میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه‌ و پێویست به‌ خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته‌ خۆت تۆمار بكه‌یت كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته‌ بۆ جێبه‌جێ كردن

#١ ٢٠٠٨-٠٣-٢٣ ٠١:٥٤:٥٩

ئاسۆ نادری
به‌ڕێوه‌به‌ر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٥٥٧١
وێبگه‌

سه‌باره‌ت به‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان و چه‌ند نوێكارییه‌ك

سڵاو له‌ هه‌موو لایه‌ك،

له‌ ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان نه‌ماوه‌ و تكامان وایه‌ هیچ ئه‌ندامێك به‌ په‌یامی تایبه‌ت هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك ئاگادار نه‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت، گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكیش ئاگادار بكرێته‌وه‌ داواكه‌ی جێبه‌جێ ناكرێت.

هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه‌ ناوی بگۆڕێت، ده‌توانی به‌و ناوه‌ نوێیه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێ خۆی تۆمار بكاته‌وه‌.
سووپاسی پابه‌ند بوونتان به‌و خاڵه‌ ده‌كه‌ین.

٭ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هاوڕێیه‌ك پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه‌ گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك درووست بكرێت له‌ نێوان مه‌كۆی به‌سته‌ر ناساندن و به‌سته‌رچن كارێكی چاك ده‌بێت. سووپاس بۆ پێشنیاره‌كه‌ی.
كاتێك له‌ مه‌كۆی ناساندنی به‌سته‌ره‌وه‌ بته‌وێ به‌سته‌رێك بناسێنیت ده‌توانی ئێستا له‌ هه‌مان كاتدا به‌سته‌ره‌كه‌ش بنێریت بۆ به‌سته‌رچن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات مه‌كۆی ناساندنی به‌سته‌ر به‌جێ بهێڵیت. پڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ پێویسته‌كان به‌ درووستی دڵسۆزیت ده‌سه‌لمێنێ بۆ وێبچن.

٭ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا "ئامرازگه‌ی وێبچن" ده‌كرێته‌وه‌، ئامرازگه‌ی وێبچن بریتی ده‌بێت له‌ په‌ڕه‌یه‌ك كه‌ كۆمه‌ڵێك ئامرازی به‌سوود له‌ خۆ ده‌گرێت بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان، ئامرازه‌كان چین و چۆن كار ده‌كه‌ن، له‌ داهاتوودا ڕوون ده‌بێته‌وه‌.

٭ هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ داهاتوودا، هاوكارییه‌ك له‌ نێوان هۆستگه‌ و وێبچن پێكدێنین و ئه‌ندامانی وێبچن سوودمه‌ند ده‌بن له‌و هاوكارییه‌، ئه‌وه‌ش دابینكردنی شوێنی خۆڕایی بۆ ئه‌ندامانی وێبچن كه‌ بتوانن ماڵپه‌ڕی خۆیانی له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن، (مه‌كۆیه‌ك بۆ نموونه‌) هیوادارین به‌و هه‌نگاوه‌ هاوكاریی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ بكه‌ین كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ ده‌ست خانه‌خوێی خۆڕاوه‌ ده‌ناڵێنن.
هه‌موو ئه‌ندامێك ژێر ناوێكی ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ دۆمه‌ینه‌كانی وێبچن، بۆ نموونه‌ flankes.webchin.org.


وه‌ك خۆم (ئاسۆ نادری): ماوه‌یه‌كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌ژمارێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر Skype و له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن زووتر هاوكاریی ئه‌ندامان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ كێشه‌ی به‌ په‌له‌یان بۆ درووست ده‌بێت و هتد... پاشان ئه‌و نووسراوانه‌ی كه‌ تاوتوێ ده‌كرێن وه‌ك ئه‌رشیفێك له‌سه‌ر وێبچن له‌ شوێنێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیكه‌ بتوانن بیبینن و بتوانن به‌ نێو نووسینه‌كاندا بگه‌رێن، له‌وانه‌یه‌ سوودی هه‌بێت بۆ كه‌سانی دیكه‌.
تكایه‌ هه‌ر تێبینییه‌كت هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌، بینووسه‌.
ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر مه‌كۆكان و به‌رنامه‌یه‌كی بۆ داده‌نێین كه‌ نه‌بێته‌ هۆی سست بوونه‌وه‌ی مه‌كۆكان.

ئه‌وه‌ش بۆ ئێستا، تا نوێكردنه‌وه‌ی داهاتوو ماڵتان ئاوا.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::
له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠/٧/٢٠٠٨ به‌دواوه‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم، تكایه‌ ئیمه‌یل به‌كار ببه‌.

لێره‌ نیه‌

 

#٢ ٢٠٠٨-٠٣-٢٣ ٠٣:١٨:٣٥

ژێوار
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: KU
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-01-19
په‌یامه‌كان: ٤٣٨
وێبگه‌

Re: سه‌باره‌ت به‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان و چه‌ند نوێكارییه‌ك

ده‌ست خۆش بێتsmile


من ئوه‌نده‌ هۆگری تۆم، گه‌ر ته‌مه‌ن قه‌رز کرابا،
عومرێکی دیم قه‌رز ده‌کرد، ئه‌ویشم هه‌ر
له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌ر ده‌برد، ئه‌ی وشه‌ی ناسک و ئازا!

لێره‌ نیه‌

 

#٣ ٢٠٠٨-٠٣-٢٣ ٠٨:٥٩:٠٣

ئامانج
چاو‌دێر
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-12-04
په‌یامه‌كان: ١٣٢٧
وێبگه‌

Re: سه‌باره‌ت به‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان و چه‌ند نوێكارییه‌ك

ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ گیان بۆ ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه‌، wink

وه‌ك خۆم (ئاسۆ نادری): ماوه‌یه‌كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌ژمارێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر Skype و له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن زووتر هاوكاریی ئه‌ندامان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ كێشه‌ی به‌ په‌له‌یان بۆ درووست ده‌بێت و هتد... پاشان ئه‌و نووسراوانه‌ی كه‌ تاوتوێ ده‌كرێن وه‌ك ئه‌رشیفێك له‌سه‌ر وێبچن له‌ شوێنێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیكه‌ بتوانن بیبینن و بتوانن به‌ نێو نووسینه‌كاندا بگه‌رێن، له‌وانه‌یه‌ سوودی هه‌بێت بۆ كه‌سانی دیكه‌.

ماوه‌ێك له‌مه‌و پێش كاك سیا باسی له‌ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی كرد كه‌ به‌ناوی وێبچن وه‌ بوو
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4485.html

ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كان له‌و شوێنه‌ كۆببنه‌وه‌ زۆر باشه‌ به‌ڕاستی من له‌و كه‌ناڵه‌ فێر ئه‌وه‌ بووم كه‌ چۆن به‌ر‌نامه‌ داده‌به‌زێت له‌ سیسته‌می ئوبونتو كه‌ له‌گه‌ڵ كاك سیا،كه‌ هه‌ر له‌و كه‌ناڵه‌ فێر ئه‌وه‌ بووم كه‌ ووشه‌ی sudo واتای admin دێت،زۆر سوپاسی كاك سیا ده‌كه‌م كه‌ هه‌ندێك كات له‌و كه‌ناڵه‌ ئاماده‌یه‌،

سه‌ركه‌وتووبی وێبچن كه‌ هه‌موو كات به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات،


ز.كورد ، كورد ئایتی گرووپ
گه‌رمه‌سێر ، هۆستگه‌
لینوكس به‌ كوردی
به‌ره‌و وێبێكی باشتر و پێشكه‌وتوو تر ...وێبچن

لێره‌ نیه‌

 

#٤ ٢٠٠٨-٠٣-٢٣ ٠٩:٣٧:٢٥

ئاراشتاين
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: باشور
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-01-30
په‌یامه‌كان: ٣٤١

Re: سه‌باره‌ت به‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان و چه‌ند نوێكارییه‌ك

من ئه‌ڵێم ناو گۆڕین بمێنێت به‌ڵام به‌ مه‌رجێك لێكچوونێك هه‌بێت له‌ نێوان ناوی نوێ و ناوی كۆن تا ئه‌ندام بناسرێته‌وه‌ واته‌ بۆ نمونه‌ ناوگۆڕین له‌ پیتی كوردییه‌وه‌ بۆ ئینگلیزی ئاسایی بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك ژێوار كردی. به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ندامێك ناوی گۆڕدرا من به‌ هۆی واژۆكه‌یه‌وه‌ ناسیمه‌وه‌smile.

لێره‌ نیه‌

 

#٥ ٢٠٠٨-٠٣-٢٣ ١٥:٢٧:٥٢

HUNERAHMED
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ١٠٥٥
وێبگه‌

Re: سه‌باره‌ت به‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان و چه‌ند نوێكارییه‌ك

منيش لێره‌ http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4485.html
له‌لای كاك سيا زۆر شت فێربووم smile


مرۆڤێك ئاقڵتره‌ , كه‌ده‌زانێ عه‌قڵی كه‌متره‌                       
مه‌كۆی هونه‌ر ‌

پێش ئه‌وه‌ی پرسيار له‌سكريپتی PUNBB بكه‌ی سه‌ردانی ئێره‌ بكه‌ !

لێره‌یه‌

 

#٦ ٢٠٠٨-٠٣-٢٣ ٢١:٣٠:٥٧

کارێزه
وێبچن
شوێن: نه‌رویژ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-11-19
په‌یامه‌كان: ٦٦١
وێبگه‌

Re: سه‌باره‌ت به‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان و چه‌ند نوێكارییه‌ك

ده‌ستان خۆش کاره‌کان جوانن

لێره‌ نیه‌

 

#٧ ٢٠٠٨-٠٣-٢٣ ٢٣:٠٨:٤٣

Net4kurd
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: Ukraine>kharkiv
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-20
په‌یامه‌كان: ٣٧٤
وێبگه‌

Re: سه‌باره‌ت به‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان و چه‌ند نوێكارییه‌ك

ده‌ست خۆش پێشكه‌تنێكی چاكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدرێت.

وه‌ك خۆم (ئاسۆ نادری): ماوه‌یه‌كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌ژمارێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر Skype و له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن زووتر هاوكاریی ئه‌ندامان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ كێشه‌ی به‌ په‌له‌یان بۆ درووست ده‌بێت و هتد... پاشان ئه‌و نووسراوانه‌ی كه‌ تاوتوێ ده‌كرێن وه‌ك ئه‌رشیفێك له‌سه‌ر وێبچن له‌ شوێنێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیكه‌ بتوانن بیبینن و بتوانن به‌ نێو نووسینه‌كاندا بگه‌رێن، له‌وانه‌یه‌ سوودی هه‌بێت بۆ كه‌سانی دیكه‌


خوایه‌ له‌ هه‌رشوێنێك بم موباره‌ك بم
don't say god i have a big problem
but say problem i have abig god
باشترین و پێشكه‌وتووترین سیسته‌می مۆدرن SUSE‌

لێره‌ نیه‌

 

#٨ ٢٠٠٨-٠٣-٢٤ ١٦:٤٨:٤٩

سیا
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: EU
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-11-04
په‌یامه‌كان: ٢٠٠٠
وێبگه‌

Re: سه‌باره‌ت به‌ ناو گۆڕین له‌ مه‌كۆكان و چه‌ند نوێكارییه‌ك

وه‌ك خۆم (ئاسۆ نادری): ماوه‌یه‌كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌ژمارێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر Skype و له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن زووتر هاوكاریی ئه‌ندامان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ كێشه‌ی به‌ په‌له‌یان بۆ درووست ده‌بێت و هتد... پاشان ئه‌و نووسراوانه‌ی كه‌ تاوتوێ ده‌كرێن وه‌ك ئه‌رشیفێك له‌سه‌ر وێبچن له‌ شوێنێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیكه‌ بتوانن بیبینن و بتوانن به‌ نێو نووسینه‌كاندا بگه‌رێن، له‌وانه‌یه‌ سوودی هه‌بێت بۆ كه‌سانی دیكه‌

من پێم باشه‌ په‌ره‌ به‌که‌ناڵه‌که‌ بدرێت، چونکه‌ هه‌موو هه‌ژمارێک له‌وێ چی نوسراوه‌ له‌و کاته‌ی سه‌رهێڵ بووه‌ تۆماری ده‌کات.
وه‌ ڕوویه‌کی تری زانستیده‌دات به‌وێبچن.


بژین

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  RSS Feed ی مه‌كۆكانی وێبچن  [waxnas | data, Webbdesign, Webbhotell och PC Reparationer i Karlstad] |  [هۆستگه‌ خانه‌خوێی وێبچن ده‌كات] |  [زانستپه‌روه‌رانی كورد]