میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
من ئه‌م بابه‌ته‌م زۆر به لاوه گرنگه چونكه بیروڕای یه‌كتر ده‌گۆڕینه‌وه زۆرم پێخۆشه ڕای ئه‌ندامانی كه بزانم
مایكرۆسۆفت ده‌مێكه هه‌ستی كردووه كه چیكه ته‌نها نه‌ماوه له سیسته‌می كارگێری، هه‌روه‌ها داهاتوو ئنته‌رنێته و مۆبایه‌ڵه ! نه‌ك نه‌رمه‌واڵه له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ...بۆ نمونه هه‌موو ئه‌لته‌رناتیڤی ئۆفییس (وۆرد،ئێكسێڵ،هتد) به خۆڕایی هه‌یه ئۆپن ئۆفیس..له وه‌ش زیاتر هه‌ندێكی دی ئاوا بیریان كرده‌وه كه بۆ ده‌بێ به‌رنامه هه‌بێت بۆ ئه‌و كاره بۆ ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌و خزمه‌ت گۆزاریه نه‌كه‌ن !!! ئه‌ویش مام گووگڵ جێگا ده‌ستی دیاره له‌و بواره‌دا ...واته
داهاتوو بۆ ئنته‌رنێته نه‌ك نه‌رمه‌واڵه له ڕوی داراییه‌وه!
هه‌ر ئه‌م خاڵه‌یه پاڵی به مایكرۆسۆفته‌وه ناوه كه گه‌وره كۆمپانیای یاهوو بكڕێت (٣٥ ملیار دۆلار و هێشتا به‌رده‌وامه) چونكه یاهوو زۆر شاره‌زایه له بواری ئنته‌رنێتدا...هه‌روه‌ها له بواری مۆبایه‌ڵیشدا نوێترین داهێنانیان كاتژمێرێكی ده‌سته كه ته‌له‌فونیشه وه ته‌كنیكی سپۆت تیادا به‌كار هاتووه (SPOT) (Smart Personal Objects Technology)
كورته‌ی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه داهاتوو هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ بچێته ناو ئنته‌رنێته‌وه .هیچ گرنگ نابێ سیسته‌می كارگێریه‌كه‌ی چییه چونكه پێویستی پێی نابێ!!!! بیكڕێت كاتێك سیسته‌مێكی كاگێڕی دی ئه‌و خزمه‌ته‌ت بۆ بكات به خۆڕایی.
...............
ئه‌مه‌یان ڕای خۆمه
سه‌باره‌ت به كوردستانێش
هه‌تا مایكرۆسۆت ئاوا به ئاسانی كۆپی و كراك بكرێت خه‌ڵك به كاری دێنێ ...ئه‌گه‌ر وای له سیسته‌می كارگێریه‌كه‌ی كرد كه مه‌حاڵبێت بشكێنرێت یان كۆپی بكرێت ( هه‌رچه‌نده باوه‌ڕ ناكه‌م
) ئه‌وسا خه‌ڵكیش بیر له ڕێگای تر ده‌كاته‌وه ئوبونتو ،كنۆپیكس،ماندریڤا،.....هتد
(زۆر جار بیرده‌كه‌مه‌وه كه مایكرۆسۆفت ڕه‌نگه خۆی حه‌زبكات ئه‌و پایره‌سییه هه‌بێت تا ئاوا بڵاو بێت و كه‌س نه‌توانێ ده‌ستی لێ به‌ردا)
له كۆتاییدا بڕیار به ده‌ست خۆته ! جیهانی ئایتیش زۆر هاتۆته پێش

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن SAFEEN (2008-02-20 19:33:16)
لێره نیه
ڕوون كردنه‌وه‌يه‌كی زۆر زۆر جوانه كاك SAFEEN
سه‌باره‌ت به كوردستانێش
هه‌تا مایكرۆسۆت ئاوا به ئاسانی كۆپی و كراك بكرێت خه‌ڵك به كاری دێنێ ...ئه‌گه‌ر وای له سیسته‌می كارگێریه‌كه‌ی كرد كه مه‌حاڵبێت بشكێنرێت یان كۆپی بكرێت ( هه‌رچه‌نده باوه‌ڕ ناكه‌م ) ئه‌وسا خه‌ڵكیش بیر له ڕێگای تر ده‌كاته‌وه ئوبونتو ،كنۆپیكس،ماندریڤا،.....هتد
منيش هه‌رئه‌مه ئه‌ڵێم
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌يه.
لێره نیه
ویندۆز گه‌ر هه‌موو نه‌بێت زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر جێبه‌جێ ئه‌كات، ئه‌و كێشانه‌ی باسیش كراون هۆكارێكی ئه‌وتۆ نین كه به‌كارهێنه‌ر ناچار بكه‌ن په‌نا بۆ ئوبونتو ببات. به‌ڵكو ته‌نها هۆكارێك من بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گێڕمه‌وه كه ئوبونتو خۆڕایه و ویندۆز به‌پاره‌یه.
به‌ڵام له كوردستان نرخی ویندۆز زۆر هه‌رزانه ته‌نها 1000 دیناره واته نزیكه‌ی 80 سه‌نت نازانم بۆ لای ئێوه وایه؟![]()
ئیتر به‌كارهێنه‌ر بۆ ئوبونتو به‌كاربهێنێت؟ دڵنیاشم زیاتر %90ی به‌كارهێنه‌ران نازانن كه ویندۆز و زۆربه‌ی ئه‌و بارنامه‌نه‌ی كه له كۆمپیوته‌ره‌كه‌یاندا هه‌یه به پاره‌یه.
وه له كوردستان مۆڵه‌تی یاسایی به دوكاندارێك ئه‌درێت كه كاری ته‌نها كۆپی كردنی ویندۆز و ئۆفیسه!! هێشتا دوكانداره‌كانیش زۆربه‌یان ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان به دیوارێكی دوكانه‌كه‌دا هه‌ڵواسیوه!
لێره به كه‌سێكی ئاسایی له‌قه‌ڵه‌م نادرێیت گه‌ر داوای نوسخه‌ی ئه‌صڵی ویندۆز بكه‌یت.
دیسانه‌وه له كوردستان، زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ران نازانن كه ویندۆز ته‌نها سیسته‌می كارگێڕی نییه. بۆ خۆم تا كۆتایی ساڵی 2005 یه‌كێك بووم له‌وانه. كه به به‌رده‌م كتێب فرۆشه‌كاندا ئه‌ڕۆشتم كتێبێكم ئه‌بینی لێی نووسرابوو لینوكس، ئه‌موت خۆزگه ڕۆژێك له‌م لینوكسه بگه‌شتمایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و كتێبانه عه‌ره‌بیی بوون، بۆ من هیچ سودێكی نه‌بوو.
دڵنیام گه‌ر له كوردستان كۆپی كردن قه‌ده‌غه بكرێت ئه‌وكاته نه‌ك زۆربه‌ی بگره %99.99 ـی به‌كارهێنه‌ران ڕوو له ئوبونتو ئه‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه زۆری ماوه..
ئوبونتوم دانه‌مه‌زراندووه نامه‌وێت و به‌ته‌ماش نیم دایمه‌زرێنم، چونكه ئه‌وه وه‌زعی ئێمه‌یه لێره دامه‌زراندنیشی ته‌نها سه‌رئێشه‌یه‌كه و هیچی تر..
"I recommend Ubuntu"
Bill Gates
![]()
لێره نیه
بەڕێز ئاراشتاین:
ویندۆز هیج کات |حیسابی| بۆ بەکارهێنەری کورد نەکردووە، تاکو سیستەمەکەی لەبەر ئەو ڕێکخستبێت. بەپێچەوانەوە تەنها سیستەم لینوکسە کەبەبێ ناردنی هیچ پەیامێک لەسیستەمەکانیدا لەهەموو ئەو وڵاتانەی کوردی لێنیشتەجێن تەختەکلیلی کوردی بۆ لاتینی و سۆرانی زیادکردووە وەکاری |جدی| کردووە بۆ بەبێ کێشەکارکردنی فۆنتەکانی یونی کورد لەسیستەمەکە. من وەکو خۆم زۆریش لەئێمە سوپاسی ئەو پڕۆژەیە دەکەین کەئێمەی بەزمان و نەتەوە زانیوە. مایکرۆسۆفت تائێستاشی پێوەبێت هیچ لەوکارانەی نەکردوە. وەئامادەش نییە لەداهاتوودا. هیچ پەیوەندی کەمی بەکارهێنەر و زۆری بەخودی خۆڕایی ناخۆڕاییەوە نییە ئەگەر وابێت دەبێت سیستەمە خۆڕاییەکە بەکارهێنەری زۆرتربێت. بەڕێز ئێمە بەدوی شتی زانستیدا دەگەڕێین لەسەر باسێکی گرنگ کەسیستەمە.
چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆی سیدنی لەگەڵ کاک ئەردەوانی کورد ئایتی گرووپ زۆر شتی سەرنجڕاکێشی تێدابوو لەسەر مایکرۆسۆفت چۆن دەڕوانێتە زمان و تەختەکلیلی کوردی. نازانم کێ ئەو چاوپێکەوتنەی لامابێت بەدەنگ!؟
ئەوە تەنها بۆ زانیاریت!
تکا ئەکەم باسەکە مەبەن بەلایەکی تردا بگەڕێنەوە بۆ سەردێڕ.
جەنابت ئوبونتو دادەمەزرێنیت داینامەزرێنیت بەڕاستی هێج کێشەی ئێمە نییە. کاتێک تۆ سیستەم نەشارەزابیت ناوی بنێیت سەرئێشە.
من لەپڕۆگرامکردنی C زۆر ڕقم دەبێتەوە، بەڵام مانای ئەوەنیە ئەو زمانێکی خراپە، بەڵکو ئەوەیە من ناتوانم ئەو زمانە هەرس بکەم بۆیە پێی ناڕەحەت دەبم.
بژین
لێره نیه
دڵنیاشم له‌وه‌ی كه ئێمه وه‌شانی كوردی سۆرانیمان وه‌رگێڕا سه‌دان كه‌س واز له ویندۆز ده‌هێنن.
زۆر ڕاسته،
ئه‌گه‌ر من بچم بۆ دوكانێكی كۆمپیوته‌ر له هه‌ر شوێنێكی كوردستان پرسیاره‌ی ئه‌وه بكه‌م ئایا سیسته‌می ئوبونتو هه‌یه له‌وانه‌یه پێم بڵێن تۆ شێت بوویته شتی وا نییه،ئه‌گه‌ر به ته‌واوی زمانی كوردی له‌گه‌ڵ بێت وه‌ك كاك ئاراس باسی ده‌كات له‌وانه‌یه لای زۆر كه‌س ئاسان بێت،
به‌ڕاستی له‌م په‌یامه زۆر زانیاری به‌نرخی تێدایه،
سه‌ركه‌وتووبن
لێره نیه
دیسان هاتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی دوكانی كوردستان بووه به |ستاندارد| بۆ سیسته‌مێك ئایا به‌ناوبانگه یان نابه‌ناوبانگه. تكایه ئه‌وه باسه‌كه نییه كاكه ئامانج ![]()
من ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌واو بێت ته‌واو چالاك ده‌بمه‌وه له‌وه‌رگێڕانه‌كه، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆرپێویستمان به‌كه‌سی زمانزانه ئه‌وانیش به‌شداربن، هه‌رچه‌نده سه‌ده‌ها جار جاڕی بۆ درا وه‌كو پێویست كه‌س نه‌هاته ده‌میه‌وه.
بژین
لێره نیه
دوباره حه‌زناكه‌م بابه‌تی نوێ بكه‌مه‌وه
به یارمه‌تی كاك سیا !
فێربونی سیسته‌مێكی كارگێری نوێ به لای منه‌وه شتێكی گرنگه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستیشت پێ نه‌بێ !
حه‌ز ناكه‌ی ڕومێزێ (دێسكتۆپ) كومپیوته‌ره‌كه‌ت ئاوابێت
یان ئاوا !!
به خۆرایش !
كابرایه‌كی ملیۆنێر بیر ده‌كاته‌وه چی له سه‌روه‌ته‌كه‌ی بكات ،ئه‌وه‌نده زۆره به‌شی نه‌وه‌كانیشی ده‌كات،دیتوانی ئه‌م سیسته‌می كارگێریه به پاره بفرۆشی ......بخوێنه‌وه بزانه بۆ كردی به خۆڕایی ! ساڵی ٢٠٠٢ سه‌فه‌ریكی ده‌ره‌وه‌ی زه‌مین ده‌كات كه ١٣ ملیۆن پاوه‌نی تێده‌چێت !! كه دێته‌وه سه‌ر زه‌مین سه‌یر ده‌كات ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له خه‌یاڵی دایه په‌ره ده‌كات وه ده‌یه‌وێت هه‌موو مرۆڤایه‌تی له یه‌ك نزیك كاته‌وه ،،ئه‌م پیاوه ناوی مارك شه‌تڵوۆرس Mark Shuttleworth ه‌و خه‌ڵكی باشوری ئه‌فریقیایه ! كاك دیاكۆ كورته‌یه‌كی له سه‌ر ئوبونتو نوسیوه تكایه بیخوێنه‌وه
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&ka … jimare=565
بابه‌ته‌كانی كاك سیا له‌م مه‌كۆیه بخوێنه‌وه
ئه‌مه‌ش مارك
ئه‌مه‌ش كه‌ڵه پیاوی جیهان ماندێلا وشه‌ی ئوبونتو شی ده‌كاته‌وه
دوباره بۆ ئاوای ده‌بینم ..هه‌لێكه بۆ م ڕه‌خساوه به‌ره‌و .. سیسته‌مێكی كارگێری نوێ،جیهانێكی نوێ،ده‌روازه‌یه‌ك بۆ جیهانی لینۆكس و به خۆڕاییش . بۆ نا ؟
فێر ده‌بم پاش فێربونم بریاری خۆم ده‌ده‌م ![]()
به دڵت نییه !
ماڵی قه‌ڵب سه‌ری ساحێبی .
به زانین به‌هێز ده‌بین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن SAFEEN (2008-02-22 19:32:31)
لێره نیه
خۆشحاڵم منیش به‌شداری بکه‌م![]()
سه‌رباره‌ت به سیسته‌می ئوتو ببورن ئوبونتو (بۆخشی بو
)
من ڕام له‌گه‌ڵ کاک سیا یه خۆشم زۆر پێم خۆشه دایمه‌زرێنم به‌لام باوه‌ڕبکه‌ن لێ نازانم به‌لام پێم وایه ئه‌گه‌ر به‌ڕێز کاک سیا ئاسانکاری بکات شته‌کان ئاسان ده‌بن ئه‌وکات بۆمان به هاوکاری کاک سیامندی گوڵ![]()
به‌ڵام یه‌ک قسه ده‌ڵیم بۆخاتری فه‌خری عاله‌م خوا بیل گیتس عه‌مر کورت بکات بۆ خۆی و ویندۆزی دایناوه![]()
بژین
لێره نیه
ئه‌مه‌ش كه‌ڵه پیاوی جیهان ماندێلا وشه‌ی ئوبونتو شی ده‌كاته‌وه

لێره نیه
من ئه‌ڵێم تا ئێستا (1 % ) ی خه‌ڵكی كوردستان له‌وانه‌يه Ubuntu به‌كاربهێنن بۆچی ؟ چونكه كه‌سێك نيه ئه‌م ئوبونتووه شيبكاته‌وه له‌كوردستان بۆئه‌وه‌ی بزانن چيه‌و بۆچی به‌كاردێت ته‌نها لێره نه‌بێت واتا وێبچين ئه‌مه‌ش كه‌سانێكی كه‌م به وێبچين ئه‌زانن .
بۆچی خه‌ڵك زياتر ويندۆز به‌كارده‌هێنێت ؟ ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر مه‌كۆيه‌ك يان يانه‌يه‌ك ....هتد بكه‌يه‌وه نووسراوه پرسيار و وه‌ڵام له‌سه‌ر كۆمبيوته‌ر واتا هه‌رپرسيارێك ئه‌نووسی له‌سه‌ر ويندۆز بينووسه وه‌لام وه‌رئه‌گری به‌ڵام له‌وانه‌يه پرسيارێك بنووسی له‌سه‌ر Ubuntu بگره نه‌ك وه‌ڵامت ناده‌نه‌وه به‌ڵكو هه‌رسه‌يريشی ناكه‌ن چونكه به‌كاريناهێنن .
بژين ![]()
لێره نیه
به‌ڵام له‌وانه‌يه پرسيارێك بنووسی له‌سه‌ر Ubuntu بگره نه‌ك وه‌ڵامت ناده‌نه‌وه به‌ڵكو هه‌رسه‌يريشی ناكه‌ن چونكه به‌كاريناهێنن .
كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌كۆیه له وێبچن بۆ چییه؟
به‌ڕێزم ئایا تۆ ته‌نها بزانیت سیسته‌می ویندۆز هه‌یه به‌س،نه‌خێر كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌كۆیه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تۆ ئاشنا بیت به‌م سیسته‌مه ئه‌و چه‌ند كه‌سه كه له وێبچن له‌م سیسته‌مه ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌یه كه تۆ فێر بكه‌ن وه به شێوه‌ێكه تر هه‌ر كێشه‌ێك هه‌بێت هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌ده‌ن،
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌كۆیه نه‌بووایه من پرسیاره‌م له تۆ بكردایه،سیسته‌می ئوبونتو چییه؟ئه‌و كات چی !!
كرنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌كۆیه له خۆڕا نییه!! ![]()
سه‌ركه‌وتووبی
لێره نیه
بەڕێز هونەر، ئوبونتو یان لینوکس|یونیکس خاوەنی گەورەترین سەرچاوەکانی سەرنێتن، وە بە بوونی bugreport یەکەم سیستەمن کەحیساب بۆ بچوکترین بەکارهێنەر دەکەن. تەماشای زیادکردنی زمانی کوردی و کردنەوەی بەشی کوردی بکە لەگەڵ ملیۆنەها کێشەی تر.
جەنابت وەکو چەند جارم دووپات کردۆتەوە، یان زۆربەی ئەو کەسانەی تریش کە مەکۆ و یانەیان هەیە کەناتوانن بەتەواوی بزانن لینوکس یان یونیکس چۆن دەخوێنرتەوە. هەرگیز نابن بەبەکارهێنەری سیستەمی تر. پاشان کام مەکۆ بۆ کێشەی ئەنتەرنێت و ویندۆز هەیە بەزمانی کوردی کەداخوازیەکانی ئەو خەڵکە بداتەوە. بەو ئەزمونەی لەسەر تۆڕی پاڵتاڵک بەدرێژای چەندەها ساڵە لەژووری کۆمپیوتەر هەمانە، بەکارهێنەری کورد و عەرەب ....ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر 4 بۆ 5 شتە.
msn ناکرێتەوە، ناوەکەم دزراوە
mic ئیش ناکات لەپاڵتاڵك، ناوەکەم کۆپی کراوە.
بەچی هاوڵاتی و ئاوێنە بخوێنمەوە، acrobat م دەوێت
تەختەکلیلی کوردی لەکوێ داگرم؟
ئەنتی ڤایرۆسێکی باشم دەوێت لەگەڵ سریاڵ
ئەم جۆرە ئاستی بەکارهێنەرە هەر بۆ ویندۆز دەشێت.
ئەمە سەرژمێری یەک مەکۆی ئوبونتووە
Threads: 717,212, Posts: 4,583,513, Members: 537,508
کەی کاتێک خوێندنی زانستی ئایتی لەسەر بنەمایەکی هاتە پێش بەتایبەتی لەکوردستان، هەرکاتێک ئایتی خوێنرا وەکو زانستێکی تەواو. ئەو کات منیش دێمە مەکۆکای کوردستان لەوێ پرسیار دەکەم دڵنیابە ![]()
لێره نیه
له دوای چه‌ند چركه‌ێك
Threads: 717,226, Posts: 4,583,605, Members: 537,517
فه‌رموو چاوی لێبكه
http://ubuntuforums.org/
ئه‌میش به‌سته‌ری یارمه‌تی
https://help.ubuntu.com/
وه ئه‌توانیت بچیته ناو كه‌ناڵی
#ubuntu
کەی کاتێک خوێندنی زانستی ئایتی لەسەر بنەمایەکی هاتە پێش بەتایبەتی لەکوردستان، هەرکاتێک ئایتی خوێنرا وەکو زانستێکی تەواو. ئەو کات منیش دێمە مەکۆکای کوردستان لەوێ پرسیار دەکەم دڵنیابە
دڵنیابه منیش ده‌ڵم شتی وا نابێت،
ئه‌گه‌ر من ڕۆژی 3 سه‌عات له ژووره‌وه بم له وانه‌ی ++c یان visual baisc ته‌نها یه‌ك نموونه ده‌خوێنیت ئه‌ویش له سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه جێ بجێ نابێت مامۆستا ده‌ڵێت بزانن له ماڵه‌وه حه‌له‌ی ناكه‌ن، سوپاس بۆ خوا ماوه‌ێكه ویندۆزی XP له سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان دامه‌زراوه،
سوپاس بۆ خوا ئێستا مامۆستاێكی تازه هاتووه ده‌ڵێت ماوه‌ێكی تر لینوکس ده‌خوێنین ئه‌ویش ده‌بێت له كۆتایی ساڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپوته‌ره‌كان خوێندكاره‌كان وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌خوێنن،![]()
من وه‌ك خۆم زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی وێبچن ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی كه ئه‌توانم ڕۆژانه 1 سه‌عات به ئازاده‌ی سه‌ردانی وێبچن بكه‌م شتی نوێ فێر بم،وێبچن زۆر شته بۆ من له‌گه‌ڵ ZKURD.ORG كه هه‌ندێك كه‌سی به‌ڕێزی تێدایه،
له‌گه‌ڵ ڕێز،
ئامانج
لێره نیه
ئایا Ubuntu له چ وڵاتێك دروست ده‌كرێت؟
لێره نیه
لێره نیه
مامه سیا به‌خوا نه‌مزانی Ubuntu له چ وڵاتێك دروست ده‌كرێت؟
http://www.ubuntu.com/
لێره نیه
سه‌فین نه‌سیی
مایكرۆسۆفت ده‌مێكه هه‌ستی كردووه كه چیكه ته‌نها نه‌ماوه له سیسته‌می كارگێری، هه‌روه‌ها داهاتوو ئنته‌رنێته و مۆبایه‌ڵه ! نه‌ك نه‌رمه‌واڵه له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ...بۆ نمونه هه‌موو ئه‌لته‌رناتیڤی ئۆفییس (وۆرد،ئێكسێڵ،هتد) به خۆڕایی هه‌یه ئۆپن ئۆفیس
وایه ره‌نگه پاش ماوه‌یه‌كی تر سیسته‌می ئوبونتو خۆی شان له شانی ویندۆز بدات
پێشكه‌و تنی ئوبونتو به‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر به كارهێنانی ڕو له زیاد بوون بكات.
لێره نیه
كه‌سێك نيه ئه‌م ئوبونتووه شيبكاته‌وه له‌كوردستان بۆئه‌وه‌ی بزانن چيه‌و بۆچی به‌كاردێت ته‌نها لێره نه‌بێت واتا وێبچين
ئه‌وه‌تا منيش نه‌مووتووه وێبچين باسی نه‌كردووه تكايه به‌ته‌واوی نووسينه‌كان بخوێنه‌وه
لێره نیه
لێره نیه
من ئێستا ئوبونتوو به‌كار ده‌به‌م هه‌تا ئێستاش هیچ كێشه‌یه‌كم لا دروستن نه‌بوه به‌هاوكاری وێبچین.
لێره نیه