میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1

سڵاو ...
من پرسیارێكم هه‌یه له‌سه‌ر دریم وه‌یڤه‌ر ، سه‌ره‌تا سه‌یرێكی ئه‌م ماڵپه‌ره بكه‌ن كه له‌لایه‌ن ئا‌ڤێستا گرووپه‌وه دروستكراوه و شتێكی زۆر جوانه ده‌ستیان خۆش ،
http://www.zankokurd.org/
ببینن چه‌ند به‌شێكیان هه‌یه بابه‌تی تیا بڵاوئه‌كرێته‌وه بۆ نموونه به‌شی هه‌واڵ له ده‌ستپێك بابه‌تێكی له‌سه‌ر له‌خواره‌وه نووسراوه درێژه ،ئه‌مه بهستهرهكهیهتی :
http://www.zankokurd.org/Direje.aspx?Ba … Menu=Hewal
یان ووتار :
http://www.zankokurd.org/Direje.aspx?Ba … Menu=Witar
ببینن به‌سته‌ره‌كان هی هه‌واڵ نووسراوه : Babet=Hewal , وه ووتار به‌سته‌ره‌كه‌ی نووسراوه Babet=Witar
ئه‌گه‌رئه‌مه به دریم وه‌یڤه‌ر بكه‌ین به‌ڵام ئاگاداربن به PHP نه‌ك ASPX پێویسته Recordset ــێك بۆ هه‌ریه‌كێك له ووتار و هه‌واڵ دروست بكه‌ین به‌ڵام من ئه‌مه‌وێت یه‌ك Recordset ــم هه‌بێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه چه‌ند به‌شێكی له‌سه‌ر بێت ، وه كاتێ له كۆنترۆڵ په‌ناڵ بابه‌تم زۆركرد (زیادكرد ) یه‌ك form ــم هه‌بێت نه‌ك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان form ــێكی زۆركردن ، واتا نه‌ك بۆ هه‌واڵ فۆڕمێك و بۆ ووتار فۆڕمێك و بۆ فڵان فۆڕمێك .
بژین
لێره نیه
له‌سه‌ر بنه‌مای Relation درووست كردن ده‌كرێت ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكرێت.
واته په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان خشته‌ی هه‌واڵ و هاوپۆل درووست ده‌كه‌یت، به‌سته‌ری نێوان ئه‌و دوو خشته ناوی هاوپۆل ده‌بێت.
بۆ نموونه كاتێك هه‌واڵێك بڵاوده‌كه‌یته‌وه و هاوپۆلی بۆ نموونه News ـت هه‌ڵبژارد، ئه‌و كاته ده‌توانی به به‌كاربردنی GET ـه‌وه فیلته‌ر درووست بكه‌یت كه ته‌نیا ئه‌و هه‌واڵانه پیشان بدات كه هاوپۆله‌كانیان یه‌كسانه به News.
لێره‌یه
سوپاس كاكه ئاسۆ یان ، به‌ڵام به‌سه‌ری هه‌ردوكمان هیچی وا تێنه‌گه‌یشتم ، ئه‌گه‌ر بكرێت به‌وێنه یان ڤیدیۆ شتێكم بۆ بكه‌یت ئه‌گه‌ر ئه‌رك نییه ، سوپاس
لێره نیه
یارمه‌تیم به كاك ئاسۆ گیان
لێره نیه
شته زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر كه‌مێك له بنه‌ماكانی خشته و بنكه‌ی دراوه به گشتیی بزانیت.
به كورتی، وا دابنێین دوو خشته Table ـت هه‌یه، یه‌كێكیان به ناوی category و ئه‌وی دیكه به ناوی news.
له category دا ٢ خانه هه‌یه كه یه‌كێكیان name ـه و له نێو ئه‌وه‌دا ناوی هاوپۆل تۆمار ده‌كرێت.
له نێو خشته‌ی news دا خانهیهكت هه‌یه به ناوی category كه نرخه‌كه‌ی یه‌كسان ده‌بێت به‌و نرخه‌ی كه بهكارهێنهت له ڕێگه‌ی بۆ نموونه Drop Down Menu ـهكهوه هه‌ڵیده‌بژێرێت.
ئه‌و كاته هه‌واڵێكت هه‌یه و نرخی هاوپۆله‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له Drop Down Menu هه‌ڵبژێردراوه.
لێره‌یه
شتێك تێگه‌یشتم ، به‌ڵام خانه‌كه‌ی تری Category چییه ؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ناوی چییه بۆنموونه ID ــیه ؟ و هه‌روه‌ها چۆن نرخی Category یه‌كسان ئه‌كرێت به‌و نرخه‌ی به‌كاردێت وه ئه‌مه مانای چییه ؟ و مه‌به‌ستت له Drop Down Menu ــه له پرۆگرامێكی دروستكردنی ماڵپه‌ر وه‌ك Dreamweaver یان له‌ناو بنكه‌ی دراوه ؟
زۆر سوپاس
لێره نیه
به‌ڵێ مه‌به‌ستم له خانه‌یه‌كی وه‌ك ID ـه.
ئه‌مه‌ش بۆ Drop Down Menu
http://www.google.com/search?q=Drop+Dow … =firefox-a
لێره‌یه
كاك ئاسۆ گیان عهزێتیشت ئه‌یه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڤیدیۆ یان وێنه بۆم بكه‌یت تا ئه‌مرم مه‌منوون و قه‌رزارت ئه‌بم .
بژیت
لێره نیه
Broosk نووسی:
كاك ئاسۆ گیان عهزێتیشت ئه‌یه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڤیدیۆ یان وێنه بۆم بكه‌یت تا ئه‌مرم مه‌منوون و قه‌رزارت ئه‌بم .
بژیت
كاتی پێده‌چێت، چوونكه ئه‌و جۆره كارانه‌م به‌لاوه ناوه بۆ ماوه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستت ده‌توانم له هه‌فته‌ی داهاتوودا شتێكت بۆ ئاماده بكه‌م.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی Recordset ده‌بینم له بابه‌ته‌كه‌ت، پێم وایه ده‌ته‌وێ له DW ئه‌و كاره بكه‌یت، وایه؟
لێره‌یه
وایه كاك ئاسۆ گیان حه‌زه‌كه‌ی ده ساڵ ئه‌وه‌ستم مه‌منوونت ئه‌بم
لێره نیه
Broosk نووسی:
وایه كاك ئاسۆ گیان حه‌زه‌كه‌ی ده ساڵ ئه‌وه‌ستم مه‌منوونت ئه‌بم
![]()
لێره‌یه
ببوره كاك ئاسۆ ته‌نها ئه‌مه‌وێت یه‌ك شتی تر زۆر بكه‌م تا زۆرتر ڕوون بێته‌وه ، ببینه ماڵپه‌ری په‌یامنێر : http://www.peyamner.com/Default.aspx ئه‌بینیت كه له‌بابه‌ته‌كاندا نووسراوه هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و فڵان ....ئه‌گه‌ر به دریم وه‌یڤه‌ر شتێكی وا بكه‌یت ئه‌بێت خشته بۆ كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و وه‌رزشی و هتد بكه‌یت وه Recordset ـــبۆ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ده‌ستپێك دابنێیت به‌ڵام ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر بڵێین Recordset ــی وه‌رزش له‌پێش Recordset ــی هونه‌ری بێت له ده‌ستپێك (بۆ پیشاندانی بابهتهكان ) ئه‌وا كاتێك بابه‌تێكی هونه‌ری داده‌نێیت ده‌چێته دوای بابه‌تی وه‌رزشی له‌به‌رئه‌وه‌ی Recordset ـــی وه‌رزش له‌پێشتره ئه‌گه‌ر چی تۆ بابه‌تی هونهرییهكهت نوێتره ، ویستراو لێره ئه‌وه‌یه تۆ ئه‌م هه‌موو به‌شانه‌ت هه‌بێت له‌سه‌ر یه‌ك Recordset .
وه ببینه له‌ماڵپه‌ری په‌یامنێر له‌ده‌ستی ڕاست له لیستی سه‌ره‌كییه‌كه‌دا به‌شی هونه‌ر و وه‌رزش و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه گه‌ر بۆ نموونه وه‌رزش بكه‌یته‌وه هه‌موو بابه‌ته وه‌رزشییه‌كان ئه‌كرێنه‌وه یان ئه‌گه‌ر هونه‌ری بكه‌یته‌وه ته‌نها بابه‌ته هونه‌رییه‌كان ئه‌كرێنه‌وه و پیشان ئه‌درێن كه‌چی له ده‌ستپێك هه‌موو پێكه‌وه هه‌ن .
ئه‌مه‌ش هه‌مان داواكاریییهكهی سه‌ره‌وه‌یه به‌ڵام زیاتر ڕوونم كرده‌وه بۆت .
سوپاس
لێره نیه
درووستكردنی ماڵپه‌ڕێكی وه‌ك په‌یامنێر ته‌نیا دوو خشته له بنكه‌ی دراوه‌دا جێبه‌جێی ده‌كات، خشته‌یه‌ك بۆ پاشه‌كه‌وت كردنی هه‌واڵه‌كان، خشته‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشان كرنی جۆری هه‌واڵه‌كان/ هاوپۆله‌كانی.
وا دابنێن ده‌ته‌وێ كارێكی هه‌مان شێوه جێبه‌جێ بكه‌یت.
١، دوو خشته درووست بكه، به ناوه‌كانی news و categories.
٢، له هه‌ر خشته‌یه‌ك دا خانه پێویسته‌كان درووست بكه، بۆ نموونه هی news له‌مانه پێك هاتبێت،
id كه ده‌بێ Unique و Auto Increment بێت.
title بۆ سه‌ردێڕ
short بۆ كورته‌ی بابه‌ت
full بۆ درێژه‌ی بابه‌ت/ بابه‌ت به ته‌واوی. ده‌توانی NULL ی پێبده‌یت چوونكه هه‌موو بابه‌ت/ هه‌واڵێك مه‌رج نیه درێژه‌ی هه‌بێت.
image بۆ وێنه‌ی بابه‌ت كه ده‌توانی NULL ی پێبده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ت بتوانێ وێنه‌ی نه‌بێت.
category بۆ تۆماركردنی زانیاریی ئه‌و هاوپۆله‌ی كه هه‌واڵه‌كه‌ی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
خشته‌ی categories له‌م خانانه پێك هاتبێت،
id كه وه‌ك ئه‌وه‌ی news بێت.
name كه ناوی هاوپۆلی تێدا پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
دواتر په‌ڕه‌یه‌كی PHP درووست بكه و كه بتوانی له ڕێگه‌یه‌وه هاوپۆل درووست بكه‌یت كه له نێو categories تۆمار ده‌بێت. جا له چی و چۆن درووستی ده‌كه‌یت سه‌ربه‌ستی، به‌داخه‌وه من ئێستا DW ـم له به‌رده‌ست نیه.
به هه‌مان شێوه په‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی PHP درووست بكه بۆ زۆركردنی هه‌واڵ بۆ بنكه‌ی دراوه، له نێو فۆرمی هه‌واڵ نووسین دا Drop Down Menu ـیهك درووست بكه كه نرخه‌كانی Dynamic بێت و له بنكه‌ی دراوه‌وه وه‌ریبگرێت، له خشته‌ی categories.
پێم وایه Drop Down Menu له DW دا به List/Menu پێناسه كراوه.
له‌و كاته‌دا ده‌بێت Drop Down Menu یان List/Menu ئه‌و هاوپۆلانه پیشان بدات كه له خشته‌ی categories درووست كراون، پاش نیشاندانیا، تۆ وه‌ك هه‌واڵنووس ده‌توانی لێیان هه‌ڵبژێریت، ئه‌و كاته ئه‌و هاوپۆله‌ی له هه‌ڵبژێردراوه نرخه‌كه‌ی یه‌كسان ده‌بێت به‌وه‌ی كه له خانه‌ی category دا تۆمار ده‌بێت.
جا كاتێك ویستت داتاكانی خشته‌ی هه‌واڵ پیشان بده‌یت، ده‌توانی به به‌كاربردنی GET هه‌واڵه‌كان Filter بكه‌یت.
ته‌نیا ئه‌وه پێویسته بۆ درووستكردنی ماڵپه‌ڕێك كه هه‌مان كاری ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر بكات، به دڵنیایه‌وه ورده كاری دیكه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بێت، به‌ڵام وه‌ك بنه‌ما ئه‌وه به‌سه.
لێره‌یه
زۆر سوپاس ، باشه كاك ئاسۆ خانه‌ی Category له News دا جۆره‌كه‌ی چی بێت . Varcher یان INT یان چی ؟
لێره نیه
په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه چ جۆره داتایه‌كی تێدا پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌یت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاوپۆل یه‌كسان بكه‌یت به ID ـه‌كه‌ی، ئه‌و كاته درووست وایه int(11) بێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ژماره نیه ده‌توانی varchar هه‌ڵبژێریت.
لێره‌یه
بۆ ماڵپه‌رێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یامنێر Int باشتر نییه ؟
لێره نیه
به‌ڵێ، له په‌یامنێر نرخی c یه‌كسانه به ژماره‌ی هاوپۆل. واته int ده‌توانی به‌كار ببه‌یت.
لێره‌یه
ببوره ئه‌ی Auto Increment بێت ؟ وه Unique بێت ؟
لێره نیه
ID ده‌بێت هه‌ردووكیان بێت.
لێره‌یه
ئه‌ها باشه مامه ئاسۆ زۆر زۆر مه‌منوونتم گه‌ر كێشه‌م هه‌بوو ئه‌پرسم ، وه چاوه‌ڕێی ئه‌و كارهشتم كه فه‌رمووت ئه‌یكه‌م به‌ڤیدیۆ یان وێنه له‌م ماوه‌یه‌دا چونكه پێم وایه ئه‌وكاته كێشه‌م نابێت ، به‌ڵام ئه‌وه ئێستا تێی نه‌گه‌یشتم ئه‌م دێڕه‌یه :
(جا كاتێك ویستت داتاكانی خشته‌ی هه‌واڵ پیشان بده‌یت، ده‌توانی به به‌كاربردنی GET هه‌واڵه‌كان Filter بكه‌یت)
هه‌ربژیت
لێره نیه
ببوره كاك ئاسۆ گیان كه بابه‌ته‌كه سه‌رله‌نوێ چالاك ده‌كه‌مه‌وه ،
به‌ڵام :
ئێستا فێربووین كه په‌ڕگه‌یه‌ك دروست بكه‌ین بۆ زیاد كردنی Category و هه‌روه‌ها كاتێك بابه‌تێك زۆر ده‌كه‌ین بچێته ئه‌و Category ــیه \ یانه‌ی كه دروست مان دروست له په‌ڕگه‌ی addcat.php
ئێستا بابڵێین به‌شێكم هه‌یه به ناوی وه‌رزش ، به‌شێك به‌ناوی هونه‌ر ، وه هه‌ردوو به‌شه‌كه‌م له addcat.php زۆر كردووه ئایا چۆن بابه‌ته‌كانی ناو Category ــهونهر بكه‌مه نێو په‌ڕه‌ی خۆی بۆ نموونه په‌ڕه‌ی هونه‌ر ناوی huner.php چۆن بابه‌ته‌كانی ناو كه‌ته‌گۆری هونه‌ر Insert ـــبكهم بۆ نێو په‌ڕه‌ی huner.php بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها بابه‌ته‌كانی هونه‌ر له په‌ڕه‌ی huner.php پیشان بدات كاتێك كه : كه‌ته‌گۆری هونه‌ر Row ـــێكه زۆر كراوه بۆ خشته‌ی Category
ده‌ی بژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Broosk (2008-07-04 22:07:53)
لێره نیه
پێم وایه له DW به‌ناوی Show Recordset ناوزه‌د كراوه، كرته له‌و دووگمه‌یه ده‌كه‌یت، له یه‌كێك لهخانهكان نووسراوه Filter، له‌وێدا له‌سه‌ر بنه‌مای Category زانیارییه‌كان Filter ده‌كه‌یت.
لێره‌یه
پهڕهكان: 1