستی ئه‌له‌كترۆنیه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گرتووین و پێیان وابوو وێبچن به داخستنی ئه‌و مه‌كۆیه په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌ندامان و خۆی لاواز كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مه‌كۆ دووباره كرایه‌وه.
له هه‌مان كاتدا وه‌ك هه‌موو كات به‌پێی یاساكان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه به شێوه‌یه‌كی خراپ و دوور له دۆستانه ئه‌و مه‌كۆ به‌كار ببات.
ئه‌و كارانه‌ی كه دانراون بۆ داهاتوو یان له ژێر جێبه‌جێ كردندان،
١، بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی بۆ Joomle ی نوێ، كه له ته‌واوبوون دایه و چاوه‌ڕوان به له هه‌ر كاتێكدا دابنرێت.
٢، پرۆژه‌ی Index كردنی هه‌موو ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كان له ژێر ناوی "پشكن" كه دواتر وه‌ك گه‌ڕۆكێك كار ده‌كات و ڕێگه ئاسان ده‌كاته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خاوێن و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی كوردییانه.
٣، گفتووگۆ كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گۆڤار/ ڕۆژنامه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌ك بۆ وێبچن دابین بكرێت كه له‌وێدا وێبچن هه‌واڵ و كورته بابه‌تی تایبه‌ت به بواری وێب داڕشتن بڵاو بكاته‌وه.
وێبچن شوێنێكه كه به ئه‌ندامانیه‌وه چالاكه و بۆ ئه‌ندامانیش پێكهێنراوه، هه‌وڵدانت بۆ پێكهێنانی ویبچنێكی باشتر هه‌وڵدانته بۆ پیكهێنانی ماڵی سه‌ره‌كی وێبماسته‌رانی كوردیی زمان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
لێره نیه
دەستخۆش بۆ ئەم خاڵانە باست کردووە، ئەکرێت باس لەوەش بکرێت ئایا ئێستا ویبچن لەسەر ڕاژەکارێکی تایبەتە تەنها بەخۆی یان هێشتا ئەویش ماوە؟
بژین
لێره نیه
وایه وێبچن پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ری ساڵه‌وه تا دوێنێ له كن كۆمپانیایه‌كی سویدی بوو، ئێستا له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری خۆیه‌تی كه هیوادارین ببێته مایه‌ی باشتر بوونی كاركردنی وێبچن.
لێره نیه
ئێستا له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری خۆیه‌تی كه هیوادارین ببێته مایه‌ی باشتر بوونی كاركردنی وێبچن.
پیرۆزه،
جارێكی تر به‌خێربێته‌وه وێبچن،
٣، گفتووگۆ كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گۆڤار/ ڕۆژنامه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌ك بۆ وێبچن دابین بكرێت كه له‌وێدا وێبچن هه‌واڵ و كورته بابه‌تی تایبه‌ت به بواری وێب داڕشتن بڵاو بكاته‌وه.
شوێنێك بێت كه زۆر كه‌س ئه‌و گۆڤار/ڕۆژنامه‌یه به‌خوێنێته‌وه‌كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت،
وێبچن شوێنێكه كه به ئه‌ندامانیه‌وه چالاكه و بۆ ئه‌ندامانیش پێكهێنراوه، هه‌وڵدانت بۆ پێكهێنانی ویبچنێكی باشتر هه‌وڵدانته بۆ پیكهێنانی ماڵی سه‌ره‌كی وێبماسته‌رانی كوردیی زمان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
لێره نیه
به‌خێر بێيه‌وه وێبچين
شوێنێك بێت كه زۆر كه‌س ئه‌و گۆڤار/ڕۆژنامه‌یه به‌خوێنێته‌وه‌كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت،
منيش هه‌روائه‌لێم وه‌ك كاك ئامانج
به‌هيوای به‌رده‌وام بوون له‌كاره‌جوانه‌كانی به‌تايبه‌ت وه‌رگێڕانی سكريپت بۆسه‌رزمانی شيرينی كوردی سۆرانی
جارێكی تر هه‌ربه‌خێربێنه‌وه
به‌ره‌و وێبێكی باشتر و پێشكه‌وتوو تر![]()
لێره نیه
به‌خێربێنه‌وه
هیوایدارم ئه‌مه دواین وه‌ستانی وێبچنی خۆشه‌ویست بێت
لێره نیه
سڵاو و ڕێز
به‌ڕاستی کاره‌کانی وێبچن به‌ره‌و پێش ده‌چێت!!!
من ده‌ست خۆشی له ئه‌ندامانی خۆمان ده‌که‌م گه‌ر ڕێگام پێبدرێت، ده‌ست خۆشی و ده‌ستان هیلاکیدان ده‌گوشم که به‌رده‌وام بابه‌تی جوان ده‌نوسن و سوود مه‌ند ده‌بین.
خۆش حاڵیم سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان به‌رده‌وام زیاتر بکرێت و په‌ره پێبسێندرێت وه من وه‌ک خۆم به‌م زوانه زۆر بابه‌تی نوێ و زۆر به سوود بڵاو ده‌که‌مه‌وه!![]()
دووباره ده‌ستان خۆش و به‌رده‌وام بن یان به‌رده‌وام بین!
لێره نیه
ده‌ستتان خۆش بێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن
لێره نیه
ده‌ست خۆش بێت بۆ رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی كه‌باست لێوه كردوه
به‌ڵام كاك ئاسۆ ماوه یه‌ك پێش ئێستا ئێمه هه‌موومان چاوه‌روانی په‌رگه‌ی كوردی vb ده‌كرد به‌ڵام كه وێبچن به ته‌واوی كاری ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌لا ناوه به‌ڵام كاك ئاسۆ ئه‌گه‌ر بابه‌تێك بنوسیت سه‌باره‌ت به كوردی كردنی vb ئه وا زۆر باشه
لێره نیه
وێبچن به خێر بێته‌وه
به‌لام زۆر زۆر بێتاقه‌ت بووم
كه بینیم نوسیوته
٢، وه‌ك ئاگادارن ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وێبچن پرۆژه‌ی به كوردی كردنی پرۆگرامۆكه‌ی VB ده‌ست پێكرد، به‌داخه‌وه/ خۆشحاڵانه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه وێبچن به ته‌واوی كاری ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌لا ناوه و داوای لێبووردن له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی بوون له وێبچن
به‌لام كاك ئاسۆ هۆی سه‌ره‌كی وه‌لانانی پرۆژه‌ی به كوردی كردنی پرۆگرامۆكه‌ی VB من بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌رێنه‌مه‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی ئێوه پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن شوێنی‌تر بلاویان كرده‌وه یا خود پرۆژه‌كه‌یان ته‌واو كرد به سه‌ركه‌وتووی .. من یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی كه چاوه‌روانی په‌رگه‌ی زمانی كوردم ده‌كرد له وێبچن به‌لام به داخه‌وه له‌مه‌ودوا چاوه‌روانی هیچ شتێك نابم له وێبچن
١، پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌ندامان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێناسه و باسێك له‌سه‌ر كار و چالاكیه‌كی وێبچن له گۆڤاری ڤه‌ژه‌ن كه گۆڤارێكی گشتیی ڕۆشنبیری ـه.
ئه‌م گۆڤاره له كوردستان ده‌رده‌چێت؟ ![]()
لێره نیه
به‌لام كاك ئاسۆ هۆی سه‌ره‌كی وه‌لانانی پرۆژه‌ی به كوردی كردنی پرۆگرامۆكه‌ی VB من بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌رێنه‌مه‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی ئێوه پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن شوێنی‌تر بلاویان كرده‌وه یا خود پرۆژه‌كه‌یان ته‌واو كرد به سه‌ركه‌وتووی .
هۆکارەکەی نوسراوە لەبەرچی وازهێنرا پێویستمان بەنوسترائەدامۆس نییە، لەخۆیەوە بگەفێ.![]()
لێره نیه
سه‌باره‌ت به VB، بڕیاری وێبچن په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه كه كه‌سی تر پێشتر ئه‌و كاره‌ی كردووه یان نه، ئه‌وه‌ش گرینگ نیه كه كه‌ی بووه.
له وێبچن باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕوون كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی نه‌بێت له نێو ئه‌و نووسراوانه‌ی كه وه‌رده‌گێڕدرێن.
هۆی سه‌ره‌كی وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ی پێدراوه ئه‌وه‌یه كه له VB دا زۆر وشه‌ی دوور و درێژ و پڕمانا هه‌ن كه به كوردی كردنیان ئاسان نیه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كاری ئێمه كه وشه‌ی نوێ له خۆمانه‌وه دابهێنین، بۆیه ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لاوازی زمانه‌كه‌مانه له‌و بواره‌دا كه به‌و شێوه خراپه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانمان.
هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕوان به‌وه هه‌یه وه‌شانی نوێی PunBB به قه‌د VB به‌هێز ده‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ش زۆرتر وای لێكردین بڕیاری وه‌لانان بده‌ین.
به‌ڵام كاك ئاسۆ ئه‌گه‌ر بابه‌تێك بنوسیت سه‌باره‌ت به كوردی كردنی vb ئه وا زۆر باشه
شتێكی زۆر ئاسانه نازانم بۆ پێویست به بابه‌ت نووسین ده‌كات، به هه‌رحاڵ، گه‌ر له داهاتوویه‌كی نزیكدا بوارم هه‌بوو درێغی ناكه‌م.
لێره نیه
هۆکارەکەی نوسراوە لەبەرچی وازهێنرا پێویستمان بەنوسترائەدامۆس نییە، لەخۆیەوە بگەفێ.
ئه‌گه‌ر جوان سه‌یری نووسینی په‌یامه‌كه‌م بكه‌ی نووسراوه
من بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌رێنه‌مه‌وه
واته رای تاكه‌كه‌سی خۆمه... هه‌موو كه‌سیش ئازاده له ده‌ربرینی رای تاكه‌كه‌سی ![]()
بۆیه په‌یامه‌كه‌م پێویستی به وه‌لامی تۆ نه‌بوو![]()
سه‌باره‌ت به VB، بڕیاری وێبچن په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه كه كه‌سی تر پێشتر ئه‌و كاره‌ی كردووه یان نه، ئه‌وه‌ش گرینگ نیه كه كه‌ی بووه.
له وێبچن باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕوون كاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی نه‌بێت له نێو ئه‌و نووسراوانه‌ی كه وه‌رده‌گێڕدرێن.
هۆی سه‌ره‌كی وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ی پێدراوه ئه‌وه‌یه كه له VB دا زۆر وشه‌ی دوور و درێژ و پڕمانا هه‌ن كه به كوردی كردنیان ئاسان نیه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كاری ئێمه كه وشه‌ی نوێ له خۆمانه‌وه دابهێنین، بۆیه ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لاوازی زمانه‌كه‌مانه له‌و بواره‌دا كه به‌و شێوه خراپه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانمان.
كاك ئاسۆ مادام ئه‌و هه‌موو هۆكاره‌تان ده‌زانی بۆ ریكلام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه؟
هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕوان به‌وه هه‌یه وه‌شانی نوێی PunBB به قه‌د VB به‌هێز ده‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ش زۆرتر وای لێكردین بڕیاری وه‌لانان بده‌ین
كاك ئاسۆ قسه‌ی خێر بكه چاوه‌كه‌م![]()
چۆن قه‌ناعه‌ت بێنم كه PunBB به‌قه‌د VB به‌هێز ده‌بێت له وه‌شانی داهاتووی
لێره نیه
كاك ئاسۆ مادام ئه‌و هه‌موو هۆكاره‌تان ده‌زانی بۆ ریكلام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه؟
ده‌ست به پرۆژه كرا و دواتر ڕێكلامی بۆ كرا، واته له سه‌ره‌تاوه هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له وشه‌كاندا، نزیك بوونه له كۆتایی هێنان، ئه‌و كاته وشه‌ی زۆر دژوار سه‌ری هه‌ڵدا كه وه‌رگێڕانیان ئاسان نه‌بوو. وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ئه‌و كات نه‌ده‌زانرا كه PunBB وه‌شانی نوێی به‌و شێوه ده‌بێت بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی زانیاری سه‌باره‌ت به PunBB ی نوێ، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی به كوردی كردنی VB له وێبچن تامێكی نه‌مێنێ.
چۆن قه‌ناعه‌ت بێنم كه PunBB به‌قه‌د VB به‌هێز ده‌بێت له وه‌شانی داهاتووی
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه بڵاو كراونه‌ته‌وه و له به‌رنامه‌دا هه‌ن جێبه‌جێ بكرێن PunBB زۆر پێش ده‌خرێت،
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare2336.html
http://www.punbb.org
هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی باشی VB له كوێدا به‌دی ده‌كرێت، من بۆ خۆم VB له كۆنترۆڵ كردن دا به‌هێز ده‌بینم، به‌ڵام ئه‌و كۆنترۆڵه ئاسانه‌ی كه PunBB دابینی ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی كار زۆر له‌وه‌ی VB به‌هێزتره، گرینگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره‌ی PunBB جێبه‌جێی ده‌كات Quality ـه‌كی دیكه‌ی هه‌یه و ١٪ به قه‌د VB كێشه‌ی نیه.
لێره نیه
كاك ئاسۆ كاره‌بام برا به‌یانی وه‌لام ده‌مه‌وه چونكه زۆر شتم ماوه بلێم ![]()
لێره نیه
بڵێم چی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه و تایبه‌ته به باسه‌كه ئه‌وه‌یه وێبچن له‌به‌ر كه‌مبوونی وشه‌ی كوردی تایبه‌ت به ئای‌تی ده‌ستی له كارێك هه‌ڵگرتووه كه زۆری پێ خۆش ده‌بوو گه‌ر ته‌واو بكرێت، به‌ڵام نه‌كرا، زۆریش به‌داخ نین چوونكه PunBB هه‌یه.
كاری زۆر گرینگ نیه، به‌ڵكوو Quality گرینگتره.
جا گه‌ر له‌سه‌ر به‌راوردكردنی VB و PunBB شت ده‌نووسی، سه‌ربه‌ستی، به‌ڵام من وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ت نابم چوونكه ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ت نیه به‌و باسه. گه‌ر VB ـت زۆر پێ باشه هه‌وڵ بده بیكه به كوردی و هه‌ر هاوكاریه‌كت ویست كه به وێبچن جێبه‌جێ كرا، درێغی ناكرێت.
لێره نیه
ئه‌م گۆڤاره له كوردستان ده‌رده‌چێت؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش، به‌ڵێ.
لێره نیه
ده‌ست به پرۆژه كرا و دواتر ڕێكلامی بۆ كرا، واته له سه‌ره‌تاوه هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له وشه‌كاندا، نزیك بوونه له كۆتایی هێنان، ئه‌و كاته وشه‌ی زۆر دژوار سه‌ری هه‌ڵدا كه وه‌رگێڕانیان ئاسان نه‌بوو.
باشه كاك ئاسۆ ئێوه كاتێك ده‌ست به پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه نه‌زانن كۆتایی پرۆژه‌كه چی به‌سه‌ر دێت چۆن ریكلام ده‌كه‌ن و له سه‌ر خۆتان ده‌كه‌نه ماڵ؟ ئایا نابێت بزانیت ئه‌و پرۆژه‌ییه‌ی له‌به‌ر ده‌سته تا چه‌ند سه‌ركه‌وتو ده‌بیت له كاتی به‌ر‌هه‌م هێنانی ؟ ئه‌وه له كاتێكدا كه نێوه‌ی ئه‌ندامانی وێبچن له چاوه‌روانی دابوون وه زۆریش پرسیار كرا كه ئایا په‌رگه‌ی كوردی چی به‌سه‌ر هات بۆ ته‌واو نه‌بوو
حاڵی حازر من خۆم به زوڵم لێكراو ده‌زانم كه پاش چاوه‌روانیه‌كی زۆر له وێبچن بۆ ته‌واو بوونی به كوردی كردنی سكرێپتی vbئێستاش به دوو ووشه‌ی هاتوی ده‌لێی پرۆژه‌كه وه‌لا نرا
هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی باشی VB له كوێدا به‌دی ده‌كرێت، من بۆ خۆم VB له كۆنترۆڵ كردن دا به‌هێز ده‌بینم، به‌ڵام ئه‌و كۆنترۆڵه ئاسانه‌ی كه PunBB دابینی ده‌كات بۆ جێبه‌جێ كردنی كار زۆر له‌وه‌ی VB به‌هێزتره، گرینگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره‌ی PunBB جێبه‌جێی ده‌كات Quality ـه‌كی دیكه‌ی هه‌یه و ١٪ به قه‌د VB كێشه‌ی نیه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه و تایبه‌ته به باسه‌كه ئه‌وه‌یه وێبچن له‌به‌ر كه‌مبوونی وشه‌ی كوردی تایبه‌ت به ئای‌تی ده‌ستی له كارێك هه‌ڵگرتووه كه زۆری پێ خۆش ده‌بوو گه‌ر ته‌واو بكرێت، به‌ڵام نه‌كرا، زۆریش به‌داخ نین چوونكه PunBB هه‌یه.
كاری زۆر گرینگ نیه، به‌ڵكوو Quality گرینگتره
كاك ئاسۆ پێت خۆش بێت و پێت ناخۆش بێت ئه‌وه مردوش ده‌زانی vb له PunBB باشتره وسه‌ركه‌وتوتره هه‌ر گوناهه ناوی ئه‌و دوو سكرێپته له ته‌نیشت یه‌كتر بنووسرێت له كاتی باس كردن‌دا ![]()
گه‌ر VB ـت زۆر پێ باشه هه‌وڵ بده بیكه به كوردی و هه‌ر هاوكاریه‌كت ویست كه به وێبچن جێبه‌جێ كرا، درێغی ناكرێت.
برا گیان ئێوه خۆتان نه‌تان توانی پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن ئه‌ی چۆن هاوكاری من ده‌كه‌ن له‌و پرۆژه‌یه ![]()
ئاسۆ نادری نووسی:
ئه‌م گۆڤاره له كوردستان ده‌رده‌چێت؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش، به‌ڵێ.
كامه كوردستان كاك ئاسۆ؟
لێره نیه
باشه كاك ئاسۆ ئێوه كاتێك ده‌ست به پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه نه‌زانن كۆتایی پرۆژه‌كه چی به‌سه‌ر دێت چۆن ریكلام ده‌كه‌ن و له سه‌ر خۆتان ده‌كه‌نه ماڵ؟ ئایا نابێت بزانیت ئه‌و پرۆژه‌ییه‌ی له‌به‌ر ده‌سته تا چه‌ند سه‌ركه‌وتو ده‌بیت له كاتی به‌ر‌هه‌م هێنانی ؟ ئه‌وه له كاتێكدا كه نێوه‌ی ئه‌ندامانی وێبچن له چاوه‌روانی دابوون وه زۆریش پرسیار كرا كه ئایا په‌رگه‌ی كوردی چی به‌سه‌ر هات بۆ ته‌واو نه‌بوو
حاڵی حازر من خۆم به زوڵم لێكراو ده‌زانم كه پاش چاوه‌روانیه‌كی زۆر له وێبچن بۆ ته‌واو بوونی به كوردی كردنی سكرێپتی vbئێستاش به دوو ووشه‌ی هاتوی ده‌لێی پرۆژه‌كه وه‌لا نرا
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پشته‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه بوون هه‌ر هه‌مان كه‌سانن كه وه‌ك من و تۆ ئه‌ندامن له وێبچن، من ئێستاش باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه ده‌كرێت ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو بكرێت به دڵنییایه‌وه، به‌ڵام كات ده‌بات و پێویستی به هاوكاری زمان‌زان ده‌بێت، دابین كردنی زمان‌زان كێشه‌یه‌ك نیه، به‌ڵام بردنی كاتی زۆرتر شتێكی مه‌عقوول نیه.
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ی پێدراوه پرۆژه‌كه زۆری لێ ته‌واو كراوه و ئه‌وه‌ی كه ماوه زۆر كه‌متره له‌وه‌ی كه جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ماوه هه‌مووی وشه‌ی نامۆیه و له‌وانه‌یه كاتی زۆرتری پێویست بێت.
(له سه‌ره‌تاوه بۆ خۆم كه یه‌كه‌م جار سه‌یری زمانی سكریپته‌كه‌م كرد وام دانا كه ته‌نیا به‌شی ده‌ره‌كی بكه‌مه كوردی، به‌ڵام دواتر كه بینیم زۆربه‌ی كاره‌كان له به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین، كاری چاودێران و هتد... بۆیه دواتر بڕیار درا وه‌رگێڕانه‌كه به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش بگرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه بوو وایكرد كه چه‌ند كه‌سێكی دیكه له كاره‌كه به‌شداربوون).
بڵێم چی، وێبچن قه‌رزاری هیچ كه‌سێك و ئه‌وه‌ی كه لێره ده‌كرێت شتێكی خۆ به‌خشانه‌یه، جا تكایه به‌وه هه‌ست مه‌كه كه وێبچن ده‌بێ ئه‌و كاره‌ی جێبه‌جێ بكردایه‌ت، ده‌توانی بڵێیت باشتر ده‌بوو گه‌ر جێبه‌جێ بكردرایه‌ت، به‌ڵام ده‌بێ نه‌خێر.
نازانم وا هه‌ست ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی نێگاتیڤ مه‌سه‌له‌كه لێك ده‌ده‌یته‌وه، له ته‌نیا هۆكاری نه‌بوونی وشه‌ی كوردی به‌رانبه‌ر به‌و وشانه‌ی كه ماون نه‌بێت، هیچ هۆكارێكی دیكه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و پرۆژه‌ی نیه، تكایه ئه‌گه‌ر شتێك ده‌زانی پێم بڵێ، چوونكه به‌ڕاستی من هیچی تر نازانم، هۆكاری وه‌شانی نوێی PunBB له‌م دوواییانه بوو به دووه‌مین هۆكار، ئه‌گینا ده‌مێكه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ده‌ست له وه‌رگێڕان هه‌ڵگیردراوه.
كاك ئاسۆ پێت خۆش بێت و پێت ناخۆش بێت ئه‌وه مردوش ده‌زانی vb له PunBB باشتره وسه‌ركه‌وتوتره هه‌ر گوناهه ناوی ئه‌و دوو سكرێپته له ته‌نیشت یه‌كتر بنووسرێت له كاتی باس كردند
به‌داخه‌وه وانیه، چوونكه من وه‌ك تۆ سه‌یری سكریپتی مه‌كۆ ناكه‌م، ئه‌وه‌ی كه PunBB جێبه‌جێی ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌كۆیه‌ك كه‌م و كۆڕی نیه گه‌ر درووست به‌كار ببرێت و VB هه‌ر به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتووه.
برا گیان ئێوه خۆتان نه‌تان توانی پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن ئه‌ی چۆن هاوكاری من ده‌كه‌ن له‌و پرۆژه‌یه
وه‌ك ئاماژه‌م پێداوه بابه‌ته‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به تواناوه نیه، ئێمه هه‌موو ڕۆژێك به چه‌ندین كاتژمێر وه‌ڵامی پرسیار ده‌نووسین، پێم وایه كێشه‌مان له‌وه‌دا نابێت نیوه‌ی ئه‌و كاته بۆ ئه‌وه دابین بكه‌ین كه سكریپتێك وه‌ر بگێڕین، نه توانیمان له زمان دا به‌ڵێ، چوونكه زمانه‌كه‌مان لاوازه و ئه‌وه ڕاستییه‌كه كه گوومانی تێدا نیه، له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه زمانه‌وانیش ناتوانێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێبچن سكریپتێك ده‌كاته كوردی هه‌ستێ وشه‌ی نوێ بۆ زمانی كوردی زیاد بكات. درووستكردنی وشه كاری سیسته‌ماتیك و گه‌وره‌تری ده‌وێت.
ده‌توانین به‌و شێوه‌یه هاوكاریت بكه‌ین كه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌رمان گێراوه بیخه‌ینه به‌رده‌ستت و تۆش ته‌واوی بكه‌یت، یان ببه به‌شێك له‌و گرووپه‌ی كه خه‌ریكی وه‌رگێڕانی بوون و كاره‌كه ته‌واو بكه گه‌ر له تواناتدا هه‌یه و ڕێزمانی كوردی سۆرانیت به‌هێزه.
كامه كوردستان كاك ئاسۆ؟
ئه‌مه‌یان ڕابواردنه یان چۆن؟
لێره نیه
كه‌واته ئه‌و هه‌موو چاوه‌روانیه به‌لاش بوو !!!!
تاقه‌تی هیچم نه‌ما به‌م هه‌واڵه
ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك داوای په‌ڕگه‌ی كوردی ڤی بی بكات له وێبچین
وێبچین ده‌ڵێت
لێره نیه
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ وه‌ك شوێنه‌كانی دیكه به ناته‌واوی بڵاو بكرێته‌وه، ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستتان بۆ نه
به‌ڵام كار گه‌ر ته‌واو نه‌كرێت تامی نابێت.
لێره نیه
كاك ئاسۆ مه‌به‌ستت كامه شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین ؟
ئه‌ی سه‌ركه‌وتو بوون ئه‌و شوێنه ؟
لێره نیه
شوێنێكی تایبه‌تم له نیاز نیه، به‌ڵام له هه‌ر شوێنێك كه سكریپتی VB م به كوردی بینیووه، نێوه‌ی هه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بووه، ئه‌وه‌شی كه كراوه‌ته كوردی هه‌ر وشه‌ی كوردی "ته‌كرید" كرا‌و بووه.
جا گه‌شبین نیم به‌وه‌ی كه بینیوومه.
كه‌واته ئه‌وانه‌تان كه زۆر تامه‌زرۆی ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ن، تكایه ئاماده‌یی خۆتان ده‌رببڕن و گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئه‌وه‌ی كه له وێبچن ده‌ستی پێكراوه ته‌واوی بكه‌ن، وێبچن له ئێوه پێكهاتووه.
گه‌ر به جیددی پێتان ده‌كرێت كاره‌كان زیندوو ده‌كه‌مه‌وه و نازناو و وشه‌ی تێپه‌ڕبوونتان بۆ ده‌نێرم، هه‌مووی دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێیانی دیكه له‌سه‌ری ڕازی بوون.
لێره نیه
به‌ردێكی گه‌و‌ره له‌سه‌ر ئه‌و باسه دبنێ كاك ئاسۆ
ئه‌زانی بۆ؟ چونكه من وام زانی زۆر له ئه‌ندامان چاوه‌روانی په‌رگه‌ی كوردی vb بوون به‌لام وا ده‌ر نه‌چوو ته‌نها یه‌ك دوو ئه‌ندام چاوه‌رێ بوون یه‌كێك من بووم منیش له سه‌رچاوه‌یه‌كیتر په‌رگه‌ی كوردیم ده‌ست كه‌وت بۆیه په‌كم ناكه‌وێت ![]()
كارێكی زۆر چاكت كرد كه وازتان له‌م پرۆژه‌یه هێنا چونكه ده‌تان زانی تازه كه‌س به‌كاری ناهێنی ...ئیتر بۆ ئه‌و ماندوو بونه به به‌لاش بكه‌ن
ئه‌مه‌یان ڕابواردنه یان چۆن؟
رابواردنی چی!
مه‌به‌ستم كوردستانی باكور و باشور ه هتد ..... چونكه من له كوردستانی باشوور داده‌نیشم![]()
بای
لێره نیه
بەڕێز بوەستە لەو ئاستەی خۆت باشترە. ئەم قسە بەتاڵانە مەنوسە.
smile
كارێكی زۆر چاكت كرد كه وازتان له‌م پرۆژه‌یه هێنا چونكه ده‌تان زانی تازه كه‌س به‌كاری ناهێنی ...ئیتر بۆ ئه‌و ماندوو بونه به به‌لاش بكه‌ن
بەداخەوە دەبێت بابەتەکە داخەم چونکە تازیاتر بڕۆین ...!؟
لێره نیه
بابه‌ت داخراوه
پهڕهكان: 1