میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
سڵاو
چۆن بتوانم به‌شێکی نوێ دروست بکه‌م له sidebar و کۆمه‌ڵێک هاوپۆلی نوێی بۆ زیاد بکه‌م؟ جگه له‌وه به‌شه‌ی که خۆی تیایه‌تی؟
لێره‌یه
ده‌ی وه‌ڵامێک پلیس
لێره‌یه
من تێ نه‌گه‌یشتم. مه‌به‌ستت له دانانی subcategory ـه؟
لێره نیه
نازانم مه‌به‌ستت له subcategory چیه
له sidebar ئه‌م به‌شه‌م دروستکردووه
ئه‌مه‌وێت له خوار ئه‌مه‌وه به‌شێکی تریش بکه‌مه‌وه و کۆمه‌ڵێ هاوپۆلی تری بۆ زیاد بکه‌م.
لێره‌یه
لێره به‌شێك هه‌یه به ناوی چێكردنی ماڵپه‌ڕ له ناو ئه‌م به‌شه‌دا هه‌ردوو مه‌كۆی ناساندنی ماڵپه‌ڕ / دانانی به‌سته‌ر و وێب داڕشتن/ ماڵپه‌ڕ به گشتیی ـی تیادایه وه له به‌شی سكریپتی به‌كوردی كرا‌و مه‌كۆكانی PunBB و WordPress و PHP-Fusion و هتد هه‌ن. واته تۆ ئه‌ته‌وێت شتێكی وا بكه‌یت، وانییه؟
به‌م شێوه‌یه:
هاوپۆله‌كان
كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت
كۆمپیوته‌ر
ئینته‌رنێت
پڕۆگرام
ڕه‌نگاڵه
گرافیك
ده‌نگ
ڤیدیۆ
فلاش
گه‌ر به‌ڵێ، له وۆردپرێس ژێربه‌ش نییه و ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هیچ پێوهكراوهیهكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه.
ئه‌بێ خۆت كۆدێك له سایدبار بنووسیت تا شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ت بۆ ده‌ربچێت. ئه‌مه تاقی بكه‌وه بزانه چۆنه:

به‌شه‌كان
كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رێت
كۆمپیوته‌ر

ئینته‌رنێت

پڕۆگرام

ڕه‌نگاڵه
گرافیك

ده‌نگ

ڤیدیۆ

فلاش

ئه‌بێ ببوریت گه‌ر كۆده‌كانم دروست نه‌نووسیبێت.
لێره نیه
ده‌ست خۆش سودم لێ بینی به‌ڵام چۆن کاتێک که بابه‌تێک بنوسم راسته‌وخۆ بابه‌ته‌که بچێته ئه‌و هاوپۆلانهوه؟
چیتر پێویسته بۆ ئه‌و کاره؟
لێره‌یه
له كاتی نووسینی بابه‌تێك كه‌مێك له خوارییه‌وه ناوی هاوپۆله‌كان نووسراوه. ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره سه‌حێكی لێبده‌یت.
لێره نیه
وایه به‌ڵام ئه‌و هاوپۆلانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆ sidebarـم زیاد کرد له به‌شی نوسینی بابه‌تدا تیای نیه!
وه له‌شوێنی "besteri-hawpol" که له کۆده‌کانی سه‌ره‌وه داتناوه ده‌لکێنرێت به چیه‌وه؟
لێره‌یه
وایه به‌ڵام ئه‌و هاوپۆلانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆ sidebarـم زیاد کرد له به‌شی نوسینی بابه‌تدا تیای نیه!
كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ ڕه‌نگاڵه هاوپۆل نین. ته‌نها نووسینێكن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپۆلانه‌ی كه له‌یه‌ك نزیكن.
تۆ ئه‌توانی له به‌شی سكریپتی به‌كوردی كرا‌و بابه‌تێك بنووست؟ نه‌خێر، ئه‌بێت له یه‌كێك له مه‌كۆكانی به‌شی سكریپتی به‌كوردی كراودا بینووسیت.
وه له‌شوێنی "besteri-hawpol" که له کۆده‌کانی سه‌ره‌وه داتناوه ده‌لکێنرێت به چیه‌وه؟
ده‌بێ به‌سته‌ری هاوپۆلهكه بنووسیت. بۆ نمونه:
http://www.home4kurd.com/?cat=1
یان ته‌نها بنووسه:
?cat=1
لێره نیه
سه‌یرێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌م كرد. ئه‌و h2 ـه‌ی له كۆده‌كه‌ی یه‌كه‌مجاردا نووسراوه بیكه به h3. (ڕووكاری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت وا ئه‌خوازێت)
فۆنتهكانیشت چاك نه‌كردووه.
لێره نیه
ته‌نها نووسینێكن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپۆلانه‌ی كه له‌یه‌ك نزیكن.
له‌مه تێنه‌گه‌یشتم!
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت بابه‌تێک بنوسم و بهداینامیک بچێته به‌شی کۆمپیوته‌ر، ئه‌مه چۆن ده‌کرێت؟
تۆ وتت:
له كاتی نووسینی بابه‌تێك كه‌مێك له خوارییه‌وه ناوی هاوپۆله‌كان نووسراوه. ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره سه‌حێكی لێبده‌یت.
به‌ڵام به‌شی کۆمپیوته‌ری تیانابینم بۆی زیاد بوبێت
لێره‌یه
ئه‌و h2 ـه‌ی له كۆده‌كه‌ی یه‌كه‌مجاردا نووسراوه بیكه به h3.
چاکم کرد
فۆنتهكانیشت چاك نه‌كردووه.
ئه‌وه کێشه نابێت
لێره‌یه
خۆی خۆكارانه بابه‌ته‌كه ئه‌چێته ئه‌و هاوپۆله‌ی كه هه‌ڵتبژاردووه، پێویست به هیچ ناكات ته‌نها دانانی به‌سته‌ری هاوپۆله‌كان ته‌واو بكه.
تۆ هاوپۆلێكت هه‌یه به ناوی ڤیدیۆ، ئه‌مه بهستهرهكهیهتی:
http://www.home4kurd.com/TEST/wordpress/?cat=12
ئێستا ده‌بێت ئه‌م به‌سته‌ره له جێگای besteri-hawpol دابنێیت لێره‌دا:

ڤیدیۆ

واته ئه‌وه بگۆڕه بۆ:

ڤیدیۆ

یان:

ڤیدیۆ

لێره نیه
حهزئهكهی به‌سته‌ری ڕووكارهكهم بۆ دابنێ تا ده‌ستكاری بكه‌م بۆت.
لێره نیه
تێگه‌یشتم زۆر سوپاس
لێره‌یه