میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1 2

سڵاو هاوڕێیان،
ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی پرۆژه‌ی به‌سته‌رناس بووین، به خۆشحاڵیه‌وه وا ئێستا به‌ره‌و كۆتایی هاتن هاتووه و هه‌روه‌ها ئاماده‌یه بۆ به‌كاربردن.
له دێڕه‌كانی خواره‌وه پێناسه‌ی به‌سته‌رناس بخوێنه‌وه و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌كاربردنی بزانه.
به‌سته‌رناس چیه؟
به‌سته‌رناس بریتییه له پرۆژه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌سته‌ر و ماڵپه‌ڕی به‌سوودی كوردی له بنكه‌یه‌كی دراوه‌دا و دواتر پیشاندانی بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی به‌سته‌رناس، سوودی كۆتایی به‌سته‌رناس بۆ هه‌ردوو میوانان و هه‌روه‌ها خاوه‌ن ماڵپهڕانیش ده‌بێت. بۆ زۆرتر ڕوونبوونه‌وه‌ی مه‌سبه‌ت له به‌سته‌رناس تكایه چاو له وێنه‌ی خواره‌وه بكه،
واته ئه‌و به‌سته‌رانه‌ی كه له به‌سته‌رناس دا تۆمار ده‌كرێن، له كۆتاییدا هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی به‌سته‌رناس به شێوه‌ی Random ده‌توانن بیانبینن و سه‌ردانیان بكه‌ن.
تووڵئامرازی به‌سته‌رناس دابگره،
http://www.webchin.org/besternas/toolbar/besternas.exe
په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی پرۆژه،
http://www.webchin.org/besternas/ad/link.php
له به‌سته‌ری سه‌ره‌وه هه‌موو زانیارییه‌كی پێویست سه‌باره‌ت به پرۆژه نووسراوه.
تكایه تێبینی ئه‌وه بكه كه تووڵئامرازی به‌سته‌رناس بۆ ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر Internet Explorer كار ده‌كات، وه‌شانی تایبه‌ت به FireFox پاش دڵنیابوون له بێ كێشه‌یی پرۆژه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
تكایه هه‌ر كێشه‌یه‌كتان به‌دی كرد، لێره بینووسن، هه‌روه‌ها ده‌توانن لێره داواكاری بنووسن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دووگمه‌ی به‌سته‌رناس له نێو ماڵپه‌ڕی خۆتان دابنێن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له وێبچن ئێستادانراوه.
به هیوای سوود وه‌رگرتن.
لێره نیه
ده‌ست خۆس کاکه ئاسۆ
به‌ره و وێبێکی باشتر
لێره نیه
ده‌ستت خۆش كاك ئاسۆ!
هاوپۆلی گشتی زۆر بكرێت باشتر نیه؟
له‌گه‌ڵ ڕێز.
لێره نیه
خالید نووسی:
ده‌ستت خۆش كاك ئاسۆ!
هاوپۆلی گشتی زۆر بكرێت باشتر نیه؟
له‌گه‌ڵ ڕێز.
سووپاس بۆ ئێوه،
به‌ڵێ بۆ نه، له داهاتوودا زۆرتر په‌ره‌ی پێده‌درێت و هه‌روه‌ها Toolbar ـه‌كه له‌كاتی هه‌بوونی گۆڕانكاری نوێ‌دا، بۆخۆی نوێ ده‌بێته‌وه.
لێره نیه
ده‌ست خۆس کاکه ئاسۆ,![]()
لێره نیه
ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ كارێكی زۆرباشت كردووه
من پێم خۆشه دوگمه‌ی به‌سته‌رناس له‌ماڵپه‌ڕی خۆم دانێم ؟
ئایا مهڵپهڕهكهت ئه‌گه‌ر فرییش بێت ئاساییه لهبهستهرناس زیادی بكه‌یت ؟
هه‌میشه وێبچن پێشه‌نگه .
لێره نیه
SLeMaNY D نووسی:
ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ كارێكی زۆرباشت كردووه
من پێم خۆشه دوگمه‌ی به‌سته‌رناس له‌ماڵپه‌ڕی خۆم دانێم ؟
ئایا مهڵپهڕهكهت ئه‌گه‌ر فرییش بێت ئاساییه لهبهستهرناس زیادی بكه‌یت ؟
هه‌میشه وێبچن پێشه‌نگه .
به دڵنیاییه‌وه بێ كێشه‌یه، مه‌به‌ست له به‌سته‌رناس ئه‌وه‌یه ناوه‌ڕۆكی چاك بناسێنێت به‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه تووڵئامرازهكهی داده‌مه‌زرێنن، هه‌روه‌ها میوانانی زۆرتر ڕابكێشێت بۆ ماڵپه‌ڕه‌كان. هه‌ر ماڵپه‌ڕێكیش ده‌توانێ زۆرتر له یه‌ك به‌سته‌ری له‌وێ هه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ٥ بابه‌تی به‌سوودی تێدا بوو و ده‌ته‌وێ هه‌موویان له به‌سته‌رناس دابنێیت، ده‌توانی هه‌ر ٥ ـیان بنێریت، هه‌ر جاره و به‌سته‌ری سه‌ربه‌خۆی بابه‌تێك.
لێره نیه
زۆرسوپاس كاك ئاسۆ
زۆركارێكی باشه ،
ئایا چۆن دوگمه‌ی به‌سته‌رناس لهماڵپهڕهێك داده‌نڕێت ؟
سوپاس .
لێره نیه
http://www.webchin.org/besternas/ad/link.php
كرته بكه سه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕ.
لێره نیه
ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ ، به‌ڵام جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ بهستهرچند
بژیت
لێره نیه
Broosk نووسی:
ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ ، به‌ڵام جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ بهستهرچند
بژیت
به‌سته‌رچن شوێنێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌سته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌كان ببینیت ده‌بێ سه‌ردانی به‌شی به‌سته‌رچن بكه‌یت.
به‌سته‌رناس شوێنێكه/ ئامرازێكه بۆ ناساندنی به‌سته‌ر، پێویست ناكات سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكه‌یت، ته‌نیا توولئامرازهكه دابمه‌زرێنه و كرته له‌و به‌شه بكه كه حه‌زت لێی هه‌یه، بۆ نموونه به‌شی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت، ئه‌و كاته هه‌ر جاره و ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێتت پیشان ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ خۆت ناونیشانی بنووسیت. هه‌ر كرته و ماڵپه‌ڕێك.
هه‌روه‌ها كاتێك به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕی خۆت/ به‌سته‌ری بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕی خۆت له به‌سته‌رناس تۆمار بكه‌یت، و به‌سته‌رناس ١٠٠ به‌كارهێنه‌ری هه‌بێت، ئه‌و كاته تۆ وه‌ك خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ ١٠٠ سه‌ردانی خۆڕا بۆ خۆت مسۆگه‌ر ده‌كه‌یت.
لێره نیه
سوپاس كاك ئاسۆ دامنا ![]()
لێره نیه
SLeMaNY D نووسی:
سوپاس كاك ئاسۆ دامنا
ده‌ستخۆش، باشتر وایه له Footer دایبنێیت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ری Dynamic درووست بكات، ئێستا گه‌ر كه‌سێك كرته بكاته سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك، وا دووگمه‌كه نامێنێت، مه‌به‌ست له دانانی دووگمه‌كه ئه‌وه‌یه كه میوانانی ماڵپه‌ڕ بتوانن له هه‌ر شوێنێكی ماڵپه‌ڕه‌كه بن، بتوانن كرته‌ی لێبكه‌ن و ئه‌و په‌ڕه‌یه بنێرن كه له سه‌ری هه‌ن. بۆ نموونه ئێستا له وێبچن سه‌ردانی هه‌ر بابه‌تێك بكه‌یت، ده‌بینی ده‌توانی ته‌نیا ئه‌و بابه‌ته / ته‌نیا به‌سته‌ر ئه‌و بابه‌ته بنێریت نه‌ك به‌سته‌ری وێبچن.
بۆیه له Footer دایبنێ، سوودی زۆرتری ده‌بێت.
لێره نیه
تێگه‌یشتم ، ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ گیان . كارێكی باشه هه‌ربژیت
لێره نیه
سوپاس بۆتێبینیهكهت له Footer یش دام نا له‌پاڵ لۆگۆی وێبچن ![]()
لێره نیه
ئێستا باشتره ![]()
جا له شوێنێكی ماڵپه‌ڕی خۆت ویستت به‌سته‌رێك بنێریته به‌سته‌رناس، ته‌نیا كرته له دووگمه‌كه بكه له خواره‌وه و ده‌بینی بۆ خۆی به‌سته‌ره‌كه‌ی ده‌هێنێت، سهردێڕهكهی بنووسه و زۆری بكه.
لێره نیه
دهســــــتتان خۆش ماندوبونتان پێوه دیاره
وێبچین هه‌رده‌م له‌خزمه‌ت كردنه:d
لێره نیه
هه‌ربژیت و ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بیت...بێگومان سودی زۆره
لێره نیه
ده‌ستان خۆش بێت به‌ڕاستی کارێکی باشتان کردووه .
لێره نیه
هەر بژی وێبچن.........
لێره نیه
ده‌ستت خۆش کارێکی جوان و به‌سوده... بژین ![]()
لێره نیه
بههيوای كاری نوێتر‌و باشتر ده‌ست خۆش
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ganjo_allai (2008-06-23 18:14:53)
لێره نیه
سلاو ......
ده‌سته‌کانتان خۆشبێ
به‌لام گه‌ر ئێستا من بمه‌وێ سایته‌کان ببینم ته‌نیا ده‌بێ له به‌رنامه‌که بیبینم؟
لێره نیه
ژێکاف نووسی:
سلاو ......
ده‌سته‌کانتان خۆشبێ
به‌لام گه‌ر ئێستا من بمه‌وێ سایته‌کان ببینم ته‌نیا ده‌بێ له به‌رنامه‌که بیبینم؟
به‌ڵێ،
لێره نیه
پهڕهكان: 1 2