میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو خۆشه‌ویستان
من ده‌مه‌وێت داتابه‌یسێك درووست بكه‌م له ئه‌كسس كه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌خۆ بگرێت و له نێت هه‌ركه‌سێك ئه‌و كۆمه‌ڵه بابه‌ته‌ی ویست چێكی بكات له‌گه‌ڵ ژمارهكهیی و بۆم بنێرێت وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره
1.ئه‌وه‌ی كێشهكهمه ئایا چۆن وابكه‌م كه هه‌فتانه ئه‌پده‌یتی بكه‌مه‌وه به فایلێكی تر
2.ئایا چۆن وایلێبكهم له نێت ته‌نها ئه‌و چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی ویستراوه‌كان ئه‌كتیڤ بێت بۆ به‌كارهێنه‌ران
سوپاس بۆ هاوكاریتان
لێره نیه
سڵاو
گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم كاری یه‌كه‌م به (uupadate Query) ئه كریت هه‌ر كات ویستت تهیبڵی ویستراوی پی (update) ئه كه‌یت
كاری دوهه‌م ئه گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم 2 تهیبله دروستكه په‌یوه‌ندی لهنیوانيانا دروستكه يهكیان با تهینيا شته وهستراوه كانی تيابیت كه ئه تهویت بیخهيته سه‌ر نیت . هه‌ر له‌ویشه‌وه ئه توانیت ده‌ستكاری ئه م تهیبله بكه‌يت .
بژیت .
لێره نیه
سڵاو
زۆر سوپاس به‌ڕێز سلێمانی به‌ڵام بمبه‌خشه نه‌مزانی (uupadate Query) له كوێدایه
پاشانیش ئایا ئه‌و جوو ته‌یبڵه چۆن بكرێت
بمبوره ئه‌گه‌ر كه‌مێك ڕوونكردنه‌وه‌م بده‌یتێ سوپاست ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
لێره نیه
له چوار چیوه‌ی بنكه‌ی زانياری كرته له‌سه‌ر (Queries) بكه!
پاشان له‌سه‌ر (New)
پاشان (Design View) هه‌لبژیره و (ok) بكه !
پاشان خانه‌یه‌ك يهته سه‌ر شاشه‌كه‌ت تۆ ئه و (Tbale) هه‌لبژیره كه ئه تویت كاری له‌سه‌ر بكه‌یت !
كرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Add) بكه بۆ هینانیخشته كه‌ت
له سه‌ره‌وه له لیستی ئا مرازه كان (Update Query) هه‌لبژیره 
پاشان بۆ هینانی كیلگه‌ی ویستراو ده‌بڵ كلیكی له‌سه‌ر كه !
له ڕیزی (Update to) ده‌سته واژه كه‌ت بنوسه
بۆ نمونه
[avig]+5
بژیت
بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی 

برۆ سه‌ر (Tools) پاشان (Realtion)
ئه بیت (primary key) هه‌ل بژاردبیت بۆ (Table) ویستراو
تكايه گه‌ر مه‌به‌ست ئه وهنيه و هاوڕيان شاره‌زاي بشتريان هه‌يه ئه یوه هاوكاری بكه‌ن
بژیت .
لێره نیه
سڵاو
ده‌ست خۆش کاک سلێمانی
کاک کورد پیسی
ئه‌توانی نمونه‌یه‌کی داتابه‌یسه‌که بنێری له تایبه‌ت؟؟
1- ئایا هه‌فتانه ئه‌پده‌یتی ده‌که‌یته‌وه به بابه‌تی نوێ یان هه‌ر ده‌رمانی نوێ ؟
2- ئه‌و کاره له فۆرمه‌که ده‌توانی بکه‌یت چونکه تۆ خشته‌که پیشان ناده‌یت له سه‌ر نێت وایه ؟ له فۆرمدا بچۆره مۆدی دیزاینه‌وه دوو جار کلیک بکه سه‌ر ئه‌و خانه‌ی ده‌ته‌وێ ئه‌کتیڤ نه‌بێ
ئه‌وسا په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه که هه‌ڵبژارده‌ی زۆر تێدایه له به‌شی Enabled نه‌خێر هه‌ڵبژێره . په‌نجه‌ره‌که داخه‌وه داتابه‌یسه‌که سه‌یڤ که ..که فۆرمه‌که ده‌که‌یته‌وه سه‌رنج بده ئه‌و خانه ئه‌کتیڤ نه‌ماوه ..واته ته‌نها ده‌خوێندرێته‌وه .
دیاره ئه‌م وه‌ڵامه زۆر کورته ..ئهکسیسێش ده‌ریایه
ئاگادارمان که‌ره‌وه بزانین چیت کرد
سوپاس
لێره نیه
سڵاو سه‌ره‌تا زۆر سوپاس به‌ڕێز سلێمانی به‌س بمبوره ئه‌و كاره‌ی من به‌وه ناكرێت چونكه فایله ئه‌پده‌یته‌كه فایلێكی ئێگزڵ یاخوود فایلێكی وێرده
كاك سه‌فین داتابه‌یسه‌كه‌م بۆ ناردی سوپاست ده‌كه‌م بۆ هاوكاری كردنم كاره‌كه‌ی من به‌م شێوه‌یه‌یه
هه‌فتانه فایلی نوێمان بۆ دێت كه چی هه‌یه و چی نیه ئه‌و فایلانه‌ش زۆر كات به ئێگزڵ یاخوود وێرده ده‌مه‌وێت یه‌كسه‌ر ئه‌پده‌یتی بكه‌م و كێشه‌م توش نه‌بێـ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بینوسمه‌وه
وه كاری دووه‌میشم ته‌نها ده‌مه‌وێت خشته‌ی پێویستمه و ژماره‌ی ویستن له‌سه‌ر په‌یجی نێت ئیش بكات كه ته‌نها بتوانێت ژماره بنوسێت و چێك بكات پاشانیش به مه‌یل دوای نوسینی ناو‌و ئادرهسس مه‌یلی بكات
سوپاس بۆ هاوكاریتان
بچووكی یانه سیامند
لێره نیه
هیوادارم سه‌ركه‌وتو بیت هه‌رچه‌نده جه‌نابت پشتر نه باسی (Word) كرد بو نه (Excel)
بژیت.
لێره نیه
سوپاس بۆ تۆش به‌ڕێز سلێمانی
بمبوره به‌ڵام به‌ڕاستی ئێستا به هه‌ردوو شێوه‌كه هه‌مانه كه جیاوازن بابهتهكان به‌ڵام هه‌ر یه‌كه و له فایلێكدایه
ببوره دووباره
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
لێره نیه
سڵاو
ئێستا قووڵ بوینه‌وه ..
ئه‌مه کاری زۆر ده‌وێ کاک کورد پیسی
پێش هه‌موو شتێک پێویستت به کرداری mail merge هه‌یه واته په‌وه‌ندی دروست کردن نێوان ئیکسڵ وه ئه‌کسێس یان وۆرد وه ئه‌کسێس ئه‌ویش خۆی له خۆیدا کارکی گه‌وره‌یه
کیشه‌که له‌وه‌دایه یان وۆرد یان ئێکسل بوایه کاری که‌متری دهێ من باسی وۆردهکه ناکه‌م چونکه وۆردهکه ئه‌گه‌ر خۆکاری بیشی به‌ستی به ئهکسیسهوه هه‌ر ناتوانی بیخه‌یته ناو خشتهکهتهوه
.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێکسڵ بێت به‌ڵێ ده‌توانی یه‌کسه‌ر بۆ ناو خشته‌که‌ت که له ئهکسیسدایه .
ئه‌وجا ئێستا پرسیاری که دروست بوو
ئایا ئه‌و لیستی ئێکسڵه که بۆت دێت ستانده‌ره واته خشته‌یه هه‌موو جار وه‌ک یه‌ک وایه یان جیاوازه ئه‌و شوێنه‌ی بۆتی ده‌نێرن به ئاره‌زوی خۆیان دایده‌رێژن ...ئه‌گه‌ر جیاواز بێت ئه‌وه کاری مه‌یڵ مێرج زۆر زۆر قورس ده‌بێت ؟
به هه‌ر حاڵ هه‌ز ده‌که‌م له پێشدا بڵێم وه‌ک کاک سلێمانی بۆ نوسیت پێویسته له ئهکسیسدا چه‌ند خشته‌یه‌کت هه‌بێت وه به هۆی په‌یوه‌ندی بیانبهستی به یه‌که‌وه ئه‌وه یه‌که‌م خاڵی سه‌ره‌کی داتبهیسه ده‌نا گه‌ر به ساده‌یی ده‌ته‌وی ته‌نها خشته‌یه‌کی ته‌خت ( flat database .) ئه‌وا بۆ ئێکسڵ به‌کار ناهێنی؟
به هه‌ر حاڵ من نامه‌وی شیر‌و ڕیوی بۆ بهێنمه‌وه
بزانین فایلی ئێکسڵهکان چۆنه‌و به هه‌موومان ده‌توانین شتێک بکه‌ین
جارێ ئه‌وه‌نده به‌سه سه‌رێکی فایله‌که‌ت ده‌که‌م
لێره نیه
سڵاو كاك سه‌فین زۆر سوپاس
سبه‌ی سه‌یری لیسته‌كان ده‌كه‌مه‌وه بزانم چۆنن! ئایا هه‌مووی یه‌ك شێوه‌یه
كاك سه‌فین گیان منیش حه‌ز ده‌كه‌م كاره‌كه‌م ئاسان بێت به‌س كێشه‌كه‌م ئه‌وه‌یه وام ده‌وێت كه ته‌نها ئه‌و دوو خشته‌یه‌ی له وێنه‌كه‌دا دروستم كردووه بۆ بینه‌ر و داواكاره‌كان ئه‌كتیڤ بێت وه دانهگیرێت له نێت
سوپاستان ده‌كه‌م
لێره نیه
سه‌یرێکی ئیره بکه
به په‌له کردم له کورتی بمبه‌خشه
http://www.lsn.se/dara/webchin/access1/access1.html
لێره نیه
سڵاو كاك سه‌فین
زۆر سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ئه‌ركه كێشات به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نها كه‌مێكی تێگه‌یشتم و له‌و سێ خوله‌كه ته‌نها 47 چركه نیشان ده‌دات نازانم هۆكه‌ی چیه ئه‌گه‌ر ئه‌زێت نه‌بێت بتوانیت وه‌ك دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی بۆم به‌رز بكه‌یته‌وه یاخوود بتوانیت ئه‌وه چاك بكه‌یته‌وه من زۆر سوپاست ده‌كه‌م
ببوره به‌ڕاستی ئه‌زێتت ئه‌ده‌م
دووباره سوپاس
لێره نیه
په‌یامی تایبه‌ت نێردرا
لێره نیه
زۆر سوپاس كاك سه‌فین گیان به‌ڕاستی بووم به ئه‌رك بۆت به‌س ئه‌گه‌ر بتوانیت ئه‌م یه‌ك دوو پرسیاره‌م هه‌یه
ئایا چۆن ئه‌و داتابه‌یسه وه‌ك په‌یجێكی نێتی لێ بێت و بیكه‌مه په‌ڕه‌یه‌ك له سكریپتی وۆر پرێس یان له سكریپی جوومله!
پاشانیش ببوره ئه‌مه‌وێت هه‌ر له كۆتایدا (له كۆتایی لیسته‌ی ده‌رمانه‌كان) داوای ناو‌و و ژماره‌ی مۆبایل و كۆد بكات و دواتر كرته‌ی ناردن بكات بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌یل بۆمانی بنێرێت
ببوره ده‌زانم ئه‌زێتت ده‌ده‌م به‌س شاره‌زاییم نیه له‌سه‌ری
ڕێز و خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو
لێره نیه
هیج ئه‌رک نییه کاکه گیان
برام سه‌باره‌ت به گۆرینی بۆ سه‌ر ویب به زۆر شیوه ده‌کرێ ج بیکه‌یته sql چ به شێوازی دی ..هه‌ر چی په‌یوه‌ندی به سکریپت یان وێبه‌وه هه‌یه مه‌گه‌ر هاوڕێیانی دی هاوکاریت بکه‌ن من‌و سکریپت و وهێب دیزاین
به‌ینمان زۆر خۆش نییه...حه‌ز ناکه‌م باسی شتێک بکه‌م له 100% دڵنیا نه‌بم...به هه‌ر حاڵ بزانین که‌سی دی هیج ده‌ڵێن تا به‌یانی من ده‌چم ده‌خه‌وم ![]()
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&ka … jimare=568
http://www.mysql.com/products/tools/migration-toolkit/
http://www.bullzip.com/products/a2m/info.php
وابزانم عه‌ره‌بیش ئه‌زانی ئه‌م مه‌کۆیه خراپ نییه
http://www.officena.com/ib/index.php?showforum=89
جاری شه‌وشاد
لێره نیه
زۆر سوپاس كاكه سه‌فین به‌ڕاستی بووم به ئه‌رك بۆت و زۆر یارمه‌تیت دام
سوپاس سوودم له هه‌مووی بینی مه‌كۆ عهرهبیهكهش شتی باشی تێدایه له‌سه‌ر ئۆفیس دووباره سوپاس
باوه‌شێك گوڵ بۆ تۆی خۆشه‌ویست
لێره نیه