میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو له هه‌موو لایه‌ك،
له ئه‌مڕۆ به‌دواوه ناو گۆڕین له مه‌كۆكان نه‌ماوه و تكامان وایه هیچ ئه‌ندامێك به په‌یامی تایبه‌ت هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك ئاگادار نه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت، گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكیش ئاگادار بكرێته‌وه داواكه‌ی جێبه‌جێ ناكرێت.
هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه ناوی بگۆڕێت، ده‌توانی به‌و ناوه نوێیه‌ی كه ده‌یه‌وێ خۆی تۆمار بكاته‌وه.
سووپاسی پابه‌ند بوونتان به‌و خاڵه ده‌كه‌ین.
٭ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هاوڕێیه‌ك پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك درووست بكرێت له نێوان مه‌كۆی به‌سته‌ر ناساندن و به‌سته‌رچن كارێكی چاك ده‌بێت. سووپاس بۆ پێشنیاره‌كه‌ی.
كاتێك له مه‌كۆی ناساندنی به‌سته‌ره‌وه بته‌وێ به‌سته‌رێك بناسێنیت ده‌توانی ئێستا له هه‌مان كاتدا بهستهرهكهش بنێریت بۆ به‌سته‌رچن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات مه‌كۆی ناساندنی به‌سته‌ر به‌جێ بهێڵیت. پڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه پێویسته‌كان به درووستی دڵسۆزیت ده‌سه‌لمێنێ بۆ وێبچن.
٭ له داهاتوویه‌كی نزیكدا "ئامرازگهی وێبچن" ده‌كرێته‌وه، ئامرازگهی وێبچن بریتی ده‌بێت له په‌ڕه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵێك ئامرازی به‌سوود له خۆ ده‌گرێت بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان، ئامرازه‌كان چین و چۆن كار ده‌كه‌ن، له داهاتوودا ڕوون ده‌بێته‌وه.
٭ هه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له داهاتوودا، هاوكارییه‌ك له نێوان هۆستگه و وێبچن پێكدێنین و ئه‌ندامانی وێبچن سوودمه‌ند ده‌بن له‌و هاوكارییه، ئه‌وه‌ش دابینكردنی شوێنی خۆڕایی بۆ ئه‌ندامانی وێبچن كه بتوانن ماڵپه‌ڕی خۆیانی له‌سه‌ر دابمه‌زرێنن، (مه‌كۆیه‌ك بۆ نموونه) هیوادارین به‌و هه‌نگاوه هاوكاریی ئه‌و ئه‌ندامانه بكه‌ین كه ڕۆژانه به ده‌ست خانه‌خوێی خۆڕاوه ده‌ناڵێنن.
هه‌موو ئه‌ندامێك ژێر ناوێكی ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كێك له دۆمهینهكانی وێبچن، بۆ نموونه flankes.webchin.org.
وه‌ك خۆم (ئاسۆ نادری): ماوه‌یه‌كه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ههژمارێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر Skype و له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن زووتر هاوكاریی ئه‌ندامان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه كێشه‌ی به په‌له‌یان بۆ درووست ده‌بێت و هتد... پاشان ئه‌و نووسراوانه‌ی كه تاوتوێ ده‌كرێن وه‌ك ئه‌رشیفێك له‌سه‌ر وێبچن له شوێنێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیكه بتوانن بیبینن و بتوانن به نێو نووسینه‌كاندا بگه‌رێن، له‌وانه‌یه سوودی هه‌بێت بۆ كه‌سانی دیكه.
تكایه هه‌ر تێبینییه‌كت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، بینووسه.
ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر مه‌كۆكان و به‌رنامه‌یه‌كی بۆ داده‌نێین كه نه‌بێته هۆی سست بوونه‌وه‌ی مه‌كۆكان.
ئه‌وه‌ش بۆ ئێستا، تا نوێكردنه‌وه‌ی داهاتوو ماڵتان ئاوا.
لێره نیه
ده‌ست خۆش بێت![]()
لێره نیه
ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ گیان بۆ ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه، ![]()
وه‌ك خۆم (ئاسۆ نادری): ماوه‌یه‌كه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ههژمارێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر Skype و له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن زووتر هاوكاریی ئه‌ندامان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه كێشه‌ی به په‌له‌یان بۆ درووست ده‌بێت و هتد... پاشان ئه‌و نووسراوانه‌ی كه تاوتوێ ده‌كرێن وه‌ك ئه‌رشیفێك له‌سه‌ر وێبچن له شوێنێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیكه بتوانن بیبینن و بتوانن به نێو نووسینه‌كاندا بگه‌رێن، له‌وانه‌یه سوودی هه‌بێت بۆ كه‌سانی دیكه.
ماوه‌ێك له‌مه‌و پێش كاك سیا باسی له كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی كرد كه به‌ناوی وێبچن وه بوو
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4485.html
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كان له‌و شوێنه كۆببنه‌وه زۆر باشه به‌ڕاستی من له‌و كه‌ناڵه فێر ئه‌وه بووم كه چۆن به‌رنامه داده‌به‌زێت له سیسته‌می ئوبونتو كه له‌گه‌ڵ كاك سیا،كه هه‌ر له‌و كه‌ناڵه فێر ئه‌وه بووم كه ووشه‌ی sudo واتای admin دێت،زۆر سوپاسی كاك سیا ده‌كه‌م كه هه‌ندێك كات له‌و كه‌ناڵه ئاماده‌یه،
سه‌ركه‌وتووبی وێبچن كه هه‌موو كات به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات،
لێره نیه
من ئه‌ڵێم ناو گۆڕین بمێنێت به‌ڵام به مه‌رجێك لێكچوونێك هه‌بێت له نێوان ناوی نوێ و ناوی كۆن تا ئه‌ندام بناسرێته‌وه واته بۆ نمونه ناوگۆڕین له پیتی كوردییه‌وه بۆ ئینگلیزی ئاسایی بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك ژێوار كردی. به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ندامێك ناوی گۆڕدرا من به هۆی واژۆكهیهوه ناسیمه‌وه
.
لێره نیه
منيش لێره http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4485.html
له‌لای كاك سيا زۆر شت فێربووم ![]()
لێره نیه
ده‌ستان خۆش کاره‌کان جوانن
لێره نیه
ده‌ست خۆش پێشكهتنێكی چاكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ك خۆم (ئاسۆ نادری): ماوه‌یه‌كه بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ههژمارێكمان هه‌بێت له‌سه‌ر Skype و له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن زووتر هاوكاریی ئه‌ندامان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه كێشه‌ی به په‌له‌یان بۆ درووست ده‌بێت و هتد... پاشان ئه‌و نووسراوانه‌ی كه تاوتوێ ده‌كرێن وه‌ك ئه‌رشیفێك له‌سه‌ر وێبچن له شوێنێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دیكه بتوانن بیبینن و بتوانن به نێو نووسینه‌كاندا بگه‌رێن، له‌وانه‌یه سوودی هه‌بێت بۆ كه‌سانی دیكه

من پێم باشه په‌ره بهکهناڵهکه بدرێت، چونکه هه‌موو هه‌ژمارێک له‌وێ چی نوسراوه له‌و کاته‌ی سه‌رهێڵ بووه تۆماری ده‌کات.
وه ڕوویه‌کی تری زانستیدهدات بهوێبچن.
بژین
لێره نیه
پهڕهكان: 1