میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه‌ و پێویست به‌ خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته‌ خۆت تۆمار بكه‌یت كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته‌ بۆ جێبه‌جێ كردن

#١ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ٠١:٠٥:٢٦

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٦١١
وێبگه‌

به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

سڵاو هاوڕێیان،
ماوه‌یه‌كه‌ سه‌رقاڵی پرۆژه‌ی به‌سته‌رناس بووین، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وا ئێستا به‌ره‌و كۆتایی هاتن هاتووه‌ و هه‌روه‌ها ئاماده‌یه‌ بۆ به‌كاربردن.
له‌ دێڕه‌كانی خواره‌وه‌ پێناسه‌ی به‌سته‌رناس بخوێنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌كاربردنی بزانه‌.

به‌سته‌رناس چیه‌؟
به‌سته‌رناس بریتییه‌ له‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌سته‌ر و ماڵپه‌ڕی به‌سوودی كوردی له‌ بنكه‌یه‌كی دراوه‌دا و دواتر پیشاندانی بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی به‌سته‌رناس، سوودی كۆتایی به‌سته‌رناس بۆ هه‌ردوو میوانان و هه‌روه‌ها خاوه‌ن ماڵپه‌ڕانیش ده‌بێت. بۆ زۆرتر ڕوونبوونه‌وه‌ی مه‌سبه‌ت له‌ به‌سته‌رناس تكایه‌ چاو له‌ وێنه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌،
http://www.webchin.org/besternas/ad/images/chon_kar_dekat.png

واته‌ ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی كه‌ له‌ به‌سته‌رناس دا تۆمار ده‌كرێن، له‌ كۆتاییدا هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی به‌سته‌رناس به‌ شێوه‌ی Random ده‌توانن بیانبینن و سه‌ردانیان بكه‌ن.

تووڵئامرازی به‌سته‌رناس دابگره‌،
http://www.webchin.org/besternas/toolbar/besternas.exe

په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی پرۆژه‌،
http://www.webchin.org/besternas/ad/link.php

له‌ به‌سته‌ری سه‌ره‌وه‌ هه‌موو زانیارییه‌كی پێویست سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ نووسراوه‌.

تكایه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ تووڵئامرازی به‌سته‌رناس بۆ ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر Internet Explorer كار ده‌كات، وه‌شانی تایبه‌ت به‌ FireFox پاش دڵنیابوون له‌ بێ كێشه‌یی پرۆژه‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

تكایه‌ هه‌ر كێشه‌یه‌كتان به‌دی كرد، لێره‌ بینووسن، هه‌روه‌ها ده‌توانن لێره‌ داواكاری بنووسن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دووگمه‌ی به‌سته‌رناس له‌ نێو ماڵپه‌ڕی خۆتان دابنێن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ وێبچن ئێستادانراوه‌.

به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::

لێره‌ نیه‌

 

#٢ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ٠١:٠٨:٤٨

peimann
ئه‌ندامی چالاك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-31
په‌یامه‌كان: ٤١٢

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ده‌ست خۆس کاکه‌ ئاسۆ
به‌ره‌ و وێبێکی باشتر


من ئه‌وه‌ نازانم که‌ تۆ ده‌یزانیت
                به‌ڵام تۆ ده‌توانی ئه‌وه‌ بزانیت که‌ من ده‌یزانم                 
                                     hvis jeg få lys fra deg...hvil ikke fra solen

لێره‌ نیه‌

 

#٣ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ٠١:١٢:٢٩

خالید
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: ســـــــوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-12-08
په‌یامه‌كان: ٥٥٦
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ده‌ستت خۆش كاك ئاسۆ!
هاوپۆلی گشتی زۆر بكرێت باشتر نیه‌؟

له‌گه‌ڵ ڕێز.

لێره‌ نیه‌

 

#٤ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ٠١:١٧:١٤

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٦١١
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

خالید نووسی:

ده‌ستت خۆش كاك ئاسۆ!
هاوپۆلی گشتی زۆر بكرێت باشتر نیه‌؟

له‌گه‌ڵ ڕێز.

سووپاس بۆ ئێوه‌،
به‌ڵێ بۆ نه‌، له‌ داهاتوودا زۆرتر په‌ره‌ی پێده‌درێت و هه‌روه‌ها Toolbar ـه‌كه‌ له‌كاتی هه‌بوونی گۆڕانكاری نوێدا، بۆخۆی نوێ ده‌بێته‌وه‌.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::

لێره‌ نیه‌

 

#٥ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ٠٨:٤٣:٣١

Zheer
ئه‌ندامی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-25
په‌یامه‌كان: ٨

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ده‌ست خۆس کاکه‌ ئاسۆ,hmm

لێره‌ نیه‌

 

#٦ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١١:٣٢:٤٨

دابان
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-06-26
په‌یامه‌كان: ١٠٢٥
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ كارێكی زۆرباشت كردووه‌
من پێم خۆشه‌ دوگمه‌ی به‌سته‌رناس له‌ماڵپه‌ڕی خۆم دانێم ؟
ئایا مه‌ڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر فرییش بێت ئاساییه‌ له‌به‌سته‌رناس زیادی بكه‌یت ؟
هه‌میشه‌ وێبچن پێشه‌نگه‌ .


چ ئازارێكــی ســه‌ختــه‌ ، به‌تاسه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌كه‌وه‌ بمریت كه‌ ئه‌زانیت هه‌رگیز پێی ناگه‌یت
                                                                                                   (ئه‌لیساندرۆ باریكۆ)
www.chawg.org/meko
www.home4kurd.com

لێره‌ نیه‌

 

#٧ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١١:٣٥:١٠

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٦١١
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

SLeMaNY D نووسی:

ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ كارێكی زۆرباشت كردووه‌
من پێم خۆشه‌ دوگمه‌ی به‌سته‌رناس له‌ماڵپه‌ڕی خۆم دانێم ؟
ئایا مه‌ڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر فرییش بێت ئاساییه‌ له‌به‌سته‌رناس زیادی بكه‌یت ؟
هه‌میشه‌ وێبچن پێشه‌نگه‌ .

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بێ كێشه‌یه‌، مه‌به‌ست له‌ به‌سته‌رناس ئه‌وه‌یه‌ ناوه‌ڕۆكی چاك بناسێنێت به‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه‌ تووڵئامرازه‌كه‌ی داده‌مه‌زرێنن، هه‌روه‌ها میوانانی زۆرتر ڕابكێشێت بۆ ماڵپه‌ڕه‌كان. هه‌ر ماڵپه‌ڕێكیش ده‌توانێ زۆرتر له‌ یه‌ك به‌سته‌ری له‌وێ هه‌بێت، واته‌ ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ٥ بابه‌تی به‌سوودی تێدا بوو و ده‌ته‌وێ هه‌موویان له‌ به‌سته‌رناس دابنێیت، ده‌توانی هه‌ر ٥ ـیان بنێریت، هه‌ر جاره‌ و به‌سته‌ری سه‌ربه‌خۆی بابه‌تێك.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::

لێره‌ نیه‌

 

#٨ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١١:٤٣:٤٢

دابان
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-06-26
په‌یامه‌كان: ١٠٢٥
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

زۆرسوپاس كاك ئاسۆ
زۆركارێكی باشه‌ ،
ئایا چۆن دوگمه‌ی به‌سته‌رناس له‌ماڵپه‌ڕه‌ێك داده‌نڕێت ؟
سوپاس .


چ ئازارێكــی ســه‌ختــه‌ ، به‌تاسه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌كه‌وه‌ بمریت كه‌ ئه‌زانیت هه‌رگیز پێی ناگه‌یت
                                                                                                   (ئه‌لیساندرۆ باریكۆ)
www.chawg.org/meko
www.home4kurd.com

لێره‌ نیه‌

 

#٩ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١١:٥٠:٤٩

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٦١١
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

http://www.webchin.org/besternas/ad/link.php
كرته‌ بكه‌ سه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕ.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::

لێره‌ نیه‌

 

#١٠ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١١:٥٦:٤٩

Broosk
وێبچن
شوێن: فه‌نته‌ڵۆس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-03-17
په‌یامه‌كان: ٢٢١٨
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ ، به‌ڵام جیاوازی چییه‌ له‌گه‌ڵ به‌سته‌رچند

بژیت

لێره‌ نیه‌

 

#١١ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١٢:٠٠:٣٢

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٦١١
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

Broosk نووسی:

ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ ، به‌ڵام جیاوازی چییه‌ له‌گه‌ڵ به‌سته‌رچند

بژیت

به‌سته‌رچن شوێنێكه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌سته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌كان ببینیت ده‌بێ سه‌ردانی به‌شی به‌سته‌رچن بكه‌یت.
به‌سته‌رناس شوێنێكه‌/ ئامرازێكه‌ بۆ ناساندنی به‌سته‌ر، پێویست ناكات سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكه‌یت، ته‌نیا توولئامرازه‌كه‌ دابمه‌زرێنه‌ و كرته‌ له‌و به‌شه‌ بكه‌ كه‌ حه‌زت لێی هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ به‌شی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت، ئه‌و كاته‌ هه‌ر جاره‌ و ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌ كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێتت پیشان ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ خۆت ناونیشانی بنووسیت. هه‌ر كرته‌ و ماڵپه‌ڕێك.

هه‌روه‌ها كاتێك به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕی خۆت/ به‌سته‌ری بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕی خۆت له‌ به‌سته‌رناس تۆمار بكه‌یت، و به‌سته‌رناس ١٠٠ به‌كارهێنه‌ری هه‌بێت، ئه‌و كاته‌ تۆ وه‌ك خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ ١٠٠ سه‌ردانی خۆڕا بۆ خۆت مسۆگه‌ر ده‌كه‌یت.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::

لێره‌ نیه‌

 

#١٢ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١٢:٠٤:٠٥

دابان
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-06-26
په‌یامه‌كان: ١٠٢٥
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

سوپاس  كاك ئاسۆ دامنا wink


چ ئازارێكــی ســه‌ختــه‌ ، به‌تاسه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌كه‌وه‌ بمریت كه‌ ئه‌زانیت هه‌رگیز پێی ناگه‌یت
                                                                                                   (ئه‌لیساندرۆ باریكۆ)
www.chawg.org/meko
www.home4kurd.com

لێره‌ نیه‌

 

#١٣ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١٢:٠٧:٣٩

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٦١١
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

SLeMaNY D نووسی:

سوپاس  كاك ئاسۆ دامنا wink

ده‌ستخۆش، باشتر وایه‌ له‌ Footer دایبنێیت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ری Dynamic درووست بكات، ئێستا گه‌ر كه‌سێك كرته‌ بكاته‌ سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك، وا دووگمه‌كه‌ نامێنێت، مه‌به‌ست له‌ دانانی دووگمه‌كه‌  ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میوانانی ماڵپه‌ڕ بتوانن له‌ هه‌ر شوێنێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بن، بتوانن كرته‌ی لێبكه‌ن و ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ بنێرن كه‌ له‌ سه‌ری هه‌ن. بۆ نموونه‌ ئێستا له‌ وێبچن سه‌ردانی هه‌ر بابه‌تێك بكه‌یت، ده‌بینی ده‌توانی ته‌نیا ئه‌و بابه‌ته‌ / ته‌نیا به‌سته‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بنێریت نه‌ك به‌سته‌ری وێبچن.

بۆیه‌ له‌ Footer دایبنێ، سوودی زۆرتری ده‌بێت.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::

لێره‌ نیه‌

 

#١٤ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١٢:١٦:٢٢

Broosk
وێبچن
شوێن: فه‌نته‌ڵۆس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-03-17
په‌یامه‌كان: ٢٢١٨
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

تێگه‌یشتم ، ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ گیان . كارێكی باشه‌ هه‌ربژیت

لێره‌ نیه‌

 

#١٥ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١٢:٢١:٣١

دابان
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-06-26
په‌یامه‌كان: ١٠٢٥
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

سوپاس بۆتێبینیه‌كه‌ت له‌ Footer یش دام نا له‌پاڵ لۆگۆی وێبچن wink


چ ئازارێكــی ســه‌ختــه‌ ، به‌تاسه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌كه‌وه‌ بمریت كه‌ ئه‌زانیت هه‌رگیز پێی ناگه‌یت
                                                                                                   (ئه‌لیساندرۆ باریكۆ)
www.chawg.org/meko
www.home4kurd.com

لێره‌ نیه‌

 

#١٦ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١٢:٢٥:٤٨

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٦١١
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ئێستا باشتره‌ wink
جا له‌ شوێنێكی ماڵپه‌ڕی خۆت ویستت به‌سته‌رێك بنێریته‌ به‌سته‌رناس، ته‌نیا كرته‌ له‌ دووگمه‌كه‌ بكه‌ له‌ خواره‌وه‌ و ده‌بینی بۆ خۆی به‌سته‌ره‌كه‌ی ده‌هێنێت، سه‌ردێڕه‌كه‌ی بنووسه‌ و زۆری بكه‌.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::

لێره‌ نیه‌

 

#١٧ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١٢:٢٧:١٤

badil_hub
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: ژوری تاریك پرمۆم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-06-10
په‌یامه‌كان: ٢٥٢
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ده‌ســــــتتان خۆش ماندوبونتان پێوه‌ دیاره‌

وێبچین هه‌رده‌م له‌خزمه‌ت كردنه‌:d


مرۆڤ
که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت
...........:................

لێره‌ نیه‌

 

#١٨ ٢٠٠٨-٠٦-٢١ ١٤:٣٧:٢٧

art
ئه‌ندام
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-21
په‌یامه‌كان: ٨٠

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

هه‌ربژیت و ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بیت...بێگومان سودی زۆره‌

لێره‌ نیه‌

 

#١٩ ٢٠٠٨-٠٦-٢٢ ١٤:٣٤:٢٤

Halkawt.d.j
گرووپی وه‌رگێڕان
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-07
په‌یامه‌كان: ١١٠٥
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ده‌ستان خۆش بێت به‌ڕاستی کارێکی باشتان کردووه‌ .

لێره‌ نیه‌

 

#٢٠ ٢٠٠٨-٠٦-٢٣ ١٤:١٠:٠٥

جوتیار1
گرووپی وه‌رگێڕان
شوێن: چەمچەماڵ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-01-15
په‌یامه‌كان: ١١٦٣
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

هەر بژی وێبچن.........

لێره‌ نیه‌

 

#٢١ ٢٠٠٨-٠٦-٢٣ ١٧:٥٨:٥٨

Yadasht
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: گه‌رمه‌سێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
په‌یامه‌كان: ٤٠٠
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ده‌ستت خۆش کارێکی جوان و به‌سوده‌... بژین  cool


زانستگه، به‌زانست به‌هێزین

سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ده‌ستکه‌وتنی گشت زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ زانستی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و جیهانی وێب دارشتن به‌زمانی شیرینی کوردی سۆرانی.

لێره‌ نیه‌

 

#٢٢ ٢٠٠٨-٠٦-٢٣ ١٨:١٢:٥٤

ganjo_allai
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-10-27
په‌یامه‌كان: ٣٦٠
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

به‌هيوای كاری نوێترو باشتر ده‌ست خۆش

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ganjo_allai (2008-06-23 18:14:53)

لێره‌ نیه‌

 

#٢٣ ٢٠٠٨-٠٦-٢٤ ١٢:٥٤:٢٠

کارێزه
وێبچن
شوێن: نه‌رویژ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-11-19
په‌یامه‌كان: ٧١١
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

کارێکی جوان و نایابه‌... بوهیوای کاری چاک تر

لێره‌ نیه‌

 

#٢٤ ٢٠٠٨-٠٨-٢٩ ١٣:١٨:٣٠

ژێکاف
ئه‌ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-11
په‌یامه‌كان: ١٢

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

سلاو ......

ده‌سته‌کانتان خۆشبێ

به‌لام گه‌ر ئێستا من بمه‌وێ سایته‌کان ببینم ته‌نیا ده‌بێ له‌ به‌رنامه‌که‌ بیبینم؟

لێره‌ نیه‌

 

#٢٥ ٢٠٠٨-٠٨-٢٩ ١٧:٠٩:٠٤

ئامانج
چاو‌دێری پێشوو
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-12-04
په‌یامه‌كان: ١٨٩٩
وێبگه‌

Re: به‌سته‌رناس، پرۆژه‌یه‌كی نوێی وێبچن

ژێکاف نووسی:

سلاو ......

ده‌سته‌کانتان خۆشبێ

به‌لام گه‌ر ئێستا من بمه‌وێ سایته‌کان ببینم ته‌نیا ده‌بێ له‌ به‌رنامه‌که‌ بیبینم؟

به‌ڵێ،

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  RSS Feed ی مه‌كۆكانی وێبچن  [Mobilupplåsning, waxnas | data, Webbdesign, Webbhotell och PC Reparationer i Karlstad] |  [هۆستگه‌ خانه‌خوێی وێبچن ده‌كات] |  [زانستپه‌روه‌رانی كورد]