میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
بابه‌ت داخراوه

سڵاو خۆشه‌ویستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی وێبچن
پاش ده‌ست خۆشیه‌كی زۆر ده‌ستی ماندوو نه‌بوونتان ده‌گوشم
به‌ڵام به داوای لێبوردنه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كم هه‌یه كه حه‌زم كرد وا نه‌بێت ئه‌ویش
ئه‌و یوسه‌ره‌ی به ناوی وێبچن ه ئاسته‌كه‌ی نوسراوه خوای مه‌كۆ!!!!!!!
به داوای لێبوردنه‌وه هیچ جوان نیه
به‌ڵكو ده‌توانرێت بنوسرێت به‌ڕێوه‌به‌ر
یاخوود هه‌رشتێكی تر كه ده‌گونجێت به‌ڵام هه‌گیز ناكرێت ئه‌و ناوه بێت
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
لێره نیه
زۆر سووپاس،
تكایه چاو له‌م به‌سته‌ره بكه،
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare1492.html
تكایه تێبینی ئه‌وه بكه كه له وێبچن ٢ شت به‌بێ تاوتوێ كردن قه‌ده‌غه‌یه،
١، بابه‌تی ئایینی، گرینگ نیه چ ئایینێك بێت.
٢، بابه‌تی سیاسی.
وه‌ك خۆم نه ڕێز له‌و دوولایه‌نه ده‌گرم نه بێڕێزیشان به‌رانبه‌ر ده‌كه‌م، له هه‌ر شوێنێكیش باسیان لێ كرا خۆم دوور ده‌گرم.
لێره نیه
سڵاو
سوپاس كاك ئاسۆ هه‌مووم خوێنده‌وه
به‌ڵام جوانتره بنووسن خاوه‌ن مه‌كۆ ئه‌ویش واته هه‌موو شتێك
به‌ڵام ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم هیچ جوانیه‌كی تێدا نیه
وه‌ك ده‌شبینیت ئه‌ندامی تریش هه‌یه هه‌مان ڕای من و هه‌شه ڕای تۆی ئه‌بێت به‌ڵام خاوه‌ن مه‌كۆ باشترینه!
لێره نیه
بۆ پێت باشه بگۆڕدرێت؟
لێره نیه
كاك ئاسۆ گیان باشتر و جوانتره چونكه له‌گه‌ڵ ڕێزمدا شتێك نیه به ناوی خودای مه‌كۆ!
ڕاسته ناوێكه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه! به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویش سنووری هه‌یه كه‌واته خودا نیه!
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
لێره نیه
بنوسن
The GOD Father ، ![]()
من پێم وانییە هیچ ناڕێکی تێدابێت، لەسنوری خۆی کە سکریپتی punbb یە، خودایە.
بژین
لێره نیه
سڵاو سوپاس كاك سیا
به‌ڕاستی من تا ئێستا punbbم تاقی نه‌كردۆته‌وه به‌ڵام وه‌ك وتم ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میش سنوورداره
له‌گه‌ل ڕێزدا
لێره نیه
ناسۆ نوسیی
١، بابه‌تی ئایینی، گرینگ نیه چ ئایینێك بێت.
٢، بابه‌تی سیاسی.
وه‌ك خۆم نه ڕێز له‌و دوولایه‌نه ده‌گرم نه بێڕێزیشان به‌رانبه‌ر ده‌كه‌م، له هه‌ر شوێنێكیش باسیان لێ كرا خۆم دوور ده‌گرم.
كاك ئاسۆ ئه‌وه ده‌ڵێیت چی رێز له ئایین ناگریت؟ئێمه به‌و ئاینه جوانین و مرۆڤین.
لێره نیه
ئاسۆ نادری نووسی:
بۆ پێت باشه بگۆڕدرێت؟
من ئه‌ڵێم به‌ڵێ كاك ئاسۆ منیش پێم باشه ناوه‌كی وه‌ك خاوه‌ن مه‌كۆ یان شتێكی له‌وبابه‌ته .
لێره نیه
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی خودا په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه هه‌یه بۆیه ده‌بێ بگۆڕدرێت، به داوای لێبووردنه‌وه وه‌ك ئاماژه‌م پێداوه ئایین شتێك نیه كه له وێبچن ڕێگه‌ی پێدراو بێت، هه‌وه‌ها پێوه‌ریش نیه بۆ ئه‌وه‌ی چ ده‌نووسرێت یان نه.
بژین.
لێره نیه
Net4kurd نووسی:
ناسۆ نوسیی
١، بابه‌تی ئایینی، گرینگ نیه چ ئایینێك بێت.
٢، بابه‌تی سیاسی.
وه‌ك خۆم نه ڕێز له‌و دوولایه‌نه ده‌گرم نه بێڕێزیشان به‌رانبه‌ر ده‌كه‌م، له هه‌ر شوێنێكیش باسیان لێ كرا خۆم دوور ده‌گرم.كاك ئاسۆ ئه‌وه ده‌ڵێیت چی رێز له ئایین ناگریت؟ئێمه به‌و ئاینه جوانین و مرۆڤین.
ئه‌وه بۆچوونی به‌ڕێزته، له‌وانه‌یه من باوه‌ڕم به ئایین هه‌بێت و له‌وانه‌یه باوه‌ڕیشم پێی نه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك تاكه‌كه‌س هه‌ر ئاسۆ م، جا جوان بم یان نه، هه‌ر ئه‌وه‌م.
لێره نیه
سڵاو دووباره
من په‌یوه‌ندیم به‌وه‌وه نیه جه‌نابت چۆنیت ته‌نها ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌م له‌و نوسینه هه‌بوو
وه ئه‌گه‌ر له هه‌ر ڕوویه‌كه‌وه سه‌یری بكه‌ی جوان نیه!
لێره نیه
ئاسۆ نوسیی:
ئه‌وه بۆچوونی به‌ڕێزته، له‌وانه‌یه من باوه‌ڕم به ئایین هه‌بێت و له‌وانه‌یه باوه‌ڕیشم پێی نه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك تاكه‌كه‌س هه‌ر ئاسۆ م، جا جوان بم یان نه، هه‌ر ئه‌وه‌م.
به‌ڵێ وایه هه‌مووكه‌س ئازاده به‌ڵام لای من ئایین سه‌روه‌ره پێویسته هه‌موو كات ڕێزی لێ‌بگیردرێت و به‌رز رابگردرێت جا تۆ هه‌ر ئاینێك بیت یا نه‌بیت پێویسته رێزی لێبگیریت 'پێویست ناكات ته‌نها قسه‌ش له‌سه‌ر ئاین بكرێت چونكه من خۆم پێ راناگیرێت ' هه‌ر ئه‌م باسه دابخرێت باشه نه‌وه‌ك شتی كه‌ی به‌دواوه بێت.
من ئه‌ڵێم به‌ڵێ كاك ئاسۆ منیش پێم باشه ناوه‌كی وه‌ك خاوه‌ن مه‌كۆ یان شتێكی له‌وبابه‌ته .
لێره نیه
وشەکە پڕبەپێستە، لەمەکۆکەدا خودایە. هیچ سنوری نییە، خۆ نەنوسراوە خوای kurd_pc.
ڕێگە نەدرێت بەباسی ئاین و سیاسی بنەبڕیان بکەن لەم مەکۆیە.
بژین
لێره نیه
به‌رێزم كاك ئاسۆ تۆ وه‌كو كه‌سێك و به‌رێوه‌به‌رێك له‌م مه‌كۆیه رێز له خوا‌و له ئاینی خوا ناگریت ئه‌وه رای تایبه‌تیته
به‌ڵام وابزانم زۆربه‌ی ئه‌ندامان ئه‌گه‌ر رایان وابێت ئه‌و وشه‌یه نه‌گونجاوه.. پێویسته بگۆڕدرێت.. تۆ هه‌میشه وات پێ باشه مه‌كۆ هی هه‌موان بێت و وا باش نیه ته‌نها رای خۆت له سه‌رووی هه‌موو رایه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌م مه‌كۆیه دابنێیت. وابزانم مه‌كۆی وێبچن به‌وه جوانه كه گروپێكن رای ته‌نها كه‌سێكی تێدا نیه‌و هه‌موان به یه‌كه‌وه كاری تێدا ده‌كه‌ن.. ئه‌و رایه‌ی تۆ تۆزه دیكتاتۆریانهیهكی پێوه دیاره
ئه‌گه‌ر رای ئه‌ندامانت پێ باشه با پێكه‌وه لێره باس له‌وه بكرێت كه ئه‌و وشه‌یه شیاوه یان نه‌ء؟ ئه‌گه‌ر وێبچن هی هه‌موو ئهندامهكانهو ته‌نها هی سیاو ئاسۆ نیه؟
هه‌ر بژیت
لێره نیه
كێشه له‌وه‌دایه ئێوه له چاوێكی ئایینیه‌وه چاو له وشه‌كه ده‌كه‌ن بۆیه پێتان ناجۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له وێبچن قه‌ت بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه و ناكرێته‌وه ئایینه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌وه‌ی چ له وێبچن دا به‌كار ده‌برێت یان نه.
وشه‌ی God یان خودا له ڕوانگه‌ی ته‌كنیكیه‌وه هه‌ر هه‌مان مانای Administrator ی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ڕه‌مزی تره به‌كار ده‌برێت.
لێره نیه
سیا نووسی:
خۆ نەنوسراوە خوای kurd_pc.
به ڵێ ڕونوو ئاشكرایه مه‌به‌ست له خودای وێبچن ته‌نهاو ته‌نها وێبچنه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ووشه‌یه‌كی تربایه به بڕوای من چـــاكتربوو ، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ره .
لێره نیه
ئاسۆ نوسیی
كێشه له‌وه‌دایه ئێوه له چاوێكی ئایینیه‌وه چاو له وشه‌كه ده‌كه‌ن بۆیه پێتان ناجۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له وێبچن قه‌ت بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه و ناكرێته‌وه ئایینه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌وه‌ی چ له وێبچن دا به‌كار ده‌برێت یان نه.
وشه‌ی God یان خودا له ڕوانگه‌ی ته‌كنیكیه‌وه هه‌ر هه‌مان مانای Administrator ی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ڕه‌مزی تره به‌كار ده‌برێت.
Administrator به‌مانی (المدير) واته (به‌رێوه‌به‌ر) دێت.
God به‌مانای (الإله) واته (خوا) دێت.
به‌ڵێ وایه زۆر كه‌س به‌چاوێكی ئاینیه‌وه سه‌یری ده‌كات ده‌نا خۆ كێشه‌یه‌ك نیه كه ته‌نها باسیشی لێ بكرێت.
لێره نیه
به‌ڵێ وایه زۆر كه‌س به‌چاوێكی ئاینیه‌وه سه‌یری ده‌كات ده‌نا خۆ كێشه‌یه‌ك نیه كه ته‌نها باسیشی لێ بكرێت.
چوونكه له وێبچن په‌یڕه‌وی له یاسای ئایینی ناكرێت، به‌داخه‌وه چاو لێكردنهكهیان به‌و شێوه‌یه بێ سووده.
به هه‌رحاڵ سووپاس بۆ پێشنیار/ ڕه‌خنه‌كانتان.
لێره نیه
سڵاو سه‌ره‌تا با به كاك سیا بڵێم
1. من ڕه‌خنه‌یه‌كم گرتووه كه هه‌ڵه نیه به‌ڵكو ئه‌و ڕه‌خنه‌یه مه‌به‌ستێتی ڕاستیه‌كه ده‌ربكه‌وێت
2. من زۆر به ڕێزه‌وه قسه‌م كردووه.
3.ئاستی تۆ ئه‌ندامه! وه‌ك منیت مافت نیه خۆت توڕه بكه‌یت!
4.جه‌نابت نه‌مدیوه لێره به ڕویه‌كی خۆش قسه بكه‌یت ئه‌م ماوه‌یه! به‌ڵكو له هه‌موو كه‌س توڕه ده‌بیت
5.خۆشت لێره به‌ڕێوه‌به‌ر بوویت به‌ڵام دیاره تۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی بنه‌بڕ كراویت؟؟!!
كاك ئاسۆ به‌ڕێزم سه‌ره‌تا من به په‌یامی تایبه‌تی بۆم ناردیت ئه‌مه وه‌ڵامی تۆ بوو
سڵاو،
سووپاس بۆ ڕه‌خنه‌كه‌ت، باشتر وایه له‌م مه‌كۆ بینووسیت،
http://www.webchin.org/Meko/2.html
چوونكه تایبه‌ت نیه به من به ته‌نیا.
بژیت.
وه وه‌ك ده‌بینین ئه‌ندامان وایان پێخۆشتره
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
لێره نیه
ده كه‌واته به‌داخه‌وه كاك ئاسۆ هه‌ر وته‌یه‌ك كه ده‌وترێت ڕای گشتیه هیچ نیه لاتان
پاشانیش وه‌ك وتم له هیچ لایه‌نێكه‌وه جوان نیه!
نازانم جوانی ئه‌وه له كوێدایه!
لێره نیه
پاشانیش وه‌ك وتم له هیچ لایه‌نێكه‌وه جوان نیه!
نازانم جوانی ئه‌وه له كوێدایه!
تكایه ئه‌و وشه‌یه بۆ جوانی به‌كار نه‌هاتووه، به‌ڵكوو بۆ گوونجان به‌كار هاتووه، به‌كاربردنی وشه‌ی God له نێو زۆربه‌ی سكریپته‌كاندا شتێكی به‌ناوبانگ و ئاساییه.
منیش چاك ده‌زانم ده‌توانین له شوێنی ئه‌و وشه‌یه بنووسین خاوه‌نی مه‌كۆ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی God هه‌ڵه نیه و گوونجاوه، به‌داخه‌وه ده‌بێ هه‌ر وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
لێره نیه
:d
وایه كهبهڕێبهربوین مامه سیاگیان بوین، ئێستا بووین به‌ئه‌ندام.![]()
لێره نیه
كاك ئاسۆ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆت
1. ئه‌گه‌ر بگاته گونجاو هه‌ر قه‌ت ناگونجێت ناشمه‌وێت بڵێم بۆ چونكه به‌ڕێزتان گوێ له كه‌س ناگرن.
2.به‌مه سه‌لما كه زۆركات گوێ بۆ ئه‌ندامان ناگیرێت
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
لێره نیه
كاك سیا
سوپاس بۆ خوا من عادهتێكم هه‌یه هه‌رگیز ماستاو ناكه‌م
من كاتێكیش ڕێز له خه‌ڵك ده‌گرم كه ڕێزم بگیرێت
ده‌نا هه‌رگیز مه‌جبور نیم یه‌كێك خۆی توڕه بكات بڵێم ببوره
كه منیش ڕاست بم!
لێره نیه
بابه‌ت داخراوه