میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو،
زۆرتر له جارێك بینیوومه كه پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه نووسراوه چۆن ماڵپه‌ڕێك له ڕاژه‌كارێكه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ڕاژه‌كارێكی دیكه، هه‌رچه‌ند له زۆر شوێنه‌كاندا چاره‌سه‌ری و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردن نووسراوه، به‌ڵام بۆ هه‌موو كه‌س ڕوون نه‌بووه.
له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێك له ڕاژه‌كارێكه‌وه بۆ راژهكارێكی دیكه شی ده‌كه‌مه‌وه به هه‌موو هه‌نگاو و ورده كارییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێك جێبه‌جێ ده‌كرێت كه به زمانی PHP داڕێژراوه و پشت به‌سته به MySQL بۆ پاشه‌كه‌وت كردنی زانیارییه‌كان له بنكه‌ی دراوه‌دا، كه پرۆگرامۆكه‌ی PunBB ـه.
هه‌مان هه‌نگاو ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی دیكه جێبه‌جی بكرێت و مه‌رج نیه ته‌نیا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی پشت به‌ست به PunBB جێبه‌جێ بكرێت.
له بابه‌ته‌كه‌دا چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی یه‌كه‌م كه test1.webchin.org ـه شی ده‌كه‌مه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی دووه‌م كه test1.webchin.net ـه. (وه‌ك نموونه).
بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كارانه پێویستت به‌م ئامرازانه ده‌بێت،
١، زانیاری چوونه‌ژووره‌وه بۆ ڕاژه‌كاری FTP ی هه‌ردوو ماڵپه‌ڕه‌كه و پرۆگرامێك كه په‌یوه‌ندییه‌كه درووست بكات، پێشنیاری FileZilla ده‌كه‌م.
ده‌توانی لێره FileZilla دابگریت،
http://filezilla-project.org/download.php
په‌ڕگه‌ی FileZilla_3.0.8.1_win32-setup.exe دابگره.
٢، زانیاری چوونه‌ژووره‌وه بۆ PhpMyAdmin، له هه‌ردوولا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بنكه‌ی دراوه‌ی MySQL پاشه‌كه‌وت بكه‌یت و دواتر له ماڵپه‌ڕی دووه‌م دا بیگه‌ڕێنیته‌وه/ Import ی بكه‌یت.
هه‌نگاوه‌كان،
١، به پرۆگرامی FileZilla بچۆژووره‌وه بۆ نێو ڕاژه‌كاری FTP ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت، بۆ من لێره ده‌بێته ڕاژه‌كاری تایبه‌ت به test1.webchin.org.
٢، پاش چوونه‌ژووره‌وه هه‌موو په‌ڕگه‌كانی دابگره نێو بوخچه‌یه‌كی خاوێن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت،
به‌شی دووه‌م له هه‌نگاوی یه‌كه‌م،
١، بچۆ ژووره‌وه بۆ نێو PhpMyAdmin، (تكایه لێره مه‌پرسه كه چۆن ئه‌و كاره بكه‌یت، په‌یوه‌ندی به‌و شوێنه‌وه بكه كه ماڵپه‌ڕت لێ كڕیوون یان درووستت كردووه، یان زانیارییه‌كانی نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بخوێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوون بێته‌وه كه چۆن ئه‌و كاره ده‌كه‌یت).
پاش چوونه‌ژووره‌وه بۆ نێو PhpMyAdmin، (لێره مه‌به‌ستمان له هی test1.webchin.org ـه). ده‌بێ شتێكی وه‌ك ئه‌مه ببینیت،
له‌و شوێنه‌ی كه نووسراوه Databases، بنكه‌ی دراوه‌ی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت (سكریپتی PunBB) بدۆزه‌وه و كرته‌ی لێبكه.
له به‌شی چه‌پدا خانه‌كانی نێو بنكه‌ی دراوه‌ی تایبه‌ت به PunBB ده‌رده‌كه‌ون، له به‌شه‌كه‌ی دیكه خانه‌كان دووباره ده‌رده‌كه‌ونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئامراز بۆ جێبه‌جێ كردنی فرمانی جیاواز،
له سه‌ره‌وه كرته له Export بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كانی نێو بنكه‌ی دراوه وه‌ك په‌ڕگه‌یه‌كی sql. پاشه‌كه‌وت بكه‌یت و دواتر له نێو ماڵپه‌ڕی test1.webchin.net دا Import ی بكه‌ینه‌وه.
له په‌ڕه‌ی تایبه‌ت به Export كردن‌دا وه‌ك وێنه‌ی خواره‌وه ناوی هه‌موو خشته‌كان شین بكه و هه‌روه‌ها Save As File هه‌ڵبژێره،
دواتر كرته له GO بكه له خواره‌وه و په‌ڕگه‌كه پاشه‌كه‌وت بكه.
به‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێت هه‌موو شته‌كانی نێو ماڵپه‌ڕی یه‌كه‌مت له نێو كۆمپیوته‌ری خۆت پاشه‌كه‌وت كردبێت و ئاماده‌ی ئه‌وه‌بن كه بیانگوازیته‌وه نێو ماڵپه‌ڕی دووه‌م.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م له Import كردنی په‌ڕگه و داتاكان بۆ نێو ماڵپه‌ڕی دووه‌م.
١، به پێچه‌وانه‌ی هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌سه‌ره‌وه، واته له‌باتی ئه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كان دابگریته نێو كۆمپیوته‌ری خۆت، له كۆمپیوته‌ری خۆته‌وه باری بكه نێو ماڵپه‌ڕی دووه‌م.
٢، به هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌وه بچۆژووره‌وه بۆ نێو PhpMyAdmin له ماڵپه‌ڕی دووه‌م، كرته له‌و بنكه‌ی دراوه بكه كه ده‌ته‌وێ به‌كاری ببه‌یت بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت (مه‌رج نیه هه‌مان ناوی هه‌بێت وه‌ك ماڵپه‌ڕی یه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان ناوی هه‌بێت باشتره و كاره‌كه ئاسانتر ده‌كاته‌وه).
پاش كرته كرد، له به‌شی ڕاستدا كرته له Import بكه،
په‌ڕه‌كه وه‌ك شێوازی خواره‌وه‌ی لێدێت،
كرته له Brwose بكه و ئه‌و په‌ڕگه‌ی sql. ـه هه‌ڵبژێره كه له سه‌ره‌وه له PhpMyAdmin ی ماڵپه‌ڕی یه‌كه‌م درووستت كرد و پاشه‌كه‌وتت كرد له نێو كۆمپیوته‌ری خۆت.
دواتر كرته له Go بكه.
ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانت به درووستی جێبه‌جێ كردبێت ده‌بێ Import كردن به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێبێت و ئه‌م په‌یامه ببینیت،
گواستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێك له ڕاژه‌كارێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه له‌و هه‌نگاوانه زۆرتری پێویست نیه، له‌وانه‌یه پێویست بكات Base URL ی تایبه‌ت به مه‌كۆكانت بگۆڕیت، تكایه هه‌نگاوه‌كانی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه،
كرته له ناوی خشه‌ی config بكه،
دواتر له‌سه‌ره‌وه كرته له Browse بكه،
له ته‌نیشت دووگمه‌ی Show ژماره‌ی ٣٠ نووسراوه، بیگۆڕه بۆ ٦٠ و دواتر په‌نجه به دووگمه‌ی Enter بنێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیل، (یان ده‌توانی كرته له‌سه‌ر دووگمه‌كانی Pagination بكه‌یت بۆ چوون بۆ په‌ڕه‌ی داهاتوو مه‌به‌ستم له دووگمه‌ی < ـه.)
خانه‌ی تایبه‌ت به Base URL بدۆزه‌وه و كرته له پێنووسی ته‌نیشی بكه،
به‌سته‌ره‌كه‌ی بگۆڕۆ بۆ هی ماڵپه‌ڕه نوێكه‌ت و دواتر كرته له Go بكه.
له ڕێی پرۆگرامی FTP ـه‌وه هه‌موو شته‌كانی نێو بوخچه‌ی Cache بسڕه‌وه (له نێو ماڵپه‌ڕه نوێكه).
هیوادارم بێ كێشه بن.
كۆتایی.
لێره‌یه
ده‌ستت خۆش کاک ئاسۆ بابه‌تێکی جوان و به‌سووده ![]()
لێره‌یه
ده‌ستت خۆش کاک ئاسۆ بابه‌تێکی جوان و به‌سووده ![]()
لێره نیه
ده‌ست خۆش برام به‌ڕاستی به‌سووده
لێره نیه
ده‌ستخۆش،به‌ڕاستی كاری بۆ زۆر كه‌س ئاسان كردووه،![]()
لێره نیه
دةست خوش
لێره نیه
ده‌مهه‌وێت Databaseـێک بگوێزمه‌وه سه‌ر راژه‌یه‌کی تر ،
به‌ڵام له‌کاتی Importـکردنی Databaseـه‌که ناتوانم له 1,024 KiB زیاتر بار بکه‌م! ئه‌مه بۆچی؟
بۆ زانیاری: گواستنه‌وه‌که له راژه‌یه‌کی خۆڕاییه‌وه بۆ راژه‌یه‌کی خۆڕاییه.
لێره‌یه
لەڕاژەکارەکە بپرسە؟![]()
لێره نیه
ئاراس کورد نووسی:
ده‌مهه‌وێت Databaseـێک بگوێزمه‌وه سه‌ر راژه‌یه‌کی تر ،
به‌ڵام له‌کاتی Importـکردنی Databaseـه‌که ناتوانم له 1,024 KiB زیاتر بار بکه‌م! ئه‌مه بۆچی؟
http://img230.imageshack.us/img230/659/sseh7.gif
بۆ زانیاری: گواستنه‌وه‌که له راژه‌یه‌کی خۆڕاییه‌وه بۆ راژه‌یه‌کی خۆڕاییه.
وێنه‌یه‌كی ئه‌و په‌ڕه‌یه به ته‌واوی بگره و دایبنێ تكایه.
لێره‌یه
لێره‌یه
وه‌ك بینیم Partial Import ـتت هه‌یه، بۆیه كێشه‌یه‌كت نابێت، سیسته‌مه‌كه بۆ خۆی په‌ڕگه گه‌وره‌كه به‌ش به‌ش ده‌كات و هه‌موویت بۆ بارده‌كات.
لێره‌یه
ئه‌و ژماره سفره‌ی له‌ناو Partial Importـدا نوسراوه ده‌بێت ده‌ستکاری بکه‌م یان وه‌ک خۆی بیهێڵمه‌وه؟
لێره‌یه
خۆی به‌پێی باركردنهكه ده‌گۆڕدرێت. پێویست ناكات ده‌ستكاری بكه‌یت.
لێره‌یه
له ڕێی پرۆگرامی FTP ـه‌وه هه‌موو شته‌كانی نێو بوخچه‌ی Cache بسڕه‌وه (له نێو ماڵپه‌ڕه نوێكه).
ئةم هةنكاوة بيويستة؟ وة سوودي جية؟
لێره نیه
ئایا چۆن من مه‌کۆیه‌که‌م له سایتی www.pirmam.ueuo.com وه بگوازمه‌وه بۆ www.pirmam.webchin.net من ئه‌م به‌سته‌ره‌مhttp://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4849.html بینی به‌لام هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم تکایه هاوکاریم بکه‌ن تا مه‌کۆکه‌م
لێره نیه
پێش هه‌موو شتێك به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له وێبچن به‌م شێوه بنووسه (به‌بێ www).
pirmam.webchin.net
ئایا له كام هه‌نگاوه تێنه‌گه‌شتوویت؟
لێره‌یه
سلاو کاک ئاسۆ
به‌رێزم من له‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه تێنه‌گه‌یشتم

هیوادارم یارمه‌تیم بده‌ن
لێره نیه
وێنه‌ی یه‌كه‌م
له‌و شوێنه‌ی كه نووسراوه Databases، بنكه‌ی دراوه‌ی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت (سكریپتی PunBB) بدۆزه‌وه و كرته‌ی لێبكه.
له به‌شی چه‌پدا خانه‌كانی نێو بنكه‌ی دراوه‌ی تایبه‌ت به PunBB ده‌رده‌كه‌ون، له به‌شه‌كه‌ی دیكه خانه‌كان دووباره ده‌رده‌كه‌ونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئامراز بۆ جێبه‌جێ كردنی فرمانی جیاواز،
واتا Databases ئه‌و سكریپی كه ده‌ته‌وێت كرته‌ی له‌سه‌ری بكه وه‌ك وێنه‌كه بۆ نموونه تۆ دوو سكریپهت له ناو ڕژاكارهكهت هه‌یه سكریپی punbb,wordpress ده‌ته‌وێت سكریپی punbb بنكه‌ی دراوه‌ی پاشه‌كه‌وت بكه‌یت
وێنه‌ی دووه‌م
له سه‌ره‌وه كرته له Export بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كانی نێو بنكه‌ی دراوه وه‌ك په‌ڕگه‌یه‌كی sql. پاشه‌كه‌وت بكه‌یت و دواتر له نێو ماڵپه‌ڕی test1.webchin.net دا Import ی بكه‌ینه‌وه
زۆر روونه
لێره نیه
پهڕهكان: 1