میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن

سڵاو هاورێیان،
وه‌ك ئاگادارن ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بڕیاردرا كه هاوكارییه‌ك له نێوان وێبچن و هۆستگه جێبه‌جێ بكرێت بۆ دابین كردنی شوێنی خۆڕایی بۆ ئه‌ندامانی وێبچن بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێك بۆ خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه درووست بكه‌ن.
هۆكاری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی وێبچن كاره‌كانیان ئاسان ببێته و گیرۆده‌ی ئه‌و شوێنه خۆڕاییانه نه‌بن كه كێشه‌ی زۆریان هه‌یه و هه‌روه‌ها ڕێكلام له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانیان داده‌نرێت.
ئه‌م خزمه‌تگووزارییه چۆن كار ده‌كات؟
هۆستگه ڕاژه‌كارێكی تایبه‌ت كردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه توانایه‌كی زۆری هه‌یه له جێبه‌جێ كردنی كاره‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌كاره وه‌ك وێبچن خێرا ده‌كرێنه‌وه و ده‌توانین بڵێین له نێوان خێراترین ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان ده‌بن.
هه‌روه‌ها هۆستگه كاری نوێكردنه‌وه و پاراستنی ڕاژه‌كاری گرتۆته ئه‌ستۆ.
هه‌موو ئه‌ندامێك ده‌توانێ یه‌كجار خوازیاری ئه‌وه ببێت كه ماڵپه‌ڕێكی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌كاره، گه‌ر هه‌ست بكرێت كه ئه‌ندامێك زۆرتر له ١ جار داواكاری ناردووه، به‌داخه‌وه ناچار ده‌بین كه هه‌ردوو هه‌ژماره‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداری بسڕینه‌وه.
دۆمه‌ینی webchin.net تایبه‌ت كراوه بۆ ئه‌و كاره و هه‌موو ماڵپه‌ڕێك وه‌ك ژێر دۆمه‌ینێك كار ده‌كات، واته ناونیشانی هه‌ر ماڵپه‌ڕێك به‌م شێوازه ده‌رده‌كه‌وێت http://test.webchin.net لێره‌دا test ئه‌و ناوه‌یه كه خۆتان هه‌ڵتان بژاردووه.
هه‌موو ماڵپه‌ڕێك ٥٠ مێگابایت شوێن و ٣ گیگابایت ترافیكی بۆ دابین ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بنكه‌یه‌كی دراوه‌ی MySQL دا.
ئه‌م خزمه‌تگووزارییه تایبه‌ته به ئه‌ندامانی وێبچن و ته‌نیا ئه‌ندامانی وێبچن ده‌توانن سوودی لێ ببینن، گه‌ر ئه‌ندامی وێبچن نیت، تكایه پێویست ناكات داواكاریی بنێریت.
چۆنیه‌تی داواكردن،
تكایه سه‌ردانی به‌سته‌ری خواره‌وه بكه،
http://webchin.net/dawakari
(تكایه ئه‌گه‌ر به‌سته‌ری سه‌ره‌وه لای به‌ڕێزت نه‌كرایه‌وه، پاش ٢٤ كاتژمێری دیكه هه‌وڵ بده‌وه، چوونكه DNS ی تایبه‌ت به دۆمه‌ینه‌كه نوێ كراوه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه ئه‌و نوێكارییه له بۆ به‌ڕێزت تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌بووبێت)
خانه‌كان به درووستی پڕ بكه‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له په‌ڕه‌كه‌دا نووسراون.
پاش ناردنی داواكارییه‌كه‌ت، له نێوان ٢٤ كاتژمێردا زانیاریی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به ده‌ست ده‌گات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكردن چاو له داواكارییه‌كان ده‌كه‌ین و به‌راوردیان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زانیاریی ئه‌ندامان ئه‌و كاته پێویسته.
تكایه تێبینی ئه‌وه بكه كه ئه‌م خزمه‌تگووزارییه خزمهتگووزارییهكی خۆڕاییه و دابین كردنی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وێبچن و هۆستگه قه‌رزاری ئه‌وه‌ن وه‌ك ماڵپه‌ڕێكی كڕدراو كاره‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر شوێن و تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م خزمهتگووزارییهت پێ كه‌م بوو، ده‌توانی له هۆستگه شوێنێكی كڕدراو هه‌ڵبژێریت و ئه‌و كاته هۆستگه كاری گواستنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به خۆڕا بۆ جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌و هیوایه‌ی ئه‌م خزمه‌تگووزارییه سوودی هه‌بێت و كاری ئاسانی بكات بۆ ئه‌ندامانی وێبچن.
www.webchin.org
www.hostge.net
لێره نیه
ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ به‌هیوای زیاتر به‌ره‌وپێشچوون ، ئه‌مه به‌یه‌که‌م خزمه‌ت داده‌نرێت تا ئێستا ماڵپه‌ڕێکی کوردی ئه‌نجامی دابێت
هه‌میشه وێبچن پێشه‌نگه.
به‌ره‌و وێبێكی باشتر و پێشكه‌وتوو تر ...وێبچن
لێره‌یه
ئاراس کورد نووسی:
هه‌میشه وێبچن پێشه‌نگه.
به‌ره‌و وێبێكی باشتر و پێشكه‌وتوو تر ...وێبچن
لێره نیه
كارێكی زۆر چاكه و به هیوای سه‌ركه‌وتن..
وێبچن مه‌كۆیه و هۆستگهش تایبه‌ته به كڕینی دۆمه‌ین. بۆیه پێم باش بوو ماڵپه‌ڕی ئه‌ندامان له‌ژێر دۆمه‌ینی هۆستگه بوونایه مه‌به‌ستم له:
http://www.username.hostge.net
لێره نیه
کارێکی باشه هه‌ر سه‌رکه‌وتو بن وه‌ک کاک ئاراس وتی ئه‌مه یه‌که‌مین ماڵپه‌ڕی کوردیه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نابێت
لێره نیه
ده‌ستان خۆش بێت و هه‌ر بژین،
ئاوهتهخوازم وێبچین زیاتر به‌ره‌وپیش بچێت و سه‌رکه‌وتوی باش وه‌ده‌ست بهێنێت،
بژین
لێره نیه
ده‌ستان خۆش بۆ ئه‌و كاره جوانه،
هه‌وڵی وێبچن بۆ ئه‌وه‌یه كه تاكی كورد به ئاسانی ماڵپه‌ڕێك بۆ خۆی دروست بكات به زمانی كوردی،له وێبچن هه‌موو كات هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تۆ ئه‌دا وه به دوای ده‌گه‌ڕێت،یه‌كێك له‌و شتانی كه گرینگه له‌لای وێبچن ئه‌وه‌یه "فێركردن"ـی تاكی كورده،
هۆكاری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی وێبچن كاره‌كانیان ئاسان ببێته و گیرۆده‌ی ئه‌و شوێنه خۆڕاییانه نه‌بن كه كێشه‌ی زۆریان هه‌یه و هه‌روه‌ها ڕێكلام له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانیان داده‌نرێت
هیوادارم كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بێت به كردنه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه كه له وێبچن هه‌یه،
بژین،
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئامانج (2008-04-19 09:43:52)
لێره نیه
ئه‌م هه‌واڵه خۆشه‌ش هی به‌هاری ئه‌مساڵ بوو، به‌هیوای زیاتر به‌روپێشچوون ![]()
لێره نیه
ده‌ستت خۆش بێت کاک ئاسۆ، به‌ڕاستی کارێکی پڕ بایه‌خت کردووه.
لێره نیه
سڵاو،
ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ، كارێكی باشه.
پێشنیار ده‌كه‌م، له بابه‌تێكی جێگیركراودا له‌به‌شی ناساندنی ماڵپه‌ڕ، یان له‌ژێر ناوی ئه‌نداماندا به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌ندامه‌كه هه‌بێت.
ئایا هیچ سنوورێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چی له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا ئه‌نجام بدرێت ؟
سوپاس.
لێره نیه
سووپاس كاك ئاراس،
بۆ نه هه‌ر ئه‌ندامێك ده‌توانێت ماڵپه‌ڕی خۆی بناسێنێت. هه‌رچه‌ند من بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه دواتر له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای وێبچن ـدا ماڵپه‌ڕه‌كان دابنێم و دواتر له به‌سته‌رچن ـیش هه‌بن.
مه‌به‌ستت له چ جۆره سنوورێكه؟
ئه‌مه‌یان بۆ هه‌یه،
هه‌موو ماڵپه‌ڕێك ٥٠ مێگابایت شوێن و ٣ گیگابایت ترافیكی بۆ دابین ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بنكه‌یه‌كی دراوه‌ی MySQL دا.
لێره نیه
مه‌به‌ستم له ناوه‌ڕۆكه،
ئه‌كرێت كاری بازرگانی، سیاسه‌ت ..هتد تیا ئه‌نجام بدرێت ؟ یان سنووری به‌كارهێنانی پارێزراوه بۆ چه‌ند بوارێك..!
لێره نیه
ته‌نیا شتی قاچاخی و زیانبه‌خشی تێدا دانه‌نرێت، بۆ چ مه‌به‌ستێكی دیكه به‌كار ده‌برێت گرینگ نیه.
لێره نیه
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌که‌م بۆ ئه‌و کاره جوانه به‌هیوای شتی جوانتر ... برایان ئایا پاشتگیری سکریپتی (ۆردپرێس) ئه‌کات؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ کاک ئاسۆ گیان له‌کوێ داتابه‌یس دروست بکه‌م زۆر گه‌رام نه‌مزانی له‌کوێ دوستی بکه‌م . وه ئایا سکریپته‌که ڕاسته‌وخۆ باربکه‌مه سه‌ر سێرڤه‌ره‌که به (فتپ) یان بیکه‌مه ناو فۆلده‌ری (httpdocs)؟یان کوێ؟ تکایه هاوکاریه‌کم بکه‌ن سوپاستان ده‌که‌م و دوباره سه‌رکه‌وتووبن .
لێره نیه
١. به‌ڵێ ده‌توانی سكریپتی وه‌ك WordPress دابمه‌زرێنیت.
٢. به‌ڵێ شته‌كانت بار بكه نێو بوخچه‌ی httpdocs.
٣. له‌و په‌یامه‌ی كه بۆت هاتووه بنكه‌یه‌كی دراوه‌ت بۆ درووستكراوه و زانیارییه‌كانی له‌وێدا نووسراون، پێویست ناكات بۆ خۆت بنكه‌ی دراوه درووست بكه‌یت.
لێره نیه
زۆر سوپاس کاک ئاسۆ گیانبۆ وه‌ڵامه خێرایه‌که‌ت ، زۆر ڕاسته زانیاریه‌کان هه‌یه ، ئایا ئه‌کرێت پاسۆرده‌که بگۆڕم؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ له‌کوێ چونکه هیچ شوێنێکم ده‌ست نه‌که‌وت بچمه کۆنترؤ پانێڵه‌وه ئه‌مه‌م بینی به‌ڵام نه‌کرایه‌وه
Login to Plesk control panel: https://laneyekbomnal.webchin.net:8443
چی بکه‌م تا پاسوۆردهکهش بگۆرم چونکه پاسۆردێکی داومه‌تێ پیتی وای تیایه هههههههه هه‌ر زو بیرم ئه‌چێته‌وه .
لێره نیه
به‌داخه‌وه ناتوانی Password بگۆڕیت، به مه‌به‌ست وشه‌ی تێپهڕبوونهكان به‌و شێوه نووسراون.
لێره نیه
ماندوو نه‌بن ده‌ستان خۆش.....
دهستگیرۆیهکی باشه
ئه‌زمونم کرد خێرایه‌که‌ی باشترین خاسیهتهکانیهتی.....
زۆر له‌کێشه‌کانی ئه‌ندامان چاره ده‌کات (ئه‌وانه‌ی کار له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه فریه‌کان ده‌که‌ن...)
من به‌کاری دێنم بۆ نیشاندانی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که دایده‌نێم بۆ ئه‌ندامان.. له‌کاتێکدا زیادکاریه‌ک ڕوونده‌که‌مه‌وه....
دووباره ده‌ستان خۆش
لێره نیه
هاوڕێیان من سکریپتی وۆردپرێسم به‌رز کرده‌وه له‌ڕێگه‌ی فتپ به‌ڵام هیچ ناکرێته‌وه ته‌نها ئه‌م وێنه‌یه نیشان ئه‌دات ئایا چۆن چاک ئه‌کرێت؟
لێره نیه
سكریپتی WP ـت له نێو چ بوخچه‌یه‌ك داناوه؟
لێره نیه
کاک ئاسۆ گیان له (httpdocs) دانراوه
لێره نیه
index.html ـێكی تێدایه بیسڕه‌وه.
لێره نیه
index.html ـێكی تێدایه بیسڕه‌وه.
له‌کوێدایه؟ له‌سه‌ره‌تادا هه‌یه ئایا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه؟هه‌ر له‌ڕیزی (httpdocs) و ئه‌وانی تردا
لێره نیه
له نێو ئه‌و بوخچه‌دا هه‌یه.
لێره نیه
کاک ئاسۆ گیان ئه‌ویشم سریه‌وه هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی
لێره نیه