میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو،
له‌و بابه‌ته‌ی كاك ئاسۆ دا باس له وه‌ستاندنی كاری وه‌رگێڕان كراوه بۆ vb، هه‌ندێك له ئه‌ندامان دڵته‌نگی خۆیان ده‌ربڕیوه، منیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌م پرسیاره وپێشنیاره ده‌خه‌مه به‌رده‌ست:
پرسیار
چه‌ندن ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن و ئایا ئه‌وانه‌ی vb به‌كار ده‌هێنن كڕیویانه ؟
پرسیاره‌كه‌م به مه‌به‌ستێك كردووه تاكوو بزانم تا چ ڕاده‌یه‌ك گرنگی به vb دراوه له ڕووی به‌كارهێنان لای كوردان و، ڕاگرتنی مافه‌كانی vb
پێشنیار:
به‌شێكی نوێ بكرێته‌وه بۆ vb ، تیادا؛ ئه‌و ده‌قه ئینگلیزییانه بنووسرێنه‌وه كه ده‌بێت وه‌ریان بگێڕین. ئه‌و كات هه‌موو ئه‌ندامانی وێبچن بره‌ودانی كاری وه‌رگێرانه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرن. به هه‌ره‌وه‌زیش خێراتر ده‌گه‌ینه مه‌به‌ست.
هیوادارم بابه‌ته‌كه‌م به لایه‌كی تردا نه‌ڕوات و ته‌نها وتووێژ له وه‌رگێڕان و پێشنیاره‌كه بكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.
لێره نیه
سڵاو
بابه‌ته‌که‌ت جێگای خۆیه‌تی
ئازیزم
چه‌ندن ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن و ئایا ئه‌وانه‌ی vb به‌كار ده‌هێنن كڕیویانه ؟
بۆ به‌کار هێنانه‌که‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌تۆڕی نێتدا ئیشده‌که‌ن حه‌ز به‌پێشکه‌وتن ده‌که‌ن به‌به‌رده‌وامی که‌ئایا بیکڕن یان ...
بۆمه‌سه‌له‌ی کڕینه‌که
ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بچیته بازاڕ بته‌وێت سه‌عاتێک بکڕیت له 2 دوکان هه‌بێت یه‌کیان به 10$ ئه‌وی که‌یان ته‌نها به 2$ و هه‌ردوکیانیشیان له1 شه‌ریکه و 1 مارکه ئایا تۆ ده‌چیت 10$ بده‌ی به‌و سه‌عاته ؟؟؟؟؟ بێگومان نه‌ئ
وه ئه‌و که‌سانه‌ی کڕیویانه ئێستاکه نیوه‌یان په‌شیمانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسته به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌ناو تۆڕی نێتدا بڵاو بۆته‌وه به کوردی و عه‌ره‌بی و ... هه‌موو زمانێک
وه‌کده‌زانین ئه‌و به‌رنامانه‌ی که ئێمه‌ش به‌کاریان ده‌هێنین هه‌مووی به‌پاره و مه‌حاڵه کۆمپانیایه‌ک به به‌لاش کاربکات
واته هه‌موویان کراک یاخود سڕیاڵ کراون
بۆ مه‌سه‌له‌ی VB ه‌که‌ش بڵاو بۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی و زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌عه‌ره‌بیه‌کان له سایتی www.bdr130.net که‌وه‌ک خزمه‌تێک خۆی کڕیوێتی و بڵاوی ده‌کاته‌وه و وه وه‌ڕگێڕاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمان
ه‌وه هه‌ر به‌و بۆنه‌یئه‌وه ماڵپه‌ڕی www.microkurd.com وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک له‌هه‌موو پڕۆژه‌کانی بڕیاریدا ئه‌و سکرێپته بکاته زمانی کوردی و به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی بڵاوی بکاته‌وه که هه‌ر واشی کرد و وه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه وه ئێستاکه خه‌ریکی به‌کوردی کردنی چه‌ند سکرێپتێکی که‌یه ه‌که به‌م زوانه یه‌کیان ته‌واو بده‌بێت
بابێینه‌وه سه‌ر vb ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌مووی په‌یوه‌ندی به پرسیاره‌که‌ی تۆوه‌هه‌یه
به‌شێكی نوێ بكرێته‌وه بۆ vb ،
ئه‌گه‌ر بکرێته‌وه باشتره چونکه کوردان کارێک بکرێت که دایم به‌ره‌و پێش بچێت
ئه‌و ده‌قه ئینگلیزییانه بنووسرێنه‌وه كه ده‌بێت وه‌ریان بگێڕی
ئه‌ویش هه‌ر بۆ خزمه‌تی زیاتره به‌ڵام په‌ک ناکه‌وێت چونکه سایتی تر هه‌یه ئه‌و کاره‌ده‌کات
ه‌و كات هه‌موو ئه‌ندامانی وێبچن بره‌ودانی كاری وه‌رگێرانه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرن. به هه‌ره‌وه‌زیش خێراتر ده‌گه‌ینه مه‌به‌ست.
ئه‌ویش هه‌ر بۆ سه‌رکه‌وتنه
سوپاس
لێره نیه
بەڕێز ئەو نوسینە نزمانە لەڕووی زانستیەوە جێگای پێکەنینە.
VB سکریپتێکی خۆڕانییە. کاتێک کەبەبێ کڕین nulled بەکاربەریت ئەوە پەیوەستە بەخۆتەوە، ئەگینا هانی ئێمە مەدە شتێک بکەین کەلەگەڵ کارەکەمان نەگونجێت.
من دەستخۆشی لەو بەڕێز سورکیۆوە دەکەم کەتەنها خاوەن مافەکان پەڕگەکە دەدات. ئەوەی ماڵپەڕە عارەبیەکان دەیکەن بریتییە لەپیاوەتی کردن بەئاوی حەمامەوە.
ئەگەر لەداهاتویشدا وێبچن بیکات! دەبێت بەو شێوەیە بێت.
بەڕاستی ئەگەر بەردەوام بیت لەسەر ئەم نوسینە هەلەق بەلەقانەت، ناچارم پەیامەکانت لەم باسە لابەرم:
ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بچیته بازاڕ بته‌وێت سه‌عاتێک بکڕیت له 2 دوکان هه‌بێت یه‌کیان به 10$ ئه‌وی که‌یان ته‌نها به 2$ و هه‌ردوکیانیشیان له1 شه‌ریکه و 1 مارکه ئایا تۆ ده‌چیت 10$ بده‌ی به‌و سه‌عاته ؟؟؟؟؟ بێگومان نه‌ئ
ئەم دزیە لای کەسانی وەک تۆ و ئەو عەرەبانە خزمەتە:
بۆ مه‌سه‌له‌ی VB ه‌که‌ش بڵاو بۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی و زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌عه‌ره‌بیه‌کان له سایتی www.bdr130.net که‌وه‌ک خزمه‌تێک خۆی کڕیوێتی و بڵاوی ده‌کاته‌وه و وه وه‌ڕگێڕاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمان
کاک ئاراس شتێکی زانستی نوسیوە، تکایە تکایە بائەمەش نەگاتە داخستن وەک ئەمە.
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4454.html
تکایە ئەگەر ئەتوانی هیچ نەنوسی لەو بارەیەوە گەر هەمانی ئەلف و بێی سەرەوە دووبارە دەکەیتەوە.![]()
لێره نیه
سڵاو
زۆربه‌ی ووته‌کانت پێشنیار بۆ به‌ڕێوه‌به‌ران بۆیه جێی دێڵم بۆ ئه‌وان
ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به من وه‌ک ئه‌ندام له وێبچن
ئه‌م بڕگه‌یه‌ی ووته‌کانته
aras نووسی:
چه‌ندن ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن و ئایا ئه‌وانه‌ی vb به‌كار ده‌هێنن كڕیویانه ؟
من به‌کاری ده‌هێنم و کڕیومه و ئامۆژگاری که‌سیش ناکه‌م که ڤیبی nulled به‌کاربێنێت
ڤیبی شایه‌نی گرنگی پێدانه... به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆڕای نییه له‌بایه‌خی که‌م کردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له ناو ئێمه‌ی کوردا
هه‌ر هه‌وڵێک له‌وێبچنه‌وه بێت بۆ ڤیبی ئاماده‌ی هاوکاریم... گه‌ر پێویست به من هه‌بێت (به پێی کات)
سیا نووسی:
من دەستخۆشی لەو بەڕێز سورکیۆوە دەکەم کەتەنها خاوەن مافەکان پەڕگەکە دەدات
سوپاس بۆ پشتگیرییه‌که‌ت....
لێره نیه
ویستم شتێك بنوسم له‌سه‌ر ئه‌م باسه به‌ڵام
به‌داخه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ ئه‌ندامێك ئه‌وه ده‌نوسێت
ئەم دزیە لای کەسانی وەک تۆ و ئەو عەرەبانە خزمەتە
لێره نیه
سڵاو
زۆر زۆر زۆر هه‌ڵه‌بوم که‌تائێستا نه‌م زانیوه به‌ڕێوه‌به‌رێکی ماڵپه‌ڕی وێبچین ئه‌وه وشه‌یه‌تی
ببورن
نه‌م زانی خۆم له بواره‌یا ده‌بینمه‌وه
ئایا ئه‌مه شکاندن و ڕوخاندنی ئه‌ندامه یاخود چنینه
ئەم دزیە لای کەسانی وەک تۆ و ئەو عەرەبانە خزمەتە:
زۆر به‌داخه‌وه قه‌ت له‌وبڕوایانه‌بووم که به‌ڕێوه‌به‌ری وێبچین بیت و ١٣٧١ په‌یامت تا ئێستا هه‌بێت و بهئه‌و وشانه بڵێت
بەڕێز ئەو نوسینە نزمانە لەڕووی زانستیەوە جێگای پێکەنینە.
ته‌نها پێت ده‌ڵێم سوپاس که هه‌موو که‌س ده‌زانن ئه‌و سوپاسه به‌مانای چیدێت
من دەستخۆشی لەو بەڕێز سورکیۆوە دەکەم کەتەنها خاوەن مافەکان پەڕگەکە دەدات
ئه‌و به‌ڕێز سوکێوه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت ئه‌وه کاره‌کانێتی که ده‌یکات له‌و ماڵپه‌ڕه‌ی که کڕیوێتی و سکرێپته‌که‌ی پاره‌ی پێداوه
باندی کردوم که‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی مه‌ڵپه‌ڕه‌که‌م کۆپی ده‌کات و ده‌یخاته سه‌ر سرێڤه‌ری خۆی و پاسهۆردی خۆی بۆ داده‌نێت و دوای ئه‌وه‌ی که به 15 مپه‌یامی تایبه‌تی ئاگادارم کردوه باندی کردم له‌ماڵپه‌ڕه‌لکه‌ی خۆی
ئه‌و به‌ڕیزه‌ی که‌تۆباسیده‌که‌یت ئه‌وه‌نه یاسای خۆشده‌وێت
بۆ منی نوسیوه تۆله‌گه‌ڵ یاساکاندا ناگونجێیت
به‌ڵام تۆ له‌وه ده‌چێت زۆر له‌گه‌ڵ یاسی ماڵپه‌ڕی من بگونجێت
Copyright ©2007 - 2008 www.hiiwa.com All rights reserved
سوپاس
به‌داخه‌وه 1000 باره که به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌وه وشه‌کانی ببێت
لێره نیه
بەڵێ دزیەکە و پیاوەتی کردنە بەئاوی حەمامەوە. من دژی وارێز نیم بەڵام لێرە باس لەشتێک دەکەیت کەوارێزە و بەخزمەت پێمان دەفرۆشیتەوە.
پاشان ئەمە جاری چەندەمە باسی تاکەکەسی بوختان دەکەی بۆ کەسێک کەئەندامە لێرە، چەند جاریش بەرپەرج دراویتەوە کەبوختانت کردووە و هیچ بنەمای نییە،
وەکو بەڕێوبەر بەپرسیارێتی بۆ ئەوەی مافی ئەندامێک و کەسایەتی نەڕوشیت بەبۆنەی جەنابتەوە هەڵوێستێک وەردەگرین.
بەقەدەغەکردنت لەمەکۆکانی وێبچن بۆ ماوەی مانگێک، هەرکات داوای لێبوردنت بۆ بەڕێز سورکێو نوسی، بەخۆشحاڵیەوە ئەندامێکی بەڕێزمانی و سوپاست دەکەین.
بژین
لێره نیه
به‌خێربێته‌وه به‌ڕێزم،
ئێستاش داواده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بكرێت سكرێپتی vb یــــم بده‌نێ وه‌ك دیاریه‌ك بۆ قه‌ره‌بووی تاوانه‌كانم
ئه‌گه‌ریش نه‌مده‌نێ زۆر ئاساییه، شه‌رت نیه به ته‌واوی بێت با نیوه‌ی كرابێته كوردی من ئه‌وی تر
ده‌كه‌مه كوردی،
من نازنم چه‌ندی ماوه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تری بكه‌یته كوردی ئه‌توانیت په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌م e.mail وه
info@webchin.org
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ئه‌توانیت له‌م به‌سته‌ر سوود وه‌رگریت
www.kurdhome.net
سه‌ركه‌وتووبی
لێره نیه
ئه‌رێ كاك ئامانج ئه‌وه له‌گه‌ڵ كێته !!!! ده‌ڵێیت به‌خێربێته‌وه
ئه‌ی ئه‌و ده‌قه چیه داتناوه هیچ په‌یامێكی سه‌ره‌وه ئه‌و ده‌قه‌ی تێدا نیه !
یان كه هه‌ستاون په‌یامه‌كانتان هه‌موو ره‌شكردۆته‌وه وه‌ك پولی دۆمینه به ئاره‌زووی خۆتان ریزی ده‌كه‌ن
ئایا په‌یامی من هیچ هه‌له‌یه‌كی تێدا بوو ؟
له وه‌ستاندنی كاری وه‌رگێڕان كراوه بۆ vb، هه‌ندێك له ئه‌ندامان دڵته‌نگی خۆیان ده‌ربڕیوه،
به‌ڵێ یه‌كێك له‌وانه من بووم به‌لام منیش بۆ سكرێپتی به‌لاشه‌م ده‌ویست كه زانیم ته‌نها بۆ كوری خاوه‌ن ته‌لارو عانه‌یه ئه‌ما دلی من له‌و دڵه شێتانه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شك به‌رێ كوژراوی ئه‌و سكرێپته ڤی بیانه‌یه
ئه‌و ده‌قه ئینگلیزییانه بنووسرێنه‌وه كه ده‌بێت وه‌ریان بگێڕین
به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئینگلیزیه باشه بزانم بۆ داوا ده‌كه‌م شتێك داواده‌كرێت كه له ده‌سه‌لاتی خۆم نه‌بێت ئه‌گه‌ر بمتوانیبا داوام نه‌ده‌كرد
سیا نوسی:
دەقەکەم لابرد...
لێره نیه
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ بیر و بۆچوونتان، به‌ڵام تاقه‌تی باشتان هه‌یه بۆ نووسینی بێ سه‌ر و به‌ره،
بتانه‌وێ یان نه، سكریپتی VB نرخی License ی ١٦٠ دۆلاره، وه‌ده‌ست هێنان و به‌كارهێنانی به شێوازی دیكه واته دزییه و مافی ئه‌و پرۆگرام نووسانه پێشێل ده‌كرێت كه چه‌ندین ساڵه كار له په‌ره‌پێدانی ئه‌و سكریپته ده‌كه‌ن. ئیتر كێ له كوێیه و چی كرد هه‌مووی پاساوی خۆ ده‌كردنه له‌ژێر باری ئه‌و دزییه. ئه‌مه بۆچوونی من نیه، به‌ڵكوو ئه‌وه ڕاستییه.
به‌كارهێنانی تایبه‌ت/ Private ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ویستی تاكه‌كه‌س بۆ خۆی و پێویست ناكات كه‌س به كه‌سی دیكه بڵێ چ بكات، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ك نوقڵ و شرینی، به‌شداركردنی خه‌ڵكانی دیكه‌یه له‌و دزییه، زیان گه‌یاندنه به كۆمپانیای خاوه‌ن به‌رهه‌م، كه به‌پێی یاسای هه‌موو وڵاته‌كان بۆی هه‌یه كه‌سی دز بباته دادگا.
(ئه‌مه ته‌نیا تایبه‌ت نیه به VB و به‌گشتیی هه‌موو به‌رهه‌مه ماف پارێزراوه‌كان و تۆماركراوه‌كان ده‌گرێته‌وه).
لێره‌ش ده‌توانن سه‌یری نرخ بكه‌ن، https://www.vbulletin.com/order .
نووسینه‌كانتان هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌تی كاك ئاراس ـه‌وه نیه و به‌ره و پێشێل كردنی یاساكان ده‌چێت.
لێره نیه
kurd-live
ڕێز لەئەندام بگرە، بەڕێز سورکێو ئەندامە لێرە، بۆیە قبوڵم نییە هەرکەسێکتان هەڵسێ لێرە ڕقی تاکەکەسی بڕێژێت.
نوسینەکەت لادەبەم وە لەداهاتوو تەنها یەک وشەش ئاراستەی یەک ئەندام بکەی وەک ئەوەی تائێستا کردوتە، ناچارین هەڵوێستێکی توند وەربگرین.
بەڕاستی بەسە !!![]()
لێره نیه
ئه‌رێ وێبچین بۆ وای به‌سه‌ر هاتوه هه‌ر بابه‌تێك ده‌بێته ناخۆشی یاخود داده‌خرێت
تكایه به‌سه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر شتی وا ئه‌وه‌نده خه‌ریك ده‌بن دوو بابه‌تی به‌سود و خزمه‌تێكی تر بكه‌ن باشتره
برا بچوكتان
بوار
لێره نیه
زۆر ڕاسته، ئه‌بێت وابێت.
سوپاس بۆ خه‌مخۆریت
بژین
لێره نیه
سڵاو،
له نووسنی بابه‌ته‌كه‌دا هیوام خواست كه باسه‌كه به‌ره‌و لایه‌كی تر نه‌برێت، به هه‌رحاڵ..
vb خۆڕایی نییه، هه‌ركه‌سێكیش دایده‌نێت بۆ داگرتنی به‌خۆڕایی یان دابه‌شی ده‌كات بێ مۆڵه‌ت، كارێك ده‌كات پێچه‌وانه‌ی یاسا. هه‌ركه‌سیش وه‌شانی یاسایی یان نایاسایی به‌كاربه‌ریت خۆی لێپرسراوه به‌رامبه‌ری. ئه‌وه شتێكه من نامه‌وێت لێره گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌م. هه‌ركه‌س خۆیی و هه‌ڵوێستی خۆی. بڕیاری وێبچنیش له‌یاساكانیدا ئاشكرایه.
من پێم خۆش بوو كه پرۆژه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه كۆتایی پێ بهێنرێت چوونكه هه‌ندێك له ئه‌ندامان وه‌ك له‌سه‌ره‌وه نووسیم چاوه‌ڕوانی بوون. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شێكی تایبه‌تی هه‌بێت به‌خراپی نازانم.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.
لێره نیه