میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو به‌رێزان
زۆر که‌س له ئێمه تامه‌زرۆی ئه‌وه‌یه که بهرنامهکهیک بدۆزێته‌وه تاکو ئه‌و وێنه‌و یاخود ڤیدیۆ سراوه‌کان بێنێته‌وه که له‌ده‌ستی داون یان به هۆی فۆرماتهوه نه‌ماون
به‌ڵام پرسیاره‌که‌ی من به عه‌کسه‌وه‌یه
بۆ نموونه من Pc ـی خۆم ئه‌فرۆشم یان ئه‌ده‌م به که‌سێکی تر ، زۆر له وێنه‌و ڤیدیۆ خێزانی تیایه یان تایبه‌تیه
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که Pc ـه که‌ت داوه پێی به به‌رنامه‌یه‌که‌وه هه‌موو وێنه‌و ڤیدیۆکان ده‌هێنێته‌وه
ئایا به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه بۆ رێگرتن له هێنانه‌وه‌ی ، یان کام به‌شی Pc ـی ده‌ربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کان نه‌یه‌نه‌وه
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئێوه‌ی به‌رێز
لێره نیه
سڵاو
به‌رنامه و ئامراز زۆرن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له‌وانه Eraser
http://www.heidi.ie/eraser/download.php
ئه‌م جۆره به‌رنامانه چه‌ندین جار شوێنی هه‌ڵگیراوی په‌ڕگه‌كان سفر ده‌كه‌نه، Eraser نزیكه‌ی ٣٥ جار سفر ده‌نووسێت له شوێنی په‌ڕگه‌كان له بیرگه memory دا، به‌و شێوه‌یه به‌رنامه‌ی undelete و unformat و ئه‌وانی تر، ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زنجیره پچڕاوه‌كانی په‌ڕگه‌كه‌دا بكه‌ن و دروستی بكه‌نه‌وه، به‌وشێوه‌یه بێخه‌م ده‌بیت له‌وه‌ی كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌فرۆشیت.
سه‌ركه‌وتوو بن.
لێره نیه
Migo recover lost data
http://www.migosoftware.com/store/p?lp= … RP_MIGO_CD
http://www.migosoftware.com/eval/setupR … 070628.exe
هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی تیادایه. دوای دامه‌زراندن كرته بكه له Delete Data Permanently
خۆم تاقیم نه‌كردۆته‌وه.
لێره‌یه
زۆر سوپاسی هه‌ردوکتان ئه‌که‌م تاقی ئه‌که‌مه‌وه بزانم چۆنه
به‌ڵام پرسیارێکی تر ، ئایا رێگه له‌وانه ئه‌گرێت که سراینهوه یان ئه‌وانی ئێستاش هه‌ن ئهسرێنهوه
لێره نیه
ئه‌وانه‌ی سڕاونه‌ته‌وه و له ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌دا نه‌ماون هیچ. ته‌نها ئه‌وانه ده‌سڕدرێنه‌وه كه له‌مه‌ودوا له‌ڕێی ئه‌و به‌رنامانه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، یان له ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌دا ماون.
لێره نیه
پهڕهكان: 1