میوانی به‌ڕێز، به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆكانی وێبچن، وه‌ك میوان ده‌توانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی مه‌كۆكان بخوێنیته‌وه و پێویست به خۆ تۆمار كردن ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بابه‌ت و پرسیار بنووسیت پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت كه چه‌ند هه‌نگاوێكی زۆر ئاسان و كورته بۆ جێبه‌جێ كردن
پهڕهكان: 1 2

سڵاو له هاوڕێیان،
زۆر جار تۆ دۆمهینێکت هه‌یه له‌گه‌ڵ هۆستێک (ماڵێک ) بۆ ماڵپهرهکت ده‌ته‌وێت دۆمه‌ینێکی تری له‌گه‌ڵ ببه‌ستیته‌وه به‌ڵام به شێوه‌ی دۆمه‌ینی پارک کراو (parked domain)، دۆمه‌ینی پارک کراو خزمه‌تگوزاریه‌کی به خۆڕاییه به‌ڵام ده‌بێت دۆمه‌ینه‌که‌ت بکڕیت و سه‌ره‌تاش خۆت هۆستێکت هه‌بێت تا چه‌ند دۆمه‌ینێکی تری بۆ زیاد بکه‌یت،
ئێستا بۆ نمونه تۆ ئه‌م دۆمهینهت هه‌یه:
test1.com له‌گه‌ڵ هۆستێکی 1GB، ده‌ته‌وێت دۆمه‌ینی test2.com بخه‌یته هه‌مان هۆست به‌ڵام وه‌ک زیاده دۆمه‌ین نه‌بێت ( یانی به‌س پاره‌ی دۆمه‌ینه‌که بده‌یت نه‌ک پاره‌ی زیاد کردنه‌که‌ش ) به‌م هه‌نگاوانه ده‌کرێت:
1- له‌ناو ته‌خته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هۆستهکهتدا بڕۆ به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دۆمه‌ین ( یان هه‌ر ناونیشانێکی تری په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته ) پاشان ده‌بێت شتێکی له‌م جۆره ببینیت: Parked Domains له‌وێدا ناوی ئه‌و دۆمه‌ینه ده‌نوسین که ده‌مانه‌ویت پاڕکی بکه‌ین
که‌واته بۆ نمونه‌که‌ی خۆمان ده‌نوسین: test2.com
2- پاشان ئه‌گه‌ر دۆمه‌ینه‌که‌ت له‌هه‌مان دۆسیه‌ی هۆستهکهتدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌کرا ئه‌وا له‌به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دۆمه‌ینه‌که‌ت بگه‌ڕی به‌دوای گۆڕێنی DNS تا DNSی هۆسته‌که‌ت بنوسیت که ده‌ته‌وێت.
( بێگوومان ئه‌رکی دۆمه‌ین ته‌نیا کورت کردنه‌وه‌ی ناوی هۆستهکانه له IP بۆ ناوێکی جوان و ئاسان ئه‌مه‌ش له ڕێگای DNS ) (DNS کورت کراوه‌ی Domain Name System)
ئێستا وا دابنێ تۆ دۆمه‌ینه نوێکه‌ت له‌ناو هۆستهکهتدا پاڕک کردوه لێره‌دا کێشه‌که ئه‌وه‌یه که چه‌ند دۆمه‌ین پاڕک بکه‌یت ده‌ڕۆنه سه‌ر هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی دۆمه‌ینه‌که‌ی یه‌که‌مجارت ( یانی پارک دۆمه‌ین ته‌نیا بۆ زیاد کردنی چه‌ند ناوێکی تره بۆ هه‌مان ماڵپه‌ر ( بۆ هه‌مان دۆمه‌ینی سه‌ره‌تایی)
ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ر پارک دۆمه‌ینێک بۆ لاپه‌ره‌یه‌کی جیاواز بڕوات وه‌ک دۆمه‌ینێکی سه‌ربه‌خۆی لێبێت ( نه‌کوو بڕۆنه‌وه سه‌ر دۆمه‌ینی سه‌ره‌تایی)،
ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بکه:
1- سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانیت که جۆری Server ده‌بێت Unix بێت، پاشان بتوانیت ورده‌واڵه گۆڕان له ڕێگای فایلی htaccess. بکه‌یت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌م مۆدێله له‌ناو Server به‌کات خرابێت ( Apache Modules: rewrite_module )
2- ئه‌گه‌ر له‌مه دڵنیا بویت، فایلێک به‌ناوی htaccess. دروست بکه‌و ئه‌م کۆده‌ی تێدا بنوسه:
RewriteEngine On
#rekxstny parked domain test2.com
RewriteCond %{http_host} ^(www\.)?(\\)*test1\.com
RewriteCond %{REQUEST_URI} !^/test2/.*$
RewriteRule ^(.*)$ http://www.test2.com/test2/$1
#rekxstny parked domain test3.com
RewriteCond %{http_host} ^(www\.)?(\\)*test3\.com
RewriteCond %{REQUEST_URI} !^/test3/.*$
RewriteRule ^(.*)$ http://www.test3.com/test3/$13- پاشان ئه‌پڵۆدی بکا بۆ ناو ڕووتی ماڵپه‌ره‌که‌ت
4- دوای ئه‌وه بۆ هه‌ر پارک دۆمه‌ینێک فۆلده‌رێک دروست بکه له‌ناو رووتی ماڵپه‌ره‌که‌ت به‌ناوی دۆمه‌ینه‌که‌ت به‌بێ (tld.)
لێره‌دا کاره‌که‌ت ته‌واو بوو،
ئێستا هه‌ر پارک دۆمه‌ینێک ده‌ڕواته لاپه‌ره‌یه‌کی جیاواز
تێبینی:
1- به هه‌ڵه ده‌ستکاری کردنی فایلی htaccess. له‌وانه‌یه ته‌واوی ماڵپه‌ره‌که‌ت له‌کار بخات
2- ئه‌گه‌ر به‌شێک له‌و کۆده‌ی سه‌ره‌وه کار نه‌کات مانای ئه‌وه نیه هه‌ڵه بێت چونکه هه‌ر وه‌شانێکی Apache جۆرێکی تایبه‌ت له Regular Expression ی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر زانیاریت له‌سه‌ری نیه باشتر وایه خۆت ئه‌م کاره نه‌که‌ی
به‌هیوای سوودی هه‌موو لایه‌ک
------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لێره نیه
ده‌ستخۆش بۆ بابه‌ته‌كه‌ت.
وا جێگیری ده‌كه‌م.
لێره نیه
رون كردنه‌وه‌يه‌كی به‌سوده ده‌ست خۆش
لێره نیه
سڵاو
کاکه من ئه‌م دۆمهینهم هه‌یه love4kurd.com قه‌باره‌که‌ی 10گیگایه
ئایا ده‌توانم ئه‌مه‌ی لێ‌دروست بکه‌م?
gailan.com
یان
gailan.net
لێره نیه
1- له‌ناو ته‌خته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هۆستهکهتدا بڕۆ به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دۆمه‌ین ( یان هه‌ر ناونیشانێکی تری په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته ) پاشان ده‌بێت شتێکی له‌م جۆره ببینیت: Parked Domains له‌وێدا ناوی ئه‌و دۆمه‌ینه ده‌نوسین که ده‌مانه‌ویت پاڕکی بکه‌ین
که‌واته بۆ نمونه‌که‌ی خۆمان ده‌نوسین: test2.com
ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی تێدا هه‌يه له سێرڤه‌ره‌كه‌ت به‌ڵێ ئه‌گينا نابێت .
بۆ .com يان .net وابزانم هه‌ر ده‌بێت ئه‌وه‌ی ديكه‌ش Gailan.com بێت
بژی
لێره نیه
Parked Domains
کاکه هونه‌ر به‌ڵێ ئه‌مه هه‌یه له ناو ماڵپه‌ڕه‌که‌م
ئایاچۆن ده‌کرێت من ده‌مه‌وێت ئه‌م دۆمهینهی لێ‌دروست بکه‌م
gailan.com
چۆن ده‌کرێت
لێره نیه
هه‌ربه‌و شێوه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه باس كراوه ئاوا ده‌كرێت ![]()

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HUNERAHMED (2008-07-09 22:41:57)
لێره نیه
هه‌رچه‌ند باسه‌كه‌ت باسێكی دیكه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ له پێشدا دۆمهینهكهت بكڕیت/ تۆماری بكه‌یت، دواتر له Domain Addon له‌وێ زۆری ده‌كه‌یت.
پاش ئه‌وه له نێو FTP دا بوخچه‌یه‌ك بۆ دۆمه‌ینه‌كه درووست ده‌بێت و ده‌توانی شته‌كانی ئه‌و دۆمه‌ینه باربكهیته نێو بوخچه‌ی خۆی و ئه‌و كاته وه‌ك ماڵپه‌ڕێكی سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كات.
لێره نیه
کاکه هونه‌ر کاتێک که ناوی دۆمه‌ینه‌که ده‌نوسم کلیک له‌سه‌ر add domain داکه‌م ئه‌مه ده‌نوسرێت
Sorry, your domain name must contain at least one period.
ئایا ئه‌مه مانایچیه ؟
نازانم ئیشی چیه ؟
لێره نیه
کاکه ئاسۆ مه‌به‌ستت ئه‌مه‌یه Addon Domains ؟
من ده‌مه‌وێت به‌ناوی خۆمه‌وه دروستی بکه‌م gailan.com
پاشان من ده‌مه‌وێت سکریپتی PHP-Fusion بۆ دابه‌زێنم ئایا چۆن ده‌کرێت ؟
کاکه ئاسۆ گه‌ر بۆم ڕون بکه‌یه‌وه چۆن دۆمه‌ینه‌که دروست بکه‌م مه‌منون ده‌بم
لێره نیه
من شارهزايم زۆر له‌م بوارهنيه كاك گه‌يلان با نووسه‌ری بابه‌ته‌كه يان كه‌سێكی تر وه‌ڵامت بداته‌وه . به‌ڵام نووسينه‌كه وابزانم ده‌ڵێت : ببووره تۆ ده‌بێت يه‌ك ناوت هه‌بێت له دۆمهينهكه
لێره نیه
باشه ناتوانم لێی دروست بکه‌م؟؟
لێره نیه
به‌ڕێزم ئه‌و سێرڤه‌ره‌ی تۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیه بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه په‌یوه‌ست نیه به‌تۆ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Pleng_kurd (2008-07-09 23:29:24)
لێره نیه
مه‌به‌ستت چیه ؟
کهدهڵیی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نیه؟
لێره نیه
ئه‌من زۆر به كه‌می كارم كردووه له‌سه‌ر cPanel، بۆیه دڵنیا نیم له به‌شه‌كان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌و شێوه‌یه كار ده‌كات كه نووسیوومه له سه‌ره‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆگرامۆكهیهكی وه‌ك PHP-Fusion دابمه‌زرێنیت، هه‌ر وه‌ك شێوازی ئاسایی په‌ڕگه‌كانی بار ده‌كه‌یته نێو بوخچه‌ی تایبه‌ت به دۆمه‌ینی دووه‌م كه وه‌ك خۆت نووسیووته gailan.com ـه، هه‌روه‌ها له Control Panel ی دۆمهینهكهت بنكه‌یه‌كی دراوه درووست ده‌كه‌یت.
لێره نیه
کاکه ئاسۆ
له ناو ftp بوخچه‌که‌ی دروستی ده‌که‌م به‌چی ناوێک بێت؟
لێره نیه
پاش ئه‌وه‌ی دۆمه‌ینه‌كه زۆر بكه‌یت، خۆی درووست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر نه‌بوو، به هه‌مان ناوی دۆمه‌ینه‌كه درووستی ده‌كه‌یت، واته gailan.com ده‌بێ بوخچه‌كه‌ی gailan.com بێت.
لێره نیه
کاکه ئاسۆ زۆر محاوه‌له ده‌که‌م دروست نابێت.
ئیشی چیه؟
لێره نیه
له‌و شوێنه بپرسه كه دۆمه‌ینت كڕیووه، با هاوكاریت بكه‌ن، چوونكه له‌وانه‌یه ئه‌وان سنوورداریان كردبێت.
لێره نیه
ئه‌مه ده‌نوسرێت که خانه‌کان پڕ ده‌که‌مه‌وه له کۆتای که کلیک ده‌که‌م ئه‌مه ده‌نوسرێت
There was a problem creating the addondomain. Show Details
لێره نیه
كرته له Show Details بكه و ئه‌و نووسینه‌ی كه ده‌رده‌چێت لێره دایبنێ.
لێره نیه
ئهمهنوسراوه
Sorry, you are not allowed to add any more than (0) addon domains! The domain below was not setup!
لێره نیه
كه‌واته سنوورت بۆ دانراوه كه زۆرتر له یه‌ك دۆمه‌ینت نه‌بێت ![]()
لێره نیه
واتا ناکرێت؟؟
لێره نیه
نه‌خێر.
لێره نیه
پهڕهكان: 1 2