میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سلاو به‌ریزان
چون بتوانهم له سه‌ر یئش ده‌ستکاری کامیوترهکه ماله‌وه‌م به‌که‌م. گه‌ر بهمهویت له جیگایه‌کی ته‌ر بتوانیم ئیستفاده به‌که‌م له کامیوتریک دیم.
لام وابیت له microsfot ریگایهک هه یه
له ریگایه ip
به Microsoft accese
ده‌کریت یان نه؟
تکایه گههر ده‌کریت یارمه‌تیه‌کم به‌ده‌ن
لێره نیه
زور سوپاس تان ده‌که‌م
ئه‌م پروگرامهم دوزیه وه لام وابیت پی رازیم حاله‌ن
teamvewer
لێره نیه
KURDISTAN234 نووسی:
لام وابیت له microsfot ریگایهک هه یه
له ریگایه ip
به Microsoft accese
ئایا ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ئه‌و ڕێگایمان بۆ باس بكه،
ئه‌و به‌رنامه‌یه باشه بۆ ئه‌و كاره،ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كان به‌رنامه‌ی باشتریان لایه ئه‌توانن دایبنێن به‌ڵام له‌گه‌ڵ یاساكانی مه‌كۆ بگونجێت،
http://www.webchin.org/Meko/misc.php?action=rules
لێره‌یه
له‌ڕێگای مه‌سنجه‌ره‌وه ئه‌بێت به‌ڵام ئه‌بێ كه‌سێك له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ت داوات لێبكات. دووای ئه‌وه تۆ ئه‌توانی كار له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی مهڵهوهت بكه‌ی.
لێره نیه
سلاو به‌ریزه‌کان
ده‌ستان خوس بیت بو هه‌مو ولامهکانتان. به راستی زور گه‌رام پروگرام زوره به‌لام هه‌مو ئه‌بوایه له سه‌ر هه‌ر 2 کامپیوتره‌که.
به‌لام ئه‌م پروگرام پیویست ناکات
به‌س پروگرامه که دابه‌زینه لا سه‌ر هه‌ر دو کومپیوترکه دوای دابه زاند
user name la gal pasword
له کاتی دابه‌زاندین داوای پاسوردیکیت له ده‌کات ئه‌و پاسورده پاسوردیکه که هه‌ر کاتیک بته‌ویت پچیت ناو هه‌ر کامپیوتریکیان داوات لی ده‌کات.
ئه‌ی
ئیستا که پاسوردو یوزرت هه‌یه
له ناو پروگرامه که دا نوسراوه
ID
ئه‌وجا بوشایهکیشی دا‌و له ناو بوسایهکه دا id کامپیوتهکی دیکه ده‌نوسیت
کلیک له سه‌ر remote support ئه کیت
دوای ئه‌و کلیک له سه‌ر
Connect to Partner
دوای ئه‌وه داوای پاسوردهکه ده‌کا که که له کاتی داگرتندا بوت دروست که‌رد
هیوا دارم به سودی لی به‌ره‌ن
فه‌رمون لیره ده‌توانی پروگرامه که دابه‌زینیت
http://www.teamviewer.com/download/TeamViewer_Setup.exe
لێره نیه
سڵاو......................
به‌ڕێزم، بۆ ئه‌وکاره هیچ پێویست به به‌رنامه ناکات، به‌ڵکو مایکرۆسۆفت ئه‌و ڕێگایه‌ی ئاکتیف کردووه و سوکرهیتی باشیشی بۆ داناوه،
تۆ ده‌توانیت له ڕێگه‌ی Remote Desktop Connection که له هه‌موو کۆمیتهرێکدا هه‌یه. بچیته کۆمپیتهرێکیتر.
بژیت.
لێره نیه
بیگومان ئه‌و به‌رنامه‌یه له وویندۆز هه‌یه Start >> All programs >> Remote Assistance
لێره نیه
سوپاس
به به‌ریزان
به‌ریزان کاکه art
کاکه hawkar
ئه‌و ریگایانه‌ی که به‌ریزتان ێیشارهتان پی کردن ئهواهنه ئاپیت کامپیوتره‌که تر هه‌ردوک نه‌فه‌ری له سه‌ر بیت واته ئه‌بیت له سه‌ر کومپیوتری 2 هه‌م نهفهریک هه‌بیت که accept لیه دات ئه گینا ئه‌وا نابیت.
ئه‌و پروگرامه که من باسم لی که‌رد پیوست به وه ناکات . به‌س هه‌ر دو کومیوترهکه کار به‌که‌ن .
واته که تۆ له سه‌ر ئیشیت وکامپیوتی ماڵهوت پیویسته . لیهره پیوست به که‌سیکی تر ناکات که له‌سه‌ر کامیوترهکه ماڵ بیت تا تو بتوانیت بهچیته ناو کامپیهترهکه ماڵه وه. په‌س پروگرامه‌که به‌کار بههینه.
لێره نیه
سڵاو ................
سوپاس بۆ تۆش به‌ڕێزم...
دیاره مایکرۆسۆفت دوو پرۆگرامی له‌گه‌ڵ ویندۆسدا داناوه که به‌کاردێت بۆ ئه‌م کاره‌ی به‌ڕێزت پێویسته. ئه‌انیش Remote Desktop و NetMeeting ، که ده‌توانیت وایان لێبکه‌یت بێویست به‌وه نه‌کات که کۆمپیته‌ری دووه‌م که‌سێک به‌ڕێوه‌ی ببات ، به‌ڵکو به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی ڕێگه به‌و ئای پیه بدات که خۆت مه‌به‌ستته جا ئای‌پی buplic بێت یان private ، که بتوانی داغڵی داتاکه‌ت ببێت.
قسه‌که‌ی به‌ڕێزت ڕاسته و له‌و پڕؤگرامهی به‌ڕێزت که به‌کاری ده‌هێنیت هاوشێوه‌ی زۆرن، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند پۆکێتی داتاکانت له‌کاتی گواستنه‌وه‌دا سه‌لامه‌ت ده‌بن و به دوور ده‌بن له هاک؟ یان ئایا له ڕێگه‌ی ئه‌و کۆمپانیایه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی به‌رهه‌م هێناوه، چاودێری داتاکانت ناکرێیت؟؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه خه‌ڵکی زیاتر متمانه‌یان به‌و پڕۆگرامانهیه که مایکرۆسۆفت به‌رهه‌می ده‌هێنێت، هه‌رچه‌نده ئه‌میش خاڵی لاوازی خۆی هه‌یه.
سه‌رکه‌وتوبیت.
لێره نیه
به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی NetMeeting له‌ڕێگای دوو كۆمپیوته‌ر
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare3814.html
لێره‌یه
سلاو
ده‌ستان خوشبیت به ریزان
کاکه هاوکار ئه‌گه‌ر سه‌یری بابه‌ته‌کی به‌که‌یت من داوای هاوکاریم کردوه گه‌ر که‌سیک زانیاریه‌کی هه‌یه تکایه بلیت لیرا؟
ئیستا بهریزهت ده‌ڵیت Remote Desktop ئه‌و کارانه ده‌کات
تکایه تکایه گه‌ر ده‌کریت بریک له باره‌ی ئه‌و پروگرامه بڵیت چون ێیشی پی به‌کین چون بتوانین بو داهاتوو پیویست نه کات که‌سیکی ته‌ر له سه‌ر کامپیوترهکی تر بیت بتوانین بچینه ناو کامپیوتره‌که؟
زور سوپاسیت ده‌که‌م
لێره نیه
سڵاو...............
کاک کوردستان گیان، به‌ڕێزت وه‌ڵامت بۆ خۆت دانابوو، منیش هه‌روه‌ک زانیاری وه‌ڵامم نووسی. بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت که خۆت ئه‌و پرۆگرامه‌ت هه‌یه که پێویستته.
به‌چاوان لێره‌دا بۆت ڕوون ده‌که‌مه‌وه و هه‌ر کێشه‌یه‌کیشت له‌م پرۆگرامه‌و له‌هه‌ر به‌شێکی network دا هه‌بوو من ئاماده‌م به پێی توانا یارمه‌تیت بده‌م.
Remote Desktop :
سه‌ره‌تا له کۆمپیته‌ره‌که‌ی ماڵه‌وه‌ت ئه‌م هه‌نگاوانه بنێ:
1. Remote Desktop ئه‌کتیف بکه به‌م جۆره
له‌سه‌ر my computer رایت کلیک پاشان properties ، برۆ تاپی remot ، سه‌حێک له چوار گۆشه‌یه بده که له ته‌نیشتیه‌وه نووسراوه Allow users to connest remotly to this computer ، پاشان ok.
2. پێویسته user accont بۆ کۆمپیته‌ره‌که‌ت ده‌بنێیت و پاسۆردێکیشی بده‌یتێ (تکایه به‌بێ پاسۆۆرد نابێت) بۆ ئه‌م هه‌نگاوه بڕۆ :
control panel > user accont .
بۆ کۆمپیوته‌ری دووه‌م :
ئه‌م هه‌نگاوانه بنێ:
start > All program > Accessories > Communications > remote desktop
ئه‌م ڕووکهشهت بۆ ده‌کرێته‌وه
ئه زانیاریانه‌ی پێویسته لێره‌دا (وێنه‌که) بنووسرێن هه‌مموی تایبه‌تن به کۆمپیته‌ری یه‌که‌م.
یه‌که‌م شت که زۆۆر گرنگه و پێویسته له خانه‌ی یه‌که‌مدا بنووسرێت، بریتیه له IP ی کۆمپیته‌ری یه‌که‌م ، ((((( تکایه ئه‌م ئای پیه بریتی نیه له ئای‌پی کۆمیتهرهکه، به‌ڵکو بریتیه له ئای پی public ، واته ئای‌پی هێڵی ئه‌نته‌رنێته‌که‌ت، ئه‌گه‌ر ئایپیه‌که‌ت نازانیت، ئه‌م هه‌نگاوه بنێ:
برۆ run بنووسه cmd بۆ ئه‌وه‌ی دۆست بۆ بکرێته‌وه.
پاشان له دۆسدا بنووسه ipconfig سه‌رنج بده له وێنه‌که، چه‌ند connection هه‌بێت ئای‌پی هه‌موویانت بۆ ده نووسێت، تۆش هی سه‌نته‌ره‌که بدۆزارهوه، (لای من گۆرام نێته) ئه‌وه بریتیه له ئای‌پی public . ئێستا ئایپیه‌که‌ت زانی، که‌واته له خانای یه‌کمدا بینووسه.
پاشان ئه‌و user accont ی له کۆمپیته‌ری یه‌که‌مدا دروستت کرد ناو پاسۆرده‌که‌ی لێره بنووسه، پاشان ده‌بینیت به‌بێ کێشه دیسکتۆپی کۆمپیته‌ره‌که‌ی ماڵه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێ، وه‌ک له په‌یامی یه‌که‌مدا وتم مایکرۆسۆفت سکورهتی باشی داوه به‌م پرۆگرامه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه تۆ نا‌توانیت هیچ کام له فایله‌کانی ماڵه‌وه‌ت کۆپی بکه‌یته سه‌ر کۆمپیته‌ری دووه‌م، به‌ڵام ده‌توانیت ته‌ماشای هه‌موو فایله‌کان بکه‌یت، وه ده‌توانی پرۆگرام بسریته‌وه یان ئینستۆڵی بکه‌یت، وه ده‌توانیت له شوێنی ئیشه‌که‌ته‌وه پرنتهرهکهی ماڵه‌وه‌ت بکه‌ر بهێنیت. (ماشالله له عیلم) ![]()
هیوادارم که‌مه‌کێک سوودت لێ بینیبێت.
لێره نیه
ببوره وێنه‌ی دۆسهکهم بیر چوو بۆت دابنێم پاش ئه‌وه‌ی له دۆسدا نووسیت ipconfig به‌م جۆره ئایپیه‌کان ده‌بینیت، له‌سه‌ره‌وه باسم کردووه.
لێره نیه
ده‌ستخۆش كاك hawkar_sulaimany بۆ ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه،
لێره‌یه
زور سوپاس کاکه هاوکار به راستی زه‌حمه‌ته‌ت کیشاوه
ده‌سته کانیت خوش بیت.
بومه ده‌ردیسه‌ر بوتان
به‌ڵام به داخه‌وه نمتوانی کنیکت به‌م
له کامپیوتره‌که ێیش هیچ کاریه‌که‌م نه کهردو به‌س به‌م پروگرامی start > All program > Accessories > Communications > remote desktop
چومه ناو پروگرامه که‌وه.
له کامپیوترهکی مالیش ئکانتیکم دروست که‌رد به ناوی adminپاسوردیشهم بو دانا
ئیستا به لایان به ریزتانه وه هیچ هه‌له‌یه‌ک هه‌یه
ip خویشهم بو نه‌مونه 192.568.0.5
به‌ڵام نازانم موشکیله‌م لا چی دایه؟
لێره نیه
سوپاس بۆ ئێوه......
کاک کوردستان، هه‌نگاوه‌کانت هیچی هه‌ڵه نیه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ئه‌و ئایپیه ی ئاماژه‌ت پێداوه، بریتیه له ئای‌پی local area network واته ئه‌وه ئای‌پی ئه‌نته‌رنێت نیه.
ئه‌و ئای پیه‌ی پێویستت ده‌بێت، نابێت به‌م ژمارانه ده‌ست پێ بکه‌ن
10
یان
172
یان
192
هه‌ر ئایپیهکت به‌رچاو که‌وت له دۆسدا به و سێ ژماره‌یه ده‌ستی پێ نه کردبوو بریتیه له ئای‌پی public یان بڵێین ئای پی ئینته‌رنێت. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌تتوانی ئای پیهکهت ده‌ست که‌وێت، ئه‌وا په‌یواندی بکه به‌و سهنتهرهوهی که هێڵی ئینته‌رنێتت لێ وه‌رگرتوون ، ئه‌وان ده‌توانن بتده‌نێ ( هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم له کۆمپیته‌ره‌که‌ی ماڵهوهته).
وه خاڵێکی‌تر که نابێت بیرت چێت، پێویسته له کاته‌دا که م ئه‌م کاره ده‌که‌یت، هه‌ردوو کۆمپیته‌ره‌که به‌سترابن به هێڵی ئینترنێته‌وه و connection هه‌بێت.
وه نابێت ڕێگه به کۆمپیته‌ره‌که‌ی ماڵه‌وه‌ت بده‌یت که stand by ببێت، چونکه ره‌نگه هه‌تا به‌ڕێزت ده‌چیته سه‌ر شوێنی کاره‌که‌ت ماوهیهکت پێ بچێت، له‌و ماوه‌یه‌دا کۆمپیته‌ره‌که‌ت به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بکوژێته‌وه واته turn off hard disks ببێت، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بچرانی هێڵی ئینته‌رنێته‌که‌ت.
بژین.
لێره نیه
زوه سوپاس کاکا هاوکار
ده‌سته کانت خوش بیت
1 پرسیار به‌ریزتان فه‌رموتان ئه‌بیت اکانیتیک دروست به‌که‌م به ناوی admin
واته ده‌بنه 2 ئه‌کانت له کامپیوترهکی ماله‌وه. ئه‌و ژا دبیت ئه‌و کامپیوتره ماڵ له سه‌ر ئه‌کانتی admin ئیش به‌کات یان هه‌ر کام بیت عادیه؟
لێره نیه
سڵاو..........
به‌ڵی عادیه، هه‌ر کامێکیان بێت هه‌ر ده‌بێت، له کاتێکدا له‌وێ ناو و پاسۆرده‌که ده‌خڵ ده‌که‌ین، ده‌ست به‌جێ کۆمپیته‌ری ماڵه‌وه‌ت، log off ده‌بێت.
لێره نیه
پهڕهكان: 1