میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

له‌سه‌ر بنه‌مای یونی کۆد ئه‌م فۆنته نوێیه‌م داڕشتوه، که له‌فۆنتی "هه‌ولێر" ئۆفیسی کوردی 2002 وه‌رگیراوه وکراوه به‌فۆنتێکی یونی کورد به‌مه‌ش فۆنته‌کانی یونی کورد گه‌شتن به 44 قل.
ناوی فۆنت: وێبچن سیا
وه‌شاندن: 0.1 
زیادکردنی فۆنتی وێبجن ئاسۆ، که‌له‌سه‌ر فۆنتی "سه‌قز" ئۆفیسی کوردی 2002 وه‌رگیراوه کراوه به‌یونی کورد.
ناوی فۆنت: وێبچن ئاسۆ
وه‌شاندن: 01
هه‌موو فۆنته‌کان
فۆنتی وێبچن سیا
فۆنتی وێبچن ئاسۆ
بژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سیا (2008-02-27 15:47:54)
لێره نیه
لێره نیه
زۆر جوانه، بۆ لیسته‌ی فۆنته‌كان. ده‌ستخۆش.
لێره نیه
ماندوو نه‌بی!
جوان و مۆدێرنه
لێره نیه
ههربــــــــــــــــــــــژیت زۆر جوانه سه‌ركه‌توو بیت له كاره‌كانت
لێره نیه
لهئوبنتو فۆنتێکی کوردیان کردووه به‌بنه‌ڕه‌ت بۆ نوسینی سۆرانی ئه‌مه‌یه.
ناوی فۆنت: scheherazade
هه‌ندێک هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی unikurd web بکرێت به‌بنه‌ڕه‌ت.
https://bugs.launchpad.net/ubuntu/+sour … +bug/33981
له‌که‌ناڵی ubuntu-devel کهداڕێژهرانی ئوبونتوی لێن هه‌ندێکمان باسم کرد، بزانین ده‌گاته چی؟![]()
لێره نیه
سڵاو،
ئه‌وه‌ی پێش دووساڵ له‌وێ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا سه‌ری گرت له كۆتاییدا. ده‌باره‌ی DejaVu من به ئیمهیل به‌شداریم تیا كرد.
ئهردالیش له‌ویا بۆی نووسیویت كه ده‌توانیت له بابه‌تێكی نوێ‌دا ئه‌و په‌یامه‌ت وه‌كوو كه‌لێن پێناس بكه‌یت.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
لێره نیه
کاک ئاراس ڕاسته به‌ڵام هه‌وڵبدرێت یونی کورد وێبه‌که بکرێت به‌بنه‌ڕه‌ت.
تێبینی: فۆنته‌کانم نوێ کرده‌وه.
بژین
لێره نیه
بژین هه‌ردووکتان، ده‌ستتان خۆش بێت. قۆناغێکی تره بۆ ...
لێره نیه
ده‌ستخۆش كاك سیا شتێكی جوانه،
سه‌ركه‌وتووبی
لێره‌یه
سڵاو
سه‌باره‌ت به فۆنته‌کانی یونی‌کۆد چه‌ند گرفتێکیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وانه‌یه
1- هه‌ندێک له فۆنته‌کان هه‌موو پیته عه‌ره‌بییه‌کانی تێدا نییه وه‌کو: ط، ظ...
2- هێماکانی فه‌تحه و زه‌مه و ئه‌و بابه‌تانه‌یان تێدا نییه
3- هه‌ندێکیان ژماره‌کانیان به شێوه‌ی ئێرانییه
4- پیته لاتینییه‌کان قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه و تۆخن له چاو کوردییه‌که‌ی، که ده‌بێ پیته لاتینییه‌کان بگونجێن له شێوه و قه‌باره له‌گه‌ڵ پیته عه‌ره‌بییه‌کان تا به یه‌که‌وه به‌کار بێن به بێ گۆڕینی فۆنت یان قه‌باره بۆ نووسینه ئینگلیزییه‌کان
ئه‌و گرفتانه‌ی سه‌ره‌وه‌م هاته پێش له کاتی ئیش کردنم به‌و فۆنتانه، ئه‌وانه هه‌مان گرفتی فۆنتی بابه‌تی ئه‌لی و ئه‌وانی دیکه‌یه، ئه‌گه‌ر من ده‌بێ فۆنتێکی جیاواز بۆ کوردی و یه‌ک بۆ عه‌ره‌بی و یه‌ک بۆ ئینگلیزی به‌کار بێنم که‌واته هیچ پێشکه‌وتنێکمان به‌سه‌ر فۆنتی بابه‌تی ئه‌لی نه‌کردووه
ئه‌گه‌رچی ئه‌و فۆنته تازانه‌م تاقی نه‌کردۆته‌وه، هیوادارم ئه‌و گرفتانه ڕه‌چاو کرابن
پێش ماوه‌یه‌ک ویستم FontForge به‌کار بێنم بۆ گۆڕینی فۆنته‌کانی یونی‌کورد به‌ڵام خراپی ئینته‌رنێت ڕێی لێ گرتم له داونلۆد کردنی تا سارد بوومه‌وه
حه‌زم لێیه کۆمه‌ڵێک فۆنتی عه‌ره‌بی هاک بکه‌ین و نوسخه‌ی به کوردی کراویان لێ دروست بکه‌ین (دزین به‌تامه)
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
لێره نیه
کاک گینوس، نوسیمه فۆنتی کوردی. کوردیش ئه‌و پیتانه‌ن که‌له‌ژێر ئهلف و بێێ کوردی‌دا هه‌ن.
ده‌زانی کێشه‌ی جه‌نابتان و زۆر له‌کوردستان هه‌رهه‌مان شته، ئێستاش فۆنتی عهلیتان کردووه به مۆته‌که به‌سه‌ر خۆتانه‌وه.
حه‌زیش ناکه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڕۆم چونکه ناگاته هیچ!
چوارجار به‌قه‌ت ناوه‌وه‌ی باشوری کوردستان کوردی تاراوگه ده‌نوسن و له‌ئه‌نته‌رنێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فۆنتی کوردی ده‌که‌ن. به‌ده‌گمه‌نیش من وه‌کو خۆم نه‌مدیوه که‌سیان بهفۆنی عه‌لیه‌وه هه‌ر به‌یت و بالۆره بڵێنه‌وه.
فۆنتی کوردی یان فارسی وه‌کو ڕووخساری خۆشنوسی هه‌مویان به‌بۆنه‌ی ...... عه‌ره‌بیه‌وه له‌ژێر هاوپۆلی عه‌ره‌بیدان.
فۆنتی لاتینی له‌ژێره ڕێڕه‌وی چه‌پ بۆ ڕاستن له‌به‌ر ئه‌وه هیچ کات گرنگ نییه فۆنتێک بۆ هه‌ردوکیان بنه‌ڕه‌ت بێت.
حه‌زم لێیه کۆمه‌ڵێک فۆنتی عه‌ره‌بی هاک بکه‌ین و نوسخه‌ی به کوردی کراویان لێ دروست بکه‌ین (دزین به‌تامه)
فۆنتی کوردی فارسی و پاکستانی هه‌مویان ده‌بێت له‌ڕووخساردا ههربچنهوه سه‌ر خۆشنوسی عه‌ره‌بی.
منیش ده‌زانم زۆر ناخۆشه ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌کان و وێستگه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و سیسته‌مه‌کانی بنکه‌ی دراوه‌ی حکومه‌تی ئایتی خۆمان که‌چه‌نده‌ها ساڵ کارکراوه بۆ دروستکردنی ئه‌و سیسته‌مه گه‌وره‌یه، هه‌روا به‌ئاسانی بیکه‌ین یونی کۆد. چونکه ده‌بێت ئایتی و زانکۆ و په‌یڕه‌و پڕۆگرامه زه‌به‌لاحه‌کان لهعهلیهوه بگۆڕین. ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها ملیاری ده‌وێت!
جارێک زووه
بژین
لێره نیه
به‌ڕێزم کاک سیا
من فۆنتی عه‌لی به‌کار ناهێنم، له‌وه‌تی فۆنتی یونیکوردم پێ زانییه ڕاسته‌وخۆ وازم له فۆنته‌کانی عه‌لی هێنا پێش نزیکه‌ی 4 ساڵ و له چه‌ندین جێ بنکهدراوهم دروست کردووه بهکارهێنهرهکانم فێری به‌کارهێنانی فۆنتی یونی‌کۆد ده‌کردن به‌ڵام گۆڕان وا ئاسان نییه.
من خێراییم له نووسینی عه‌ره‌بی و کوردی به فۆنتی عه‌لی زیاتر بوو له 40 وشه له چرکه‌یه‌کدا به‌ڵام که یونیکوردم زانی له سه‌ره‌تاوه به خێراییه‌کی زۆر که‌م ده‌ستم پێ کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مزانی Azertyیشی هه‌یه، و کاتێک که فێری یونی‌کورد بووم، توانای نووسینی عه‌ره‌بیم لێ تێک چوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان وشه له کیبۆردی عه‌ره‌بی له جێیه‌ک بوو و له کوردییه‌که له جێیه‌کی دیکه بوو، له ئاخیری به دوو ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌تی کیبۆردی کوردی فێری بووم.
من باش له جیاوازییه‌که‌ی ده‌زانم و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌و ماندوو بوونه‌تان، من حه‌ز ده‌که‌م یارمه‌تیده‌ر بم له دروست کردنی گورزێکی گه‌وره له فۆنتی کوردی به سیسته‌می یونی‌کۆد، ئه‌وه‌ی من نووسیمه له سه‌ره‌وه چه‌ند گرفتێکه هاتیته سه‌ر ڕێم له کاتی به‌کارهێنانی ئه‌و فۆنته کوردییانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و چار خاڵه‌ی سه‌رێ چاره‌سه‌ر بکرێ له‌ناو فۆنته‌کان ئایا باشتر نابێت؟
ده‌زانم که ئه‌و فۆنته یونیکوردانه پێشکه‌وتنێکی گه‌وره‌ن له‌چاو فۆنتی عه‌لی و ئه‌و قسه‌ی له سه‌ره‌وه کردم ڕاست نییه له چه‌ند ڕووێکه‌وه له‌وانه به‌کارهێنانی بۆ ئینته‌رنێت و زۆر شتی دیکه، به‌ڵام له چه‌ند ڕووێکه‌وه که به‌و چوار خاڵه ده‌ستنیشانم کردووه گرفتی تێدا ماوه که به ڕای من ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بکرێن، هه‌موو قسه‌یه‌ک ده‌بڕیت که لایانگری به‌کارهێنانی فۆنتی عه‌لی بێت و زۆر خێراتر فۆنتی یونی‌کۆد باو ده‌بێت له هه‌موو شوێنێک.
زۆر داوای لێبوردن ده‌که‌م من مه‌به‌ستم پێش خستن بوو له ڕه‌خنه‌کانم نه‌ک ڕووخاندن
لێره نیه
زور سوباس دةستةكانت خوشبي
لێره نیه
سوباس دكم بوفونتى جوان
لێره نیه
پهڕهكان: 1