میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پێم خۆشە بزانم کێ ئەم سیستەمە بەکاردەهێنێت؟ ئەگەر بەکاری دەبات کێشەکانی چین یان چی بوونە؟
ئەگەر بەکاری ناهێنێت بۆ؟ لەچیدا کەمتەرخەمە یان لات چارەسەر نەکراوە بۆیە پەنات برۆدتەوە بۆ سیستەمی پێشووت؟
چی لەم ناکرێت و لەسیستەمەکانی تر ئاسان و بێ سەرئێشەیە؟ یان بەپێچەوانەوە؟
چاوەڕوانی وەڵامی وردم لەگەڵ نوسینی هۆکارەکاندا ![]()
بژین
لێره نیه
ده‌ستخۆش بۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه،
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من هه‌ر دوو وه‌شانی كه له وێبچن بڵاوكراوه‌ته‌وه لام هه‌یه،
ئەگەر بەکاری ناهێنێت بۆ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گرافیك كارتی ئه‌و كۆمپیوته‌ر نه‌گونجا كه پێشتر بهكارمهێنابوو،وه حه‌ز ده‌كه‌م بۆمانی روون بكه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ چی گرافیك كارتێك ده‌گونجێت،
لەچیدا کەمتەرخەمە یان لات چارەسەر نەکراوە بۆیە پەنات برۆدتەوە بۆ سیستەمی پێشووت؟
خۆت ده‌زانیت له‌به‌ر چی وه زۆرم پرسیار كرد ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی berly ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم،
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك روونكردنه‌وه‌ی زۆر جوانی بۆ بكرێت ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه به‌كاری ده‌هێنم،له‌رووی دامه‌زراندنی بۆ نموونه دامه‌زراندنی فۆنتی كوردی بۆ خوێندنه‌وه‌ی كوردی،دامه‌زراندنی خاسیه‌تی berly .....هتد،
كاتێك بهرنامهێك داده‌مه‌زرێنیت بۆ سه‌ر كۆمپیوته‌ركه‌ت پیویست به‌وه ده‌كات كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هڵێی ئه‌نته‌رنێتی تێدا بێت،
له‌گه‌ڵ ڕێز،
ئامانج
لێره نیه
من ئوبونتو به‌كار دێنم.
له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك دامه‌زارندووه كه كاری ڕاژه‌كار جێبه‌جێ ده‌كات.
له‌سه‌ر Laptop ی خۆم داممه‌زراند به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی كار و پێداویستی من نه‌بوو، ناچار بووم بیسڕمه‌وه.
پێداویستی من له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیوتهرهم ئه‌وه‌یه كه پرۆگرامه‌كانی وه‌ك فۆتۆشۆپ و هتد له‌سه‌ر كار بكات، ده‌زانم گه‌ر Wine به‌كار ببه‌م ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام ده‌بێ له لایه‌كی دیكه‌وه له‌وه بیر بكه‌ینه‌وه كه كۆمپیوته‌ره‌كه به پرۆگرامی ناپێویست پڕ نه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئوبونتو له ڕووی گرافیكه‌وه پێویستی به گرافیك كارتی باشتر هه‌یه تا XP.
ئوبونتو هه‌نگاوێكی زۆر زۆری بڕیوه له‌وه‌ی كه لینوكس بهێنێته سه‌ر Desktop، به‌ڵام زۆریشی ماوه كه وه‌ك جێگری ویندۆز بژمێردرێت.
ئه‌گه‌ر بیه‌وێ نزیكتر بێته‌وه له‌وه‌ی كه شوێنی ویندۆز بگرێت ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك به‌كاربردنی Command و Command نووسین نه‌مێنێت، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت سیسته‌مه‌كه به شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێی بكات كه به‌كارهێنه‌ر هه‌ست به دژواری نه‌كات.
لێره‌یه
سڵاو،
باشه بۆ ئه‌وه‌نده فضولییت ؟
پێم خۆشە بزانم کێ ئەم سیستەمە بەکاردەهێنێت؟
من LiveCD ئوبونتوو به‌كارده‌هێنم.
لینوكسی سوسه ١٠.١ ـم داناوه تاقه‌تی گۆڕینیم نییه. ئه‌گینا حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ندێك شتی له‌سه‌ر تاقی بكه‌مه‌وه.
ئەگەر بەکاری دەبات کێشەکانی چین یان چی بوونە؟
كێشه‌م له‌گه‌ڵیا نه‌بووه. چوونكه زۆر وردهكارییم پێ نه‌كردووه. كاتی خۆێ له نواندنی پیته‌كاندا خواروخێچی هه‌بوون، ئیستا چاره‌سه‌ربوون.
ئەگەر بەکاری ناهێنێت بۆ؟ لەچیدا کەمتەرخەمە یان لات چارەسەر نەکراوە بۆیە پەنات برۆدتەوە بۆ سیستەمی پێشووت؟
له‌وانه‌یه كه‌مته‌رخه‌می له‌خۆمه‌وه بێت، كه باسی سیسته‌مێكی نوێ ده‌كرێت له‌خۆته‌وه له‌رز ده‌تگرێت كه ئاخۆ چی له‌خۆ گرتبێت. زۆركات به‌كارم هێناوه، به‌تایبه‌ت تاكوو كێشه‌ی زمانه جیاجیاكان ببینم له‌سه‌ری. كه ئه‌مڕۆكه زۆرینه‌ی چاره‌سه‌ر كراوه.
ویندۆز كاری ڕۆژانه‌مه، مایكرۆسۆفت وه‌شانێكی یوبونتووی دروست كردووه بۆ دۆت نێت، له‌وانه‌یه كارئاسانی زۆرم بۆ بكات.
لینوكسیشم دامه‌زراندووه، ئیدی پێویستیم پێی نه‌بووه. به‌ته‌مام له فرسه‌تێكدا بیكه‌م به یوبونتوو.
چی لەم ناکرێت و لەسیستەمەکانی تر ئاسان و بێ سەرئێشەیە؟ یان بەپێچەوانەوە؟
VM ێكم ده‌ویست كاتی خۆی، ئیستا داهێنراوه و بۆ من هیچ شتێكی تر نییه پێویستیم پێی بێت و له یوبونتوودا نه‌بێت.
ته‌نها زمانی كوردی سۆرانی نه‌بێت. نوخسانه.![]()
خۆشت وه‌ڵام بنووسه.
سوپاس.
لێره نیه
پێم خۆشە بزانم کێ ئەم سیستەمە بەکاردەهێنێت؟
من به‌كاری ناهێنم
ئەگەر بەکاری دەبات کێشەکانی چین یان چی بوونە؟
به‌كاری ناهێنم بۆيههيچ كێشهيهكم له‌گه‌ڵی نيه.
ئەگەر بەکاری ناهێنێت بۆ؟
لهبهرئهوهبهكاری ناهێنم كه هيچی لێنازانم واته وه‌ك ئه‌وه وايه كه سه‌ره‌تا كۆمپيوته‌ر بكڕی
ئه‌گه‌ر لێشی نه‌زانی دبێت له ئهیڕهقيب ڕاده‌ست پێبكهيهوه
ئه‌مه‌ش كارێكی ناخۆشه
بۆيهمن ناتوانم واز له ئێكس‌پی بێنم.
لەچیدا کەمتەرخەمە یان لات چارەسەر نەکراوە بۆیە پەنات برۆدتەوە بۆ سیستەمی پێشووت؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سيسته‌مه‌ی كه من به‌كاری ئه‌هێنم واتا ئێكس پی زۆر بڵاوه و هه‌تا ئێستا هيچ گرفتی نه‌بووه
چی لەم ناکرێت و لەسیستەمەکانی تر ئاسان و بێ سەرئێشەیە؟ یان بەپێچەوانەوە؟
كاك سيا ئه‌گه‌ر گرفتێكی بێته پێشێ هه‌موو كه‌س ناتوانێت چاره‌ی بكات بۆنموونه گه‌ر مهكۆيهكی تايبه‌ت به ئوبونتو هه‌يه له‌وانه‌يه هه‌مووكه‌س وه‌ك و من و تۆ پێینه‌زانێت
به‌ڵام كهسهيری هه‌ر مه‌كۆيه‌ك بكه‌ی نووسراوه پرسيار و وه‌ڵام له‌سه‌ر كۆمپيوته‌ر ئه‌مه‌ش زياتر مه‌به‌ستيان XP & Vista
يه .
ئه‌مه ههموڕوون كردنه‌وه‌ی من بوو كاك سيا
زۆر سووپاس
لێره نیه
كاك ئامانج:
Berly پڕۆگرامهێكه كاتێك كارنه‌كات له‌گه‌ڵ گرافیك كارتی تۆ ئه‌وه په‌یوه‌ست نییه بهسیستهمهكهوه، لهوهشناندی 7.10 له‌گه‌ڵیدا هه‌یه به‌ڵام خۆم ناچالاكم كردووه. له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی گرافیك كارتهكاندا ئه‌گونجێ وه هیچ كات كێشه‌ی نییه. دامه‌زراندنی ته‌خته‌كلیلی كوردی خۆی تێی دایه وه زیادكردنی فۆنته‌كان له‌م مه‌كۆیه نوسراوه ١٠ چركه ده‌خایه‌نێت ![]()
كاك ئاسۆ:
پێداوێستی و خوازه‌كانی تۆ فۆتۆشۆپه؟
من پێم وابێت وه‌كو خۆم كه‌سێكم نه‌بینیوه تائێستا له‌سه‌ر تۆڕی ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كان كارێكی وای به‌فۆتۆشۆپ بكات كه‌به GimP نه‌كرێت پاشان كێشه‌ت چییه گه‌ر Wine به‌كاربه‌ریت خۆ پڕۆگرامی ناپێویست نییه، ته‌نها Wine the MS-Windows emulator هیچی تر. گه‌ر پڕۆگرامی ناپێویستت مه‌به‌سته زۆر هه‌ڵه‌یه.
له‌ویندۆزدا پێویستت به كۆمه‌ڵێك لێده‌ری ده‌نگ هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆمه‌ڵ زیادكراودا بۆ لێدانی rm, ram, dvd, avi dvix....etc به‌ڵام له‌ئوبونتو totem player جێگای هه‌مووی ده‌گرێته‌وه.
وه له Editor هه‌رهه‌مان شته، له‌ئوبونتو gedit هه‌موو كاره‌كان ده‌كات.
ئوبونتو له‌گه‌ڵ ڕهقهكاڵاكندا جاری وا هه‌یه پێویستی به ڕێكخستنی ده‌ستیه ئه‌ویش به‌یه‌ك كرته له‌گووگڵ ئه‌نجامت ده‌ست ده‌كه‌وێت. به‌ڵام سیسته‌مێكی جێگیر و پته‌وه(ئه‌گه‌ر كه‌می زانستی به‌كارهێنه‌ر نه‌بێت هیچ پێویست به‌سیسته‌مێكی خاوه‌ن ماف ناكات، وه دڵنیام سه‌دا سه‌د ئه‌گه‌ر warez نه‌بێت له‌گه‌ڵ شكاندنی كراك و سڕیاڵدا زۆر كه‌م به‌كارهێنه‌ری ده‌بێت به‌تایبه‌تی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا).
بۆ بابه‌تی command ڕاسته خاڵێكی لاواز بوو بۆ به‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌تایی ئه‌گینا خۆی له‌خۆیدا باشترین و دروستی ترین ڕێگایه بۆ ڕێكخستن و دامه‌زراندن. پاشان كاك ئاسۆ له‌ئوبونتو deb.package هه‌یه له‌گه‌ڵ synpatic كهبهكرتهكردن به‌رنامه داده‌گریت و دایدهمزرێنیت بێ كۆماندبازی ![]()
سیسته‌می ئوبونتو به‌ناوبانگترین ڕوومێزه كه‌له‌گه‌ڵ دامه‌زرانیدا پێویستت به‌هیچ پڕۆگرامێك نییه بۆ كه‌سێكی مام ناوه‌ندی شاره‌زاییه‌وه. له‌ویندۆز پاشا دامه‌زراندن بۆ نمونه بۆ تۆ پێویسته ئه‌مانه دابگریت winrar.acrobat reader, antivirus, antispam,firewall, photoshop, kurdishkeyboard,realplayer,............etc.
به‌ڵام لهئوبنودا هه‌موی تێدایه به‌بێ كێشه.
كاك ئاراس:
ئه‌م دێڕه‌ت زیاده‌یه، نازانم به‌لاته‌وه جوانه؟
باشه بۆ ئه‌وه‌نده فضولییت ؟
له‌مه‌كۆكان ئوبونتو و زۆر شوێنی تردا بابه‌تی وا هه‌یه تابزانرێت چۆن كێشه‌كان چاره‌بكرێن یان بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێین.
بژین
لێره نیه
كاك هونه‌ر:
ماسی له‌ده‌ریادا مامه‌ڵه ناكرێت.
ئوبونتو بۆ كه‌سانێك نابێت، كه‌ئاستی شاره‌زاییان له‌ویندۆزدا هێشتا له‌سه‌ره‌تایدایه.
بژین
لێره نیه
سیا نووسی:
كاك هونه‌ر:
ماسی له‌ده‌ریادا مامه‌ڵه ناكرێت.
ئوبونتو بۆ كه‌سانێك نابێت، كه‌ئاستی شاره‌زاییان له‌ویندۆزدا هێشتا له‌سه‌ره‌تایدایه.
بژین
وایه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی ئوبونتووه كه User Friendly نیه.
لێره‌یه
كاك سيا
تفه‌نگ به تاريكيهوه مه‌نێ
تۆ چۆن ئه‌زانی كه كه‌سی شارهزام له ويندۆزدا
لێره نیه
به‌هه‌ڵه‌م نووسی
چۆن ئه‌زانی من نه‌شاره‌زام له ويندۆز؟؟؟؟؟!!!!!
لێره نیه
نه‌شاره‌زا نا به‌ڵكو سه‌ره‌تایی.....
تكایه باسه‌كه‌ش مه‌گۆڕه، جارێ سیسته‌مه‌ت به‌كارنه‌هێناوه یان له‌داهاتودا به‌كاری ناهێنیت ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌خۆته‌وه.
لێره باسمان له‌سه‌ر باسێكی دیاریكراوه.
تكایه به‌ڕێز...
بژین
لێره نیه
به‌سه‌ر چاو كاك سيا
من په‌يوه‌نديم به‌و مه‌سه‌له‌وه نه‌ما
لێره نیه
كاك سیا سڵاو
من له‌گه‌ڵ ئه‌مه نیم
ئوبونتو بۆ كه‌سانێك نابێت، كه‌ئاستی شاره‌زاییان له‌ویندۆزدا هێشتا له‌سه‌ره‌تایدایه
به پێچه‌وانه‌وه
ئه‌وه خودی كێشه‌كه‌یه چونكه خه‌ڵكی شاره‌زای ویندۆوز بوه ،بۆیه سیسته‌مێكی كارگێری نوێ نامۆ یان ترسناك دیاره.
ده‌توانی ئوبونتو فێربیت بێ ئه‌وه‌ی له ژیاننتدا ویندۆزت دیبێت!
وه‌ڵامه‌كانی كاك هونهرئهحمهد ده‌قاو ده‌ق ده‌توانم بڵێم وه‌ڵامی زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ویندۆوز بێت..جا وایه یان وا نییه ئه‌وه باسێكی تره..چاره‌ش بۆ ئه‌وه له ده‌ست به‌كارهێنه‌ردا نییه به‌ڵكو له خودی ئوبونتو خۆیدایه ئاسانكاری بكات ..ئوبونتۆش به ڕای من كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه تا ئێستا باش هاتۆته پێشه‌وه له‌و ماوه كورته‌دا.
ڕێزمان
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن SAFEEN (2008-02-20 11:47:30)
لێره نیه
بڵێم چی؟
خه‌ڵكێك نه‌توانێت تائێستا له‌ده‌ست فۆرمات و ئه‌نتی ڤایرۆس خۆی وه‌كو به‌كارهێنه‌رێكی دروست ده‌سنیشان بكات، چۆن ده‌توانێت لهTerminal دا apt-get لێخوڕێت به‌ته‌واوه‌تی.
به‌هه‌رحاڵ قسه‌كانت زۆردروستن، كاتی خۆی كهوێبگهڕی فایهرفۆكسم به‌كاردێنا وه‌شاندنی 0.9 زۆركه‌س ده‌یوت جێگره‌وه‌ی ie نییه پڕه له‌هه‌ڵه. ڕۆژ دوای ڕۆژ سه‌لماندی كه‌سێك به‌دوای وێبگه‌ڕێكی دروستدا بگه‌ڕێت كه‌كاره‌كه‌ی له سیسته‌مێكی كارگێڕیه‌وه نزیك بێت FF به‌كارده‌بات. وه ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌كێ كامه زۆرتر به‌كاردێنێت؟ ئه‌وه باسێكی ڕێژه‌یی بیركردنه‌وه‌ی هۆشیاریه؟ گه‌لان زۆر زۆرن و خاوه‌نی زۆرشتن، به‌ڵام قه‌واره‌یان نییه! هیتر هه‌ن به‌بێ هێز و پشتیوانی قه‌واره‌یان هه‌یه.. ئه‌و پرسیاره |مـوتڵهقانه| به‌ڕاستی وه‌ڵامێكی ئاشكرای هه‌یه:
هۆشیار ئه‌وه‌یه كه‌خودی خواسته‌كانی خۆی ده‌ناسێت و چی پێ ده‌كرێت به‌و توانایانه‌وه ![]()
منیش سه‌رده‌مێكی دوور ویندۆز سیسته‌مم بووه...
بژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سیا (2008-02-20 13:11:02)
لێره نیه
ئوبونتو سیسته‌مێكی به‌هێزه، داڕێژهرانیشی ئه‌وه ده‌زانن كه هه‌رچی سیسته‌مه‌كه ئاسانتر بكه‌نه‌وه بۆ به‌كارهێنان، زۆرتر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. چوونكه سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتوو به‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه خۆی له‌گه‌ڵ پێداویستی به‌كارهێنه‌ردا بگوونجێنێ، نه‌ك به‌كارهێنه‌ر له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌دا خۆی بگوونجێنێت.
یه‌كێك له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی ویندۆز له‌وه‌دایه كه گه‌ر چاو بكه‌ین له وه‌شانی ٩٥ ـه‌وه تا ئێستا گۆڕانكاریه‌كی زۆر به‌سه‌ر شێوازیدا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه گه‌ر سبه‌ی وه‌شانێكی نوێی لێ ده‌ربچێت به‌كارهێنه‌ر هه‌ر ده‌یناسێته‌وه چوونكه ویندۆز له درێژیی ته‌مه‌نیدا هه‌ر هه‌مان شێوازی هه‌بووه.
به‌كارهێنه‌رێكی ئاسایی ئه‌مڕۆ كه نه‌توانێت كێشه‌ی مایكرۆفۆنی خۆی بۆ چاتكردن چاره‌سه‌ر بكات، ئاماده نیه خۆی فێری به‌كارهێنانی ئوبونتو بكات/ له توانایدا نیه، باشتر وایه ئوبونتو خۆی زۆرتر نزیك بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌بوونی Support زۆر گرینگه، چاو له من و تۆ مه‌كه كه گه‌ر كێشه‌مان هه‌بێت بۆ خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، كابرایه‌كی سویدی یان ئه‌ڵمانی كه كۆمپیوته‌ر ده‌كڕن بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه گه‌ر كێشه‌یان هه‌بوو ته‌له‌فۆن بۆ كۆمپانیای خاوه‌ن به‌رهه‌م ده‌كه‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام كه‌سێك كه ئوبونتوی به‌كارهێنا ته‌له‌فۆن بۆ كوێ بكات؟ ده‌زانم مه‌كۆ و شوێنی دیكه هه‌یه ده‌كرێ یارمه‌تی تێدا وه‌ربگیردرێت، به‌ڵام ده‌بێ واقعییانه و گشتیی تر بیر بكه‌ینه‌وه.
ده‌توانین لیسته‌یه‌كی بێ كۆتایی بنووسین سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته ئوبونتو جێبه‌جێی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ویندۆز، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه به ڕۆژ و مانگ جێبه‌جێ نابن، به‌ڵكوو كاتی پێویسته. ویندۆز زۆر زۆر له پێشتره و زۆری كێشه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری زۆره، هه‌رچه‌ند ویندۆز وه‌ك سیسته‌م به كێشه‌دار نازانم گه‌ر به‌كارهێنه‌ر كێشه‌ی بۆ درووست نه‌كات، دڵنیا به كۆمپیوته‌رێكی پۆڵایی بده ده‌ست به‌كارهێنه‌رێكی تێكده‌ر، هه‌ر چه‌ند له پۆڵاش بێت تێكی ده‌دات. جا ئه‌و ورده كارییانه هه‌ن و ئوبونتو زۆری ماوه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
ده‌زانین كه ئوبونتو هه‌نگاوێكی زۆری بڕیووه و باش پێش كه‌وتووه و هه‌بوونی ئه‌و مهكۆیهش لێره به هه‌مان مه‌به‌سته كه ئێمه‌ش هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و سیسته‌مه زۆرتر بناسێنین و باشتر به‌كار ببرێت. كه به‌و هیوایه‌ی له دوا ڕۆژدا ببێته سیسته‌مێكی به‌هێزتر و گوونجاوتر، چوونكه زۆربوونی به‌كارهێنه‌ر باشتر و به‌هێزتری ده‌كات.
لێره‌یه
له باسه‌كه دوور نه‌كه‌وینه‌وه.
@ئاسۆ نادری: من له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا نیم:
.... چوونكه ویندۆز له درێژیی ته‌مه‌نیدا هه‌ر هه‌مان شێوازی هه‌بووه
ته‌ماشای ویندۆزی ٣.١١ و ٩٥ بكه، پاشان به‌راوردی بكه له‌گه‌ڵ XP و Vista دا. ڕه‌نگ و ڕووكار ته‌نها جیاوازیی نین له وهشانهكاندا. مایكرۆسۆفت هه‌ندێك جار وات لێده‌كات كه خولی فێربوونی نوێ بكه‌یته‌وه بۆ شتێكی كه لای خۆیان له وهشانێكدا بڕوانامه‌ی شاره‌زاییت وه‌رگرتووه.
ته‌كنیكێك پێشكه‌وت وهشانهكهی جیاوازی زۆر ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێش خۆیدا. ١٦ بت و ٦٤ بت ته‌نها بره‌ودان نییه له خێراییدا. سیسته‌مه‌كان ده‌بێت ئه‌و گۆڕانكاییانه له‌ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌گینا به‌ربه‌ره‌كانێیان زه‌حمه‌ته.
ساڵی ٩٩ له ڤیژواڵ بهیسكی ٦.٠ دا بڕوانامه‌م له مایكرۆسۆفت وه‌رگرت، كه وه‌شانی دۆت نێت هات، سه‌رله‌نوێ له نیوه‌ی ڕێگاوه ده‌ستم پێكرده‌وه..
به‌ڕای من یوبونتوو زۆر خێرا پێش ده‌كه‌وێت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆڕایه، به‌ڵكه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سه‌و به‌گوێره‌ی داخوازییه‌كانی خۆی سنووری بۆ داده‌نێت. دڵنیاشم له‌وه‌ی كه [b] ئێمه وه‌شانی كوردی سۆرانیمان وه‌رگێڕا][/b سه‌دان كه‌س واز له ویندۆز ده‌هێنن.
لێره نیه
ته‌ماشای ویندۆزی ٣.١١ و ٩٥ بكه، پاشان به‌راوردی بكه له‌گه‌ڵ XP و Vista دا. ڕه‌نگ و ڕووكار ته‌نها جیاوازیی نین له وهشانهكاندا. مایكرۆسۆفت هه‌ندێك جار وات لێده‌كات كه خولی فێربوونی نوێ بكه‌یته‌وه بۆ شتێكی كه لای خۆیان له وهشانێكدا بڕوانامه‌ی شاره‌زاییت وه‌رگرتووه.
منیش بۆیه باسی ویندۆزی ٣،١١ م نه‌كرد چوونكه ده‌زانم جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ به‌كارهێنه‌رێكی ئاسایی گرینگ نیه كه له كۆدی بنه‌ڕه‌تی Source Code ی ویندۆز چی گۆڕدراوه له‌و ساڵانه‌ی كه په‌ره‌ی پێدراوه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و Visual Enterface ـه‌ی كه له ویندۆزی ٩٥ ـه‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه، به شێوه‌یه‌كی گشتیی هه‌ر هه‌مانه كه له ویندۆز XP دا هه‌یه، بۆ نموونه گه‌ر چاوێك له‌و ئایكۆن و به‌شانه بكه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌كاردێن له ویندۆز دا، له ڕووانگه‌ی به‌كارهێنانی خۆمه‌وه بۆ ئه‌و سیسته‌مه Start و ئایكۆنه‌كانی سه‌ر Desktop به گرینگ‌ترین به‌شه‌كانی ئه‌و Enterface ـه ده‌زانم و پێم وایه بۆ زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی دیكه هه‌ر هه‌مان شته، له ٩٥ ـه‌وه تا XP كوا گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هاتووه؟ ڕاسته ڕه‌نگی ئایكۆنه‌كان جوانتر بوون، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان بنه‌ما و Structure ی پێشوویان هه‌یه.
ئه‌وه واده‌كات خه‌ڵك ده‌توانێت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ویندۆز به‌رده‌وام بێت، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرۆگرام داڕێژهرانیش Developers بۆ داڕشتنی به‌رنامه بۆ ویندۆز كاریگه‌ری یه‌كجار زۆری هه‌یه، ویندۆز به ته‌نیا بۆ خۆی هه‌موو كارێكی پێ جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام هاوكاریكردنی پرۆگرام داڕێژه‌ران بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه زۆر به‌هێزه و به‌كارهێنه‌ر هه‌موو پرۆگرامێكی له‌به‌رده‌ست هه‌یه بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێك، له سیسته‌مه‌كانی دیكه به هه‌مان شێوه نیه، گه‌ر هه‌شبێت بۆ به‌كارهێنه‌ری ئاسایی به‌كه‌ڵك نایه‌ن چوونكه ئاسان نین.
لێره‌یه
تەلەفۆن لەکام وڵات بۆ مایکرۆسۆفت کراوە بۆ چارەسەری کێشەکە!؟
کام کێشە؟
کام تەلەفۆن؟
هەرچەندە کەسم نەبیستووە ئەو کارە بکات گەر بیشیکات کات بەفیڕۆدانە، بۆ ئوبونتو دەتوانێت بەیەک کرتە لەسەر x-chat بچێتە نێو کەناڵەکەوە. تەنها پرسیارەکەی بنوسێت چەند چرکەیەک نابات چارەسەری بۆ دەکەن. دەتوانیت خۆت تاقی بکەیتەوە. یان یەکەم جار پەڕەی ویبگەڕ بکاتەوە یارمەتی هەیە لەڕێگای مەکۆوە یان لەڕیگای پەڕەی یارمەتیەوە. نازانم کاتێک کەسێک بڵێت کاکە من حەزدەکەم بۆ هەر جۆرە پەڕگەیەک لێدەرێک داگرم و بۆ هەرکێشەیەک فۆرمات بکەم(ئەو کێشانەی چارەسەریان نییە) وە بۆ هەر ڕەقەکاڵا و کارتەکانی ناوسکی کۆمپیوتەرەکەم یەک بەیەک وەگەڕخەڕەکان Driver دابگرم. وە ئامادەبم ڕۆژ و شەو خەریکی چالاکردنی بەرنامە قاچاخەکان بم. کەلەدوای گەڕانی سەدەها ماڵپەڕ بەرەنگاری ترۆژان و سپای بەدەستم هێناوە وە یان چەندەها کاتژمێر لەپاڵتاڵک و مەکۆکانی ئەو بوارە دەستم کەوتووە.
لەهەموو دڵمەوە دەڵێم:
دەک پیرۆزە لەگەڵ تاقەت و توانایەت ![]()
ئەم ئامرازە
Synpatic Manager
تەنها شتە کەبەدرێژایی تەمەنی ویندۆز نەیبووە و ناشی بێت.
ئوبونتو نەکێشەی مایکرۆسۆفتی هەیە نەپێویستی بە درایڤەرە لە98% خۆی دەیکات. هەر لەناساندنی چاپکەرەوە بۆ دەنگ و مایکرۆفۆن و کارتی شاشە و کارتی دەنگ و هەروەها هەزارەهای تر. پێم وابێت ئەوانە هەمووی کێشەی زەبەلاحی سیستەمی ویندۆزن. هەروەک وتم وسیستەمی ئوبونتو یان لینوکس بەڕیشی کەس ڕەوان نییە ئاوها بەرواردی بکرێت لەگەڵ سیستەمێکی وەکو ویندۆزدا. بەپێچەوانەوە هەزارکەڕەت لەویندۆز ئاسانترە ئەگەر بەکارهێنەر بزانێت تەنها کۆمپویتەر چییە؟
پاشان کام لیستی کەویندۆز دەخاتە پێش ئەوەی؟ ئەم قسانە کاک ئاسۆ لەتۆ زیاتر لەیەک سەرچاوە نەمیستووە ویندۆز باشترە لە سیستەمەکانی تر، من باسی بەکارهێنەر ناکەم. ئادەی یەک ساڵ کۆمپیوتەرم لەجیهاندا بەبێ سیستەمی ویندۆز بۆ بڵاوکەرەوە تەنها 12 مانگ؟
تەنها شت کەپڕۆگرامەکان و سیستەمەکانی لینوکس و کۆدی کراوەی پێشخستووە. هەبوونی Report Bug.
ئوبونتو یان لینوکس بەوە بەردەوام پێشکەوتووە تەنها بەخودی زانستی و پتەوی خۆیەوە خۆی پێشخستووە، ئەگینا وەک نوسیم مایکرۆسۆفت ئەو زەبەلاحەی لەپشتەوە نەبێت وە سیستەم نەدەن بەسەر خەڵکدا لە %50 بەکارهێنەرانی کەمدەبنەوە. ئێستاش دەڵێمەوە یەک ئامرازێک دروستبکرێت کە لە %100 نەهێڵێت ویندۆزی نایاسایی و پڕۆگرامی نەکڕاو لەسەر ئەم سیستەمە کاربکات. هەر مانگێک دوای ئەوە وەکو باران واز دێنن.
خۆت بینیت چۆن سیستەمی ڤیستا و خراپی ئەم سیستەمە چۆن ئوبونتوی کرد بەزۆرترین وشەی بەدودا گەڕاو لەگووگڵ بۆ ساڵێک. هەروەها بینیت چۆن ie کێشەکانی چۆن opera و firefox کرد بەوێبگەڕێک کەوێبداڕێژ لەسەر بچوکترین شتیان کاریگەری بکات.
هیج کات وانیە سیستەمی ویندۆز لە 98 بۆ ئێستا وەکو یەکە، بەڵکو هەرجۆرەیان و هەر گرووپە پڕۆگرامێکی تایبەتیی خۆیان هەیە کەلەسیستەمەکانی پێشوتری کارنەکەن بۆ جەخت کردنە سەر کڕیاڕ بۆ نویکردنەوەی سیستەمەکەی >> پاشان بۆ ئەم سیستەمە پێوستی بەکۆمپیوتەرێکی بەتوانا ترە>>> پێویستی بەکڕینی سیستەمەێکی نوێترە>>> ئەمەش هەمووی بەبازرگانی لەسەر گیرفانی کڕیاڕ کەمن تۆین![]()
لەڕووی ویندۆز وەک ڕاژەکاریشەوە وابزانم دەزانیت کەچەند ناحەزە.
لیستێک بۆ ئەوە دەتوانین بنوسین چۆن ویندۆز بتوانێت وەکو ئوبونتو لەگەڵ ڕەقەکڵاکان کاربکات و پڕۆگرامەکانی گشتی و پتەو بن.
بژین
لێره نیه
تەلەفۆن لەکام وڵات بۆ مایکرۆسۆفت کراوە بۆ چارەسەری کێشەکە!؟
کام کێشە؟
کام تەلەفۆن؟
هەرچەندە کەسم نەبیستووە ئەو کارە بکات گەر بیشیکات کات بەفیڕۆدانە، بۆ ئوبونتو دەتوانێت بەیەک کرتە لەسەر x-chat بچێتە نێو کەناڵەکەوە. تەنها پرسیارەکەی بنوسێت چەند چرکەیەک نابات چارەسەری بۆ دەکەن.
له‌وانه‌یه كه‌سێكی وه‌ك من و تۆ پێویستی به‌وه نه‌بێت، چوونكه كارمان له گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره و تاقه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه له به‌رانبه‌ر مۆنیتۆره‌وه دابنیشین و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بین، به‌ڵام كه‌سێك كه كاری ڕۆژانه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆمپیوته‌ره‌وه نیه ئه‌و تاقه‌ته‌ی نیه، بۆیه ئاماده‌یه كۆمپیوته‌رێك بكڕێت كه ویندۆزی له‌سه‌ر بێت و گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان كێشه‌ی هه‌بوو بتوانێ له هه‌ر كوێیه‌ك بێت بۆی چاره‌سه‌ر بكرێت، به ته‌له‌فۆن بێت، یان بیبات بۆ دووكانێك بۆ چاك كردنه‌وه و هتد... گرینگ ئه‌وه‌یه كاره‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت له هه‌ر شوێنێك بێت، به‌ڵام لینوكس به گشتیی به هه‌مان شێوه نیه.
وه‌ك ئاگاداری پێشتر له نزیكه‌وه قسه‌مان له‌سه‌ر ئوبونتو كردووه و چه‌ندم پێ خۆش بوو كه كێشه‌ی Ipod ـهكهمی چاره‌سه‌ر كرد له كاتێك دا له ویندۆز بۆم چاره‌سه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ویندۆز سیسته‌مێكی خراپه، به‌ڵكوو ئه‌و كاته پرۆگرامم نه‌بوو كاره‌كه‌م بۆ جێبه‌جێ بكات، دواتر پرۆگرامێكی Open Source ـم ده‌ست كه‌وت كه هه‌مان كاری بۆ جێبه‌جێ كردم له‌سه‌ر ویندۆز و له ڕاستیدا به ٢ كرتهش و پێویستی به دامه‌زراندن نه‌بوو.
ئه‌و كێشانه‌ی كه وه‌ك نموونه هێناونه‌ته‌وه كێشه‌ی ڕۆژانه نین، هه‌موو كه‌سێك هه‌موو ڕۆژێك Printer ناكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌ری بۆ دابمه‌زرێنێت، بڵێم چی كه‌سێك پێویستی به‌و كاره ده‌بێت كه له ڕۆژێك دا چه‌ند جارێك فۆرمات بكات، كه‌سی له‌و جۆره‌ش به‌كارهێنه‌ری ئاسایی نیه، به‌ڵكوو ماویهتیی ببێته ئاسایی، به‌كارهێنه‌ری تێكده‌ره.
بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌كه‌مان وردتر نه‌بێته‌وه، ویندۆز گه‌ر به درووستی به‌كار بهێنرێت كێشه‌كانی زۆر له‌وه كه‌مترن كه ده‌خرێنه ڕوو، ئوبونتو و سیسته‌مه‌كانی دیكه گه‌ر به‌كارهێنه‌ریان زۆر بێت، كێشه‌كانیان زۆر زۆرتر ده‌بێت له‌وه‌ی كه تا ئێستا خراوه‌ته ڕوو.
به‌ڵام وه‌ك سیسته‌م هه‌ر هه‌موویان كار ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه و به شێوه‌یه‌ك و هه‌ر یه‌كه و كه‌م و كۆڕی و لایه‌نی به‌هێزی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و واقعییه‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ویندۆز ئاسانه بۆ به‌كارهێنان، كێشه‌كانی هه‌رچی بن چاره‌سه‌ر ده‌بن، له هه‌موو شوێنێك Support ی هه‌یه، بیرێكی به‌هێزی له پشته‌وه‌یه كه ده‌توانێ بیخاته نێو بازاڕه‌وه و سوودی باشی لێوه‌ده‌ست دێنێ و هتد.... له بیرمان نه‌چێت كه ویندۆز باشترین و به‌ناوبانگترین سیسته‌مه كه یاریی له‌سه‌ر ده‌كرێت، سیسته‌مه‌كانی دیكه له‌و بواره‌وه هه‌ر هیچیان بۆ نه‌كراوه. یاریی كردنیش به‌شێكه له ژیانی ڕۆژانی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر، یارییه‌كی وه‌ك Steam كه گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم چه‌ندین ملیۆنی زۆر یاریی كه‌ری هه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر ویندۆز و Xbox كار ده‌كات.
لێره‌یه
سڵاو به‌ڕێزان!
وادیاره باسه‌که درێژه‌ی پێدرا بۆیه منیش حه‌زم کرد به چه‌ند دێڕێک به‌ژداری بکه‌م.
من وه‌کو بیروباوه‌ڕی تاکی به‌نیاز نیم که ئوبونتو به‌کار بهێنم، جا له نهشارهزاییبێ یان له داخان بێ![]()
ئێمه‌ی کورد هێشتا شاره‌زایی ته‌واومان نیه له مایکرۆسۆفت ویندۆز چۆن ئه‌توانین ئوبونتو به‌کار ببه‌ین که له جیهاندا نامۆیه.
به‌ڵێ! مه‌به‌ست له نامۆیی ئه‌وه‌یه که بۆ له‌سه‌دا 98 ی خه‌ڵک ئوبونتو نامۆیه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه که ئه‌گه‌ر من شاره‌زاییم په‌یدا کرت له شتێ ئه‌بێ هه‌موو خه‌ڵکیش بیزانێ یان ئه‌گه‌ر خه‌ڵک شاره‌زایی نه‌بوو ئه‌وه هێشتا به‌کار هێنه‌ری سه‌ره‌تایین له ویندۆزدا. جا من له‌وباوه‌ڕه‌دا نیم که هه‌موو که‌س هه‌ر زانا بێ.
هیوادارم وێبچین وامهکۆیهکه ئه‌بێ ڕێگه‌ی ئه‌وه بدات که ئێمه‌ش ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕمانه ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه یه‌که‌م بهژداریمه پاش دوو ساڵ به ئه‌ندام بوونم له‌م مه‌کۆیه.
ڕێزم هه‌یه بۆتان هیوادارم دڵگران نه‌بن.
لێره نیه
بێگوومان مه‌به‌ست له‌م باسه ئه‌وه نیه كه ویندۆز چاكه و ئوبونتو خراپه یان به پێچه‌وانه‌وه. باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه ویندۆز ته‌نیا سیسته‌م نیه و مه‌رجیش نیه هه‌موو كه‌سێك ویندۆز یان ئوبونتو یان ماك به‌كار بهێنێت، هه‌بوونی ئه‌لته‌رناتیڤی زۆر شتێكی Positive ـه، گوومانیشم له‌وه نیه ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌رێكم هه‌بێت كه وه‌ك ڕاژه‌كار به‌كاری ببه‌م پێش هه‌ر سیسته‌مێكی دیكه بیر له Distro ـهیهكی لینوكس ده‌كه‌مه‌وه چوونكه ده‌زانم له‌و بواره‌دا لینوكس باشتره/ پێم باشتره.
ئوبونتو زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ی سه‌ر Desktop جێبه‌جێ ده‌كات كه زۆربه‌مان پێویستمان پێی هه‌یه و خۆڕاییه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م ئوبونتو بناسێنم به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ ویندۆز به ته‌واوی، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئێستا ناتوانین بڵێین ئه‌لته‌رناتیڤی ته‌واوه. گرینگ ئه‌وه‌یه كه سیسته‌مه‌كه كراوه‌یه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت و به شێوه‌یه‌كی باش فره‌زمانی تێدا ڕه‌چاو كراوه و وه‌شان دوای وه‌شان باشتر ده‌بێت، جا چاوه‌ڕوانی باشترین.
لێره‌یه
ئوبونتو زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ی سه‌ر Desktop جێبه‌جێ ده‌كات كه زۆربه‌مان پێویستمان پێی هه‌یه و خۆڕاییه
پرسيارێك : ئايا كاك ئاسۆ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئوبونتو خۆڕاييه چۆن مه‌به‌ستيان خۆڕايه ئايا ئه‌توانی بۆمانی ڕوون بكه‌يته‌وه
چونكه له‌وانه‌يه شتێك لايمن درووست ببێت ئه‌ويش ئه‌وه‌يه ويندۆس خۆڕاييه!![]()
ئه‌گه‌ر كه‌مێك بتوانی ئه‌مه ڕوون بمهيتهوه باتێی بگه‌ين.
لێره نیه
كاك هونه‌رمه‌ند چۆن ویندۆز خۆڕاییه، Windows XP Pro SP2 نرخی ٢٧٠ دۆلاره،
http://www.amazon.com/Microsoft-Windows … amp;sr=8-3
ئه‌مڕۆ له دووكانێك لێره له سوید ده‌توانی كۆمپیوته‌رێك بكڕیت به ٤٠٠٠ كرۆن/ كه ده‌بێته ٦٥٠ دۆلارێك، واته یه‌ك License ی ویندۆز نرخی نیو كۆمپیوته‌رێكه ![]()
له كوردستان كه‌س نایفرۆشێت بۆیه پاره‌ی پێناده‌ن، هه‌مووی ڕوونووسی ده‌كات. چه‌ند كه‌سێك لێره به ئاشكرا ئه‌و كاره‌یان كرد، مایكرۆسۆفت به ده‌یان ملیۆن بردنیه دادگا و پاره‌ی هه‌موو ئه‌و ویندۆزانه‌ی لێ سه‌ندنه‌وه كه به كۆپی كراوی بڵاویان كردبووه‌وه.
به‌ڵام ئوبونتو خۆڕاییه، دایبگره، بیسووتێنه سه‌ر سیدی و دواتر دایبمه‌زرێنه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.
لێره‌یه
ته‌واو ئه‌وجا من تێگه‌يشتم
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و ڕون كردنه‌وه‌يه
كاكه گيان لێره ئاوا نيه بۆت هه‌يه ١٠٠٠٠ زياتر سيدی ويندۆز كۆپی بكه‌ی
كه‌س ناڵێت بۆچی ......!
ڕاستيهكهی ئێستا تێگه‌يشتم ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ بۆ ئه‌و ڕوون كردنه‌وه‌يه.![]()
لێره نیه
بەڕێز داڤید:
کەس بۆتی نەنوسیوە شت مەنوسە، تەنها ئەوەیە بزانین باسەکە چییە. وە بۆچی مەبەستێک ئەو باسە دەکرێت.
کاک ئاسۆ:
لەوانەیە لەسوێد یان وڵاتی دیکە چاکردنی کۆمپیوتەر واتا ویندۆز.
لە ئەڵمانیا شوێنی بەناوبانگ هەیە بۆ خزمەتگوزاری فرۆشتنی کەرەستەی کۆمپیوتەر، هەروەها لەهەمان کاتدا ئەوان Service دەکەن لەو بوارە، بەداخەوە ئەوانەی دەچن بۆ ئەوێ بەکارهێنەری ویندۆزن گەشتونەتە دەرگای داخراو، بۆیە پەنا بۆ ئەو شوێنانە دەبەن.
http://arlt.com/
بەڕاستی خەڵکی زۆر زۆری ئەو وڵاتە دەچێت لەوێ کۆمپیوتەر دەکڕێت بەبێ سیستەم کەنرخیان زۆر هەرزانە. وە ئەگەر کەسێک کێشەیەکی لەسیستەمی وەک لینوکسدا هەبوو گەر خۆی لەو ئاستەدا نەبوو چارەسەری بکات نەبەمەکۆکان نەبەگووگڵ نەبەکەناڵەکان ئەوە ئەوان چارەسەری بۆ دەکەن بەبەرامبەر.
وەک وتم ئوبونتو گەر پێشتر لەویندۆزدا ئاستێکی سەرەتاییت هەبێت، پێت هەرس ناکرێت. بەداخەوە گەر کەسانێک ئەمە بەرپەرچێکی توند بزانن![]()
سیستەمی ئوبونتو تەنها یەک شتی پێویستە بۆ ئەوەی ببێتە سیستەمی بنەڕەتیت.
be Cool with ubuntu
کاک هونەر:
جەنابت کەتائێستا وات زانیوە ویندۆز خۆڕاییە، واتا بەکارهێنەرێکی نەشارەزایی ئەو سیستەمەی، بەڵام کوڕێکی زیرەک و چالاکی ئەم مەکۆیەی
دڵنیاشم زۆر زۆر شارەزا تر دەبیت گەر ئاوها پرسیارەکانت بکەیت.
سوپاس بۆ هەموو لایەک لەهێشتنەوەی باسەکە وەک خۆی.
هەموو لایەک بژین
|برادەران: دەنگتان نەبوو لەکەناڵی IRC ؟
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4485.html
لێره نیه