میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه‌ و پێویست به‌ خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته‌ خۆت تۆمار بكه‌یت كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته‌ بۆ جێبه‌جێ كردن

#١ ٢٠٠٧-١٢-١٥ ٠٠:١٤:٢١

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٤٤٩
وێبگه‌

Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ ماڵپه‌ڕێكی سه‌ركه‌توو پێك دێنێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ هاوڕێی به‌كارهێنه‌ر بێت كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌ڵێن User Friendly، بوونی ماڵپه‌ڕێك به‌ هاوڕێی به‌كارهێنه‌ر به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ وه‌ك كه‌س په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕ پێك بێنێت، به‌ڵكوو له‌ لایه‌نی ته‌كنیكیه‌وه‌ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌كار ده‌برێت.

بوونی ماڵپه‌ڕێك به‌ هاوڕێی به‌كارهێنه‌ر له‌وه‌دا كۆ ده‌بێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی‌ وێب داڕێژ / خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ به‌ هاوكاری به‌كاربردنی ته‌كنیكی درووست ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بگوونجێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیی به‌كارهێنه‌ران بێت و تا بكرێت ئاسانكارییان بۆ بكات.

له‌ جیهانی Usability واته‌ به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕ، زۆر تایبه‌تمه‌ندی و ته‌كنیك هه‌یه‌ كه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و ماڵپه‌ڕێكی باشتر و سه‌ركه‌تووتر پێك دێنن، له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌مه‌ سه‌ر Breadcrumb كه‌ شێوازێكه‌ له‌ شێوازه‌كانی ڕێنیشانده‌ری، ڕێدۆزی بۆ به‌كارهێنه‌ر.

Breadcrumb ئه‌و لیسته‌/ به‌سته‌رانه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌سه‌ره‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون و ڕێنیشانده‌ری به‌كارهێنه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ ئێستا له‌ كوێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌دایه‌، ده‌ڵێن وێنه‌یه‌ك زۆرتر له‌ هه‌زار وشه‌ ده‌ڵێت، تكایه‌ چاو له‌ وێنه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونتر ببێته‌وه‌ كه‌ Braedcrumb چیه‌.

http://aso.naderi.googlepages.com/breadcrumb-webchin-1.gif

پێش ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ بده‌یت له‌وانه‌یه‌ ئه‌و پرسیاره‌ت لا درووست بێت كه‌ ئایا چ پێویسته‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ له‌ نێو ماڵپه‌ڕدا هه‌بێت؟
ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی واقیانه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌ و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت وه‌ك بازاڕێك پێناسه‌ بكه‌ین كه‌ هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك / به‌شێكی بریتی بن له‌ دووكانێك، گرینگه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سه‌ردانی بازاڕه‌كه‌ ده‌كات بزانێ له‌ كوێیه‌ و چۆن له‌ نێو بازاڕه‌كه‌دا به‌بێ كێشه‌ سه‌ردانی دووكانه‌كان بكات. وا دابنێین به‌كارهێنه‌ر ده‌چێته‌ ڕێزێك دووكانه‌وه‌ كه‌ نه‌ پێناسه‌ و تایبه‌تمه‌ندییان بۆ نووسراوه‌ و نه‌ هیچ له‌ شته‌كانی نێو دووكانه‌كه‌ ده‌بینێ، لێره‌دا چۆن بزانێ كام دووكان ئه‌و دووكانه‌یه‌ ئه‌و ده‌یه‌وێ ڕووی تێ بكات! ئه‌گه‌ر ئه‌و سیناریۆیه‌ بگوازینه‌وه‌ سه‌ر وێب دڵنیا به‌ كه‌ بێ سه‌ر و به‌ره‌ییه‌ك له‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت درووست ده‌كات و واده‌كات كه‌ به‌كارهێنه‌ر به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌ی وێبگه‌ڕه‌كه‌ی دابخات. جا بوونی لیسته‌یه‌ك كه‌ هه‌مووكات بینراو بێت بۆ به‌كارهێنه‌ر و ڕێنوێنی بكات له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی شوێن دا، تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرینگه‌.

له‌ وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌بینی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك ڕێ و شوێنی په‌ڕه‌كه‌ پیشان دراوه‌ و‌ ئه‌وه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌رده‌خات كه‌ ئێستا سه‌یری فڵان بابه‌ت ده‌كات و ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌ نێو چ مه‌كۆیه‌ك نووسراوه‌ و له‌ كۆتاییدا پێش مه‌كۆكه‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای مه‌كۆكان بووه‌. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ به‌ ئاسانی به‌ یه‌ك كرته‌ بچێته‌ یه‌كێك له‌و شوێنانه‌وه‌.
بوونی Breadcrumb له‌ نێو پرۆگرامۆكه‌ی مه‌كۆ/ هه‌موو مه‌كۆكان شتێكی ئاساییه‌ و وه‌ك ئاگادار بم هه‌موو مه‌كۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی له‌ خۆ گرتووه‌.

گرینگتر له‌ خوودی بوونی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا چۆن داڕێژراوه‌ و چۆن كار ده‌كات، بۆ نموونه‌ چاو له‌ وێنه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌،

http://aso.naderi.googlepages.com/breadcrumb-webchin-2.gif

له‌و وێنه‌دا ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ هه‌موو په‌ڕه‌كان/ به‌شه‌كان به‌سته‌ریان هه‌یه‌، هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ك وه‌ده‌رخراون كه‌ به‌كارهێنه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لا درووست ده‌بێت كه‌ به‌سته‌رن، هه‌ڵه‌ له‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دواترین په‌ڕه‌ یان ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه‌ ئێستا به‌كارهێنه‌ر چاوی لێده‌كات به‌سته‌ره‌، بوونی ئه‌و په‌ره‌یه‌ وه‌ك به‌سته‌ر هیچ مانایه‌كی به‌سوودی نیه‌، به‌ڵكوو ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌لای به‌كارهێنه‌ر درووست ده‌كات كه‌ پێی وایه‌ به‌ كرته‌ كردن له‌و به‌سته‌ره‌ ده‌چێته‌ په‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر هه‌مان په‌ڕه‌ Refresh ده‌كاته‌وه‌ و هیچی تر ڕوو نادات.
بۆیه‌ له‌ دۆخێكی وه‌ك ئه‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ گرینگه‌ كه‌ بیر له‌ ورده‌كاریه‌ پڕ ماناكان بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌كرێت لیسته‌كه‌ كاره‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكات.
چاره‌سه‌ری درووست بۆ كێشه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ڕه‌ی چالاك، ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه‌ ئێستا به‌كارهێنه‌ر چاوی لێده‌كات، ناوه‌كه‌ی قه‌ڵه‌و بكرێت / زه‌قتر بكرێت له‌ ناوی په‌ره‌كانی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر به‌بێ بیركردنه‌وه‌ بزانێ كه‌ له‌ كوێیه‌، هه‌روه‌ها به‌سته‌ره‌كه‌ی لاببرێت.

به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌، چاوێك له‌م په‌ره‌یه‌ی Photoshop family بكه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی Adobe.
http://www.adobe.com/products/photoshop/family

http://aso.naderi.googlepages.com/breadcrumb-webchin-3.gif

لێره‌ به‌ ڕوونی ده‌بینین كه‌ ناوی په‌ڕه‌كه‌/ په‌ڕه‌ی چالاك به‌ قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌ سه‌ردێڕه‌كانی دیكه‌ نووسراوه‌ و نه‌كراوه‌ به‌ به‌سته‌ر، لێره‌دا به‌كارهێنه‌ر به‌بێ بیركردنه‌وه‌ ده‌زانێ كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ په‌ڕه‌ی Photoshop family.

خاڵێكی دیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی داڕشتنی Breadcrumb بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت كه‌ گرینگه‌ بیری لێ بكه‌یته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن ئه‌و هه‌سته‌ بۆ به‌كارهێنه‌ر درووست بكه‌یت كه‌ له‌ كوێوه‌ هاتووه‌، یان ڕێ و شوێنی په‌ڕه‌ی چالاكی بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا، بۆ نموونه‌ سه‌یری ئه‌م دوو وێنه‌یه بكه‌.

http://aso.naderi.googlepages.com/breadcrumb-webchin-4.gif

http://aso.naderi.googlepages.com/breadcrumb-webchin-5.gif

جیاوازی نێوان ئه‌و دوو وێنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هێمانه‌‌ > < له‌ وێنه‌كاندا به‌ پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر دانراون، جیاوازیه‌كی زۆر ده‌خووڵقێنن، من وه‌ك به‌كارهێنه‌رێكی كورد كاتێك سه‌ردانی ماڵپه‌ڕێك بكه‌م كه‌ هێماكانی وه‌ك وێنه‌ی یه‌كه‌م دانابێت، ئه‌و هه‌سته‌م لا درووست ده‌بێت كه‌ درووست دانراون ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆ سه‌ره‌كیه‌ی كه‌ زمانی كوردی/ سۆرانی له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ ده‌نووسرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و Navigation ـه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بناغه‌ دابڕێژرێت بۆ به‌كارهێنه‌ر مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ داڕشتنی زمانه‌وانیه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی نابێت.
وێنه‌ی دووه‌م نا درووستیه‌كی تێدا به‌دی ده‌كرێت و هه‌ستێكی نادرووست بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌خوڵقێنێ،‌ له‌ نێو ماڵپه‌ڕێكدایه‌ هه‌موو نووسراوه‌كان له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ نووسراون، به‌ڵام ئه‌و لیسته‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ و به‌لایه‌وه‌ نامۆ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆكاری نادڵنیا بوون له‌ كرته‌كان، كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ كۆتاییدا كرته‌ی لێنه‌كات و به‌ شێوازێكی دیكه‌ په‌ڕه‌كانی دیكه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت چاو لێبكات كه‌ دژوارتر بێت و ئه‌وه‌ش له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه‌ میوان له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت نه‌كاته‌وه‌.

هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا شێوازی دیكه‌ زۆره‌ بۆ درووستكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌ك كه‌ به‌به‌كارهێنه‌ر پیشان بدات له‌ چ شوێنێكه‌ له‌ نێو ماڵپه‌ڕدا، یه‌كێك له‌ جێگره‌ به‌هێزه‌كانی Breadcrunb، تایبه‌تمه‌ندی  Tab Navigation ـه‌، كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد دا به‌كار براوه‌‌،

http://aso.naderi.googlepages.com/breadcrumb-webchin-6.gif

سه‌ره‌كی ترین كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ی ماڵپه‌ڕی زانستپه‌روه‌رانی كورد ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ قووڵایی یه‌ك په‌ڕه‌ گوونجاوه‌، به‌ زۆربوونی قووڵایی په‌ڕه‌كان به‌كارهێنانی Tab كارێكی ئاسان و كرداری نابێت.

هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی پێ ناساندبن، Breadcrumb و چۆنیه‌تی داڕشتنیان له‌ بابه‌تێكی كورتی وه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌ جێی نابێته‌وه‌. به‌و هیوایه‌ی بتوانم له‌ داهاتوودا زۆرتر و وردتر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا و بواری Usability به‌ گشتیی بنووسم.


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::
وه‌ڵامی ئیمه‌یل و په‌یامی تایبه‌ت نانووسم، تكایه‌ هه‌ر پرسیارێكت هه‌یه‌ یان یارمه‌تیت پێویسته‌ له‌ مه‌كۆكانی وێبچن بینووسه.

لێره‌ نیه‌

 

#٢ ٢٠٠٧-١٢-١٥ ٠٢:٠٦:٤٨

کارێزه
وێبچن
شوێن: نه‌رویژ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-11-19
په‌یامه‌كان: ٧١١
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

ده‌ستت خۆش کاک ئاسۆ به‌ڕاستی سودم لێبینی!

لێره‌ نیه‌

 

#٣ ٢٠٠٧-١٢-١٦ ١٦:٣٦:٢٣

دیاربه‌کر
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: Denmark
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2006-02-16
په‌یامه‌كان: ٣١٦
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی گرنگه‌.wink
هه‌ربژیت


roses are red, violet is blue, sugar is sweet, my heart is true just its 4 you.

لێره‌ نیه‌

 

#٤ ٢٠٠٨-٠٧-٠٤ ٢١:٤٢:٣٨

Broosk
وێبچن
شوێن: فه‌نته‌ڵۆس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-03-17
په‌یامه‌كان: ٢٢١٨
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

زۆر زۆر به‌سووده‌ هه‌ربژیت كاك ئاسۆ ، ئه‌مه‌ به‌خه‌یاڵمدا نه‌هاتبوو .

ده‌یكه‌مه‌ لیستی كاره‌ گرنگه‌كانی وێب داڕشتن .

بژیت

لێره‌ نیه‌

 

#٥ ٢٠٠٨-٠٧-٠٤ ٢١:٥٩:١٣

HUNERAHMED
گرووپی وه‌رگێڕان
شوێن: قه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
په‌یامه‌كان: ١٧٣٥
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

زۆر به‌هێزه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ڕاستی زوو گه‌ر ئه‌وشتانه‌مان بۆ ڕوون بكه‌يه‌وه‌ كاك ئاسۆ باش ده‌بێت

نموونه‌ت زۆر بێت

لێره‌ نیه‌

 

#٦ ٢٠٠٨-٠٧-٠٥ ١٨:٠٦:٠٤

Yadasht
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: گه‌رمه‌سێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
په‌یامه‌كان: ٣٩٤
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

هه‌ربژیت کاکه‌ ئاسۆ


زانستگه، به‌زانست به‌هێزین

سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ده‌ستکه‌وتنی گشت زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ زانستی کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و جیهانی وێب دارشتن به‌زمانی شیرینی کوردی سۆرانی.

لێره‌ نیه‌

 

#٧ ٢٠٠٨-٠٧-٠٧ ٢٣:٤٢:٠٨

Broosk
وێبچن
شوێن: فه‌نته‌ڵۆس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-03-17
په‌یامه‌كان: ٢٢١٨
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

سڵاو ..

كاك ئاسۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی زكورد ، كه‌ چوویته‌ سه‌ر به‌شێك له‌سه‌ره‌وه‌ Button ــی به‌شه‌كه‌ جیاده‌بێته‌وه‌ له‌وانه‌ی تر چۆن ده‌كرێت ؟

بژیت

لێره‌ نیه‌

 

#٨ ٢٠٠٨-٠٧-٠٨ ٠٠:١٠:٥٥

ئاسۆ نادری
چاو‌دێر
شوێن: سوید
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2005-10-27
په‌یامه‌كان: ٦٤٤٩
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

له‌ مه‌به‌سته‌كه‌ت تێنه‌گه‌شتم roll


:: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ كه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت ::
وه‌ڵامی ئیمه‌یل و په‌یامی تایبه‌ت نانووسم، تكایه‌ هه‌ر پرسیارێكت هه‌یه‌ یان یارمه‌تیت پێویسته‌ له‌ مه‌كۆكانی وێبچن بینووسه.

لێره‌ نیه‌

 

#٩ ٢٠٠٨-٠٧-٠٨ ٠١:١٤:٣٣

Broosk
وێبچن
شوێن: فه‌نته‌ڵۆس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-03-17
په‌یامه‌كان: ٢٢١٨
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

ببوره‌ ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كاتێك كرته‌ی به‌شێك ئه‌كه‌یت بۆ نموونه‌ ( به‌م زووانه‌ ) كاتێك تۆ له‌ناو ئه‌و په‌ڕه‌یه‌دایت ، له‌سه‌ره‌وه‌ به‌شی (به‌م زووانه‌ ) شین ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ شینه‌كه‌ی ژێره‌وه‌ی لێدێت ، نازانم چۆن پێت بڵێم به‌خوا ، پێموایه‌ وێنه‌كه‌ ڕوونی ئه‌كاته‌وه‌ :

پێش چوونه‌ به‌شی (به‌م زووانه‌ ) :

http://img75.imageshack.us/img75/4497/bemzwanaev6.png

پاش چوونه‌ به‌شی (به‌م زووانه‌ ) :

http://img80.imageshack.us/img80/1434/bemzwan2aha8.png

هیوادارم مه‌به‌ستم گه‌یشتبێت ،

بژین

لێره‌ نیه‌

 

#١٠ ٢٠٠٨-٠٧-٠٨ ٠٨:٤٨:٥٧

badil_hub
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: ژوری تاریك پرمۆم
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-06-10
په‌یامه‌كان: ٢١٩
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

واژووی Badil_hub:

مرۆڤ
که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت

ده‌ست خۆش به‌راستی پره‌ له‌ زانیاری سه‌ركه‌وتوبی


مرۆڤ
که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت
...........:................

لێره‌ نیه‌

 

#١١ ٢٠٠٨-١٠-٢٣ ٠١:٤٧:١٩

Helloy_kurd
ئه‌ندام
شوێن: ئاڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-15
په‌یامه‌كان: ١٥٨
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

کاکه‌ ئاسۆ گیان من  شاره‌زاییم نیه‌  ته‌نها ده‌توانم  ده‌ست خۆشیه‌کی زۆۆۆۆرت لێ بکه‌م  چوونکه‌  هه‌تا ئێستا زۆر بابه‌تی تۆم خوێندۆته‌وه‌و  سودم لێوه‌رگرتووه  ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی جوانه‌‌ ... ده‌ستت خۆش و هه‌ر بمێنی بۆ کورد چونکه‌ کورد پێویستی به‌ که‌سانی وه‌ک هه‌یه‌‌....   هه‌ر بژی






که‌س له‌ پڕێک نابێت ب کو‌ڕێک

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Helloy_kurd (2008-10-23 01:49:47)

لێره‌ نیه‌

 

#١٢ ٢٠٠٨-١٠-٢٣ ١٢:٢٧:٢٥

saadulla89
ئه‌ندامی چالاك
شوێن: <iostream.h>
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
په‌یامه‌كان: ٣٢٧
وێبگه‌

Re: Breadcrumb له‌ جیهانی وێب داڕشتن دا چیه‌؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک ئاسۆ ، به‌سوود بوو.


شتێك به‌ ناوی نابێ بوونی نیه‌،هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ و هه‌موو ده‌ستپێكردنی كێشه‌یه‌كیش هۆیه‌كی هه‌یه‌.
-ئاسۆ نادری-
یه‌که‌مین مه‌کۆی ترس و خه‌یاڵی کوردی www.Xeyal.net

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB

وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  وێبچن په‌یڕه‌وی له‌ یاساكانی كۆد نووسینی درووست ده‌كات  RSS Feed ی مه‌كۆكانی وێبچن  [waxnas | data, Webbdesign, Webbhotell och PC Reparationer i Karlstad] |  [هۆستگه‌ خانه‌خوێی وێبچن ده‌كات] |  [زانستپه‌روه‌رانی كورد]