میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو،
به هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه زۆرانه‌ی كه له وه‌سانی نوێی جوومله! جێبه‌جێ كراوه، نوێكردنه‌وه له وه‌شانی ١،٠ بۆ وه‌شانی ١،٥ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، له هه‌نگاوه‌كانی خواره‌وه چۆنیه‌تی نوێكردنهوهم شیكردۆته‌وه.
تێبینی: به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆم به به‌رپرسیار نازانم له‌وه‌ی كه ئه‌نجامی ئه‌م هه‌نگاوانه به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. جێبه‌جێ كردنی ئه‌م هه‌نگاوانه له‌سه‌ر ئهستپی خۆت جێبه‌جێ ده‌كه‌یت.
١، ئه‌م Component ـه دابگره،
http://www.webchin.org/Meko/files/jooml … _beta2.zip
٢، بچۆ ژووره‌وه بۆ به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی كه وه‌شانی كۆنی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، واته ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی كه كۆنه،
كرته بكه سه‌ر Installer،
دواتر Components،
كرته له Browse بكه و ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی كه داتگرت هه‌ڵیبژێره، واته migrator_beta2.zip هه‌ڵبژێره.
٣، كرته له‌سه‌ر Upload File & Install بكه و دایبمه‌زرێنه،
كرته له Continue بكه.
٤، له‌سه‌ره‌وه كرته بكه سه‌ر Components و Migrator كرته بكه.
له خواره‌وه كرته بكه سه‌ر Create Migration SQL File،
٥، كه‌مێك چاوه‌ڕوانبه و پاش ته‌واوبوونی درووستكردنی په‌ڕگه‌ی SQL، كرته له Downlaod بكه.
په‌ڕگه‌كه له شوێنێك له نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پاشه‌كه‌وت بكه.
ئێستا بڕۆ به‌شی دامه‌زراندنی وه‌شانی ١،٥ واته وه‌شانی نوێ.
هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن به شێوه‌ی ئاسایی جێبه‌جێ بكه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌م به‌سته‌ره نووسراوه.
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4543.html
تا گه‌یشتن به‌م هه‌نگاوه،
له‌باتی ئه‌و خاڵه‌ی كه له وێنه‌كه‌دا هه‌ڵبژێدراوه، خاڵی خواره‌وه‌تر هه‌ڵبژێره ، واته به‌كاربردنی پرۆگرامۆكه‌ی هێنانی ناوهڕۆك له وه‌شانێكی پێشووتری جوومله!
وه‌ك وێنه‌ی خواره‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێك بخه،
بۆ په‌ڕگه‌ی تێكه‌ڵاوكردن، ئه‌و په‌ڕگه هه‌ڵبژێره كه له هه‌نگاوی ژماره ٥ له سه‌ره‌وه داتگرت.
دواتر كرته له باركردن و جێبه‌جێ كردن بكه.
كه‌مێك چاوه‌ڕوانبه، پاش جێبه‌جێ بوونی Migrate كردن، ئه‌م په‌یامه ده‌بینی،
له سه‌ره‌وه كرته كه داهاتوو بكه و دووباره وه‌ك شێوازی ئاسایی به‌رده‌وام به له دامه‌زراندن.
به‌و شێوه‌یه ده‌بێ هه‌موو ناوهڕۆك (بابه‌ت، ئه‌ندامان و هتد...) له ماڵپه‌ڕی كۆنه‌وه هاتبێته نێو ماڵپه‌ڕی نوێ.
كۆتایی.
لێره‌یه
ده‌ست خۆشی بۆ بابه‌ته جوانه‌که ...
هاوڕێیان کاتێ من (component) بار بکه‌م ئه‌م هه‌ڵه‌یه نیشان ئه‌دات نازانم هۆی چیه ، له زیپهکهش ده‌رم نه‌کردوه هه‌ر به زیپهکهوه به‌رزی ئه‌که‌مه‌وه هه‌ڵه نیشان ئه‌دات تکایه چی بکه‌م؟
لێره نیه
ئایا Safemode له‌سه‌ر ڕاژه‌كار چالاك كراوه یان نه؟
لێره‌یه
به‌خوا نازانم کاک ئاسۆ گیان چۆن بزانم کراوه یان نا؟
لێره نیه
له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا له ژێر به‌شی Configuration، پێم وایه هه‌یه، دڵنیا نیم. سه‌یرێكی بكه.
ئایا بوخچه‌ی Component ده‌سه‌ڵاتی نووسینی بۆ دابین كراوه؟ واته CHMOD كراوه بۆ ٧٧٧؟
لێره‌یه