میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو،
له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی باشتر كردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت شی ده‌كه‌مه‌وه به هاوكاری و به‌كاربردنی ماڵپه‌ڕێكی دیكه به ناوی Website Grader. له ماڵپه‌ڕی ناوبراودا ده‌توانی به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بنووسیت و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌یت كه چه‌ند لایه‌نێكی جیاواز له خۆی ده‌گرێت به تایبه‌ت SEO واته Search Engine Optimization.
بابه‌ته‌كه له دوو به‌شدا كۆ ده‌كه‌مه‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌م به‌شی ده‌بێت.
Website Grader چیه و چۆن كار ده‌كات؟ سوودی بۆ من وه‌ك خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ چ ده‌بێت؟
Website Grader ماڵپه‌ڕێكه كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت جێبه‌جێ ده‌كات به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و له ماوه‌ی خووله‌كێك دا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه. كاتێك به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕی خۆت ده‌نووسیت Website Grader هه‌ڵده‌ستێ به به‌راوردكردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا و مه‌رجانه‌ی كه پێش وه‌خت له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا دانراون. بۆ نموونه له Website Grader مه‌رجێكی تایبه‌ت به وێنه هه‌یه كه به‌م شێوه‌یه نووسراوه،
ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ك له نێو ماڵپه‌ڕدا نووسراوه‌ی Alt یان Alternative Text ی نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌كه كێشه‌ی هه‌یه و به‌ڕه‌نگی سوور ئه‌و كێشه‌یه ده‌رده‌خات بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ، ئه‌گه‌ر وێنه‌كان هه‌موویان Alt Text ــیان هه‌بوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌وز و سه‌ركه‌توو ده‌بێت. (ئه‌مه ته‌نیا لێكدانه‌وه‌یه‌كی ساده‌یه بۆ یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی Website Greader).
لێكۆڵینه‌وه‌ی Website Grader چه‌ند لایه‌نێكی گرینگ و هه‌مه‌ڕه‌نگ له خۆ ده‌گرێت، وه‌ك، زانیاریه‌كانی نێو META TAG كه هه‌موو په‌ڕه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌یبێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌توو و درووست بێت. له هه‌مان لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌دا بوونی خزمه‌تگووزاری RSS تاقی ده‌كرێته‌وه و به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه بوونی RSS یه‌كێكه له ئامرازه‌كان بۆ نزیكردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ت له سه‌ركه‌وتن.
له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه كه Website Grader وێنه‌یه‌كی گشتییت بۆ درووست ده‌كات له‌وه‌ی كه ئاستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت چۆنه و چۆن باشتری بكه‌یت، هه‌موو خاڵاكانت له یه‌ك په‌ڕه‌دا به كۆ پیشان ده‌دات، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه به دوور له Website Grader پرۆسه‌یه‌كی كاتبه‌ره و له‌وانه‌یه هه‌موویانت له بیر نه‌بێت بۆ چاك كردن.
تێبینی: ئامانجی سه‌ره‌كی له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی Website Grader بۆ ئه‌وه‌یه كه دۆستایه‌تی نێوان ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت و گه‌ڕۆكه‌كان چاكتر بكات. له هه‌مان كاتدا چاكتر كردنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌و ڕووانگه‌یه‌وه سوودی دیكه‌ی ده‌بێت و هه‌ندێك له چاكتر كردنه‌كان ده‌بنه هۆی كار ئاسان كردنه‌وه بۆ میوانانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت. بۆ نموونه دابین كردنی خزمه‌تگووزاری RSS.
پێم وایه ئه‌و پێناسه‌یه مه‌به‌ست له كار و تایبه‌تیی Website Grader ڕوون ده‌كاته‌وه
بۆ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ت.
سه‌ردانی www.websitegrader.com بكه، له خانه‌ی Website URL (یه‌كه‌م خانه) به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بنووسه، بۆ نموونه من www.webchin.org ـم نووسی. له خواره‌وه كرته بكه سه‌ر Generate Report. كه‌مێك چاوه‌ڕوان به و دواتر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه له خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
شیكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه.
وێنه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی وێبچن ببینه به گه‌وره‌یی (تێبینی: قه‌باره‌ی وێنه ٢٥٧ كیلۆبایته).
http://aso.naderi.googlepages.com/webch … er-big.gif
له سه‌ره‌وه‌ی به‌شی ئه‌نجام پله‌ی ماڵپه‌ڕ ده‌بینی كه له نێوان ١ تا ١٠٠ پله ده‌بێت،
وه‌ك ده‌بینی وێبچن پله‌ی ٩٥ ی به ده‌ست هێناوه له ١٠٠، ئایا له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و پله‌یه دیاری ده‌كرێت؟
Website Grader ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه زۆرتر له ٥٠ مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه تاقی ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌كی ترینیان ماڵپه‌ڕه‌كه چۆن داڕێژراوه، شوێنی ماڵپه‌ڕ له گه‌ڕۆكه‌كاندا، به‌كاربردنی ترافیك (Alexa) وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م، توانا و هێزی ماڵپه‌ڕ له كاركردندا (په‌یوه‌ندیدار به ڕاژه‌كاری ماڵپه‌ڕ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ كرته و داواكاریه‌كان). هه‌روه‌ها مه‌رجی دیكه كه Website Grader ده‌ستنیشانی نه‌كردوون.
On Page SEO،
له‌م به‌شه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به SEO و به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ Usability تاقی ده‌كرێته‌وه و ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.
مه‌به‌ستم له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به Search Engine Optimization ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه گرینگن و هاوكاری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له گه‌ڕۆكه‌كاندا ده‌ربكه‌وێت، له‌و فاكته‌رانه و گرینگ‌ترینیان Title / سه‌ردێڕی په‌ڕه‌یه. له ڕووانگه‌ی Search Engine Optimization ـه‌وه ده‌بێ هه‌موو په‌ڕه‌یه‌كی نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت سه‌ردێڕی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت واته Unique Title. گه‌ر ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌بوو، ده‌بێ لهنیكهم سه‌ردێڕی په‌ڕه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی په‌ڕه.
بۆ نموونه گه‌ر پهڕهیهكت هه‌بوو كه بابه‌تێكی كۆمپیوته‌ری له خۆ گرتبوو، نابێت سهردێڕهكهی نووسرابێت "بابه‌تی سیاسی" به‌ڵكوو ده‌بێت نووسرابێت "بابه‌تی كۆمپیوته‌ری" یان پێكان به شێوه‌یه‌كی وردتر و نزیكتر.
له هه‌مان به‌شدا تایبه‌تمه‌ندی Alt Text تاقی ده‌كرێته‌وه، له پێشدا گرینگه وه‌ك خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ بزانی Alt Text چیه و بۆ ده‌بێ به‌كار ببرێت؟!
Alt Text ئه‌و نووسینه‌یه كه بۆ وێنه‌یه‌ك ده‌ینووسی، ده‌كریت پێناسه یان ناوی وێنه‌كه له خۆ بگرێت، كاتێك وێنه‌كه نه‌بیرا یان ده‌رنه‌كه‌وت ئه‌و نووسینه‌ی له شوێن ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه گه‌ر سه‌ردانی www.webchin.org بكه‌یت ده‌بینی وێنه‌كان به بێ كێشه ده‌رده‌كه‌ون و كاتێك Pointer ی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ببه‌یته سه‌ری ده‌بینی پێناسه/ ناوی وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون،
له‌وانه‌یه بپرسیت كه كاتێك وێنه‌كه ده‌بینم، بوونی ئه‌و نووسینه سوودی چیه؟
ده‌بێ وه‌ك خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ ئه‌وه بزانیت كه هه‌موو كه‌س Internet Explorer یان FireFox ی نیه، هه‌موو كه‌س ناتوانێ ئه‌و وێبگه‌ڕانه به‌كار ببات، بۆ نموونه كه‌سێكی نابینا كه به ئامێرێكی Screen Reader سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بكات هیچ نابینێت، به‌ڵكوو ئه‌و ئامێره ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌خوێنێته‌وه و له ڕێی بیستنه‌وه گوێی لێده‌بێت، له‌و كاته‌دا گرینگه نووسینێك هه‌بێت كه ئامێره‌كه بتوانێ بیخوێنێته‌وه بۆ به‌كارهێنه‌ری نابینا. هه‌روه‌ها له‌و وڵاتانه‌ی كه ئینته‌رنێت زۆر خاوه، زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌ران پیشاندانی وێنه ڕاده‌گرن، واته نایانه‌وێ وێنه‌كانی نێو ماڵپه‌ڕ ببین، به‌ڵكوو زۆرتر تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی ناوهڕۆكن. نووسینی پێناسه‌ی وێنه‌كانی نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له ڕووانگه‌ی Usability ـه‌وه سوود به‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناتوانن بیبینن / نایانه‌وێ وێنه‌كان ببینن.
به‌م شێوه وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه كاتێك بۆ به‌كارهێنه‌ر بینراو نیه،
لێره‌دا گرینگی ئه‌و خاڵه هه‌ست پێده‌كه‌یت كه Website Grader له تاقیكردنه‌وه‌دا هه‌یه‌تی.
كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م، تا به‌شی دووه‌م سه‌ركه‌وتووبیت.
لێره نیه
ده‌ست خۆش بیت کاك ئاسۆ ، من www.m4kurd.com تاقی کرده‌وه پله‌ی % 80 به‌ده‌ست هێنا !
لێره نیه
Sana نووسی:
ده‌ست خۆش بیت کاك ئاسۆ ، من www.m4kurd.com تاقی کرده‌وه پله‌ی % 80 به‌ده‌ست هێنا !
زۆر چاكه، كه‌واته ده‌بێ بكه‌ویته خۆت و خه‌ریكی چاك كردنی ئه‌و كه‌م و كۆڕییانه بیت كه Website Grader له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌ری خستن.
لێره نیه
ده‌ستخۆش دوو ماڵپه‌ڕم تاقی كردووه
1- 65%
2-52%
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به Php-Fusion دروستكراوه،به‌ڵام خۆی هه‌ڵی زۆری تێدایه،
ئه‌وه‌ی دووه‌م ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم Php-nuke دروستكراوه،
بژی،
لێره نیه
ده‌ستان خۆش کاک ئاسۆ،
منیش ده‌نگی ئیسلامم www.dangiislam.org تاقی کردوه پله‌ی 95 ی هێنا.
هه‌ر بژین
لێره نیه
ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاسۆ
منش پله‌ی (80)ـم به‌ده‌ست هێنا. ![]()
لێره نیه
خۆشحاڵم كه ماڵپهڕهكانتان پله‌ی پاشیان هێناوه.
لێره نیه
سڵاو
دەست خۆس کاک ئاسۆ
بەڵام من تێناگەم ئایا بۆ ئەبێت هەوا بە ئاسانی باوەڕبکەین بەم ماڵپەڕانەی کە پێوەری ماڵپەرەکەی من و تۆ ئەکەن ؟
بۆ ئەبێت ئێمە عایدی ( ئەشهەدووبیلا وایە ) بین ؟
بەڕێز چ بەڵگەیەکت پێیە کەو ئەو ماڵپەڕە بە شێوەیەکی دروست یارمەتی باشتر کردنی ماڵپەڕەکەم ئەیات ؟
پرسیار ؟
1- ئایا بەڕێژتان خۆتان بە باشتر‌و زانا تر ئەزانن لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و ئێوە وێب ڕێژێکی باشترن لەو کەسەی ماڵپەڕی مایکرۆسۆفتی داڕشتووە ؟
ئەگەر وایە چۆن ماڵپەڕەکەی ئێوە بە ڕێژەی 95% وەر ئەگرێ و ماڵپەڕی مایکرۆسۆفت 82% وەر ئەگرێت ؟ ههههههههه ئەمە گاڵتەو گەپ نیە بە ئەقڵمان ؟ :d
2- کە سەدانی وێبچنم کرد دروشمەکەیان نوسرابوو بەرەو وێبێکی باشتر
بەڵام بە پێی ئەم بابەتەت خۆشت بێت کە من بە دروستی نازانم ( ببورە ) ئێوە هەر بەرەو دواوە ڕۆشتوون نەک بەرەو باشتر بوون . ئەوەتا پێشتر 95% بوو ئێستا 92% کە باوەڕیشم بەو پێوەرە نیە .
لەشتان ساخ بێ و هەوڵتان هەر بەردەوام بێت ئەگەن بە شتێک
لێره نیه
بەڵام من تێناگەم ئایا بۆ ئەبێت هەوا بە ئاسانی باوەڕبکەین بەم ماڵپەڕانەی کە پێوەری ماڵپەرەکەی من و تۆ ئەکەن ؟
بۆ ئەبێت ئێمە عایدی ( ئەشهەدووبیلا وایە ) بین ؟
بەڕێز چ بەڵگەیەکت پێیە کەو ئەو ماڵپەڕە بە شێوەیەکی دروست یارمەتی باشتر کردنی ماڵپەڕەکەم ئەیات ؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر ئاگاداری ئه‌وه بنه‌مایانه بیت كه پێوانه‌كانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت ده‌زانیت كه پێوانه‌كان به قازانجی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕن و به شێوه‌یه‌كی مهعقوولانه لایه‌نی خراپ و چاكیی ماڵپه‌ڕه‌كان لێكده‌داته‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ته‌نیا یه‌كێكه له هه‌زاران ماڵپه‌ڕ كه ئه‌و پێوانانه ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له پێوانه‌كانیان وه‌ك نموونه باس ده‌كه‌م، هه‌بوونی RSS Feed ـه له نێو ماڵپه‌ڕدا، ئایا بوونی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه سوودی نیه؟ به دڵنیاییه‌وه ماڵپه‌ڕێك باشتر ده‌كات نه‌ك خراپتر.
1- ئایا بەڕێژتان خۆتان بە باشتر‌و زانا تر ئەزانن لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و ئێوە وێب ڕێژێکی باشترن لەو کەسەی ماڵپەڕی مایکرۆسۆفتی داڕشتووە ؟
ئەگەر وایە چۆن ماڵپەڕەکەی ئێوە بە ڕێژەی 95% وەر ئەگرێ و ماڵپەڕی مایکرۆسۆفت 82% وەر ئەگرێت ؟ ههههههههه ئەمە گاڵتەو گەپ نیە بە ئەقڵمان ؟
جا كێ ده‌ڵێ هه‌موو كه‌سێك په‌یڕه‌وی له‌و خاڵانه ده‌كات، ده‌ڵێن گه‌ر په‌یڕه‌وی لێ بكرێت باشتر ده‌بێت.
په‌یڕه‌وی نه‌كردن له‌و خاڵانه به مانای ئه‌وه نیه كه‌سێك زۆرتر یان كه‌متر ده‌زانێت، كۆمپانیایه‌كی وه‌ك مایكرۆسۆفت له‌وانه‌یه پێویستی به‌وه نه‌بێت په‌یڕه‌وی له‌و خاڵانه بكات، هه‌رچه‌نده بۆ مایكرۆسۆفت له‌وانه‌یه گرینگ نه‌بێت كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی گوونجاو بێت به‌و شێوه‌یه یان نه، چوونكه ماڵپه‌ڕی مایكرۆسۆفت ماڵپه‌ڕێك نیه له ململانێ كردن‌دا بێت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕێكی دیكه و بیه‌وێ خۆی زۆرتر ده‌ربخات له گه‌ڕۆكه‌كاندا، له بیرت نه‌چێت كه ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه له ڕوانگه‌یه‌كی Search Engine Optimization ـه‌وه‌یه، نه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی گشتیی ماڵپه‌ڕێك.
2- کە سەدانی وێبچنم کرد دروشمەکەیان نوسرابوو بەرەو وێبێکی باشتر
بەڵام بە پێی ئەم بابەتەت خۆشت بێت کە من بە دروستی نازانم ( ببورە ) ئێوە هەر بەرەو دواوە ڕۆشتوون نەک بەرەو باشتر بوون . ئەوەتا پێشتر 95% بوو ئێستا 92% کە باوەڕیشم بەو پێوەرە نیە .
بڵێم چی كه ئه‌وه‌نده بیر تهسكیت، نازانم ئاگاداری جیهانی SEO ـت یان نه، به‌ڵام ئه‌و جیهانه به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه Alogorithm ی نوێی تێدا درووست ده‌بێت یان گۆڕانكاری به‌سه‌ر ههبوواندا دێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات ماڵپه‌رێك هه‌رچی گوونجاو بێت له‌گه‌ڵ گهڕۆكاندا، هه‌ر نه‌گوونجاوه. ماڵپه‌رێكی وه‌ك Website Grader ـیش له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌و Alogorithm ـه‌دا یاساكانی پێوانه‌كردنی خۆی ده‌گۆڕێت و ماڵپه‌ڕ گه‌ر بیه‌وێ به به‌رده‌وامی پله‌ی به‌رزی هه‌بێت، ده‌بێت گۆڕانكاری جێبه‌جێ بكات، مه‌رجیش نیه ئه‌و گۆرانكارییانه بۆ هه‌موو ماڵپه‌ڕێك له هه‌موو كاتێكدا گوونجاو بێت.
ئه‌گه‌ر شتێكی دیكه‌ی لێده‌زانی، پێ خۆشحاڵ ده‌بم به تاوتوێ كردنی، به‌ڵام نووسینه‌كه‌ت، ئای‌پی، ئیمه‌یله‌كه‌ت و هتد... ده‌ناسمه‌وه و نامه‌وێ كاتم به وه‌ڵام نووسینت به‌فیڕۆ بده‌م.
لێره نیه
جا كێ ده‌ڵێ هه‌موو كه‌سێك په‌یڕه‌وی له‌و خاڵانه ده‌كات، ده‌ڵێن گه‌ر په‌یڕه‌وی لێ بكرێت باشتر ده‌بێت.
په‌یڕه‌وی نه‌كردن له‌و خاڵانه به مانای ئه‌وه نیه كه‌سێك زۆرتر یان كه‌متر ده‌زانێت، كۆمپانیایه‌كی وه‌ك مایكرۆسۆفت له‌وانه‌یه پێویستی به‌وه نه‌بێت په‌یڕه‌وی له‌و خاڵانه بكات، هه‌رچه‌نده بۆ مایكرۆسۆفت له‌وانه‌یه گرینگ نه‌بێت كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی گوونجاو بێت به‌و شێوه‌یه یان نه،
کە تۆ ئەوە بیر کردنەوەت بێت ئاوا وەڵامی ئەو پرسیارەم بەیتەەوە کەواتە گفت و گۆ لەگەڵ بەڕێزت لەو ڕوەوە ( کات بە فیڕۆ دانە) ![]()
ئه‌گه‌ر شتێكی دیكه‌ی لێده‌زانی، پێ خۆشحاڵ ده‌بم به تاوتوێ كردنی،
نا نازانم . چونکە تۆ ئەوەت پێخۆشە کە بڵێم نازانم ![]()
نووسینه‌كه‌ت، ئای‌پی، ئیمه‌یله‌كه‌ت و هتد... ده‌ناسمه‌وه و نامه‌وێ كاتم به وه‌ڵام نووسینت به‌فیڕۆ بده‌م
هەڵەی وا مەکەرەوە . با وەک کاکە سیات لێ نەیەت ![]()
لێره نیه
زؤر سوباس
من بؤ مالبةرةكةم www.engmeko.tk %4 م دةداتي بةلام بؤ www.2ndstage.ueuo.com كة هةمان شتة %28 دةداتي دةبيت هؤكارةكةي جي بيت ئةو جياوازية زؤرة
لێره نیه
پهڕهكان: 1