میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
زۆر له‌وانه‌ی كهنوێن له‌جیهانی لینوكس و ئوبونتو، پرسیار ده‌كه‌ن +ئایا جیاوازی چییه له‌نێوان ubuntu, kubuntu, xubuntu,edubuntu,goubuntu and ubuntu studio؟
ده‌بێت بزانین كهئوبونتو وه‌كو سیسته‌مه ڕووت و قوتهكه به‌بێ ده‌وروبه‌ر desktop environment ناوی ubuntu وه. كهشێوهكهی هیچ GUIله‌گه‌ڵ نییه، ئه‌مه شێوهكهیهتی
زیاتر ئه‌وكه‌سانه به‌كاری ده‌به‌ن كه‌ته‌واو شاره‌زان و پێوستیان به‌خێرایی ڕاپه‌ڕاندنه نه‌ك نه‌خش و نیگار (له ٪95 به‌كارهێنه‌رانی لینوكس به‌شێوه‌ی دووه‌من). واتا ده‌بێت لات ڕوون بێت سیسته‌مه‌كه ناوی ئوبونتوه : ڕه‌گ و ڕیشاڵ بوخچه و دامه‌زراوه‌كان و كێڕنهڵ (ده‌نك).
یه‌كه‌م Ubuntu- gnome
ئه‌نجا ئوبونتو به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری Gnome داده‌مه‌زێت(ئه‌مه به‌ربڵاوترین جۆر و ئاسانترینیانه).
دووه‌م دانهKubuntu
ئه‌مه هه‌ر ئوبونتووه وه‌كو سیسته‌م به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری KDE. ئه‌مه‌شیان ئاسانه بۆ به‌كارهێنه‌ر و هه‌ندێك لهدابهشكردنهكانی لینوكس وه‌كو بنه‌ڕه‌ت به‌كاری ده‌به‌ن نه‌ك Gnome. وه‌كو Knoppix.
سێهه‌م Xubuntu
ئه‌مه‌شیان هه‌ر سیسته‌مه‌كه ئوبونتووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریxfce. ئه‌م جۆره یان ئه‌و دابهشكرنانهی لینوكس كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ن له‌م دوایه‌دا پێشكه‌وتن به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌زۆر خێرایه وه‌له‌گه‌ڵ نزمترین خه‌سڵه‌ته‌كانی كارتی گرافیك كارده‌كات. بۆ كۆمپیوته‌ره كۆنه‌كان باشترین هه‌ڵبژاردنه.
چواره‌م Edubuntu
ئه‌م جۆره‌یان ته‌واو دامه‌زراوه بۆ به‌كارهێنان له‌نێو خوێندنگه یان باشترین وایه بڵێین نێو پۆله‌كاندا.
پێنجه‌م Gobuntu
ئه‌م جۆره‌یان له‌گه‌ڵ Ubuntu 7.10 وه‌شێندرا، ته‌نها ئه‌و نه‌رمه‌كاڵا و وه‌گه‌ڕخه‌رانه له‌خۆ ده‌گرێت كهلهژێر مافی به‌كارهێنانی خۆڕایدان.
شه‌شه‌م UbuntuStudio
ئه‌مه‌یان جۆرێكی تایبه‌ته به‌وانه‌ی كاری ڕه‌نگاڵه ده‌كه‌ن له‌ده‌نگ و ڕه‌نگ. پڕۆگرامه‌كانی دامه‌زراو هه‌موویان تایبه‌تن به‌و بواره و پێكه‌وه گرێدراوی ئه‌و كاره‌ن.
**جۆرێك ده‌وروبه‌ر هه‌یه، كه‌زۆر خێرا و زۆربه‌ربڵاوه Fluxbox. ئه‌مه سه‌ربه‌و گرووپانه نییه وه‌كو Windows manager به‌ربڵاوه. دامه‌زراندنی
aptitude install fluxbox
پاشان Ctrl+Alt+Del لهههڵبژارنهكان Session بگۆڕه به fluxbox.
به‌سته‌ری په‌یوه‌ندیدار:
http://zkurd.org/?Besh=babet&babet=16
http://www.kernel.org/
https://wiki.ubuntu.com/
بژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سیا (2008-07-26 10:18:51)
لێره نیه
ده‌ست خۆش کاک سیا روونکردنه‌وه‌یه‌کی جوانه ![]()
لێره نیه
ده‌ست خۆش بێت بۆ ئه‌و رونكردنه‌وه زۆر زۆر جوانه
به‌ڵام GUI یانی چی؟
لێره نیه
Net4kurd نووسی:
ده‌ست خۆش بێت بۆ ئه‌و رونكردنه‌وه زۆر زۆر جوانه
به‌ڵام GUI یانی چی؟
واتا Graphical user interface
http://en.wikipedia.org/wiki/Graphical_user_interface
بریتییه له‌و ڕوومه‌ته‌ی ده‌درێته ده‌موچاوی یان شێوهڕوخساری ئه‌و سیسته‌مه، به‌كورتی ئه‌مانه‌ی باسمان كرد Gnome ، KDE, XFCE هه‌موویان بریتین لهGUI.
لێره نیه
سیا نوسیی:
UbuntuStudio
ئه‌مه‌یان جۆرێكی تایبه‌ته به‌وانه‌ی كاری ڕه‌نگاڵه ده‌كه‌ن له‌ده‌نگ و ڕه‌نگ. پڕۆگرامه‌كانی دامه‌زراو هه‌موویان تایبه‌تن به‌و بواره و پێكه‌وه گرێدراوی ئه‌و كاره‌ن.
ئایا ئه‌مه وه‌ك سیسته‌مێكه؟ به‌رنامه‌كانی كاری ره‌نگاڵه ده‌كه‌ن له‌ده‌نگ و ڕه‌نگ ئایا به‌رنامه‌كانی كه له‌م سیسته‌مه‌دان ناوی به‌رنامه‌كان چیه‌و وه كاریان چۆنه واته چه‌نده به‌هێزن ئه‌گه‌ر رونكردنه‌وه‌یه‌كی جوانترمان بۆ بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه زۆر سوپاست ده‌كه‌م.
لێره نیه
![]()
Gnome
KDE
Xfce
ئەمانە لەسەرەوە بەستەرەکانیان دانراوە، سیستەم نین بەتەنها بەڵکوو ڕوومەتن GUI یان باوترە بڵێین Desktop یان ڕوومێز بەکوردی. سیستەمەکە بۆ نمونە ئوبونتو:
سیستەمی بنەڕەت Unix
Kernel لینوکس
مافی لەبەرگرتنەوە GNU
هەرچەندە ئێستا تەنها ئەوە بەسە بنوسن Ubuntu is a Linux/GNU OS. بەستەرەکان دەربارەی ئەوانە هەموویان لەمەکۆکان و زکورد هەن.
ئەوە سیستەمەکە تەواو، ئەنجا هەندێک کەس پێویستیان بەڕوومێزێک هەیە کەتەنەکە خۆڵ و لیستی پڕۆگرامەکان و ئامرازی دەنگەکان هەموو ئەمانە بەوێنەوە واتا ڕووخسارێکیان ببێت. جاخۆی ئازادە کامیان دەکات بەڕوومێزی خۆی gnoem, kde, xfce ...etc
GUI بۆ کەسانی سەرەتایی زۆر باشە یان پێویستە بەتایبەت ئەوانەی لەسیستەمی ویندۆزەوە هاتوون.
سەبارەت بەپرسیارەکەت لەسەر UbuntuStudio
هەموو پڕۆگرامەکانی لێرە ببینە وە زۆر بەناوبانگە
http://en.wikipedia.org/wiki/Ubuntu_Studio#Packages
بژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سیا (2008-06-03 23:06:08)
لێره نیه
باشه كاك سیا ده‌توانین به‌رنامه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه UbuntuStudio یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر ئوبونتو دامه‌زرێنین چونكه قه‌باره‌ی زۆره ' سه‌رم ده‌رناچێت له‌م شه‌ش به‌شه‌ی كهداتناوه ڕه‌نگه پرسیاری سه‌یر بكه‌م به‌ڵام بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه تێی ناگه‌م 'كاك سیا باشه بۆ كراوه‌ته شه‌ش به‌ش ئایا كامه‌یان له‌هه‌مویان باشتره كه به‌كاری ببه‌یت .
لێره نیه
Net4kurd نووسی:
باشه كاك سیا ده‌توانین به‌رنامه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه UbuntuStudio یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر ئوبونتو دامه‌زرێنین چونكه قه‌باره‌ی زۆره ' سه‌رم ده‌رناچێت له‌م شه‌ش به‌شه‌ی كهداتناوه ڕه‌نگه پرسیاری سه‌یر بكه‌م به‌ڵام بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه تێی ناگه‌م 'كاك سیا باشه بۆ كراوه‌ته شه‌ش به‌ش ئایا كامه‌یان له‌هه‌مویان باشتره كه به‌كاری ببه‌یت .
به‌ڕێز،
ubuntustudio یان هه‌ریه‌ك له‌و جۆرانه‌ی باسم كردووه هه‌رهه‌مویان وه‌كو سیسته‌م یه‌كسانه به Ubuntu Linux/GNU
هه‌روه‌ك چۆن باسم كردووه، ئه‌گه‌ر جوان دیقه‌ت بده‌یت، بریتین ته‌نها له‌ڕوخسار گۆڕین. ئه‌گینا ئه‌و كاره‌ی بهههریهكهیان ده‌یكه‌یت ده‌توانی بهوانیشیت تریش بكه‌یت. كه‌سانێك هه‌یه ئاره‌زوویان و ده‌وروبه‌ری gnome له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كان ئه‌و ڕاهاتوون. یان كه‌سانێكی تر هه‌یه ئاره‌زوی KDE ده‌كه‌ن به‌و ڕاهاتوون، كه‌سانێك كهكۆمپیوتهری كۆن و گرافیكی لاوازیان هه‌یه ئاره‌زووی XFCE ده‌كه‌ن. به‌ڵام UbuntuStudio هه‌ر ده‌وروبه‌ری gnome به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام داڕێژراوه بۆ كاری گرافیك و ده‌نگ (ڕه‌نگاڵه).
بانمونهیهك بهێنینه‌وه:
من كاتێك كۆده‌كانی html و CSS و PHP و MySQL ده‌نوسم، دهستكاریكهری Gedit به‌كارده‌به‌م كهدهستكاریكهری بنه‌ڕه‌تی Gnome یه. فڵان كه‌س پێی باشه له‌گه‌ڵ kate كاربكات كهدهستكاریكهری بنه‌ڕه‌تی kde یه، كه‌سی تر هه‌یه nano یان VIM یان Emacs به‌كارده‌بات. بۆ وه‌ڵامێكی پرسیاره‌كه‌ت به‌كورتی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاره‌زووی تاكه‌كه‌سی
ئه‌گه‌ر هه‌ویره‌كه ئاو ڕانه‌كێشێت
سه‌رت تۆزێك لێ بشێوێنم ![]()
ئه‌گه‌ر كام له‌و جۆرانه به‌كاربه‌ریت ده‌توانیت ئامرازهركانی و پڕۆگرامه‌كانی تر كهلهسه جۆره‌كانی ترن به‌كاریان به‌ریت.
ئه‌مه‌یه دنیای نهرمهوڵای ئازاد
بژین
لێره نیه
ده‌ست خۆش كاك سیا ئێستا تێگه‌یشتم
سیا نووسی :
ده‌بێت بزانین كهئوبونتو وه‌كو سیسته‌مه ڕووت و قوتهكه به‌بێ ده‌وروبه‌ر desktop environment ناوی ubuntu وه. كهشێوهكهی هیچ GUIله‌گه‌ڵ نییه.
باشه بۆ كاك سیا ئه‌دی ئوبونتو desktop له‌گه‌ڵ نیه؟یان ئه‌و وێنه‌ی كه دات ناوه كواشێوهكهی ئاوایه 
لێره نیه
Net4kurd نووسی:
ده‌ست خۆش كاك سیا ئێستا تێگه‌یشتم
سیا نووسی :
ده‌بێت بزانین كهئوبونتو وه‌كو سیسته‌مه ڕووت و قوتهكه به‌بێ ده‌وروبه‌ر desktop environment ناوی ubuntu وه. كهشێوهكهی هیچ GUIله‌گه‌ڵ نییه.باشه بۆ كاك سیا ئه‌دی ئوبونتو desktop له‌گه‌ڵ نیه؟یان ئه‌و وێنه‌ی كه دات ناوه كواشێوهكهی ئاوایه
http://img71.imageshack.us/my.php?image=mamamfn4.png
باسه‌كان جارێكی تر به‌وردی بخوێنه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌سته‌ره‌كان له‌گه‌ڵ كوپێك چای گه‌رم ![]()
لێره نیه
له به‌ر خاتری تۆ و خۆم جارێكی تر ده‌یخوێنمه‌وه به خوا كاك سیا كه ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه كوپێك چای گه‌رمم خوارده‌وه سوپاس بۆتۆ ی به‌رێز. ![]()
لێره نیه

ئه‌مه‌یه دنیای نهرمهوڵای ئازاد
سه‌ركه‌وتووبن
لێره نیه
Net4kurd نووسی:
http://img443.imageshack.us/img443/8828/net4kurdzg9.png
ئه‌مه‌یه دنیای نهرمهوڵای ئازاد
سه‌ركه‌وتووبن
![]()

لێره نیه