میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1 2

katek karek dakreyt dabeyt dastxoshe aw karay le bkreyt nak raxnayake twnd,,aw bareza ba pey ray takak kase xoy aw karay krdwa pewest nakat am hamw raxna twndana bdreyta pal aw karay..gar awash bkreyt nabyta pewareke yasaey drwst awa kareke gshteyaw daway bochwn akat...
لێره نیه
بةلام من نةم بينيوة ويبجن ويب داريزيت بةلكو ئةوةى داريزراوة ئةو باسي دةكات
لةوةش كاك بوار بة هةلة جويت
لێره نیه
تكایه‌كی برایانه له ئێوه ده‌كه‌م كه‌واز له‌م مشتومڕه بێنن برایان بابه‌تێكی به سود بنوسن یان دوو په یامی به‌سود لێره بخوێنه‌وه چاكتره له‌م مشتومڕه .
ok بــــاشه ![]()
لێره نیه
زانكۆ نوسیی : مادام هاك ته‌نها بۆ كاری تێكدرانه به‌كار دێت كه‌واته H4KURD ته‌نها كاری خراپ فێری خه‌لك ده‌كات؟ كه ماڵپه‌رێك تایبه‌ته به بواری هاك له هه‌مان كاتیش‌دا ناوی له بلۆكه‌كان هه‌یه !
نه‌خێر h4kurd ته‌نها بۆ بواری هاك دروست نه‌كراوه راسته نوسراوه یانه‌ی هاك بۆ كورد به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی به‌شه‌كانی تری بكه‌یت كه هه‌ر بواری هاك له خۆناگرێت به‌ڵكو زۆر به‌شی تریش له‌خۆ ده‌گرێت دیاره‌تۆ هه‌ر به‌شی هاكت به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
عاقڵ به گه‌و‌ره‌ی و بچوكی نیه
به‌ڵێ وایه قسه‌ش به گه‌وره‌یی و بچوكی نیه
دوا په‌یامم بوو له‌و بابه‌ته!
بۆ له‌م باسه خۆت ئیسایقله ده‌ده‌یت به‌ڵام خۆ ئێستا كاتت ماوه بۆ قسه‌كردن . ![]()
من ناڵێم مالپه‌ره‌كانی تر هیچ نیه به‌ڵكو گرینگن به‌ڵم وێبچینم له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موان داناوه بۆ گرینگی بابه‌ته‌كان به‌تایبه‌ت وێب دارشتن ' ئه‌وه‌ش بزانن من دزی هیچ مالپه‌رێكی كوردی قسه ناكه‌م ' وه سودم له زۆربه‌ی مالپه‌ره‌كان وه‌رگرتووه به‌ڵام وێبچین زیاتر له‌وان وه‌ڕێزی تایبه‌تیم هه‌یه بۆ هه‌موو مالپه‌ره‌كان به‌گشتی كه‌دام ناوه یان دام نه‌ناوه له پێوه‌ره‌دا هیوادارم هیچ مالپه‌رێكیش ره‌خنه‌م لێ نه‌گرێت.
هیوام سه‌ركه‌وتنته به‌رێزم
لێره نیه
تکایه رێز له یاساکان بگرن ئێره شوێنی ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه نیه
لێره نیه
به‌ڵێ وایه كاك ئاراس منیش نه‌م ده‌ویست ئه‌م جۆره باسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت .
لێره نیه
ئه‌م کاته‌ت باش
له‌هیچ پێگه‌یه‌ک ڕیگه به‌خۆم ناده‌م وه‌کوو ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رانی کوردیش وێب قسه بکه‌م ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕیش ڕه‌زامدنی له‌سه‌ر بێت
من وه‌کوو ئه‌ندامێکی وێبچین
ده‌ڵیم به‌ڕێز نێت فۆڕ کورد
به‌ڕێزت چ ئامارێکت لایه تابیسه‌لمێنی که‌ماڵپه‌ڕی وێبچین پێویسته له‌سه‌رماڵپه‌ڕه‌کانی تره‌وه‌بێت یان ماڵپه‌ڕێکی تر له‌خواره‌وه‌بێت ؟
دله‌که‌م کاتێک بابه‌تێک داده‌نرێت ده‌بێت به‌ڕێزت توانای هه‌ڵگرتنی مه‌سوولیه‌تی بکه‌ی کاتێک پرسیارت لێده‌کرێت پێویسته وه‌ڵامێکی شیاوت پێبێت
مادام به‌ڕیزت مه‌به‌ستت هه‌ڵسه‌نگاندنی ماڵپه‌ڕبوو پێویست نه‌بوو له وێبچین ئه‌م بابه‌ته دابنرێت پێویست بوو له پێگه‌یه‌ک دابنرایه که‌به‌هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی به‌ماڵپه‌ڕی هه‌ڵسه‌نگاندراو نه‌بێت ئه‌کات ڕای خه‌ڵک ده‌یسه‌لمان چ ماڵپه‌ڕێک له‌سه‌رووی ماڵپه‌ڕه‌کانه‌وه‌یه.
ئه‌توانم بڵێم یه‌که‌م ماڵپه‌ڕ لێی بوومه ئه‌ندام وێبچین ئێستاش ئه‌و زانسته‌ی که‌پێمه به‌شێکی له‌وێبچینه‌وه‌وه‌رم گرتووه ئنجاماڵپه‌ڕه‌کانی تر !
ماوه‌ته‌وه‌بڵێم
ماڵپه‌ڕ هه‌ڵسه‌نگاندن به‌وو شێوه‌یه نابێت
ئه‌توانرێت بخرێته‌ده‌نگدانه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت بێت ڕاستی‌و درووستیت بۆده‌ربکه‌وێت
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
هه‌ربژین
لێره نیه
من دور له هه‌موو رایه‌ك و خۆپه‌رستیه‌ك ده‌دوێم ده‌ڵێم :
ئه‌مه جوانترین پێوه‌ره بۆ مه‌كۆی زانستی
واته ته‌نها مه‌كۆ چونكه كاری مه‌كۆ جیاوازه له كاری ماڵپه‌ر
ئه‌گه‌ر پێوه‌ری ماڵپه‌ریش به ته‌نها بكه‌ین زۆره به‌ڵام زانستیه‌كان سنوردارن وه‌ك زانستپه‌روه‌رانی كورد ئامۆزا .... هتد
به‌ڵام شتێك هه‌یه‌ده‌بێت هه‌موومان بزانین 10 ئه‌ندامی خاوه‌ن هه‌لوێست هه‌زار ئه‌ندامی ره‌خنه‌گر دێنێت چوونكه ئێمه خه‌ریكه هه‌موو پیشه‌ی خۆمان وون ده‌كه‌ین ده‌بینه ره‌خنه‌گر كه ئه‌ده‌بێكی وا به هێزیشمان نیه كه ئه‌و هه‌موو ره‌خنه گره‌ی لێ كۆبۆته‌وه
وه 1 بابه‌تی باش سه‌د بابه‌تی بێ‌مانا ده‌هێنێت
ئه‌مه ڕاستیه‌كه و ون نابێت
سه‌ركه‌وتووبن
لێره نیه
پێش ئه‌وه‌ی بیخوێنه‌وه توخوا دڵگران مه‌بن، چونکه ئه‌مه وه‌قیعه و ئێمه قسه له‌سه‌ر شتێکی خه‌یاڵی ناکه‌ین.
من ده‌ڵێم مه‌کۆی باش ئه‌و مه‌کۆیه‌یه که ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رانی له که‌سانی شاره‌زا پێک هاتبێت، وه شه‌رت نیه هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ر و چاودێره‌کان له هه‌موو لایه‌نێکدا شاره‌زا بن، مهیم ئه‌وه‌یه له یه‌کێ له بواره‌کاندا شاره‌زایت هه‌بێت.
وه جوابی ته‌واوه‌تی ئه‌ندامان بدرێته‌وه و ڕێز له بۆچون و ڕه‌خنه‌کانیان بگیرێت.
به‌ڕاستی زۆر پێم سه‌یره هه‌ندێ مه‌کۆ ناوی It یان له خۆیان ناوه و خه‌ریکی دانانی وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و گواستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ن له مه‌کۆ عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی لاواز له بواری نێتدا سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن.
له هه‌مووشی سه‌یرتر هه‌ر یه‌که‌یان له ژێر ناوه‌کانیاندا وێنه‌یه‌کی خۆیان به قات‌و بۆنباخه‌وه داناوه (ئاخر ئه‌مه مه‌کۆیه یان هۆڵی شه‌کراو خواردنه‌وه‌یه؟؟؟؟)
یان وێنه‌ی خۆیان له پاڵ سه‌یاره‌کانیاندا!! یان ژماره ته‌لفونی خۆیان داناوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی کاتێ کۆمپوته‌ره‌کانیان جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا، ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندی به‌م براده‌رانه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاته‌وه بکه‌ن هه‌تا به زووترین کات ئه‌مبوڵانسێکیان فریا بخات.
ئێستا له خۆت بپرسه ئه‌مه خزمه‌ته ؟ یان عه‌رزی عه‌زه‌ڵاته؟؟
بۆ دانانی وێبچن له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه من پشت گیری ده‌که‌م و به تاکه ماڵپه‌ری ده‌زانم له ڕووی ماندوو بوونیه‌وه. من پێم وایه ئه‌گه‌ر به ته‌نها دێڕێکیش بێت وێبجن یارمه‌تی 80% ماڵپه‌ره کوردیه‌کانی داوه.
ده‌ستان خۆش.
لێره نیه
به‌رێز hawkar_sulaimany قسه‌کانت زور جوانه به‌راستی هیج شتی خراپت نه وتوه رای منیش له سه‌ر رای تووه
به‌لام هیوادارم ئه‌و باسه دابخرێت جونکه شتێکی جوان نیه جونکه هه‌موو مالپه‌ر و مه‌کۆکان بو خزمه‌تی کوردستانه و ه
ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ی سودی لێی ده‌بینێت منیش ده‌لێم ویبجین زیاتر له هه‌موو مالپه‌رێک خزمه‌تی مالپه‌رو مه‌کۆکانی کردوه
به‌لام ئه‌وه‌ی باش بێت ئه‌م باسه دابخرێت له شوێنی بابه‌ت له سه‌ر ئه‌م باسه بنوسن پێم باشه
شتێک بن‌و سی که هه‌موو که‌س سوود به‌خش بن یاخوت شتێکی به‌که‌لک بخوێنیته‌وه
هیوادارم ئه‌م نوسینه‌م دواترین نوسێن بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
سه‌ر که‌وتووبن
لێره نیه
وه‌لا ئه‌تو راستی ده‌بیژیت خاره سیا گیان![]()
لێره نیه
سڵاو
کاک هاوکار گیان ئه‌وشتانه‌ی به‌ڕێزت ئامه‌ژت پێداوه یاساییه و شتێکی زۆر ئاساییه له‌مه‌کۆدادابنرێت.
نازانم هیچ شتێکی خراپ له‌وو شتانه به‌دی ناکه‌م وه‌ک وێنه یان ژماره‌ی مۆبێل یان ئادره‌سی ته‌واو
به‌ڕێزت چ به‌ڵگه‌یه‌کت لایه که‌ئه‌وشتانه ده‌بێته هۆی خراپ بووةی یانه‌یه‌ک یان لاوازی....؟
بژیت
لێره نیه
کاک زیره‌ک به‌ڕێزت ده‌توانی پێم بڵێیت سوودی ژماره‌ی مۆبایلی من له جیدایه ئه‌گه‌ر له‌ژێر ناوه‌که‌م بینووسم؟؟ یان هه‌ده‌فێکی خۆده‌رخستن و بگره شتی تریشی له پشته‌وه‌یه.
دواتر ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت خزمه‌ت بکات با به‌کرده‌وه بیکات، چی پێویست ده‌کات خۆت ده‌ربخه‌یت؟ من ده‌یه‌ها که‌سی شاره‌زاو ماندوو ده‌ناسم له‌م مه‌کۆیه‌و له چه‌ندین جێگه‌ی تر که ئه‌سڵه‌ن ناوی ته‌واوه‌تی خۆشیان نه‌نووسیوه، و هه‌تا ئێستاش که‌س نایان ناسێت کێن؟ که جگه له ماندوو بوون و هیلاکی هیچی تریان ده‌ست ناکه‌وێت.
به‌ڕێزت باسی خاڵی لاوازیت کرد...........
به‌ڵێ هه‌میشه ده‌ڵێم گه‌ر که‌سێک هه‌وڵی خۆ ده‌رخستن بدات و هیچیشی نه‌کردبێت، ئه‌و په‌ڕی لاوازیه‌تی.
میهیم له وه‌دا نیه خۆت باسی خۆت بکه‌یت، مهیم ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی باست بکه‌ن و خه‌ڵکی به‌دواتا بگه‌ڕین و هه‌وڵی ناسینت بده‌ن.
من ئه‌م قسانه‌م له‌سه‌ر چه‌ند مه‌کۆیه هێنایه‌وه که خۆیان به خه‌بیری بواری it و ئه‌م جۆره شتانه ده‌زانن، به‌ڵام له مێشکی مندا هه‌میشه به مه‌کۆی عاشقان و خۆشه‌ویستان دێته به‌رچاو، نه‌ک بواری it , net
سه‌رکه‌وتو بیت.
لێره نیه
لەئایتیدا ڕای تایبەت ئەوەندە گرنگ نییە یەک کۆی یەک دەکات دوو.
ئەکرێت بڵێم زۆر ستەم لەخۆم و زانست دەکەم، ئەگەر ئەوانە بەکەسی زانستی و ماڵپەڕی زانستی بزانم.
پێویستە خۆت فێربیت بخوێنیتەوە دروست بزانیت پاشان بێیت ئەگەر توانات هەبوو؟ بیبەخشیتەوە. زۆر جێگای پێکەنیە ماڵپەڕ یان نوسراوە لەسەر فۆتۆشۆپ کەسەکە لەتوانایدا نییە بەیداخێک Banner بۆ خۆی دروست بکات یان ڕووکارێک بۆخۆی دروست بکات.
شتی سەرسوهێنەڕە خەڵکێک نەزانێت لینوکس و یونیکس تێهەڵکێشی یەکترین کەچی بنوسێت بەشی سیستەمە جیاوازەکان لینوکس و یونیکس. یان ئەو برادەرەی فۆتۆشۆپ. داوادەکات کەڕووکار و لۆگۆ بەخۆڕایی بۆ خەڵک دروست دەکات، کەچی ماڵپەڕەکەی داوە بەکەسێک بۆی دروست بکات ![]()
ئەمانە نوکتەی ئایتین
کەسێک هیچ هیچی لەبواردا نەبێت زۆر باشە ئەگەر ئەو هیچ ــە ببەخشێتەوە. هیچ نەبێت فێردەبین هیچ مانای چی ![]()
بژین
لێره نیه
پێویسته هه‌موو ئه‌ندامان رێز له خۆیان بگرن ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كه‌تان به دڵ ته ئه‌وه ده‌توانی به
به‌ڵێ وڵام بده‌یته‌وه ئه‌گه‌ر به دڵییشت نیه ئه‌وه ده‌توانی به نه‌خێر وڵام بده‌یته‌وه
نه‌وه‌ك قسه‌ی بێمانه بكه‌یت خۆت بكه‌یت به گوڵی مه‌جلیس و قسه‌ی سه‌یرو نوكته هه‌ڵبه‌ستی .
سه‌ركه‌وتووبن
لێره نیه
ئایا راسته ده‌لێن سی فۆر كورد هه‌میشه یه‌كه‌مین مالپه‌ری كوردی كومپیوته‌ر و ئینته‌رنێته ؟ ئه‌گه‌ر راسته ده‌توانین بلێن كێ ئه‌و به‌لێنه‌ی پێ داوه كه هه‌ر یه‌كه‌م بمێنێته‌وه ؟ ئه‌مرۆ له رۆژنامه‌كه‌یان كه بلاوی ده‌كه‌نه‌وه شتێكی زۆر سه‌یرم بینی ئه‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی له‌م وێنه
تكایه راستیمان پێ ببه‌خشن تینووی راستیم
لێره نیه
:d
لێره نیه
lalo
من له گۆڤاری سی فۆركورد به‌شدارم هه‌مووكات وه كاك هێمن براده‌رێكی خۆشه‌ویستی خۆمه به‌ڵام 100% به‌م جۆره نیه كه‌باسی لێوه‌كراوه
چونكه گرینگی مالپه‌ری سی فۆركورد بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌تاكه گۆڤاره له كوردستان ده‌رده‌چێت
به‌رچاوی خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌كه‌وێت له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه .
لێره نیه
چونكه گرینگی مالپه‌ری سی فۆركورد بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌تاكه گۆڤاره له كوردستان ده‌رده‌چێت
گۆڤار نییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ڕۆژنامه‌یه،ده‌ستخۆشی له كاك هێمن ده‌كه‌م،كاك Net4kurd ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژنامه‌یه هه‌یه هه‌ر هه‌مان بابه‌ته كه له یانه‌ی كوردستان هه‌بوو وه ئه‌وه‌ی له‌و ماڵپه‌ڕه هه‌یه له ڕۆژنامه‌كه بڵاوی ده‌كاته‌وه ئه‌مه چییه؟!
به‌رچاوی خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌كه‌وێت له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه
ده‌چێت بۆ ئه‌و شاره كه له هه‌ولێره‌وه سه‌یارێك بچێت بۆ ئه‌و شاره ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌توانیت پرسیار له خۆی بكه‌یت،
ڕۆژانه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار سه‌ردانی ده‌كرێت
![]()
لێره نیه
مه‌به‌ستت چیه روتر بڵێ
كاك Net4kurd ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژنامه‌یه هه‌یه هه‌ر هه‌مان بابه‌ته كه له یانه‌ی كوردستان هه‌بوو وه ئه‌وه‌ی له‌و ماڵپه‌ڕه هه‌یه له ڕۆژنامه‌كه بڵاوی ده‌كاته‌وه ئه‌مه چییه؟!
لێره نیه
پهڕهكان: 1 2