میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو خۆشه‌ویستان ببورن ئه‌م ماوه‌یه بووم به ئه‌رك بۆتان
من كارێكی داتابه‌یسم كردووه به مایكرۆسۆفت ئه‌كسس ئایا ئه‌و كاره چۆن بكه‌مه په‌یجێك له نێت جا له سركیپتێكی حازر بێت یاخوود له پڕۆگرامینی سایتێكدا
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
لێره نیه
Export
دواتر ده‌توانی به چه‌ند جۆرێك Export ی بكه‌یت بۆ نموونه Excel.
لێره نیه
زۆر سوپاس كاك ئاسۆ گیان به‌ڕاستی ئه‌م ماوه‌یه ئه‌زێتت ده‌ده‌م
هه‌ر سه‌ركه‌وتو بیت
لێره نیه
سڵاو كاك ئاسۆ ببوره به‌و شێوه‌یه سوودم لێ نه‌دینی من ده‌مه‌وێت بیكه‌مه په‌یجێكی نێت واته به‌شێك بێت له ماڵپه‌ره‌كه‌م به‌ڵام كه به html ئێكسپۆرتم كرد كاره‌كه‌ی تێكدا وه كاك سه‌فین هاوكاری كردم كه به به‌رنامه‌یه‌ك له زانست په‌روه‌ران بیكه‌م به sql به‌ڵام نازانم ئه‌م sql ه چۆن بكه‌مه په‌یج وه كامیان باشتره!
زۆر سوپاس بۆ هاوكاریتان
لێره نیه
SQL زمانێكه كه به‌كاری ده‌به‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كرداری زانیاریی گۆڕینه‌وه جێبه‌جێ بكه‌یت له‌گه‌ڵ بنكه‌ی دراوه.
دواتر زمانێكی داینامیكی وه‌ك PHP یان ASP به‌كار ده‌به‌یت بۆ له‌گه‌ڵ بهكابردنی SQL بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ داتاكانی نێو بنكه‌ی دراوه له‌سه‌ر نێت.
ئه‌م به‌سته‌رانه به‌سوودن بۆ تێگه‌یشتن له SQL و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌كاربردنی،
http://en.wikipedia.org/wiki/SQL
http://www.w3schools.com/sql/default.asp
لێره نیه
سڵاو
زۆر سوپاس كاك ئاسۆ پێی ده‌زانم
به‌س بمبوره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنگا نزیكه ناتوانم هه‌وڵی ئه‌وه بده‌م له ئێستادا
ئه‌گه‌ر به ئه‌رك نه‌بێت ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی بچووك یاخوود شتێك بێت كه ته‌نها ئه‌و داتایه بكه‌مه په‌یجێك كه كاربكات دوای تاقیكردنه‌وه خۆم چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م به هاوكاریتان
زۆر سوپاس بمبوره
لێره نیه